riklam

سیناتۆرێكی ئه‌مریكی پێشبینی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و كه‌وتنی سوپای عیراق ده‌كات

جیهان 11:36 AM - 2015-05-23
 له‌ 75% هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان ئامانجی خۆی ناپێكێت

له‌ 75% هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان ئامانجی خۆی ناپێكێت

سیناتۆرێكی ئه‌مریكی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هێزی وشكانی ئه‌مریكا به‌شدار نه‌بێت له‌پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی عیراق ئه‌وا سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌به‌رده‌م هێرشی تیرۆرستانی داعشدا هه‌ڵدێن و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ده‌چێت.

جۆن مه‌كین سیناتۆری ئه‌مریكی رۆژی هه‌ینیی ره‌خنه‌ی له‌لێدوانێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما گرت له‌وه‌ی وتوویه‌تی ناگونجێت وڵاته‌كه‌مان له‌به‌رده‌م تیرۆرستانی داعشدا شكستبهێنێت، هه‌روه‌ها كه‌وتنی روومادی شكانێكی ته‌كنیكی بوو.

جۆن مه‌كین سه‌رۆكی كارو باری سه‌ربازی تایبه‌ت به‌ كۆنگرێس له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ CNN رایگه‌یاند: جێی سه‌رسورمانه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌میشه‌ ئه‌و لێدوان و قسانه‌ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ هه‌زاره‌ها مرۆڤ ده‌كوژرێت و لاشه‌كانیان له‌نێو شه‌قامه‌كاندا فرێده‌درێت، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ به‌رچاوی دونیاوه‌ سه‌ری خه‌ڵكی بێتاوان ده‌بڕن و له‌سێداره‌یان ده‌ده‌ن.

وتیشی: ئێستا كاتێكی گونجاوه‌ بۆ ناردنی هێزی وشكانی سوپای ئه‌مریكا بۆ ناو خاكی عیراق، وه‌كو لیژنه‌ی كارو باری سه‌ربازی تایبه‌ت به‌كۆنگرێس پێمان وایه‌ كاتێكی گونجاوه‌ بۆ ناردنی هێزێكی 10 هه‌زار كه‌سی له‌سوپای ئه‌مریكا، پێمان وایه‌ كه‌متر له‌و ژماره‌یه‌ به‌هێزی وشكانی هه‌ژمار ناكرێت و رۆڵیان نابێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ 75% هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان ئامانجی خۆی ناپێكێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێكی شاره‌زامان له‌سه‌ر خاكی عیراق نیه‌ تاكو به‌وردی ئامانجه‌كانمان بۆ دیاری بكات.

PUKmedia – ئاژانسه‌كان
و- محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket