riklam

یەكێتی زانایان داوای لێپێچینەوەی توند لەگەڵ كادیرێكی پارتی دەكات

کوردستان 05:44 PM - 2015-03-03
بۆمان دەركەوتووە ئەوە كەسێكی ئاسایی نییە

بۆمان دەركەوتووە ئەوە كەسێكی ئاسایی نییە

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لەسەر پۆستێكی (كاوێز مەلا پەروێز) ئەندامی مەكتەبی رۆشنبری پارتی دیموكراتی كوردستان هاتەدەنگ و داوا دەكات لێپێچینەوەی توندی لەگەڵ بكرێت.

كاوێز مەلا پەروێز  لەچەند رۆژی رابردودا لەپۆستێكیدا لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لەفەیبسوك رایگەیاندبوو: "من بارزانم لە ڤاتیكان و مەككە و قودس، لا پیرۆزترە. بارزانیم، لە عیسا و موحەمەدو موسا پێ مەزنترە".

سووكایەتیكردن بە دین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر كوردستان

بەناوی خوای گەورەی میهرەبان

دوای ئەوەی كەسێك پۆستێكی بڵاوكردەوەو تێیدا دەری بڕیبوو، كە (من بارزانم لە ڤاتیكان و مەككە و قودس، لا پیرۆزترە. بارزانیم، لە عیسا و موحەمەدو موسا پێ مەزنترە)، چاوەڕوان بووین وەك بەخۆداچوونەوەیەك پۆستەكەی بسڕێتەوە یان روونكردنەوەیەكی شایستە بدات، بەڵام بەداخەوە روونكردنەوەكەی لە خودی كارەكەی ناشیاوتر بوو.

لێرەوە رایدەگەیەنین ئەمە لە خوودی خۆیدا كارێكی ناشیاوی دژ بە هەموو بەهاكانەو، لەپێش هەمووشیەوە پێچەوانەی رێبازی مەلا مستەفای بارزانی و تێڕوانینەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، چونكە هیچ خاڵێكی هاوبەش لەنێوان بەراوردكردنەكە نیەو، ئەوان پێغەمبەرانی خواو ئەمیشیان سەرۆكێكی نەتەوەییە، بۆیە وێڕای ئیدانەكردنی ئەم سووكایەتییە.

دەخوازین لێپێچینەوەی توند لەمكارەدا بكرێت بەیاتبەتی دوای بەدواداچون بۆمان دەركەوتووە ئەوە كەسێكی ئاسایی نییەو، ئەمكارەش هیچ كاتێك خزمەت بەوڵاتەكەمان ناكات، بەپێچەوانەوە لەقۆناغی ئێستادا زیانی گەورەی بۆ كوردو كوردستان هەیە.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

3/3/2015

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket