riklam

بەغدا 10%ی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان دەداتە سلێمانی

ئابوری 05:11 PM - 2015-09-01
لەپشكی پارێزگای سلێمانی تەنها نۆ ملیار دیناری گەیشتوە

لەپشكی پارێزگای سلێمانی تەنها نۆ ملیار دیناری گەیشتوە

بەغدا بەشێكی كەمی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ پارێزگای سلیچمانی رەوانە دەكات.

ئەمڕۆ 2015/9/1 د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگار سلێمانی بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردو لەكۆبوونەوەكەشدا ئەوەی ئاشكراكردوە كە بەغدا بەشێكی كەمی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ پارێزگای سلێمانی رەوانەكردوە.

رێكەوت زەكی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند:پارێزگای سلێمانی لەكۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا باسی لەتوانای پارێزگارو پرۆژەكان كردو رایگەیاند كە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2015 لەلایەن بەغداوە بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریكراوە بڕی 170 ملیار دینار بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەغدا قەیرانی دارایی هەیە بڕی 10%ی رەوانە پارێزگاكان دەكات.

وتیشی: لەپشكی پارێزگای سلێمانی تەنها نۆ ملیار دیناری گەیشتوە، كە دەبوایە 17 ملیار بگەیشتایە بەپێی بڕیارەكەی بەغدا.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket