بۆیادی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌زیری شه‌هیدان نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ده‌كات
تاراوگە 07:55 PM - 2015-04-30.
دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی رێكخراوی گه‌نجانی كوردی - نێوده‌وڵه‌تی له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته درێژه‌ی هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی 29-4-2015 هه‌ریه‌ك له هێمن مام ره‌ش لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ختیار خۆخێ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه، به یاوه‌ری (Nazineh Khalafyan) جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی لاوانی ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ (Suren Manukyan) جێگری سه‌رۆكی ئینیستیتۆی جینۆساید‌و مۆنۆمێنته‌كان له حكومه‌تی ئه‌رمینیا كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌فده‌كه نامه‌یه‌كی تایبه‌تی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده ده‌ستیان، كه تیایدا وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌و سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی یادی 100 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان، هیوای خواستبوو كه ئه‌م كه‌یسه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش وه‌ك جینۆساید سه‌یربكرێت و بناسێنرێت.
له به‌شێكی تری نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆكی ئینیستیتۆی جینۆساید‌و مۆنۆمێنته‌كانی ئه‌رمینیا، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به قۆناغه‌كانی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد كردبوو كه له باشووری كوردستان له سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی پێشووی عیراق بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ژادی كورد له ناوچه‌كه جێبه‌جێكران.
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان هیوای خواستووه كه ئه‌م یاده ببێته سه‌ره‌تای دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی نێوان هه‌ردوولایان به ئامانجی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیكردنی یه‌كتر له كاروباری تایبه‌ت به كه‌یسی جینۆساید‌و مۆنۆمێنته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان و به‌كارهێنانیان له دادگاكانی ناوخۆ‌و جیهاندا كاری هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن، سوود له ئه‌زموونی یه‌كتر وه‌بگیرێت و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئه‌زموونی یه‌كتر بكه‌ن له‌پێناو ناساندنی جینۆسایده‌كانی دژ به هه‌ردوو گه‌لی كورد‌و ئه‌رمینیا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
جێگری سه‌رۆكی ئینیستیتۆی جینۆساید‌و مۆنۆمێنته‌كان له حكومه‌تی ئه‌رمینیا به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی و گرنگیپێدانه‌وه ستایشی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر پێویستی دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كرده‌وه، به‌ڵێنیشیدا له‌گه‌ڵ (Hayk Demoyan) سه‌رۆكی ئینیستیتۆی جینۆساید‌و مۆنۆمێنته‌كان له حكومه‌تی ئه‌رمینیا كه ئێستا بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی یاده‌كانی تایبه‌ت به 100 ساڵه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان له ئه‌وروپایه، به گرنگیپێدانێكی زۆره‌وه تاووتوێی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له ئایینده‌دا به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیك كاری هاوبه‌ش بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی كه‌یسه‌كانی جینۆسایدی هه‌ردوو گه‌لی ئه‌رمینیاو كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی.
هاوكات جێگری سه‌رۆكی ئینیستیتۆی جینۆساید‌و مۆنۆمێنته‌كان له حكومه‌تی ئه‌رمینیا خۆشحاڵی خۆیان ده‌بڕی كه هه‌وڵێك هه‌یه له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گه‌ڵاڵه‌كردن و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه بڕیارێكی تایبه‌ت به جینۆساید ناساندنی قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نیه‌كان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوو.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26