riklam

نوێنه‌رێك: ئازادكردنی شه‌نگال سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ موسڵ-یش

kurdistani 06:00 PM - 2014-12-22
هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم هه‌ماهه‌نگ بن

هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم هه‌ماهه‌نگ بن

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: ئازادكردنی قه‌زای شه‌نگال سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ ئازادكرنی شاری موسڵ.

محه‌مه‌د عوسمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 22-12-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: داواله‌ حكومه‌تی فیدرالی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوانیاندا هه‌بێت بۆ دانانی پلانێكی هاوبه‌ش بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ له‌ ده‌ست تیرۆرستانی داعش، هه‌روه‌ها وتیشی: ئازادكردنی قه‌زای شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌ موسڵ سه‌ره‌تایه‌كی باشه‌ بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاستایش و به‌رگری ستایشی رۆڵی قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌ ئازادكردنی ناوچه‌كانی شه‌نگال و ده‌ركردنی تیرۆرستانی داعش له‌و ناوچانه‌.

محه‌مه‌د عوسمان داواشی له‌ حكومه‌تی فیدرالی كرد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ماهه‌نگ بێت بۆ ئازادكردنی موسڵ و ده‌ركردنی تیرۆرستانی داعش له‌و شاره‌، وتیشی: سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی نورری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی داعش بوو له‌ ناوچه‌كه‌داو ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ توانی ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ له‌ عیراقدا بگرێت.  

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاند: پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدرالی پشتگیری زیاتری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌ماهه‌نگبێت له‌گه‌ڵیدا بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ و ده‌ركردنی تیرۆرستانی داعش له‌و شاره‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket