riklam

زانیاری نوێ له‌سه‌ر تیرۆرسته‌ فه‌ره‌نسییه‌ كوژراوه‌كانی نێو داعش

جیهان 05:19 PM - 2015-05-03
800 هاووڵاتی فه‌ره‌نسی چونه‌ته‌ نێو داعشه‌وه‌

800 هاووڵاتی فه‌ره‌نسی چونه‌ته‌ نێو داعشه‌وه‌

ژماره‌ی تیرۆرسته‌ فه‌ره‌نسییه‌ كوژراوه‌كانی نێو رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا و عیراق گه‌یشتۆته‌ 100 كوژراو.

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پریس ئه‌مڕۆ 3-5-2015، بڵاویكرده‌وه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری فه‌ره‌نسا ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ فه‌ره‌نسییانه‌ی تا ئێستا له‌نێو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا و عیراق كوژراون، گه‌یشتۆته‌ 100 هاووڵاتی فه‌ره‌نسی و ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆ ته‌مه‌نی 30 ساڵان و به‌ره‌و ژوور.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و تیرۆرسته‌ فه‌ره‌نسیانه‌ی تا ئێستا له‌ناو داعشدا كوژراون یه‌كێكیان ژنه‌وپێشتر له‌ناوچه‌ی تۆڵۆزی فه‌ره‌نسا ژیاوه‌ كه‌ده‌كه‌وێته‌ باشوری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری فه‌ره‌نسا بڵاویكردۆته‌وه‌ تائێستا 800 هاووڵاتی فه‌ره‌نسی چونه‌ته‌ نێو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ له‌ سوریاو عیراق.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: فرانس پرێس 





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket