riklam

ئه‌فغانستان.. 25 تیرۆرستی تاڵیبان ده‌كوژرێن

جیهان 11:26 AM - 2015-09-02
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 25 چه‌كداری تاڵیبان كوژراون

له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 25 چه‌كداری تاڵیبان كوژراون

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی سوپای ئه‌فغانستان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ 25 تیرۆرستی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كوژراون و 12 تیرۆرستی دیكه‌ش برینداربوون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردوه‌، كه‌ له‌ 24 سه‌عاتی رابردوودا سوپای ئه‌و وڵاته‌ توانیویه‌تی هه‌ڵمه‌تێكی  به‌رفراوان له‌دژی تیرۆرستانی تاڵیبان له‌ ویلایه‌ته‌كانی بغلان و قه‌ندوز و فاریاب و قه‌نده‌هار و غزنی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامبده‌ن، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 25 چه‌كداری تاڵیبان كوژراون و 12 دیكه‌ش برینداربوون و 3 چه‌كداریش به‌ دیل گیراون.

جێی باسه‌، له‌ئێستاشدا له‌ هه‌ندێك له‌ ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان سوپا سه‌رقاڵی شه‌ڕكردنه‌ له‌دژی چه‌كدارانی تاڵیبان.


PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket