یادی 37 ساڵه‌ی شه‌هید ئارام كرایه‌وه
ی.ن.ک 09:50 PM - 2015-02-01یادی 37 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی شاسوار جه‌لال ناسراو به شه‌هید ئارام
له گوندی ته‌نگیسه‌ر له قه‌ره‌داغ یادی 37 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی شاسوار جه‌لال ناسراو به شه‌هید ئارام كرایه‌وه.
له مه‌راسیمێكدا تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌و شه‌هیده سه‌ركرده‌یه دانراو دواتر شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) رایگه‌یاند: به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه ئه‌مه بۆ خۆی قه‌در زانینێكه وه‌كو خه‌بات و هه‌موو تێكۆشه‌رانی كوردایه‌تی و جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوزای میللـه‌ته‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ كه هاتوینه‌ته گۆڕی شه‌هید ئارام هه‌م وه‌كو په‌یمان تازه‌كردنه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و رێباز‌و په‌یام و دروشمانه‌ی كه شه‌هید ئارام گیانی پیرۆزی خۆی له‌پێناودا به‌خشی و هه‌م بۆ ئه‌و هاوڕێیانهشی كه قۆناغ به‌قۆناغ له‌دوای ئه‌وه‌وه گیانی خۆیان به‌ختكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵا‌و په‌یامه به به‌رزی و به پیرۆزی بمێنێته‌وه.
وتیشی: له سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێوه شه‌هید ئارام كه خۆی یه‌كێكبوو له رابه‌ڕه دیاره‌كانی جوڵانه‌وه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، ده‌توانین ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی پێی بڵێین ئه‌و رێگا‌و خه‌باته‌ی كه تۆ ره‌نگت بۆ رشت به خوێنی تۆ‌و خوێنی هه‌موو تێكۆشه‌رانی میللـه‌ته‌كه‌مان، ئه‌وه‌تا له‌به‌ر سێبه‌ری داری ئازادی‌دا به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزییه‌وه هه‌م یادی تۆ ده‌كاته‌وه هه‌م كاروانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشكه‌وتن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌ڕێژێت، به‌و ئازایه‌تی و ئازایه‌تیه‌وه توانیویانه ئه‌و رێچكه‌یه بڕێژن كه ئه‌مڕۆ به سه‌دان هه‌زاران خوێندكاران له‌سه‌ر رێبازیان درێژه به خه‌بات په‌یام و دروشمی ئه‌وان ده‌دات، دڵنیای ده‌كه‌ین ئارام به ئارامی سه‌ری ناوه‌ته‌وه چونكه هه‌موو ئه‌و خه‌بات و فرمێسك و ئاره‌قه‌ی كه له سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌وه جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی میللـه‌ته‌كه‌مان كردویه‌تی به‌زایه نه‌چوه، بۆیه سه‌ربه‌رزین كه خه‌باتمان به‌فیڕۆ نه‌چووه‌و خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌فیڕۆ نه‌چووه، چۆن شه‌هید ئارام له یه‌كه‌م رۆژه‌وه مامۆستامان بووه، به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بین.
PUKmedia جه‌عفه‌ر حسێن
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07