riklam

جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كێتی ناویه‌كێتی ده‌كرێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:59 PM - 2015-03-02
ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا

به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاروچالاكیه‌كان و داڕشتنی به‌رنامه‌ی كاری داهاتوو كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌و ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ی له‌نێوان رۆژانی 28/2 تا 1/3/2015 له‌شاری لودڤیكسهاڤنی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌برد.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌به‌رپرس و هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و راوێژكارانی كۆمیته‌و به‌رپرسانی ژماره‌یه‌كی له‌كه‌رت و رێكخستنه‌كان و به‌رپرسی رێكخراوه‌ دیموكراسیه‌كان له‌ئه‌ڵمانیا تیایدا به‌شداربوون هه‌لومه‌رجی كوردستان وئه‌گه‌روپێشهاته‌كان گفتوگۆی گه‌رمی لێوه‌كراو به‌شداربوان هه‌لوه‌سته‌یان له‌سه‌رشه‌ری رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی كردو پرسه‌كانی بواری كاری رێكخراوه‌یی به‌ستایلێكی نوێ و به‌چڕوپڕی قسه‌وباسی لێوه‌كراو سڵاویان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ناردو ستایشی رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌شیانكرد له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی پاراستنی كوردستانداو هیوای ته‌ندروستی باشتریان بۆ جه‌نابی مام جه‌لال خواست.

له‌وته‌یه‌كدا دلێر سه‌یده‌ گرنگی و بایه‌خی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌هه‌لومه‌رجێكی وادا به‌رزنڕخاندو ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كێتیانه‌ی ناویه‌كێتی وجه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ركاروچالاكی وگه‌شه‌پیدان وپشتگیری له‌هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كان وگرنگی و پشتیوانی له‌كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی خسته‌ڕوو.
 به‌شداربووان له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌چری گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسی رێكخراوه‌یی و كاروچالاكیه‌كان كردو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆكاره‌كانی ڕابردوكراو له‌به‌ر رۆشنایی كۆنفرانسی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ كه‌له‌مانگی رابردوودا له‌هۆله‌نده‌ به‌ڕێوه‌چوو رێنمایی و بڕیاره‌كان بۆگه‌شه‌پێدانی رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ خرایه‌ڕوو.

PUMmedia ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا
فۆتۆ/موحسن مزوری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket