قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆڕبه‌ندی داڤۆس بوو
تاراوگە 10:15 AM - 2015-01-26باسیان له قاره‌مانیه‌تی پیشمه‌رگه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كان ده‌كرد
قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌و شكستی داعش و بارودۆخی سیاسی و ئابوری جیهان بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆرِبهندی داڤۆس بوون
به‌مه‌به‌ستی خستنهرِووی دیدو هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان لهمهرِ پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان، له رۆژانی 21 تا24 ی ئه‌م مانگه وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریكرد له كۆرِبهندی ئابوری جیهانی داڤۆس كه گردبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانهیهو سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابوری و بازرگانی له‌پاڵ دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی داخراو‌و په‌ناڵ و سیمیناری كراوه‌دا به‌شداربوون، لهكۆرِبهندی داڤۆسی ئه‌مساڵدا، باس له قه‌یرانی سیاسی و ته‌نگژه‌ی ئابوری و شهرِی داعش و تیرۆر‌و توندوتیژیه‌كان و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بێكاری و نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان و پیسبوونی ژینگه كرا.
وه‌فدی هه‌رێم بهرِوونی باسیان له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی له ناوچه‌كه‌و سه‌رهه‌ڵدان و قاره‌مانیه‌تی و خۆرِاگری پێشمه‌رگه كرد، له تێكشكاندنی هێرشی تیرۆرستانی داعش و ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پارێزگاریكردن له دیموكراسی و به‌ها مرۆییه‌كان به نوێنه‌رایه‌تی جیهانی ئازاد.
به‌شداربووانی كۆرِبهند له ته‌واوی كۆبوونه‌وه داخراو‌و كراوه‌كاندا له‌و ته‌وه‌رانه‌ی په‌یوه‌ست بوون به ئاسایشی جیهان و پرسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆرستان باسیان له قاره‌مانیه‌تی پیشمه‌رگه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كان دهكردو به بایه‌خه‌وه ئاماژه‌یان به بوێری و ئازایه‌تی رۆڵه‌كانی كوردستان ده‌كرد له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆرستان.
وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تی به‌شداریان له‌چوار دانیشتنی سه‌ره‌كی كۆرِبهندهكه كرد كه په‌یوه‌ست بوون به پرسه ستراتیژیه‌كانی ئهمرِۆی گۆرِهپانی جیهان و پرسی عیراق و ناوچه‌كه‌و ئایندهی سوریا، پرسی توندوتیژی و چۆنیه‌تی روبهرِوبونهوهی تیرۆر، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئابوری و سه‌قامگیری وڵاتان، وه‌فدی هه‌رێم خوێندنه‌وه‌و تێرِوانینی هه‌رێمیان لهمهرِ ئه‌و پرسانه خستهرِوو.
وێرِای ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری سیاسهتمهدارو كه‌سایه‌تی و بازرگانان، ڤالێری ئامۆس یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، سه‌رۆكی قوبرس، سه‌رۆكی ئازه‌ربێجان و هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی تونس، فینله‌ندا، عیراق، جۆرجیا و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كه‌نه‌دا، سویسرا، نه‌رویج، عیراق، لوبنان، كۆریا، ئێران و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ، بهرِێوهبهری گشتی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ، بهرِێوهبهری گشتی WFP بهرِێوهبهری گشتی UNHCR ، كۆمسیاری مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و عه‌مرو مو‌سا، محمود جبریل، كوفی عه‌نان، ستیفان دیمه‌ستورا، ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان بوون.
له‌په‌راوێزی دانیشتن و سیمیناره‌كاندا وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان دوو كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامدا.
هاوكات بیرورِایان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌داو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و جێگری سه‌رۆكی عیراق و چه‌ند گه‌وره كۆمپانیایه‌ك له بواره جیاجیاكان ئاڵوگۆرِ كرد‌و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی كراوه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو راوێژكاری ئه‌ڵمانیاو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیان كرد.
جێگه‌ی باسه له كۆرِبهندهكهی ئه‌مساڵدا 2500 كه‌س له 140 وڵاتی جیهان ئاماده‌بوون، 40 سه‌رۆك وڵات و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و 1500 بهرِێوهبهری كۆمپانیا بازرگانیه‌كان و یانزه سه‌ركرده‌ی ئایینی و 300 كه‌سایه‌تی گشتی به‌شداربوون.
كۆرِبهندی ئابوری داڤۆس، كه ساڵانه له‌و شارۆچكه‌یه كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت، رێكخراوێكی ناحكومی قازانجنه‌ویسته، ساڵی 1971 له‌لایه‌ن مامۆستا‌و كه‌سایه‌تی زانستی ئابوری كلاوس شواپ دامه‌زراوه، باره‌گاكه‌ی له جنێفی سویسرایه.
ئه‌و رێكخراوه نوێنه‌ری هه‌زار گه‌وره كۆمپانیا ده‌كات، چه‌ندان سه‌ركرده‌ی سیاسی له‌خۆده‌گرێت، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی روبهرِوی جیهان ده‌بنه‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26