د.یوسف گۆران: پێشبینی زیاترمان لەزانكۆكانی بەریتانیا دەكرد
چاوپێکەوتن 11:35 AM - 2015-02-15(69%)ی كاندیدانی تواناسازیی روویان لەزانكۆكانی ئەو وڵاتە كردووە
لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ سایتی (Times Higher Education)، كە لەلایەن رۆژنامەنووس ماسیۆ ریسز کراوە، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پلانو ستراتیژی وەزارەت رووندەكاتەوەو رایدەگەیەنێت؛ هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان بۆ چاككردنی سێكتەری خوێندنی باڵا «وەبەرهێنانێكی مەزنی» بۆ ناردنی خوێندكاران بۆ بەریتانیا لەخۆگرتبوو، بەڵام سوودو ئەنجامەكەی رازیكەر نییە. كئەمەش دەقی دیدارەکەیە.
د.یوسف گۆران داوای پشتگیری زیاتر لە زانكۆكانی بەریتانیا دەكات لەبەرامبەر ناردنی ئەو خوێندكارانەی لەچوارچێوەی بەرنامەیەكی گەورەی خوێندنی سكۆلارشیپدا نێردراون بۆ ئەو وڵاتە.
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان- كە دامەزراوەكانی وەزارەتەكەی بەتەواوی سەربەخۆن لەحكومەتی ناوەندیی بەغداو لەژێر سیستمێكی یاسایی سەربەخۆدا كاردەكەن- مانگی رابردوو لە شاری لەندەن بوو بۆ ئامادەبوون لەكۆڕبەندی جیهانی خوێندن بۆ ساڵی 2015.
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان روانگەو پلانی وەزارەتەكەی بۆ سایتی (Times Higher Education) روونكردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی سیستمێكی خوێندنی باڵا، كە د.دلاوەر عەلادین وەزیری پێشووتری خوێندنی باڵا، لەساڵی 2009 دا وەك «سیستمێكی ناكاراو بەسەرچوو» وەسفی كرد بوو.
گرێدانی بۆشایی نێوان خستنەڕووی دەرچووانو خواست
ژمارەیەك دەستپێشخەریی نوێ وەك؛ باشتركردنی كوالێتو داهێنانی زانستیو ئازادی ئەكادیمیو سەربەخۆیی زانكۆكان لەوەزارەتەكەی د.یوسف گۆران-دا پلانی بۆ داڕێژراوە. وەزارەتەكەی ئەو یەكەمین ئەنجومەنی سەربەخۆی نیشتمانیی بۆ توێژینەوەی زانستی دامەزراند بەئامانجی «پێكەوە گرێدانی بوارەكانی توێژینەوەی زانستی لەگەڵ پێشكەوتنی كۆمەڵایەتیو ئابووری وڵاتەكە»، هەروەها سیستمێكی پۆلێنكردنی نیشتمانی بۆ زانكۆكان دامەزراندووە.
د.گۆران رایگەیاند: هیوای وایە بۆشایی نێوان خستنەڕووی دەرچووانو خواست پێكەوە گرێ بدات، بۆ نموونە؛ لەڕێگەی دروستكردنی پێنج بەشی نوێ لە دیپلۆماتیو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان. لەپاڵ باشتركردنی بنەماكانی توێژینەوەی زانستی، ئەو بەپەرۆش بووە بۆ بەهێزكردنی بەكارهێنانی زمانی ئینگلیزی لەسەرانسەری پرۆگرامەكانی دامەزراوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا.
(69%)ی كاندیدانی تواناسازیی لەزانكۆكانی بەریتانیان
لێپرسراوانی كورد (ئەنجومەنی بەریتانی)یان راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رووپێوییەكی فراوان بۆ زانینی توانای ئێستاو لە ئایندەدا پێویستە چی بكرێت. ئەنجومەنەكە لەماوەی نێوان ساڵانی 2009-2012دا سەرپەرشتی هاوكاری نێوان زانكۆكانی بەریتانیاو كوردستانو زانكۆكانی دیكەی عیراقی كردووە لەژێر پرۆگرامی وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی حكومەتی بەریتانیاو پرۆگرامی گەشەپێدانی هاوبەش لە خوێندنی باڵا (DelPHE)، لە چەندین بواری توێژینەوەدا كاری كردووە هەر لە ئەندازیارییەوە تا پزیشكی دادوەرییو توێژینەوەكانی تایبەت بەچارەسەركردنی كێشەو ئاسایشو جێندەر بووە.
بەگوێرەی پرۆگرامی ناردنە دەرەوەی خوێندكارانی خوێندنی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لەساڵی 2010-دا دەستی پێكردووە، تائێستا 1500 خوێندكاری كورد بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لەزانكۆكانی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیادا دەخوێنن. كە رێژەی (69%)ی هەموو بەشداربووانی پرۆگرامەكە پێكدەهێنێت، ساڵانەش كۆی خەرجییان دەگاتە (200) ملیۆن دۆلار (132) ملیۆن یورۆ.
پێشبینی زیاتریان لە زانكۆكانی بەریتانیا دەكرد
د.یوسف گۆران لەڕێگەی راوێژكارەكەی ئامانج سەعید، بەسایتی (Times Higher Education)ی راگەیاند؛ بەرنامەكە «وەبەرهێنانێكی مەزن بوو»، بەڵام دیدی ئەو بریتیبوو لەوەی «ئەنجامەكە رازیكەر نییە» ئەوەندەی پەیوەندی بەشانشینی یەكگرتووەوە هەیە.
ئەو وتی: «پرۆگرامی DelPHE–عیراق كۆتایی هاتووەو ئێمە هیچ پڕۆژەیەكی دیكەمان نییە بۆ جێگرتنەوەیان..ئێمە داواكاری زیاترمان لەزانكۆكانی بەریتانیا هەیە، چونكە پابەندبوونمان بەڕاستی زۆر زۆر جدییە».
بەراورد بەزانكۆ بەریتانییەكان, مامەڵەی زانكۆ ئەڵمانییەكان لەگەڵ خوێندكارانی كورد گەرمتر بووە
هەرچەندە تەنها (2%)ی خوێندكارانی ماستەرو دكتۆرا لەبەرنامەی ناردنە دەرەوەی خوێندكاراندا بۆ ئەڵمانیا رۆیشتوون، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم دواییانە لەسەردانێكدا بۆ زانكۆی گۆتینگن «یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی بۆ دروستكردنی گروپێكی توێژینەوەی زانستی هاوبەش بۆ كاركردن لە بوارەكانی وزەو ئاسایش بۆ گۆڕینەوەی خوێندكارانو ستاف لەگەڵ زانكۆكەدا ئیمزا كرد».
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند؛ مامەڵەی ئەو زانكۆ ئەڵمانییە، كە بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵای كورد بەخۆڕاییە، زۆر «گەرمتر» بوو لەوەی لە (121) زانكۆی بەریتانیا دەبینرێت. ئەو زانكۆیانە لەچوارچێوەی پرۆگرامی ناردنە دەرەوەی خوێندكارانی كورد لەو وڵاتە داهاتیان دەستدەكەوت.
پێشبینیمان دەكرد زانكۆ بەریتانیەكان هاوكارمان بن!
د.یوسف گۆران جەختیكردەوە: «ئێمە پێشبینی دەكەین ئەو زانكۆیانەی شانشینی یەكگرتوو بێن بۆ كوردستانو بەشداری دارایی بكەن لەهاوكاریكردنی توێژینەوەی زانستی هاوبەش، گۆڕینەوەی ستافو یارمەتیدان لەوتنەوەی وانەی زمانی ئینگلیزی وەكو زمانی دووەم، یارمەتی سیستمی پۆلێنكردنو ئەنجومەنی توێژینەوەكەمان بدەن. ئێمە پێشبینیمان دەكرد بێنو هاوكارمان بن لە هەموو ئەم دەستپێشخەرییانەدا».
PUKmedia له كوردستانی نوێ وهرگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26