هۆڵندا.. هونه‌رمه‌ندێكی كورد بڕوانامه‌ی له‌بواری ئۆتیزمدا به‌ده‌ستهێنا
تاراوگە 02:11 PM - 2015-10-03هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد عومه‌ر ڕه‌سوڵ
بڕوانامه‌ی پسپۆڕی له بواری ئۆتیزمدا له هۆڵه‌ندا به‌ده‌ست ئه‌هێنێت.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد عومه‌ر ڕه‌سوڵ، ماوه‌ی بیست ساڵ زیاتره له وڵاتی هۆڵه‌ندا ئه‌ژی، جگه له‌وه‌ی به‌شداری له ده‌یان پێشه‌نگای شێوه‌كاری هاوبه‌ش و تایبه‌تی خۆی كردووه، له هه‌مان كاتیش‌دا كه له وڵاتیش بووه، له بواری په‌روه‌رده‌یی منداڵاندا كاری كردووه، له هۆڵه‌نداش توانیوێتی له بواره‌كه‌ی خۆیدا په‌ره‌پێبدات و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش توانی به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی پسپۆڕی له ئۆتیزمدا به‌ده‌ست بهێنێت.
هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ڕه‌سوڵ له بانگه‌وازێكدا، كه خۆی بۆ كوردانی هۆڵه‌ندای ناردووه و داوای لێكردوون و ئه‌ڵێت: دوای به ده‌ستھێنانی بڕوانامه‌ی پسپۆڕیی له بواری ئۆتیزمدا و ھه‌روه‌ھا رێگه پێدانم له لایه‌ن ڕێكخراوی ئۆتیزمی ھۆڵه‌ندیه‌وه، كه ئه‌توانم كاربكه‌م وه‌ك پسپۆڕێك له‌و بواره‌دا. به‌نده ئێستا به فه‌رمی، هه‌فته‌ی چوار رۆژ له دووشه‌ممه‌وه تاكو پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ گروپی ئۆتیزمی شاره‌كه‌مدا كارئه‌كه‌م.
بۆ ئه‌وه‌ی كوردانی هاوزمانی خۆم له هۆڵه‌ندا سود له پسپۆڕییه‌كه‌م وه‌ربگرن ئاگاداریان ئه‌كه‌م، ڕۆژانی ھه‌ینی، شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه كاتم ھه‌یه بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خێزانه كورده‌كان ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی منداڵ یان كه‌سی گه‌وره‌یان ھه‌یه و حاڵه‌تی (ئۆتیزم)یان هه‌یه، شێوازه‌كانی هاوكاری كردنم له‌م له بوارانه‌دا ئه‌بێت:
1-پێدانی زانیاری له‌سه‌ر ئۆتیزم.
2- چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆتیزمدا.
3- سه‌رپه‌رشتی كردنی له ماڵه‌وه و له قوتابخانه.
4- پێشكه‌ش كردنی چالاكی گونجاو له گه‌ڵ تهمهنهكهیدا.
5- ڕاھێنانی له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی ڕۆژانه‌ی.
6-چاككردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌كانی.
7- دۆزینه‌وه‌ی شوێنی كار و گونجاو له گه‌ڵ تواناكهیدا.
8- زانیاری پێدان له‌سه‌ر سێكس و ته‌مه‌نی ھه‌رزه‌كاری له‌لای ئۆتیزم.
ئه‌م بانگه‌وازه زیاتر بۆ ئه‌و خێزانه كوردانه‌یه، كه له شاری ڕۆتردام و شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك سخیدام، فلاردینگن و ماسڵاوس ئه‌ژین.
ئه‌توانیت به هۆی ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عومه‌ر ڕه‌سوڵ بكه‌یت:
ته‌له‌فۆن:
0644265512
[email protected]
ھه‌روه‌ھا ده‌توانن بۆ زیاتر زانیاری وه‌رگرتن سه‌یری ئه‌م سایته‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
https://profiel.mijnportfollio/omarrasul
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26