شیعر و شانۆ
ئەدەب وهونەر 01:11 PM - 2015-01-26ئه‌ده‌بی درامی و ده‌قه شانۆییه‌كان دێرینن
تیۆره‌كانی شانۆ‌و درامای جیهانی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هێنده‌ی سه‌ره‌تاكانی ئه‌ده‌بی درامی و ده‌قه شانۆییه‌كان دێرینن، كتێبی "هونه‌ری شیعر" (پۆیه‌تیكا) كه ئه‌رستۆ نووسیویه‌تی وخۆی له‌ساڵه‌كانی٣٠٠ی پ- ز.دا ژیاوه.
كتێبێكه دواتر ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی بۆ هه‌موو تیۆره‌كانی تر كه‌له‌م بواره‌دا نووسراون، وشه‌ی شیعر چه‌ندی نواتای زیندوی گه‌یاندووه، ئه‌رستۆ له‌كتێبی (هونه‌ریشیعر)دا به‌وشێوه پێناسه‌ی شیعر ده‌كات ده‌ڵێت: (شیعر گێڕانه‌وه‌یه) دواجاریش چه‌ندی توانای داستانی میتافیزیكی گه‌یاندووه لای گریك و رۆمانیه‌كان، هه‌روه‌ها داستانی شارستانیه‌ته‌دێرینه‌كانی وه‌ك سۆمه‌ریه‌كان و بابلیه‌كان و فیرعه‌ونه‌كانه‌كان به زمانی شیعر نوسراون بۆ نمونه داستانی "گلگامیش" لای عێراقیه‌كۆنه‌كان و "ئۆزریۆس"لای میسریه‌كان، ئه‌گه‌ر له‌گۆشه‌نیگای مێژووی شانۆوه بروانین ته‌ماشا ده‌كه‌ین به‌درێژایی چوارده سه‌ده شیعر نه‌ك هه‌رده‌سته‌ملانی شانۆبووه به‌ڵكوخودی خۆی شانۆبووه، چونكه هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی دروستبوونی شانۆوه داستانه‌كان یه‌كه‌مین خۆراك و كه‌ره‌سته‌ی بوون، باس و خواسه‌كان له‌وێوه هه‌ڵهێنجراون . به‌تایبه‌تی ئه‌و داستانانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن (هۆمیرۆس)ه‌وه هۆنرابوونه‌وه وه‌ك"ئه‌لیاده و ئۆدیسه" شیعره‌كانی هۆمیرۆس بۆ شانۆ له‌باربوون چونكه گۆیی به‌خولیای تاكنه‌داوه به‌ڵكو گرنگی به خولیا و ئاره‌زوه‌كانی هه‌مووانداوه. "ئاڵاردسنیكۆڵ"له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دراماوه ده‌ڵێت: (شیعری گۆرانیه ئاینیه‌كان په‌ره‌یان سه‌ندوبوو نه‌گفتوگۆی دوو قۆلی له نێوان كۆرس و سه‌رۆكیكۆرسدا). لای گریكیه‌كان دووجه‌ژنی سالانه‌ی گه‌وره‌ی ئاینی بووه، یه‌كه‌میان "لینایا"بوو ئه‌م جه‌ژنه له‌به‌هاراندا ده‌گیردرا، دووه‌میان جه‌ژنی (دیۆنسیۆس) كه‌له‌پایزداسازده‌كرا، ئه‌م دووجه‌ژنه ئاینییه بوونه چاوگی سه‌ره‌كی هه‌ڵقووڵانی هونه‌ری دراما، له‌یه‌كه‌مبۆنه‌دا سه‌رگوزشته‌ی ژیان و مه‌رگ و، ژیانه‌وه به‌سه‌رده‌كرایه‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵه رووداوه كه‌له‌خۆیدا بازنه‌یه‌كی پێكده‌هێناو خولی ته‌واوه‌تی ژیانی ده‌نواند، ئه‌م بۆنه‌یه بووه هه‌وێن و مامانی له‌دایكبوونی هونه‌ری تراژیدیا، دووه‌میان بووه سه‌رچاوه‌ی هونه‌ری كۆمیدیا، له‌مبۆنه‌یه‌دا هه‌ر هه‌مان سه‌رگوزشته‌ی (دیۆنسیۆس)ی خواوه‌ند به‌سه‌ر ده‌كرایه‌وه به‌ڵام لایه‌نی پیت و فه‌روسك و زار ده‌نوێنرا. تراژی دیا لاسایی كردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانه‌و له‌پێناوی نواندن و ژیانه‌وه‌ی كرده‌وه كانیشپه‌نا بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌بات. لایه‌نێكی گرنگی دیكه‌ی تراجیدیا ده‌قه. "ئه‌رستۆ" تراجیدیا وه‌ك گرنگترین فۆرمه‌كانی دراما ناوزه‌د ده‌كات،ده‌روازه‌كانی دونیایه‌ك ده‌كاته‌وه كه تائێستا له‌هه‌موو لێكدانه‌وه‌یه‌كدابه‌كارده‌هێنرێت و كاریگه‌رییان هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌رستۆ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دراما‌و تراجیدیا داده‌نێت و پالپشتێكی تیۆری به‌هێز بۆ ده‌ستپێكی هونه‌ری شانۆی گرێكی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌م كتێبه‌ی ئه‌رستۆ له‌ناو به‌رهه‌م و كتێبه‌كانی تریداجێگایه‌كی تروتایبه‌تمه‌ندی هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌كتێبی"هونه‌ری شیعری"هۆراشیۆ" ده‌ڵێت: دراما به‌شێكه له‌شیعر. دراما به‌ته‌نیا له‌نێوان شێوه ئه‌ده‌بیه‌كانی ترداپه‌یوه‌ندیه‌كی توند‌و تۆڵی له‌گه‌ل َهونه‌ره‌كانی تردا هه‌یه. دراما له‌جه‌وهه‌ردا هه‌ر به‌ته‌نیا ژانرێك له ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب نیه به‌ڵكو نمایشده‌كرێت، سه‌رباری ئه‌ویش تاراده‌یه‌ك له سنوری ئه‌ده‌ب ده‌چێته‌ده‌ره‌وه، چونكه ده‌كرێت له‌شیكردنه‌وه‌ی دا پشت به‌تێوری ئه‌ده‌بنه به‌سترێت به‌ڵكو پشت به‌تێوری شانۆ ده‌به‌سترێت. ئه‌و رۆژگاره‌ی هونه‌ری شانۆی تێدا له‌دایكبوو رۆژانی بازاری گه‌رمی شیعر بووه، له‌وده‌مه‌شدا شاعیرانی په‌ند و فه‌لسه‌فه و كه‌سانی وه‌ك (سۆلۆی) به‌هاری شیعر وتنیان هه‌بووه یان شیعری لاواندنه‌وه‌كه (سۆجینین) پێشڕه‌وایه‌تی ده‌كرد هه‌روه‌ها شاعیرانی گۆرانی وه‌ك (سیمونیدیس) و (پندار)كه‌به‌شێوه‌ی گۆرانی ده‌یان نوسی. پاش ئه‌وه‌ی شانۆ نوسانبی رۆكه‌ی ئه‌و شیعرانه‌یان پوختده‌كرد بۆنمایشه‌كانیان له‌و رۆژانه‌دا شیعر له‌مه‌ودای شانۆوه گه‌وره‌ترین و فراوانترین پاشای جه‌ماوه‌ری بوو، گۆرانێكی گه‌وره‌و دیار له‌بوون و شێوه‌ی شیعر و به‌رهه‌میدا دروستبوو، له‌و رۆژگارانه‌دا بوو ئه‌سینیه‌كان سه‌ركردایه‌تی گشت گه‌لانی جیهانیان ده‌كرد وه‌ك ئه‌فلاتۆن ده‌ڵێت: گریكیه‌كان وه‌ك مامۆستای گشت گه‌لیان لێهاتووه گه‌لان فێری هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و جه‌نگ و به‌رگریده‌كه‌ن،له‌هه‌مانكاتداچاكترین كه‌ره‌سته و ده‌رفه‌ت و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی به ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به‌خشی. له‌ساڵی (535-پ.ز) شاعیر و هونه‌رمه‌ندێك به‌ناوی (سیسپس) له‌كۆرس دابرا و هه‌ندێك شتی به‌تاكه‌كه‌سی هێڵایه‌وه و گۆرانكاری دروست كرد، جگه‌له‌سه‌رۆكی كۆرس به‌ته‌نها نواندنی ده‌كرد، له‌م هه‌نگاوه‌وه یه‌كه‌م (ئه‌كته‌ر)ی شانۆ له‌دایكبوو، هه‌ر له‌و هه‌نگاوه گرنگه‌وه بوو كه چه‌ند بینراوێكی ئاینی به چه‌ند بینراوێكی تراژیدی گۆڕایه‌وه واتا هه‌ر له‌په‌نده شیعرییه‌كه‌دا گۆرانكاری روویدا شتێكی شاراوه نیه وه هه‌روه‌ها دواتر چه‌ند ئه‌كته‌رێك زیادكرا تاوه‌كو شانۆ به‌و شێوه ده‌قی گرت . ئیشكردن له‌ناو هه‌ره‌می شیعردا خۆی بۆ خۆی وردبینیه‌كی به‌رفراوانی ده‌وێت و چۆن ده‌رهێنه‌ر بتوانێت ره‌گه‌زی درامییه‌كانی ده‌رهێنان له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌قه شیعریه‌دا بدۆزێته‌وه یان بڵێین چۆنیه‌تی به‌ده‌قكردنی ئه وشیعره له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه. شیعر بۆ خۆی خاوه‌ن كۆمارێكی باڵایه و له‌ناو چوارچێوه‌ی سیسته‌می خۆیدا جوڵه‌یه‌كی چێوه‌ی و فه‌نتازی ئامێزی هه‌یه، له‌گۆرانی دیمه‌ن و رووداوه‌كان و ده‌توانێت به‌ئاسانی گۆرانی له‌هزری بینه‌ر و خوێنه‌ر بكات، وه هۆشێكیێش بكات بۆ مه‌ودایه‌كی سۆزداری ، هه‌ر بۆیه كاتێك ده‌رهێنه‌رێك كار له‌سه‌رده‌قێكی شیعری ده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی بۆ ده‌قێكی نمایشی شانۆیی پێویستی به ئه‌ندێشه و خه‌یاڵی هونه‌ری زۆر هه‌یه، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌قه شیعریه‌كان به‌مه‌ودای رێره‌وی شانۆییه‌كه به‌رێت. هه‌روه‌ها زمان بۆخۆی له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی مانادارۆلێكی دیاری كراوی هه‌یه و تاكه هۆكاریشه بۆ كه‌شفكردنی مانا‌و نهێنیه‌كانی ده‌قی نمایش، به‌ڵام شیعریه‌تی زمان زمانێكی باڵایه جیاوازه له‌زمانی رۆژانه وه‌ك ده‌قه‌كانی شكسپیر .
سه‌رچاوه‌كان..
1. شانۆ و ناسنامه، ن: كامه‌ران سوبحان
2. په‌یدابوونی شانۆ له شیعره‌وه، ن: ئه‌حمدسالار
3. پۆیه‌تیكا" ده‌ستپێك بۆ تیۆره‌كردنی شانۆ، ن : داناڕه‌ئووف
4. ده‌روازه‌یه‌ك بۆره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی، ن. دكتۆر هیمداد حسێن
PUKmedia نوسین/ دانا محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07