په‌یڕه‌وانی ئایین، دوێنێ و ئه‌مڕۆ
بیروڕا 12:45 PM - 2015-05-03په‌یڕه‌وانی ئایین، دوێنێ و ئه‌مڕۆ
هیوا محه‌مه‌د
له‌ماوه‌ی سی ساڵی رابردوه‌وه ئایین پێی ناوه‌ته قۆناغێكی دیكه‌وه‌و ئه‌و نه‌ریت‌و خواپه‌رستییه‌ی كه بۆ به‌ڕێكردنی بۆنه ئایینیه‌كان هه‌بوو گۆڕدرا بۆ شێوازێكی دیكه، ئه‌مه‌ش پرسیاری لای مسوڵمانان دروستكرد‌و خستنیه به‌رده‌م زۆر له‌ڕێگاكان.
ئێستا ئیسلامیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م حاڵه‌تێك كه ده‌بێت خۆیانی تیادا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، په‌یڕه‌وكردنی ئایین له‌ئێستادا ناكرێت له‌ماڵه‌وه یان له‌چوونه مزگه‌وت بێت، بارودۆخه‌كه وایكردوه كه ده‌بێت خۆت یه‌كلایی بكه‌یته‌وه، له‌گه‌ڵ زه‌بروزه‌نگ بیت یان ئاشتی.
كورد فره ئایینه‌و زۆر‌ینه‌شی ئیسلامه‌و له‌ئیسلامیشدا په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی جیاواز هه‌یه به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌داو له‌كۆندا ئه‌و جیاوازییه زۆر به‌كه‌می هه‌ستی پێكراوه‌و ته‌نانه‌ت له‌ماڵه‌كاندا له‌شارو له‌دێهاته‌كانیش وێنه‌ی ئیمام عه‌لی شیعه‌كان‌و مریه‌می عه‌زراو عیسای په‌یامبه‌ری كریستیانه‌كان هه‌ڵده‌واسرا، خه‌ڵكی مسوڵمان جیاوازی له‌نێوان مزگه‌وته‌كاندا ته‌نها له‌و رقوه‌وه ده‌كرد كه كام مزگه‌وت وتارخوێنه‌كه‌ی ده‌نگی خۆشه یان زانیاری راستتری لایه‌و خۆشی كه‌سێكی چاكه، مسوڵمانی كوردستان په‌یوه‌ست بوو به‌قورئان‌و بنه‌ماكانی ئیسلامه‌وه، كه ده‌چوونه حه‌ج‌و ده‌هاتنه‌وه دیاری‌یان بۆ خه‌ڵك ده‌هێناو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كدا ده‌یان به‌خشییه‌وه‌و باسی شته باشه‌كانی شوێنی زیاره‌تگاكه‌ی خۆیان بۆ ده‌گێڕانه‌وه، جه‌ژنه ئایینیه‌كان بووبوونه جه‌ژنی كه‌لتوری‌و هه‌موو خه‌ڵك به‌هه‌موو باوه‌ڕه‌كانیانه‌وه به‌شدارییان ده‌كرد، شه‌وی به‌رات‌و مه‌ولود بۆ هه‌موان بوو، هه‌ستت ده‌كرد كه ئایین بێوه‌یه، هه‌میشه پێت وابوو كه داڵده‌ت ده‌دات‌و ده‌تپارێزێت، پێتوابوو كه له‌پشت ئایینه‌وه شتێك هه‌یه ده‌تترسێنێ‌و سزات ده‌دات‌و له‌توانج‌و درۆ دوورت ده‌خاته‌وه، ده‌كرا هه‌رچی زیاتر رۆحیه‌تی خۆتی له‌گه‌ڵدا به‌هێز بكه‌یت بێئه‌وه‌ی خۆت ده‌رخه‌یت‌و كه‌سێك پێت بزانێ.
كۆمۆنیستێك به‌ئاسانی ده‌بووه دراوسێی مه‌لایه‌كی مزگه‌وت، جوتیارێكی نوێژكه‌رو رۆژوگر پێكه‌وه له‌گه‌ڵ جوتیارێكی نوێژنه‌كه‌ر زه‌ویه‌كانیان ده‌كێڵاو ده‌چێناو دروێنه‌یان ده‌كرد، كه‌سیش به‌زۆر كه‌سی نه‌ده‌كرده كۆمۆنیست یان خواپه‌رست. ئایین بۆ بازاڕ‌و بازرگانی نه‌بوو، به‌زۆر نه‌بوو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوایه‌و نه‌چوایه‌ته مزگه‌وت ریسوانه ده‌كرا لای ئه‌وانه‌ی ده‌چن، كه‌س كاری به‌مزگه‌وت نه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردن چونكه هیچ مزگه‌وتێك ناوه‌ندی خۆكاندیدكردن‌و كاری سیاسی نه‌بوو.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئایین له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بوه‌ته گرفت‌و كێشه‌ی لێده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێكردوه كه په‌یڕه‌وكردنی ئایین جیاكراوه‌ته‌وه‌و بۆته سیاسی‌و چه‌ندین گروپ‌و حزبی بۆ دروست بووه، ده‌كرێت هۆكاری ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ چه‌ند شتێك له‌وانه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و پێشكه‌وتنی ته‌كنولۆجیا.
ده‌ركه‌وتنی ئیسلامی سیاسی
له‌رابردوی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا له‌ئه‌نجامی ئه‌و نادادپه‌روه‌ری‌و نایه‌كسانییه‌ی كه تیایدابووه وایكردوه خه‌ڵك به‌شوێن ئه‌لته‌رناتیڤدا بگه‌ڕێت، ئه‌لته‌رناتیڤیش بۆ ئه‌وانه‌ی كه زۆر ئیمانداربوون به‌ئایین، نه‌حزبی چه‌پی بووه نه‌سۆشیالیستی‌و حزبه بۆرجوازیه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌شی به‌دڵ بووه بۆیه له‌پێناوی خۆده‌ربازكردن له‌و بازنه ته‌سكه‌ی به‌ڕێوه‌بردن كه له‌ناوچه‌كانی دوور له‌ئیداره‌ی دوژمن هه‌بووه هه‌ر له‌شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه تاڕاپه‌ڕین خۆی خزاندوه‌ته ناو ده‌سته‌یه‌كی ئیسلامییه‌وه، شۆڕش كه‌م ئه‌زموون بوو نه‌یتوانی هه‌ستی ناوچه دووره ده‌سته‌كان به‌ته‌واوی به‌لای خۆیدا ڕابكێشیت‌و له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆیان بكاته‌وه، له‌بری ئه‌وه گونده‌كان بوونه جێگه‌ی كوشتنی یه‌كترو تۆڵه‌ی خوێن به‌خوێن، ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر نه‌بوایه ده‌بووه قوربانی ده‌ستی هه‌ردوولا.
له‌ئێستادا ده‌توانین بڵێین له‌گه‌ڵ به‌سیاسی بوونی ئیسلام گه‌وره‌ترین زیان به‌و ئایینه كه‌وتووه‌و ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و ئایینه هه‌بووه هه‌ر وه‌ك پێشتر باسمان كرد له‌ئێستادا نه‌یماوه، جاران خه‌ڵك ده‌چوو بۆ مزگه‌وت چونكه جگه له‌خواپه‌رستیه‌كه چاویشی به‌دوو كه‌س ده‌كه‌وت‌و ئاڵوگۆڕی دوو قسه‌ی خۆشیان ده‌كرد یان دوو شتی باش له‌یه‌ك فێرده‌بوون به‌ڵام ئێستا سڵ ده‌كاته‌وه له‌چونه مزگه‌وت له‌وه‌ی به‌سیاسی بوونی پێوه نه‌لكێندرێت. ئه‌گه‌ر مه‌لاو پیاوه ئایینیه پسپۆڕه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌خزمه‌ت خوا‌و ئایینه‌كه‌یاندابن ئه‌وه با لێگه‌ڕێن خه‌ڵك وه‌ك جاران خواپه‌رستی بكات‌و نه‌هێڵن گروپێكی ئیسلامی له‌ژێر بیانووی جیاجیادا دژی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانی خۆی بوه‌ستێ‌و تاكه‌كانی بكوژێت.
ئایینگه‌ری‌و ته‌كنۆلۆژیا
یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی به‌سیاسی بوونی ئایینی ئیسلام ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنولوجیادا زۆرشت هاتوه‌ته كایه‌وه كه ئیسلامییه‌كانی سه‌غڵه‌ت كردوه به‌تایبه‌تی له‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێت ڤیدیۆ‌و ته‌له‌فۆن‌و ئینته‌رنێت‌و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ئاسانكاری ده‌كات بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه كچان‌و كوڕان ده‌توانن ئاسانترو زیاتر په‌یوه‌ندیه‌كانیان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن‌و واده‌كات له‌زۆر رووه‌وه كاربكه‌نه سه‌ر هزری یه‌كترو بیروباوه‌ڕه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردابێت.
ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ر ئازادییه‌كانی تاكدا هاتووه له‌پۆشینی جلوبه‌رگ له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی ئیسلامییه‌كاندا ناگونجێت، پۆشینی به‌رگی ئیسلامی ته‌نانه‌ت لای زۆرێك له‌ژنان به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان نییه به‌ڵكو ده‌بێت یاساكانی ناو خێزانه‌كه‌یان په‌یڕه‌و بكه‌ن، كاتێكیش ئه‌ندامانی خێزانه‌كه تێ‌یان ده‌كه‌وێت كه پابه‌ندنه‌بێت ئه‌وه كێشه ده‌كه‌وێته ناویان، زۆركه‌س له‌نێرینه‌كانی خێزانیش ده‌سه‌ڵاتی نیه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ڕووی بوه‌ستێته‌وه‌و ناتوانێ رۆڵی گه‌وره ببینێت یان له‌و گه‌وره‌تر هه‌یه یان ناكۆكیه‌كانی خێزانه‌كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی لاواز كردوه یان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نییه ئه‌وه خۆی ده‌خزێنێته ناو گروپێكی ئیسلامییه‌وه‌و له‌وێوه له‌دژی ئازادیه‌كانی تاك ده‌وه‌ستێته‌وه، چونكه به‌ڕای ئه‌و ئه‌گه‌ر حزبه ئیسلامیه‌كه توانی ده‌نگه‌كانی زیاتر بكات‌و بچێته ناو حكومه‌ته‌وه یان ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست ئه‌وه ئیدی به‌زه‌بری هێزو یاسای سه‌ركوتكه‌رانه ده‌توانێ رێگه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه بگرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نییه‌و به‌دڵی نییه، هه‌ربۆیه هه‌وڵی هه‌موو ئه‌و حزبه ئیسلامیانه‌ی وڵاتی ئێمه هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه.
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و لاوازبوونی ئایین
ده‌ركه‌وتنی ئیسلامی سیاسی له‌ئه‌نجامی لاوازبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه كه له‌نێوان تاكه‌كاندا تابێت روو له‌زیادبوونه، جاران ئایین سوودی زۆری ده‌بینی له‌پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌هۆی رێكخستنی بۆنه‌كان له‌ناو خێزانه‌كاندا، له‌ئێستادا پرسه‌و شه‌كراوخواردنه‌وه‌و خه‌ته‌نه‌سوران‌و مه‌ولویی‌و شه‌ونخونی منداڵ بوون، ئه‌مانه هه‌مووی ته‌سك بوونه‌ته‌وه، ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ش كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه‌دروست ده‌بن به‌ڕای ئیسلامیه‌كان تیایدا په‌یڕه‌وی بنه‌ماكانی ئایین ناكرێت، وه‌ك ئاهه‌نگ گێڕان‌و چوونه سه‌یران‌و ده‌شت یان جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌یی ومیللیه‌كان. ئه‌مانه ئه‌گه‌رچی لای حزبه ئیسلامیه‌كان هه‌وڵی نه‌فه‌وتانی ده‌درێت به‌ڵام تابێت به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن. جاران خه‌ڵك ده‌بوا چه‌ند كاتژمێر ڕێگاببڕێت تاسه‌ردانی كه‌سێكی بكات له‌جێیه‌كی دوورتر له‌خۆی بۆگه‌یاندنی په‌یامێك به‌ڵام له‌ئێستادا له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا به‌ته‌له‌فۆن یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات سه‌ردانه‌كان نه‌مێنن ئه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت، ئێستا جه‌ژنه پیرۆزه له‌یه‌كتر كردن مه‌رج نییه به‌سه‌ردان بێت به‌ڵكو ئه‌گه‌ر جاران پێویست بوو بێت بۆ لای ١٥ كه‌س بچیت ئێستا نیوه‌یان به‌كورته‌نامه به‌سه‌ر ده‌كه‌یته‌وه. جیهان وه‌ك گوندێكی لێهاتووه ئه‌ویش له‌و روانگه‌وه كه هێڵی په‌یوه‌ندیكردن‌و بینین‌و بیستنی رووداوه‌كان ئه‌وه‌نده به‌خێرایی ده‌گوازرێنه‌وه كه مرۆڤه‌كان زوو تێكه‌ڵ به‌شارستانی ده‌كات‌و شاره‌زای مۆڵتی كولتوره‌كان ده‌بێت‌و له‌هه‌ر یه‌كه‌یان په‌ندێك وه‌رده‌گرێت‌و له‌بازنه‌ی شه‌وله‌بان‌و نوشته‌ی سێگۆشه‌و جنۆكه لێده‌ركردن‌و ئه‌م شتانه رزگاری ده‌بێت.
به‌لای ئیسلامی سیاسیشه‌وه مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌و بازنه‌یه‌دا سوود به‌حزبه‌كه‌ی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت چونكه زیاتر گونجاون بۆ ئه‌وه‌ی چۆنیان بووێت هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تێنن‌و كاریان تێبكه‌ن، ئیسلامی سیاسی پێی خۆش نییه هه‌موو تاكه مسوڵمانه‌كان شاره‌زایی په‌یدابكه‌ن له‌زانسته‌كانی ژیان‌و ئایینه جیاوازه‌كان نه‌بادا ڕایان بگۆڕن، هه‌ربۆیه ده‌یانه‌وێت به‌هه‌موو چه‌شنێك تێكه‌ڵ به‌ئیسلامی سیاسی‌یان بكه‌ن‌و له‌وێشدا به‌یه‌ك حزبه‌وه گرێیان بده‌ن واتا دووجار ته‌وقی ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌وه‌ی ناهێڵن له‌رۆحی خۆیه‌وه هه‌ر وه‌ك باپیرانی له‌گه‌ڵ خوای خۆیدا تێكه‌ڵ بێت‌و دوور له‌زه‌بروزه‌نگ‌و سه‌ربڕین بێت‌و په‌یوه‌ستی ده‌كه‌ن به‌بیرێكی ته‌سكی ئیسلامێكی سیاسی دووه‌میان له‌پێناوی پاراستنی بیروباوه‌ڕی حزبه‌كه‌ی‌و وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر حزبێكی دیكه‌ی ئیسلامی ده‌یخزێننه ململانێوه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له‌نێوان شه‌ڕی شیعه‌و سوننه‌و شه‌ڕه‌كانی نێوان سوننه‌كان خۆیان كه ئه‌مانه هه‌مووی له‌ڕێگه‌ی گروپ‌و حزبه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26