هێرۆشیمایه‌كیتر...!!
بیروڕا 10:01 AM - 2015-07-06عه‌بدولواحيد محه‌مه‌د
كه‌موزۆر هه‌ر تاكێك بگری و تۆزێك شاره‌زا بێت له مێژوو، كه كوێبیستی ناوی (هیرۆشیما) ده‌بێت راسته‌وخۆ ده‌زانێت شارێكی یابانیه و له ساڵی 1945 به‌ر بۆمبی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكیه‌كان كه‌وتوه و به هه‌زاران كه‌س له یه‌ك چركه‌ساتدا بوونه‌ته قه‌ره‌بروت و سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ كاره‌ساتی (ناكازاكی) ده‌سته‌خوشكی كه به‌هه‌مان ده‌رد بردرا بووه هۆی ئه‌وه‌ی یابان ئاڵای سپی هه‌ڵبكات و به‌لای كه‌م ئاگری شه‌ڕ له‌و به‌ره‌یه به كۆتا بێت، دیاره ئه‌و دوو شاره بوونه قوربانی و پێشمه‌رگ بۆ شه‌ڕێكی نه‌گریس كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ پاوان كردن و باڵكشانی ده‌سه‌ڵات له نێوان دوو به‌ره‌ی شه‌ڕبووه، هه‌ردوولایه‌ن له كۆمه‌ڵێك ئه‌دگارو خه‌سڵه‌تدا وه‌ك یه‌ك بوون به‌ڵام كاره‌ساتی ئه‌و دوو شاره به هۆی قوربانی زۆر‌و زه‌وه‌نده‌وه كه هه‌ره‌زۆریان سیڤیل و هاوڵاتی بێ وه‌یبوون كه ته‌نها تاوانیان یابانی بوون بوو، كاریگه‌ری قوڵی له‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌بووه و هه‌تا هه‌نوكه‌ش هه‌ر به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه ته‌ئكید بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوش هه‌ر ده‌مێنێ، قه‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته بۆته په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به‌نێو چه‌وانی ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامیاندا تا ماشبن هه‌ر پێیانه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه ده‌بوو ببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیتر، دوای ئه‌و روداوه مه‌رگه‌سات ئامێزه هه‌رگیز په‌نا بۆ كرده‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه نه‌به‌نه‌وه، به‌ڵام كه‌ڵكه‌ڵه‌ی پاوان كردنی ده‌سه‌ڵات و بوغرایی كه‌سه‌كان و ترسنۆكی دكتاتۆره‌كان وایان كردووه سڵ له هیچ كرده‌وه‌یه‌ك نه‌كه‌نه‌وه كه ببێته هۆكار بۆ پاراستنیان یان به دیوه‌كه‌یتر لاوازكردنیان، ئه‌وه‌تا دوای هیرۆشیما، سه‌دامی دیكتاتۆر دێت و به بۆمبی كیمیاوی له( 16/3/1988)دا هه‌ڵه‌بجه‌ی جوان و دڵگیر نقومی گازی خه‌رده‌ل و سیانید ده‌كات و زیاتر له (5000) كه‌س شه‌هید و (10000)هه‌زاركه‌سیش بریندار ده‌كات كه تا ئه‌م ساته هه‌ندێكیان به ده‌ست برینه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن و سات دوای ساتیش پێیه‌وه سه‌ر ده‌نێنه‌وه، بۆیه ئه‌م شاره‌ش له گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه ناوی لێ‌نرا هه‌ڵه‌بشیما چونكه رێك كۆبیكردنه‌وه‌ی هه‌مان تاوان بوو، به جیاوازی زه‌مان و زه‌مینه‌كه‌ی،به داخه‌وه ئه‌و سه‌رده‌م وه‌كو تاوانه‌كه‌ی هێرۆشیما ناوی لێ‌نرا كێشه‌ی نێوان وڵاتان ئیتر كه‌مترین فۆكسی خرایه‌سه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا ، به‌ڵام دوای ده‌مامك لادان له‌سه‌ر هاوكێشه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان، ئیتر بوو به روداوی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردوو، هه‌زاران چیرۆك و لێكۆڵینه‌وه و به دواداچونی بۆ كرا ، لێره به دواوه ش هه‌ر ده‌كرێت چونكه هه‌ر رۆژه و په‌رده له‌سه‌ر تراجیدایه‌ك هه‌ڵده‌درێته‌وه له بابه‌تی (علی) و (مریه‌م) و چه‌ندانیتر، ئاشكرایه ئه‌وانه‌شی ئه‌نجامیاندا چ چاره‌نوسێكی ره‌شیان به‌ركه‌وت و كه ده‌بوو كه‌سێكیتر زاتی خوڵقاندنی كاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه نه‌كات، لێ به داخه‌وه داعش كه كۆپیكراو و موتربه‌ی هه‌مان ئه‌و بیر‌و چونه‌ن كه هه‌ڵه‌بجه‌یان شه‌هید كرد، دێن جارێكی‌تر تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن و هیرۆشیمایه‌كیتر ده‌قه‌ومێنن، ئه‌وه‌تا له 24-25/6/2015 هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر شاری كۆبانێی خۆڕاگر له كوردستانی رۆژئاوا، قه‌سابخانه‌یه‌ك به‌رپا ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك هیچی كه‌متر نیه له هێرۆشیماو هه‌ڵه‌بشیما، به بۆچونی خۆم دڵنیام بۆچونی زۆرێكیشه له‌م خه‌ڵكه ئه‌وه یان قێزه‌ون و دڕندانتره له وانه‌ی پێش‌و، به‌و هه‌ژماره‌ی هێرۆشیما له ئه‌نجامی شه‌ڕی دوو به‌ره‌ی ئاشكرابووه هه‌ردولاش هێزی بێشوماریان هه‌بووه ، هه‌ڵه‌بجه‌ش دكتاتۆرێك ئه‌نجامیدا به هه‌موو مانای وشه دڕنده و زۆردار بوو، به‌ڵام داعش دێت به ناوی ئیسلام و به به‌رچاوی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی به حساب ئیسلام هاوڵاتی سڤیل و بێ چه‌ك ده‌كوژن، له كاتێكدا ئه‌و دروشمه‌ی ئه‌وان به‌رزیان كردۆته‌وه گوایه دژی رژێمی دكتاتۆری سورین، ئه‌و خه‌ڵكه بێ گوناحه‌ش به هه‌مان شێوه خه‌بات بۆ چاره‌نوس و داهاتوی خۆیان ده‌كه‌ن، ئیتر بۆ ده‌بێ وا خه‌ڵتانی خوێن بكرێن، له‌وه‌دا راستیه‌ك ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌و داعشانه ئه‌و فكره‌یه‌ی هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێ، رێك فكره‌ی ئه‌و داگیركه‌رانه‌یه كه ساڵه‌هایه به زۆری زۆردار ده‌یانه‌وێت به پاساوی جۆراجۆره‌وه درێژه به ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌رانه‌ی خۆیان بده‌ن و نه‌هێڵن كه‌س جوڵه به ئاراسته‌ی مافه‌كانی بكات، لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم كوردستانیان ناوی ئه‌و شاره‌ش بخه‌نه سه‌ر لیستی شیماكان و ناوی لێبنێن كۆبانشیما وه‌ك رێزێك بۆ خۆڕاگریان وگیانی زیاتر له 265 شه‌هید و زیاتر له (300) بریندار ، دیاره ئه‌وه‌ش كه‌مترین رێزه بۆ ئه‌وشاره به به‌راورد به‌و هه‌موو چه‌مك و بنه‌مایانه‌ی هه‌میشه لێره و له‌وی جاڕی بۆ ده‌درێ، له بابه‌تی مافی مرۆڤ وپێكه‌وه ژیان و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی....هتد.
ن/ عه‌بدولواحيد محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25