riklam

لەنەخۆشخانە چەپكە گوڵی وەفا پێشكەشی حاجی مەكی كرا

ئەدەب وهونەر 09:46 PM - 2015-05-02
داوایكرد هاوكاری بكرێت تا بۆ چارەسەر بڕواتە دەرەوەی وڵات

داوایكرد هاوكاری بكرێت تا بۆ چارەسەر بڕواتە دەرەوەی وڵات

گروپی وەفا لەگەڵ رێكخراوی هۆشیاری یاسایی بۆ گەنجان، لە نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی رێوڕەسمێكی رێزلێنانی بۆ هونەرمەندی گەورەی كوردستان (حاجی مەكی) رێكخست.

رۆڵی هونەرمەند لەكاروانی هونەردا بەرز راگیراو وەفاو پێزانینیان بەرامبەر خزمەت و بەخششەكانی دووپاتكردەوە، هیوای تەندروستی باش و تەمەن درێژییان بۆ خواست و بڕوانامەی رێزلێنان و چەپكە گوڵی وەفا پێشكەش بەهونەرمەندو خانەوادەكەی كرا.

لەو رێوڕەسمەدا كە ئەمڕۆ 2015/5/2 بەڕێوەچوو، لەبەرامبەردا هونەرمەند حاجی مەكی سوپاسی ئەو رێزلێنانەی كردو داوایكرد هاوكاری و كارئاسانی بۆ بكرێت لە وەرگرتنی ڤیزا تا بۆ چارەسەر بڕواتە دەرەوەی وڵات.

گروپی وەفا، راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حكومەت پەیوەندی كردو بەڵێنی پێدرا، كە لەچوارچێوەی یاسادا كارئاسانی بۆ هونەرمەند (حاجی مەكی) بكرێت لەوەرگرتنی ڤیزاو بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی وەڵامی خانەوادەی هونەرمەند دەكرێت تا رێوشوێنە ئیداری و یاساییەكان دەست پێبكات.

PUKmedia 

 

514318252015_34463.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket