riklam

43 ته‌رمی داعش كه‌وتنه‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

kurdistani 11:36 AM - 2014-11-26
 ئامانجيان داگیركردنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ بووه‌

ئامانجيان داگیركردنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ بووه‌

شه‌وی رابردوو 25-11-2014 تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌ی زمار له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یان دا، له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕوپێكدادانێكی سه‌ختدا په‌لاماره‌كانی داعش تێكشكێندران و 43 ته‌رمی تیرۆرستان كه‌وتنه‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 11:30 ی شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش به‌ چه‌كی قورس و هێزێكی زۆره‌وه‌ له‌ هه‌ردوو گوندی سه‌هلیج و عه‌لوانی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی زمار  په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یاندا له‌ شه‌ڕو پێكدادانێكی سه‌ختدا په‌لاماره‌كه‌ی داعش تێكشكێندرا.

وتیشی: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانه‌كێكی قورسدا داعش گورزی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتوو دوو هه‌مه‌ر تێكشكێندران و 43 ته‌رمی تیرۆرستانیش كه‌وتنه‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدیان نه‌بوووه‌و ته‌نها 11 پێشمه‌رگه‌ برینداربوون.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: له‌كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و تیرۆرستاندا فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان كرد.

كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه‌ ئامانج له‌ په‌لاماره‌كه‌ی تیرۆرستانی داعش داگیركردنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ بووه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق و  ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ پارێزگاری لێده‌كرێت.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket