هه‌ڵه‌بجه .. داوای كردنه‌وه‌ی به‌شی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كرێت
جینۆساید 06:27 PM - 2015-03-04ده‌بێت چاوه‌روانبین تا تیمه پسپۆره‌كان سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن
زیاتر له 50 گۆری به كۆمه‌ڵ لسنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ن و به‌ڵام هێشتا به‌شێك یان تیمێكی پسپۆر به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان لهههڵهبجهدانیه وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ دروستكردنی به‌رێوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌كان ئه‌و به‌شه له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌عدون محه‌مه‌د بهریۆبهری شه‌هیدان و ئه‌نفالكرانی هه‌ڵه‌بجه له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: زیاد له 50 گۆری به‌كۆمه‌ل له‌سنوری هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ن و پێویسته هه‌رچی زووه تیمێكی تایبه‌ت به‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی رووفات له هه‌ڵه‌بجه دروست بكرێت .
ووتیشی: زۆر جار به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیمی تایبه‌ت نیه له هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت چاوه‌روانبین تا تیمه پسپۆره‌كان سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
مه‌حمود حاجی ساڵج وه‌زیری شه‌هیدان له لێدوانێكدا به PUKmedia ی رایگه‌یاند: ئێمه بهرێوبهرایهتیهكمان هه‌یه له‌دیوانی وه‌زاره‌ت كه تیمێكی پسپۆرن له دۆزینه‌وه و هه‌ڵدانه‌وه و ناسینه‌وه‌ی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان كه‌رۆژانه له شوێنه جیاجیاكاندا كاری پشكنین ده‌كه‌ن و هه‌موو رێكاره‌كان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی رووفاته‌كان به‌چه‌ندین هه‌نگاوی جیاجیا ئه‌نجامده‌ده‌ن بو هه‌موو گۆره بهكۆمهلهكان.
ووتیشی: له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه ئیداریه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و دروستكردنی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌شێك به‌ناوی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌سه‌ر به به‌رێوبه‌رایه‌تی دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌بێت.
به‌هۆی شه‌ری عیراق_ئێران و زوڵم و سته‌می به‌عسی رووخا‌و ده‌رهه‌ق به‌هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوور رۆژانه و مانگانه ئێسك و پروسكی چه‌ندین هاووڵاتی و سه‌رباز له هه‌ڵه‌بجه ده‌دۆزرینه‌وه به‌ڵام له نه‌بوونی تیمێكی پسپۆر‌دا زۆرجار له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌كه‌وه كۆده‌كرێنه‌وه كه په‌یوه‌ندیدارنین به‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی رووفات له‌ئێستاشدا زیاد له 50 گۆری به‌كۆمه‌ڵ هه‌ن كه‌ساڵانه تیمه پسپۆره‌كان سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن و كاركردن بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌یان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
PUKmedia
فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26