riklam

دوكان.. فێستیڤاڵ بۆ مناڵانی شه‌هیدان سازده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 06:24 PM - 2015-03-03
فێستیڤاڵ بۆ منداڵانی شه‌هیدان

فێستیڤاڵ بۆ منداڵانی شه‌هیدان

له‌ ژێر دروشمی پێشمه‌رگه‌ زامنی گه‌ل و نیشتمانه‌، به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی دوكان فیستیڤالێكی بۆ منداڵانی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدی سنوره‌كه‌ رێكخست.

سه‌ردار حه‌مه‌ره‌شید به‌ڕێوبه‌ری په‌روره‌ده‌ی دوكان ئه‌مڕۆ 3-3-2015، به‌ PUKmedia راگه‌یاند: وه‌ك په‌روره‌ده‌ی دوكان به‌ پێویستمان زانی مناڵانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و شه‌هیدان له‌باوه‌ش بگرین و فیستیڤالێكی تایبه‌تیان بۆ سازبكه‌ین له‌ژێر دروشمی پێشمه‌رگه‌ زامنی گه‌ل و نیشتیمانه‌، ئامانجمانه‌ له‌رێگه‌ی په‌روره‌ده‌وه‌ منداڵانی ره‌وزه‌و خوێندنگاكان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیان لادورست بێت و پێشمه‌رگه‌و خاك ببێته‌ به‌شێك له‌جه‌سته‌یان.

وتیشی: جگه‌ له‌وه‌ی مێژووی ناوچه‌كه‌ له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس نه‌هامه‌تی زۆر بینی وه‌ شه‌هید و ئه‌نفالی زۆره‌، بۆیه‌ ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر رۆڵه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگن بۆ پاراستنی خاكی كوردستان، ئێمه‌ش مناڵه‌كانیان ده‌گرینه‌ باوه‌ش و ناهێڵین بێ باوكیان پێوه‌ دیاربێت بۆیه‌ ئه‌مساڵ فیستیڤاڵی حه‌وت ره‌وزه‌كه‌ی سنوری په‌روه‌رده‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان كرد.

PUKmediaشاڵاو ئه‌حمه‌د- دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket