riklam

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رزگاركردنی موسڵ ده‌ستپێده‌كات

عیراق 09:54 AM - 2015-05-03
.

.

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ هاوبه‌شی هێزه‌ كوردی و عیراقیه‌كان سه‌رقاڵی پێكهێنانی ژورێكی هاوبه‌شن تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئاماده‌كاری بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی مه‌خمورو موسڵ بكه‌ن.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ رۆژئاوای مه‌خمور سه‌رقاڵی دروستكردنی ژورێكی هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردیی و عیراقییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌رنامه‌ داڕێژی بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانی موسڵ له‌ ده‌ست تیرۆرستان.

وتیشی: پێكهێنانی ئه‌و ژوره‌ هاوبه‌شه‌ به‌رنامه‌ داڕێژی بۆ كراوه‌و له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket