مه‌لا به‌ختیار: كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران مێژوویه‌كی پڕسه‌روه‌ری هه‌یه
ی.ن.ک 07:06 PM - 2015-04-30چه‌پكه‌گوڵی پیرۆزبایی پێشكه‌شكردن
مه‌لا به‌ختیار چه‌پكه‌گوڵی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "سه‌ره‌ڕای راستییه مێژوییه‌كان، دامه‌زراندن و ئه‌و قۆناغانه‌ی بڕیوێتی، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران، كه‌م رێكخراو هه‌یه، ئه‌م شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه‌ی هه‌بێ به به‌راورد به‌مێژووی ته‌واوی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی كوردستان".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 30/4/2015 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی چه‌پكه‌گوڵی پیرۆزبایی بۆ (39) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی، له‌ته‌لاری مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتیی، سه‌ردانی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی كرد‌و دوایئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان جوان ئیسحان لێپرسراوی بۆردی رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان و هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامانی بۆردی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان و سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانه‌وه پێشوازیكرا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه "بنمیچێكی بیرۆكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی كوشنده‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها بیركردنه‌وه، ئامانجمان و تێگه‌یشتنمان هه‌ر ئه‌وه‌نده بێ، كه له زانكۆ ده‌ربچێت، دابمه‌زرێیت، بۆیه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ده‌بێ بنچینه‌ی بگۆڕین ".
سه‌رتیپ عه‌لی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان، پاشئه‌وه‌ی به‌ناوی هه‌ڤاڵانی رێكخراوه‌كه‌یه‌وه سوپاسی پیرۆزبایی و سه‌ردانه‌كه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد‌و پشتیوانییه هه‌میشه‌ییه‌كانی بۆ رێكخراوه‌كه‌یان به‌رز نرخاند‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران به دروشمی (پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ره‌كان، خوێندكاران له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌بیری نوێ، روبه‌ڕووی بیری توندڕه‌وی ده‌بنه‌وه)، یادی دامه‌زراندنی خۆی كردۆته‌وه‌و به‌مایه‌ی خۆشحاڵیشزانی كه به‌وشێوه شایسته‌یه، هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به پیرۆزبایی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان، رێزیان له هه‌ڤاڵانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ناوه‌و به هانده‌رێكی سه‌ره‌كیشی بۆ به‌رده‌وامی له خه‌باتی خوێندكاران زانی وتی: راسته كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران مێژوویه‌كی پڕسه‌روه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ركی زۆریشمان ماوه رایانبپه‌ڕێنین، كه ئامانجی په‌روه‌رده‌یه‌كی هاوچه‌رخ و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌كه له‌به‌رده‌می خوێندكارانداو ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه رێكخراوه‌كه‌یان وه‌ك هه‌میشه به‌رده‌وامده‌بێ له پشتیوانیكردنی سه‌رجه‌م خوێندكاران له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، له‌پێناو ئایینده‌یه‌كی رۆشنتردا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌ڕێگه‌ی سكرتێر‌و سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌كه‌وه، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران و خوێندكارانی كوردستانیش كرد‌و ئومێدیشیخواست كه ئه‌م یاده، یادێك بێ هانده‌ری زیاتری خه‌باتی پیشه‌یی و دیموكراسی بێت و مایه‌ی به‌دیهێنانی باقی خواست و ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كانی خوێندكاران بێ له ناوه‌نده‌كانی خوێندكاران‌دا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه یه‌كێتیی، به‌ته‌واوی ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانییه‌وه، خۆی زاخاوداوه‌ته‌وه‌و قۆناغی ناڕه‌زایه‌تی و ره‌خنه فراوانه‌كانی دوایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوترو دابه‌زینی ئاستی ده‌نگه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌و له‌بڕوایه‌شه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی دواتری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئاماده‌یی یه‌كێتیی له سه‌نگه‌ره‌كان و قوربانیدانه‌كانی، سه‌باره‌ت به داعش، له هه‌ڵوێسته‌كان سه‌باره‌ت به عیراق و كوردستان، سه‌باره‌ت به به‌شه‌كانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌ستورو سازان له‌سه‌ر ده‌ستورو هه‌موو ئه‌و جومگه سه‌ره‌كییانه‌ی بنچینه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا كرد‌و وتی: سه‌ره‌ڕای دابزینی ئاستی ده‌نگه‌كان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌ڵام یه‌كێتیی جڵه‌وی لۆژیكی له‌ده‌ستنه‌دا، جڵه‌وی بڕیاری راست و دروست، بابه‌تی و ئه‌قلانی له‌ده‌ستنه‌داو وتار‌و دروشمی "به‌ئارامی بیربكه‌نه‌وه‌و به‌قوڵی ره‌خنه‌بگرن"ی بۆ لێپرسراوانه راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان له‌وكاته‌دا، به‌ماسه‌ی سه‌ركه‌وتوانه تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه‌زانی.
مه‌لا به‌ختیار سه‌باره‌ت به پێگه‌یشتنی عه‌قڵ و تێگه‌یشتن له زانكۆ، بۆ ده‌رچوون و دامه‌زراندن، سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و به‌شێك له كێشه‌كانی خوێندكاران له‌وباره‌یه‌وه، روونیكرده‌وه كه "بنمیچێكی بیرۆكراتیی كۆمه‌ڵایه‌تی كوشنده‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها بیركردنه‌وه، ئامانجمان و تێگه‌یشتنمان هه‌رئه‌وه‌نده بێ كه له زانكۆ ده‌ربچێت، دابمه‌زرێیت، بۆیه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ده‌بێ بنچینه‌ی بگۆڕین"، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره بیكردنه‌وه‌یه‌شی بۆ ئه‌و سیستمه هه‌ڵه‌یه‌ی بیست ساڵی رابردوو گه‌ڕانده‌وه‌و هاوكات نیگه‌رانییه‌كانیشی سه‌باره‌ت به‌ئاستی ریزبه‌ندی زانكۆكانی كوردستان، به به‌راورد به زانكۆكانی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و جیهان، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به لێتوێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، چاودێری نه‌كردنی پێویستی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و به‌رهه‌منه‌هێنانی عه‌قڵی زانستی و بواره‌كانی زانستی گه‌وره نه‌شارده‌وه.
مه‌لا به‌ختیار ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر زانست، كانگای زانست، په‌روه‌رده‌ی زانستی، تێكه‌ڵاو به‌بواره‌كانی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، پێویستییه‌كانی ژیان بكرێت، بێگومان كه بنه‌ماكانی زانستی هه‌موو بواره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ده‌ره‌تانێك ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كارلێكی تواناكان، عه‌قڵییه‌ته‌كان، ئاسته جیاوازه‌كان، گۆڕانكارییه قوڵه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان بێته‌دی و ده‌ره‌تانی تریش هه‌ڵده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌یاڵی ده‌رچوون له به‌كالریۆسه‌وه ببی به‌خه‌یاڵی زانست و زانیارییه‌كی گه‌وره‌و ئه‌مه‌ش له‌ده‌سته‌بژێره‌وه، ده‌گۆڕدرێت بۆ ناو خه‌ڵك و سه‌رجه‌م بواره‌كان و رێگه‌خۆشكه‌ریش ده‌بێ كه خه‌ڵك به‌ره‌و زانست و زانیاری هه‌نگاوبنێت، نه‌ك خوێندكار دوای ده‌رچوون به‌ته‌نها ئامانجی دامه‌زراندنی ژیانێكی ساده بێ و ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه".
راشیگه‌یاند: هێشتا نه‌بوه به په‌یڕه‌ومان كه حكومه‌ت والێبكه‌ین، ناچارببی كه ئه‌و كارانه بكات و له‌پێناو به‌دیهێنان و گه‌یشتن به‌ئه‌و ئامانجانه‌شدا، ئاماژه‌ی به پرۆژه‌ی سۆشیال كرد له كوردستاندا، كه یه‌كێتیی ئاڵا هه‌ڵگرێتی و به‌مایه‌ی ئه‌وه‌یزانی هه‌كاتێك ئه‌م پرۆژه‌یه په‌سه‌ندكراو جێبه‌جێكرا، ئیتر خه‌ڵك، خوێندكار ئه‌و ترسه‌ی نامێنێت كه له‌دوای ده‌رچوون له قۆناغه‌كانی خوێندن، دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵی باوكی به‌خێوی بكات.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌كۆتایی وته‌كانیشدا بۆ سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران، ئومێدی خواست كه له‌یادی (39) ساڵه‌یاندا، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی نوێی بۆ ئه‌و بابه‌ت و پرسانه هه‌بێ، به‌تایبه‌ت بۆ هۆشیاری زیاتری كۆمه‌ڵی كوردستان و دروستكردنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیموكراسی، پیشه‌یی راسته‌قینه له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، كه حكومه‌ت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده هه‌ستبكه‌ن، گۆڕانكارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و به ئاراسته‌یه‌كی نوێی پیشه‌یی دروستبووه‌و ده‌بێ حسابی بۆ بكرێت و به‌رنامه‌شی بۆ دابنرێت و بڕیاریشی بۆ بدرێت. به‌تایبه‌ت كه فكر، ململانێكان، هاوكێشه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕۆن و بڕوای تر دێته‌پێشه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ململانێكان له‌ململانێی ستونییه‌وه بۆ ئاسۆیی گۆڕاون.
هه‌روه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌نگدانه‌وه‌ی كۆنفرانسی دابڕان و لێكه‌وته‌كانیشی، زانیاری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه (90%) ئه‌وروپا ئه‌وانه‌ی له سی وڵات‌دا دیومن و په‌یامیان له وڵاتانی تره‌وه ناردووه، ته‌ئكیدی كۆنفرانسی دابڕان ده‌كه‌ن و وتی: له زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كراوه، كه كه‌مپین بۆ پشتیوانی دابڕان ده‌كه‌ن و له ئایینده‌شدا، ده‌بینین و ده‌بیستین، كه پشتیوانییه‌كان ده‌گاته چ ئاستێكی دڵخۆشكه‌ر. ئه‌مه‌شی به‌مایه‌ی هۆشیارییه‌كی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش پێناسه كرد‌و هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی كرد، له‌پێناو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه خزمه‌ت به گۆڕانكارییه‌كی شایسته‌و ئایینده‌یه‌كی رۆشنی كۆمه‌ڵی كوردستان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای راستییه مێژووییه‌كان، دامه‌زراندن و ئه‌و قۆناغانه‌ی بڕیوێتی، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران، كه‌م رێكخراو هه‌یه، ئه‌م شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه‌ی هه‌بی به به‌راورد به مێژووی ته‌واوی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی كوردستان.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26