riklam

عەمید دەحام لەكۆبانێ: كۆبانێ ئازادكراوەو داعشەكان هەڵدێن

کوردستان 05:48 PM - 2015-01-26
پشمه‌رگه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌كۆبانێ چاوه‌ڕێی فه‌رمانه‌

پشمه‌رگه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌كۆبانێ چاوه‌ڕێی فه‌رمانه‌

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە لەكۆبانێ رایدەگەیەنێـ كۆبانێ بەتەواوی ئازادكراوەتەوەو هیچ داعشێكی تیدا نەماوەو هەڵمەتی پاكردنەوەی گوندەكانی دەوروبەری كۆبانێش دەستیپێكردوەو داعش هیچ بەرگرییەكی نەماوە.

عەمید دەحام ئیبراهیم گەڕگەڕی فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو لەكۆبانێ بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ 2015/1/26 رۆژێكی گرنگ و پیرۆزە بۆ كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان، هێزەكانی پێشمەرگەو یەپەگەو پەیەژە توانیان لەماوەی ئەم چەند مانگەدا لەكۆبانێ شكست بەداعش بێنن و ئێستا 100%ی كۆبانێ لەداعش پاكراوەتەوەو یەك داعش لەناو كۆبانێ نەماوە، جگە لەتەرمەكانیان.

عەمید دەحام وتیشی:دوای رزگاركردنی تەواوی كۆبانێ هێزەكانمان لەگەڵ یەپەگە هێرشیان كردوەتەسەر گوندێك لەباشوری كۆبانێ و لەنزیكترین كاتدا ئەویش ئازاد دەكرێتەوە.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لەكۆبانێ ئاماژەی بەوەشدا كە داعش دوای شكستەكانیان، هیچ بەرگرییەك ناكەن و لەگەڵ بۆردومانی هێزەكانی پێشمەرگەو گەیشتتین شەڕڤانان هەڵدێن.

لەبارەی كاتی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەكۆبانێ، وتی:كاتێك پەرلەمان بڕیاریدا پێشمەرگە رەوانەی كۆبانێ بكرێت ماوەی سێ مانگی داناوە كە پێشمەرگە لەكۆبانێ بمێنێتەوە، لەئێستاشدا تەنها شەش رۆژمان ماوە بۆ تەواوبونی ئەو كاتە، دوێنیش لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە قسەمانكردوەو چاوەڕێی بڕیاری ئەوانین، بۆیە پێموایە لەبەرئەوەی كۆبانێ بەتەواوی ئازادكراوەتەوە هەر ئەم كاروانەی هێزی پێشمەرگە كە لەكۆبانێیە لێرە دەبین و دواتریش دەگەڕێینەوە.

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو ئاماژەی بەژمارەی شەهیدو بریندارەكانی هێزی پێشمەرگە كرد كە لەوەتەی چونەتە كۆبانێ،  رایگەیاند:یەكەم كاروانی هێزەكانی پێشمەرگە لەكۆبانێ 13 پێشمەرگە برینداربوون، كاروانی دووەمیش یەك برنداریان هەبوو، هەروەها كاروانی سێیەمی هێزەكانی پێشمەرگە كە ئێستا لەوێن تەنها شەهیدێكمان هەبووە.

 PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket