هه‌ڵه‌بجه.. ساڵیادی كیمبارانكردنی سه‌رده‌شت به‌رزراگیرا
جینۆساید 05:53 PM - 2015-06-28.
ئه‌مڕۆ 28-6-2015 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی حیزبی و حكومی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له گۆڕستانی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه 28مین ساڵیادی كیمبارانكردنی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌رزراگرت و ئیدانه‌ی كمیابارانكردنی ئه‌و شاره‌یان كرد.
ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقانی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا به PUKmediaی راگه‌یاند: به‌ناوی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌وه هاوخه‌می خومان بۆ سه‌رده‌شتی ده‌سته‌خوشك ده‌رده‌بڕین و له یه‌زدان ده‌خوازین شه‌هیدان به به‌هه‌شت شاد بكات و شیفای برینداران بدات.
وتیشی: ئێمه وه‌ك قوربانیه‌كی ده‌ستی ئه‌وچه‌كه دژی وه‌شاندنی ئه‌و چهكهین له هه‌رناوچه‌یه‌ك و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ره‌گه‌زو ئایین و بیر‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ده‌شخوازین جارێكی دیكه ئه‌و تاوانه روونه‌داته‌وه.
سه‌عدون نامدار به‌ڕێوبه‌ری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانیكدا به PUKmediaی راگه‌یاند: هۆكاری سازدانی ئه‌م مه‌راسیمه ده‌ربڕینی وه‌فای هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانه بۆ سه‌رده‌شت و دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و راستیه‌یه باشور‌و رۆژهه‌ڵات یه‌ك خاكن و له‌ده‌یان تاوانی ده‌رهه‌ق به كورد بووندا هاوبه‌شن دوێنێ سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه یه‌ك نه‌ته‌وه‌و یه‌ك زمان بوونه قوربانی ده‌ستی دیكتاتۆره‌كان ئێستاش هه‌ردووكیان له‌پشت یه‌كترین و هه‌ر له سه‌نگه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م كاراندان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه وێڕای به‌رزراگرتنی ساڵیادی كیمیابارانكردنی سه‌رده‌شت له به‌یانامه‌یه‌كدا داوایان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد بێده‌نگ نه‌بێت له ئاست قه‌تل و عامكردنی كوبانی و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد له قوناغێكی نوێ‌دا.
لای خۆشیه‌وه حیكمه‌ت لایه‌ق سه‌رپه‌رشتیاری چالاكیه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له تێپه‌ڕبوونی 28 ساڵ به‌سه‌رتاوانی كیمیابارانكردنی سه‌رده‌شدا هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ین و داوا له كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین بێده‌نگ نه‌بێت له ئاست ئه‌و سته‌م و زوڵمانه‌ی ده‌رهه‌ق به هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رده‌شت له رابردوودا‌و كوبانی له ئێستادا كراوه‌و ده‌كرێت.
وتیشی: بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو وایكرد دوای سه‌رده‌شت په‌لاماری هه‌ڵه‌بجه بدرێت و به به‌رچاوی دونیا ئه‌و خه‌ڵكه بێتاوانه شه‌هید بكرێت ئێستاش ئه‌ركی وڵاتان و ناوه‌نده جیهانیه‌كانه به‌ده‌م گه‌لی كورده‌وه بێن كه رۆژانه ده‌بنه قوربانی جه‌نگ و تاوانی كۆمهڵِكوژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
28 ساڵ لهمهوبهرو له 28-6-1987 فرۆكه مه‌رگ هێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی به‌عسی رووخا‌و ده‌ستی ره‌شیان گه‌یانده سه‌رده‌شتی روژهه‌ڵاتی كوردستان و بۆمبارانی شاره‌كه‌یان كرد به‌و هۆیه‌شه‌وه 116 شه‌هیدبوون و هه‌زاران هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش وه‌ك ده‌سته خوشكی سه‌رده‌شت ساڵانه ئه‌م ساڵیاده به‌رز راده‌گرن.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان- هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26