سه‌وسه‌ن نزیكه‌ی 40 ساڵه جلی پێشمه‌رگه ده‌پۆشێت
ژنان 09:30 AM - 2015-01-25له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیشمدا زۆربه‌ی چه‌كه قورسه‌كانم ته‌قاندووه
سه‌وسه‌ن عه‌زیز سه‌عید له ساڵی (1966) له گوندی گه‌ره‌وانی سه‌ر به قه‌زای ره‌واندز له‌دایكبووه، نه‌چووه‌ته به‌ر خوێندن و خاوه‌نی (6) برایه كه (3) له براكانی شه‌هیدبوون و یه‌كێكیش له سه‌نگه‌ر كه‌مئه‌ندام بووه‌و باوكیشی شه‌هیده.
سه‌وسه‌ن له دیدارێكددا چه‌ندین نهێنی بۆ خوێنه‌رانی PUKmedia ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "باوكم و براكانم به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلولیان كردووه‌و له چه‌ندین داستان و شه‌ڕی دژ به دوژمنانی كورد جه‌نگاون، له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلولیش باوكم و براكانم چه‌كیان دانه‌ناو له گوندی گه‌ره‌وان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له گوندنشینانی دۆڵی ئاكۆیان و مه‌له‌كان و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌واندز بڕیاری روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دژ به به‌عس داوه".
سه‌وسه‌ن ده‌شڵێت "له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و به‌رپابوونی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به رابه‌رایه‌تی (ی.ن.ك) باوكم و براكانم وه‌كو زۆربه‌ی گوندنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌واندز په‌یوه‌ندیان به شۆڕشه‌وه كردووه‌و بوونه‌ته پێشمه‌رگه، ئه‌م هه‌ڵوێسته بوه‌ته مایه‌ی هه‌راسانبوونی به‌عس، هه‌ربۆیه له مانگی (10/1977) دا به‌عس به هێزێكی زۆره‌وه به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تانك و زرێپۆشێكی زۆره‌وه هێرشی كرده سه‌ر گوندی (ئاكۆیان، گه‌ره‌وان و فه‌قیان و دۆڵی مه‌له‌كان) له ده‌وروبه‌ری ره‌واندز، به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌و گونده به‌ته‌واوی چین و توێژه‌كانه‌وه به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌ز ئه‌وه‌ی توانای شه‌ڕكردنی هه‌بوو چه‌كیان هه‌ڵگرت و روبه‌ڕووی به‌عس وه‌ستانه‌وه كه توانرا ئه‌و هێرشه‌ی به‌عس به خوێنی چه‌ندین رۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌ك تێكبشكێنرێت و زیانێكی زۆر له سوپاكه‌ی به‌عس بده‌ن، له‌و شه‌ڕه‌دا دوو برام به ناوه‌كانی (مسته‌فا، ره‌مه‌زان) شه‌هیدبوون، شه‌هیدبوونی براكانم بۆ ئێمه ئه‌گه‌رچی جێگای شانازی بوو، به‌ڵام كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ش بوو به‌تایبه‌ت بۆ دایكم كه له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی شه‌هیدبوونیان دووچاری نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بوویه‌وه‌و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی لێكردین، منیش له خۆشه‌ویستی بۆ براكانم و له رقی به‌عس بڕیاری پۆشینی جلی پێشمه‌رگه‌م دا‌و له‌وكاته‌وه جلی ژنانم فڕێداو جلی پێشمه‌رگه‌م پۆشی و به‌تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌بوونی خۆم ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم چه‌ك هه‌ڵبگرم و ببم به پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی براكانم بكه‌مه‌وه، برایه‌كیشم به‌ناوی (تۆفیق) بڕیاریدا تاكو تۆڵه‌ی براكانی نه‌كاته‌وه نه‌گه‌ڕێته‌وه گونده‌كه‌ی، هه‌ربۆیه چووه لای (سه‌رۆك مام جه‌لال) و بوو به پاسه‌وانی تایبه‌تی ئه‌و تا ساڵی 1981 نه‌گه‌ڕایه‌وه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كێكی به دیاری بۆ هێنابووم له‌گه‌ڵ (پشتێنێكی) ره‌نگ سه‌وزی (20) مه‌تری كه تائێستا ماومه‌و هه‌ر ئه‌وه ده‌به‌ستم، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی چه‌كه‌كه به‌یه‌كجاری بوومه چه‌كدارو له باره‌گاكان ده‌مامه‌وه‌و وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی پیاو ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تیم جێبه‌جێده‌كردو هه‌ستم نه‌ده‌كرد كه هیچ جیاوازییه‌كم له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان هه‌یه‌و ماڵه‌وه‌شمان به‌تایبه‌تی باوكم له‌گه‌ڵ براكانم هانده‌رم بوون بۆ درێژه‌دان به خه‌باتی شۆڕشگێڕی و چه‌كداری".
سه‌وسه‌ن وتیشی: هه‌ر به‌منداڵی به‌شێوه‌ی گه‌وره به‌بچووك له كوڕێكی ناسیاومان ماره كرابووم، ئه‌و كوڕه‌ش له‌گه‌ڵ من پێشمه‌رگه بوو، ساڵی 1983 كاتێك ته‌مه‌نم (17) ساڵان بوو به ده‌ستگیرانه‌كه‌م وت "من پێشمه‌رگه‌م، تۆش پێشمه‌رگه‌یت و ده‌مه‌وێت تا مردنیش هه‌ر پێشمه‌رگه بم، تۆ ژنیشت هێناوه و نامه‌وێت به‌سه‌ر ژنێكی تر بچم و ببم به‌هه‌وێ، بۆیه داوات لێده‌كه‌م كه ده‌ستبه‌ردارم بیت، ئه‌ویش رازی بوو به داواكارییه‌كه‌م".
راشیگه‌یاند: ساڵی 1987 باوكم به ده‌ستی به‌عس شه‌هیدكرا كه به درێژایی ته‌مه‌نی دژی نه‌یارانی كورد ده‌جه‌نگاو رۆژێكیش خۆی راده‌ست نه‌كردن، ساڵی 1988 له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانی له‌لایه‌ن سه‌رانی به‌عسه‌وه ئه‌نجامدرا گونده‌كه‌ی ئێمه‌شی گرته‌وه‌و ژیان له زۆربه‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌واندز نه‌ماو به‌عس توانی ده‌ست به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری چیاكانی كوردستاندا بگرێت و پێشمه‌رگه‌ش ئاواره‌ی ئێران بوو، ئێمه‌ش نه‌مانویست خۆمان راده‌ستی به‌عس بكه‌ین بۆیه له‌گه‌ڵ برایه‌كم روومان كرده چیای (ماكۆ) له‌وێ له ئه‌شكه‌وتێك ده‌ژیاین و شه‌وانه ده‌چووینه ماڵی گوندنشین و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانی دۆڵی پڵینگان و شاورایه‌تی له‌وێ نانمان ده‌خوارد، به‌ڵام رۆژێك له‌كاتی خۆشوشتنم له‌سه‌ر جۆگه‌له‌یه‌كی گوندی پاشقۆته‌ڵی دۆڵی پلینگان به‌عس به هێزێكی زۆره‌وه به‌سه‌ریداداین به‌ناچاری روومانكرده‌وه چیا‌و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی گوندنشینانی سنوره‌كه هیچ ته‌قه‌یه‌كمان له هێزه‌كه‌ی به‌عس نه‌كرد، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌قه‌مان بكردبایه‌و زیانمان به سه‌ربازه‌كانی به‌عس گه‌یاندبایه ئه‌وانیش تۆڵه‌ی خۆیان له گوندنشینان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام به‌عس ته‌قه‌یه‌كی زۆری له ئێمه كرد، ئه‌وه‌نده‌مان نه‌مابوو بگه‌ینه شوێنێكی ئارام گوللـه‌یه‌ك به‌ر قاچم كه‌وت و به‌سه‌ختی برینداربووم و دوای سێ مانگ له ئه‌شكه‌وت به گیای ئه‌و چیایه‌و به (بنێشتی داره‌به‌ن) برینه‌كه‌م ته‌داوی ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختییه‌وه برینه‌كه‌م چاره‌سه‌ر نه‌بوو، ئازارم زۆر بوو، ئیلتیهابێكی زۆری كرد، برایه‌كم ماڵی له كۆمه‌ڵگای شاوه‌یسی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر بوو، رۆژێك به‌نهێنی سه‌ردانی كردین هاته چیا كاتێك بینی برینه‌كه‌م مه‌ترسیداره وتی "ده‌بێت له‌گه‌ڵ من بێیته هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رت بۆ بكرێت"، دوای هه‌وڵێكی زۆر رازیبووم كه له‌گه‌ڵی بڕۆم، براكه‌م چووه گوندێكی دۆڵی پڵًینگان و جلی ژنانی بۆ هێنام، ئه‌و جلانه‌م له‌سه‌ر قاته كوردیه‌كه‌م پۆشی و ده‌مانجه‌كه‌م به‌ست و چوومه هه‌ولێر، له‌وێ په‌رستارێك به‌نهێنی ده‌هاته ماڵی براكه‌م و رۆژانه برینه‌كه‌ی ته‌داوی ده‌كردم، دوای چاكبوونه‌وه‌م به‌هامان ئه‌و رێگه‌و شوێنه‌ی كه پێیدا هاتبووم گه‌ڕامه‌وه چیای ماكۆك، دوای ماوه‌یه‌ك دووباره مه‌ترسی له‌سه‌ر برینه‌كه‌م دروستبوویه‌وه، هه‌ربۆیه به‌نهێنی چوومه‌وه لای ماڵی براكه‌م له كۆمه‌ڵگای شاوه‌یه‌س، له‌وێ له رێكخستنی نهێنی كارم ده‌كردو له راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك چه‌كم هه‌ڵگرتو به‌شداری ئازادكردنی ده‌ورووبه‌رو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێرم كرد تا ئازادكردنی كه‌ركوك شانبه‌شانی برا پێشمه‌رگه‌كان دژی به‌عس ده‌جه‌نگام.
سه‌باره‌ت به بوونی چه‌ك، سه‌وسه‌ن ده‌ڵێت "ساڵی 1981 شه‌هید تۆفیقی برام ده‌مانجه‌یه‌كی به‌دیاری پێدام، دواتر برنۆیه‌كی بۆ كڕیم كه تا ساڵی 1988 هه‌ر لام بوو، ساڵی 1989 شۆڕش چه‌كێكی جۆری كلاشینكۆفی پێدام كه تائێستا ماومه، جگه له‌و چه‌كه (برنۆیه‌كی) باوكیشم وه‌ك دیاری لا ماوه كه چه‌ندینجار به‌شێوه‌ی جیاجیا هه‌وڵدراوه ئه‌و چه‌كانه‌م له‌به‌رده‌ست ده‌ربهێندرێن، به‌ڵام رێگه‌م نه‌داوه‌و پاراستومن و زۆربه‌ی كاته‌كان چه‌كم له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌مدایه‌و له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیشمدا زۆربه‌ی چه‌كه قورسه‌كانم ته‌قاندووه".
سه‌باره‌ت به پۆشینی جلی پێشمه‌رگه‌ش، سه‌وسه‌ن ده‌ڵێت "هه‌ر له منداڵی ئاره‌زووی پۆشینی جلی پیاوم ده‌كرد، كه‌م جلی ژنانه‌م ده‌پۆشی، به‌ڵام له ساڵی 1976 به‌یه‌كجاری جلی پێشمه‌رگه‌م كرده جلی ره‌سمی و له‌وكاته‌وه تائێستا به به‌رده‌وامی جلی پیاوان ده‌پۆشم و زۆر حه‌ز له ره‌نگی خاكی ده‌كه‌م چونكه ره‌نگی پێشمه‌رگه‌یه".
سه‌وسه‌ن وتیشی "له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیمدا دووجار برینداربووم و له ئێستاشدا به پێشمه‌رگه‌ی دێرین و به پله‌ی مولازم خانه‌نشین كراوم".
راشیگه‌یاند "ئه‌گه‌رچی به‌هۆی بریندارییه‌كه‌مه‌وه وه‌كو پێویست ناتوانم بڕۆم و دووچاری چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی تر هاتووم، به‌ڵام خۆم پێڕانه‌گیراو له هاوینی رابردوو روومكرده گه‌رمه‌سێر، له‌وێ شانبه‌شانی برا پێشمه‌رگه‌كان چوومه سه‌نگه‌ره‌كانی دژی چه‌كدارانی داعش، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌مه‌وه نه‌بووایه تا یه‌ك بستی خاك و كوردستان له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بمایه سه‌نگه‌ره‌كانم جێنه‌ده‌هێشت، به‌ڵام نه‌خۆشی رێگه‌ی نه‌دام و پزیشك وتی نابێت كاتێكی زۆر بمێنیته‌وه".
سه‌وسه‌ن ده‌شڵێت "رفاندن و فرۆشتنی ژنانی ئێزیدی له بازاڕه‌كانی موسڵ و چه‌ند شوێنێك هیچی كه‌متر نییه له ئه‌نفال و كیمیاباران، هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌و ژن و كچه كوردانه‌ی كه توانای چه‌ك هه‌ڵگرتنیان هه‌یه شانبه‌شانی برا پێشمه‌رگه‌كان دژی چه‌كدارانی داعش چه‌ك هه‌ڵبگرن، ئه‌گه‌رنا به ئاماده‌كردنی خواردن خزمه‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن".
وتیشی "له‌دوای شه‌هیدبوونی (تۆفیقی) برام له ساڵی 1996 و له‌گه‌ڵ براژنه‌كه‌م كه خێزانی شه‌هید تۆفیقه ماڵ به‌ڕێوه‌ده‌به‌م و به‌ته‌نها ده‌ژین و خۆم پێ وه‌كو پیاو وایه‌و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیم زۆر به‌هێزه، سه‌ردانی خزم و ناسیاو و دۆسته‌كان و دراوسێكانم ده‌كه‌م و به‌هه‌مانشێوه ئه‌وانیش سه‌ردانم ده‌كه‌ن و به‌شداری پرسه‌و خۆشی و ناخۆشییه‌كان ده‌كه‌م".
ده‌شڵێت " تاكو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له گوندی گه‌ره‌وانی قه‌زای ره‌واندز ده‌ژیام، له‌وێ خاوه‌نی ره‌زو باخێكی زۆر بووم و هاوینان كشتوكاڵیشم ده‌كردو خۆم خزمه‌تم ده‌كردن و حه‌زیشم له به‌خێوكردنی وڵاخی به‌رز بوو، تاكو له گوند بووم به‌رده‌وام (ماین و ئه‌سپم) هه‌بوو، كاتێك هاتمه شار‌و له سۆران نیشته‌جێ بووم ئۆتۆمبێلێكی به‌رزم كڕی كه تائێستا ماومه‌و ره‌نگه‌كه‌شی ره‌نگی جلی پێشمه‌رگه‌یه".
راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچی ئێستا توانای چه‌ك هه‌ڵگرتنم نییه، به‌ڵام له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كارده‌كه‌م و له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بۆ حزبه‌كه‌م كۆده‌كه‌مه‌وه‌و شانازیش به حزبه‌كه‌م ده‌كه‌م و له زۆربه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه حزبییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی سۆران و كۆمیته‌كانی سنوره‌كه به‌پێی توانا‌و كات به‌شداری ده‌كه‌م".
پرۆفایل
سه‌وسه‌ن عه‌زیز سه‌عید
ساڵی 1966 له گوندی گه‌ره‌وانی سه‌ر به قه‌زای ره‌واندز له‌دایكبووه
ساڵی 1976 و دوای شه‌هیدبوونی دوو برای جلی پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌ته جلی ره‌سمی
ساڵی 1981 چه‌كی هه‌ڵگرتووه‌و به ره‌سمی بووه‌ته پێشمه‌رگه
له ساڵی 1988 برینداربووه
له ساڵی 1996ـه‌وه تائێستا به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ براژنێكی ده‌ژی
PUKmedia راماڵ ئه‌حمه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26