riklam

فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی بۆ ناوچه‌ كوردستانیه‌ تازه‌ ئازادكراوه‌كان ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 12:36 PM - 2014-12-22
له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی تاووتوێده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر

له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی تاووتوێده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر

په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بدات به‌ وه‌زیری شاره‌وانی بۆ كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌ دابڕاوه‌كان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سالار مه‌حمود په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: سوپاسی وه‌زیری شاره‌وانی ده‌كه‌ین كه‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی له‌ قه‌زای خورماتوو كردووه‌ته‌وه‌، داواكارین ئه‌و بكرێت به‌ سه‌رۆكایه‌تی و هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانیش له‌ جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په‌و شوێنه‌ ئازادكراوه‌كانی تر بكرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانیه‌كان له‌ په‌رله‌مان كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌م گرفته‌و چه‌ندین گرفتی تر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی تاووتوێ ده‌كه‌ین به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket