riklam

له‌م ناوچه‌یه‌ش پێشمه‌رگه‌ داعشی تێكشكاند

kurdistani 10:01 AM - 2014-11-26
له‌ په‌لاماره‌كه‌ی تیرۆرستاندا هێزی پێشمه‌رگه‌ هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌

له‌ په‌لاماره‌كه‌ی تیرۆرستاندا هێزی پێشمه‌رگه‌ هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-11-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندێكی سه‌ربه‌ قه‌زای قه‌ره‌ته‌په‌ په‌لامارێكی تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاند.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌قید جه‌لال شوانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 6:30 ی به‌ره‌بیانی ئه‌مڕۆ تیرۆرستانی داعش په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌ گوندی فه‌ریقی سه‌ربه‌ قه‌زای داقوق دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌توندی وه‌ڵامدرانه‌وه‌و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكێندرا.

وتیشی: خۆشبه‌ختانه‌ له‌ په‌لاماره‌كه‌ی تیرۆرستاندا هێزی پێشمه‌رگه‌ هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌و به‌پێی زانیاریه‌كان تیرۆرستان ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداریان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ته‌واوه‌تی ئاماره‌كان نه‌زانراوه‌.

PUKmedia ریـڤان گــه‌رمیانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket