ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا
جیهان 07:51 AM - 2015-09-02.
2سێبته‌مبه‌ر [ئه‌یلول]
رووداوه‌كان:
47 پ.ز: شاژنی میسر كلیۆباترای حه‌وته‌م كورِه‌كه‌ی كرد به هاوبه‌شی خۆی له ده‌سه‌ڵات له ژێر ناوی به‌تلیمۆسی پانزه‌هه‌م قه‌یسه‌رون.
31 پ.ز: سه‌ركرده‌ی رۆمانی ئوكتافیۆس سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر نه‌یاره‌كه‌یدا (ماركۆس ئه‌نتۆنیۆس) و ژنه‌كه‌ی شاژنی میسر كلیۆباترا له شه‌رِی (ئه‌كتیوم) ی ده‌ریایی له ده‌ریای ئه‌یوبی.
421: گالا بلاسیدیا، ژنی ئیمبراتۆر قوسته‌نتینیۆسی سێهه‌م بۆ جاری دووه‌م بوویه‌وه به بێوه‌ژن، دوای وه‌فاتی ئیمبراتۆر به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی كتوپرِه‌وه.
1192: ریچارد دڵی شێر په‌یماننامه‌ی ئاشته‌وایی به‌ست له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی تا پارێزگاری خاچپه‌رستان بكات به شریتێكی كه‌ناری كه درێژ ده‌بوویه‌وه له (سور) بۆ (یافا) و سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی رێگه‌یدا به حاجیان و بازرگانان سه‌ردانی قودس بكه‌ن.
1666: هه‌ڵگیرسانی ئاگركه‌وتنه‌وه له له‌نده‌ن و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام بوو و زیاتر له ده هه‌زار خانووی كرد به خۆڵه‌مێش.
1752: به‌ریتانیای مه‌زن پشتی به ساڵنامه‌ی گریگۆری به‌ست به فه‌رِمی، و ئه‌وه‌ش دوای نزیكه‌ی دوو سه‌ده له ته‌به‌ننیكردنی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرئاوا بۆی.
1789: دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی خه‌زنه‌ی ئه‌مریكی.
1811: دامه‌زراندنی زانكۆی ئۆسلۆ له ژێر ناوی زانكۆی فریدریكی پاشایی، بۆ رێز له فریدریكی شه‌شه‌م مه‌لیكی دانیمارك و نه‌رویج.
1870: جه‌نگی فه‌ره‌نسی بروسی: شه‌رِی سیدان- هێزه‌كانی بروسی ئیمبراتۆری فه‌ره‌نسه ناپلیۆنی سێهه‌میان ده‌ستگیر كرد له‌گه‌ڵ سه‌د هه‌زار سه‌ربازیدا.
1885: قه‌سابخانه‌ی روك سبرینگه‌ر: سه‌د و پێنج كرێكاری كانه‌كان له سپی پێسته‌كان له شاری روك سبرینگه‌ر له ویلایه‌تتی وایومنگ هێرشیان كرده سه‌ر هاورِێكانیان له چینیه‌كان و 28 كه‌سیان لێ كوشتن و 15 كه‌سی تریان بریندار كرد و سه‌دان كه‌سیان ده‌ركرده ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه.
1898: شه‌رِآ كرری (شه‌رِی ئوم ده‌رمان): هه‌ره‌سی هێزه‌كانی مه‌هدی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی به‌ریتانیی میسری به سه‌رۆكایه‌تی هربرت كچنه‌ر.
1909: مه‌لیكی شانشینی یه‌كگرتوو ئیدواردی حه‌وته‌م دانی‌نا به یاسای (یه‌كیه‌تی باشووری ئه‌فریقیا) كه ژیانی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی رێكده‌خست له باشووری ئه‌فریقیا و سه‌ر به تاجی به‌ریتانی و ئه‌و یاسایه پشتی به‌ستبوو به سیسته‌می جیاكاری ره‌گه‌زی دژی زۆرینه‌ی ره‌ش پێست له باشووری ئه‌فریقیا كه ئه‌و سیسته‌مه بوو به‌رده‌وام بوو تا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
1921: حكومه‌تی به‌ریتانی دانی‌نا به مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود (دامه‌زرێنه‌ری شانشینی عه‌ره‌بی سعودی) به سوڵتانی ناوچه‌ی نه‌جد له نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی.
1927: بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی (ژیان).
1938: ده‌سه‌ڵاتدرانی توركیا هه‌ستان به گۆرِینی ناوی لیوای ئه‌سكه‌نده‌رونه بۆ ناوی توركی (هاتای).
1941: (ئه‌كادیمیای زانست و هونه‌ره‌كانی ئه‌مریكا) موجه‌سسه‌می ئۆسكاری تۆماركرد وه‌ك نیشانه‌یه‌كی بازرگانی پارێزراو به یاسای په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كان و خاوه‌ندارێتی فیكری و ئه‌وه‌ش دوای گۆرِینی په‌یكه‌ره‌كه بۆ گرنگترین خه‌ڵات له جیهانی سینه‌مادا.
1944: ئیتالیا په‌یماننامه‌ی به‌ست له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدرانی یه‌مه‌ن كه مافی پێدا كۆنترۆڵی كه‌ناری خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سوور بكات.
1945: سه‌ربه‌خۆیی ڤیه‌تنام له فه‌ره‌نسه.
1945: یابان په‌یمانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی به وڵاتی هاوپه‌یمانان مۆركرد.
1945: كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1958: عه‌بدولكه‌ریم قاسم وه‌ڵامی بروسكه‌كه‌ی مسته‌فا بارزانی دایه‌وه و هیوای خواست بگه‌رِێته‌وه بۆ نیشتمان له پێناوی به‌شداریكردنی له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ.
1980: قه‌سابخانه‌ی گوندی (قارنه)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده كه بووه هۆی شه‌هیدكردنی 68 كوردی ئه‌و گونده.
1989: دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تی مافپه‌روه‌رانی كوردستان.
1990: بۆ یه‌مجار له مێژووی مۆزیكی كورد له هۆڵی (ئارته‌ئۆپه‌ر)ی شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن هونه‌ركاری كورد (ئیقباڵ حاجی) پێشكه‌شكرا، زیاتر له 2500 كورد و ئه‌وروپی به‌شداربوون تیایدا.
1992: ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی دوو قۆڵی له نێوان مام جه‌لال و كاك مه‌سعود له باره‌ی پته‌وكردنی هاوكاری.
1994: 54 نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی كورد به هۆی كوژرانی هۆزانه‌وان (به‌كر عه‌لی) نامه‌یه‌كی نارِه‌زاییان نارد بۆ به‌رِێز مام جه‌لال و كاك مه‌سعود و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
1995: هێرشێكی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر شاری زاخۆ له دژی پدك كه چه‌ند چه‌كدراێك له هه‌ردولا بریندار بوون.
2004: ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاریی بوو، كه دواتر (جه‌یشی ئیسلامی) به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و هه‌وڵه راگه‌یاند.
2004: ده‌رچوونی برِیاری ژماره 1559 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به باری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست و كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی رژێمی سوریا له لوبنان و پێشێل نه‌كردنی مافی مرۆڤ له سوریا.
2007: سوپای لوبنانی كۆنترۆڵی خۆی راگه‌یاند به‌سه‌ر چادرگه‌ی رووباری (البارد) و كۆتایی كرده سه‌ربازیه‌كان له‌و چادرگه‌یه و ئه‌وه‌ش دوای ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێكی رێكخراوی (فتح الاسلام).
2008: په‌خشی رادیۆی روسیا ده‌ستیپێكرد.
له‌دایكبوون:
1726: جون هوارد، چاكسازی به‌ندیخانه‌كانی به‌ریتانی.
1853: فیلهلم ئوستفالد، زانای كیمیای ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1909ز.
1877: فریدریك سودی، زانای كیمیای به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1921ز.
1912: بیل شانكلی، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتله‌ندی.
1918: محمد الشریف، ئاوازدانه‌ری میسری.
1944: جون سی‌و، یاریزانی تۆپی پێی به‌لجیكی.
1961: كارلۆس فالدیراما، یاریزانی تۆپی پێی كۆڵۆمبی.
1964: كیان‌و ریفز، ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی.
1966: سه‌لما حایك، ژنه ئه‌كته‌ری مه‌كسیكی به نه‌ژاد لوبنانی.
1967: ئه‌ندریاس موله‌ر، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1968: ره‌غه‌د سه‌دام حسێن، كچی سه‌رۆكی پێشووی عێراق سه‌دام حسێن.
1968: سینسیا واتروس، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1971: سیزار سانشیز، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1977: فریدریك كانوتی، یاریزانی تۆپی پێی مالی.
1979: یوسف الیوحه، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1982: جوی بارتون، یاریزانی تۆپی پێآ ئینگلیزی.
1989: ئه‌لكسانده‌ر باتو، یاریزانی تۆپی پێی به‌رِازیلی.
وه‌فات:
1865: ویلیا‌م روان هامیلتۆن، زانای فیزیا و بیركاری ئیرله‌ندی.
1936: نو‌عمان ئه‌عزه‌می، زانا و فه‌قیه و بانگخوازی عێراقی.
1962: ئه‌حمه‌د علام، ئه‌كته‌ری میسری.
1967: فرانسیس ئویمت، یاریزانی گۆڵفی ئه‌مریكی.
1969: هوشی منه، سه‌رۆكی كۆماری ڤیه‌تنامی دیموكراتی.
1973: جون رونالد رویل تولكین، نوسه‌ری به‌ریتانی.
1991: ئه‌لفۆنسۆ گارسیا روبلز، دیبلۆماتی مه‌كسیكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1982ز.
1992: باربرا مكلنتوك، ژنه زانای ئه‌مریكی له زانستی بۆماوه‌ی خانه‌یی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1983ز.
2007: ره‌جا بلملیح، ژنه گۆرانیبێژی مه‌غریبی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی نیشتمانی له ڤیه‌تنام.
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له ترانس‌نیستریا.
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26