riklam

یه‌كێتی پشتیوانی هاووڵاتیانی خانه‌قینه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:14 PM - 2015-03-29
"سه‌رۆك مام جه‌لال پارێزه‌ری ده‌ستوور و هاووڵاتیانی عیراق بوو"

"سه‌رۆك مام جه‌لال پارێزه‌ری ده‌ستوور و هاووڵاتیانی عیراق بوو"

ئه‌مڕۆ 29/3/2015 شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، به‌ ئاماده‌بوونی هێمن مه‌نسور جێگری مه‌ڵبه‌ندو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ وه‌فدێك له‌ برا عه‌ره‌به‌كانی سنوری پارێزگای دیاله‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌فدی ناوبراو باسیان له‌ گرنگی رۆڵی (ی.ن.ك) كرد له‌ ناوچه‌كه‌دا، هاوكات ئه‌وه‌شیان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانی هاووڵاتیان بووه‌ به‌بێ جیاوازی له‌پێناو ئارامی و ئۆقره‌یی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایینزاكان، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه‌ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ به‌دیهێنانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكانی ناوچه‌كه‌، بۆیه‌ هه‌مووان پێوسته‌ له‌سه‌ر درێژه‌پێده‌ری ئه‌و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی بین.

پاشان شێركۆ میروه‌یس رۆڵی براعه‌ره‌به‌كان ناوچه‌كه‌ی به‌رز نرخاندو پته‌وكردنی زیاتری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئایینزاكانی سنوره‌كه‌ی به‌گرنگزانی، هاوكات باسی له‌ سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو و ئێستادا پشتیوانی هاووڵاتیانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری بووه‌ به‌بێ جیاوازی.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی قسه‌كانیدا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین وتی: سه‌رۆك مام جه‌لال پارێزه‌ری ده‌ستوور و هاووڵاتیانی عیراق بوو له‌ چه‌سپاندنی ره‌گی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و كاركردن له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی وڵات، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ عیراقێكی ئازاد دا نابێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك په‌راوێز بخرێت، چونكه‌ ئه‌م وڵاته‌ نموونه‌ی په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌و به‌بێ یه‌ك جوانی نابه‌خشێت.

له‌ كۆتاییشدا به‌ تێروته‌سه‌لی له‌ داواو داخوازییه‌كانیانی كۆڵییه‌وه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی دووپاتكرده‌وه‌ له‌ به‌دیهێنانی داخوازییه‌كانیان و به‌ڵێنیدا هاوكارو پشتیوانیان بێت له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket