riklam

بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا

بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06
ئاراس محەمەد ئاغا PUKMEDIA

ئاراس محەمەد ئاغا

بیروڕا

ئاراس محەمەد ئاغا*

سەردانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ ئەمریكا، گرنگی و بایەخی خۆی هەیە و مایەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ وڵاتێكی گەورەی وەك ئەمریكادا، یەكێتی نیشتیمانی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووە پەیوەندییەكی هاوسەنگی لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا هەبێت، ئەوەش لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و ئەزموونەكەیدا دەبێت.

بانگهێشتكردنی سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریكا، بۆ پێگەی بەڕێزیان دەگەڕێتەوە وەك سەركردەیەك کە رۆڵی كاریگەر‌ و بەرچاوی هەبووە لە ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكاندا، بەوپێیەی ئەمریكا رۆڵی گرنگی هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ‌و جیهان بەگشتی، سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ ئەو  وڵاتە و بانگهێشتكردنی بەشێوەیەكی رەسمی، بایەخی خۆی هەیە، بەتایبەتی لەم كاتەدا كە عیراق و كوردستان و ناوچەكە بە بارودۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕن. یەکێتی هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووە پەیوەندییەكی هاوسەنگی لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا هەبێت، ئەوەش بۆ بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و ئەزموونەكەی گرنگە و ئەو پەیوەندییانەش بۆ سەردەمی سەرۆك مام جەلال دەگەڕێتەوە و ئێستاش سەرۆك بافڵ درێژەی پێدەدات.

بانگهێشتكردنی كەسی یەكەمی یەكێتی بۆ ئەمریكا، بۆ پێگەی بەڕێزیان دەگەڕێتەوە، كە وەك سەركردەیەكی ئەكتیڤ توانیویەتی رۆڵی كاریگەر‌ و بەرچاوی هەبێت لە  ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدادا و پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی واقیعیانە ‌و هاوسەنگە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەردا.

ئەمریكا خوازیارە هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی عیراقێكی بەهێزدا بەردەوامبێت و برەو بە پڕۆسەی دیموكراسی بدات و رێز لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادیی رۆژنامەگەری بگرێت ، یەكێتی رۆڵی گرنگ و پڕبایەخی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گەڕانەوەی شەرعیەتە بۆ دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان.

*ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket