ماڵئاوایی ئه‌ستێره‌یه‌ك
kurdistani 12:29 PM - 2014-11-17ماڵئاوایی ئه‌ستێره‌یه‌ك
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به بۆنه‌ی دوا ماڵئاوایی تێكۆشه‌ر و روناكبیری گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ڕێز دكتۆر كه‌مال فواد، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و پرسه‌نامه‌یه‌یه:
به‌ڕێزان / خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ركرده‌ی تێكۆشه‌ر دكتۆر كه‌مال فواد
بابه‌ت / بروسكه‌ی ماته‌مینی
به ناوی به‌ڕێز عادل مراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به بۆنه‌ی دوا ماڵئاوایی تێكۆشه‌ر و روناكبیری گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ڕێز دكتۆر كه‌مال فواد سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین.
دكتۆر كه‌مال ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگداری ئاسمانی كورد و كوردستان بوو , سیمایه‌كی پاكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌رێكی دیار بوو , پێشه‌نگی شاره‌زایه‌كانی سیاسه‌ت و زانست و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی و عداله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌ب و هونه‌رو زمان و هه‌موو بواره ژیاریه‌كانی كۆمه‌لگای كورده‌واری بوو , دكتۆر كه‌مال هه‌ر له سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نی مێرد مندالیدا هه‌ستی كوردایه‌تی له ناخیدا چه‌كه‌ره‌ی كردبو‌و تا دواساته‌كانی ژیانیشی ده‌ربڕی ڕاسته‌قینه‌ی خواسته‌كانی كورد‌و مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی بوو له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له قه‌واره‌ی تایبه‌ت به خۆیدا هه‌ر بۆ یه‌شه كاك د. كمال فواد سیمبول و فریاد ڕه‌سی گه‌له‌كه‌ی بوو له كاتێكدا كه هه‌وری ڕه‌شی نائومێدی باڵی به‌سه‌ر ئاسمانی كورده‌واری ی‌دا كێشابوو , كاك كه‌مال به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له 1 / 6 / 1975 یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (ی.ن.ك) و شوڕشی نوێ ی گه‌له‌كه‌مان بۆیه ناوی دكتۆر كه‌مال له مێژودا له‌گه‌ڵ كاروانی یه‌كه‌می تێكۆشه‌ران و قاره‌مان و ئازادیخوازان و كه‌سایه‌تیه دیار‌و كاریگه‌ره‌كانی گه‌لی كوردستانه , هه‌روه‌ها د.كه‌مال توانایه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بوو له بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران وه یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی قوتابیانی كورد بوو له ئه‌وروپا ساڵی 1956 له ئه‌لمانیا و سكرتێری كۆمه‌ڵه‌كه‌ش بوو.
سه‌د مخابن له شه‌وی 15/16 /11/2014 دكتۆر كه‌مال گه‌یشته كاروانی نه‌مران , له‌كیس چونی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان.
له خوای گه‌وره داواكارین سه‌بوری هه‌موو لایه‌كمان بدات و د.كمالیش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات .
* پشوویه‌ك پاش شه‌ش ده‌یه خه‌بات و تێكۆشان
ئه‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه به تایتڵی «ماڵئاوایی ئه‌ستێره‌یه‌ك» گوڵبژێرێكه له‌و په‌یڤ‌و بیره‌وه‌ریی‌و دیدارانه‌ی نزیكه‌ی دووساڵ له‌مه‌وبه‌ری چه‌ند هاوڕێ‌و دۆست‌و هاوسه‌نگه‌رو هاوخه‌باتێكی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو د.كه‌مال فوئاد كه له دووتوێی پاشكۆیه‌كی تایبه‌تی كوردستانی نوێ‌دا وه‌ك رێزلێنانێك له نزیكه‌ی ٦٠ساڵ خه‌بات‌و تێكۆشانی ئه‌و سه‌ركرده نه‌مره به‌ناوی (شه‌ش ده‌یه خه‌بات)ه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
د.كه‌مال ناوی ته‌واوی كه‌مال عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د فوئاد له‌ساڵی 1932 له‌خێزانێكی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، باوكی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت بووه. ده‌بوو هه‌میشه ئه‌و خێزانه له‌باركردنی به‌رده‌وامدا بوونایه، له‌جێگه‌یه‌كه‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام د. كه‌مال فوئاد له‌ساڵی 1945 له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا، گه‌ڕایه‌وه سلێمانی‌و له‌م قۆناغه‌ی ژیانیدا كه‌سایه‌تی ئاینده‌یی‌و مۆركێكی كاریگه‌ری پێوه دیاربوو، گواستنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی خانه‌واده‌كه‌ی له‌جێگه‌یه‌كه‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی دیكه، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وی بزواندو یارمه‌تیده‌ری بوو كه بتوانێت به‌چه‌ندین شێوه‌زار بدوێت، ئه‌وه‌ش بوو به‌ئه‌زموونێك‌و كاریگه‌ریی قوڵی كرده سه‌ر ژیانی به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و هه‌میشه به‌ئاگابووه، پاشان ده‌ست ده‌كات به‌خۆێندنی زمان.
د. كه‌مال له‌ته‌مه‌نی 15ساڵیدا به‌شداریی یه‌كه‌مین چالاكیی به‌كۆمه‌ڵی كردووه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا‌و له‌دژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی دواناوه‌ندییه‌كه مانگرتنێك سازده‌كه‌ن، له‌ساڵی 1947 فوئاد هه‌ستده‌كات مه‌یلێكی به‌هێزی هه‌یه بۆ حزبی شیوعی، په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عوسمان شێخ عه‌لی هاورێی خۆێندنگای یارمه‌تیده‌ری بووه بۆ تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حزبی شیوعیدا، پاش ئاشنابوونی له‌گه‌ڵ عومه‌ر عه‌لی شێخ خۆێندكاری كۆلیژی ئه‌ندازیاریی به‌غدا، ورده ورده له‌پڕه‌نسیپه گشتییه‌كانی حزبی شیوعی تێده‌گات، زۆری پێناچێت له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و په‌یوه‌ندیی به‌حزبی «ته‌حه‌رور»ه‌وه ده‌كات، كه‌ڕووی ئاشكرای حزبی شیوعی عیراق بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
له‌ته‌مه‌نی 20ساڵیدا، یه‌كێك بوو له‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه حزبی شیوعی هه‌ڵیبژاردن له‌به‌غدا بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ساڵی 1952ی به‌غدا. سالێ ١٩٥٤ بووه به لێپرسراوی لیژنه‌ی محه‌لیی حزبی شیوعی له‌سلێمانی.
پاش چه‌ند ساڵێك به‌هۆی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی‌و ناكۆكیی له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی ئه‌وكاتی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه‌دا ریزه‌كانی به‌جێده‌هێڵێت‌و روو له ئه‌وروپا ده‌كات بۆ خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا‌و له‌وێش چالاكانه درێژه به‌خه‌باتی سیاسیی‌و رێكخراوه‌یی ده‌دات له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئه‌وروپا كه رێكخراوێكی سه‌رتاسه‌ریی خوێندكارانی كورد بوو له‌ئه‌وروپاو به نوێنه‌رایه‌تیی خوێندكارانی كورد به‌شداریی چه‌ندین كۆڕ‌و كۆنفرانسی كردووه.
ساڵی ١٩٧٢ ده‌بێته مامۆستا له‌به‌شی كوردیی زانكۆی سلێمانی. ساڵی 1974 له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی شۆڕش له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس، له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌و مامۆستایانی زانكۆ رووده‌كاته شاخ، به‌ڵام به‌هۆی بۆردومانی زانكۆكه‌وه له قه‌ڵادزێ دووباره روو ده‌كاته‌وه هه‌نده‌ران.
له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1975، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال‌و ژماره‌یه‌كی دیكه له تێكۆشه‌رانی كوردایه‌تی ده‌كه‌ونه ته‌كبیر بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش‌و ساردنه‌بوونه‌وه‌ی كوانووی خه‌بات‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له 7/4/1975دا یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیی له‌مام جه‌لاله‌وه پێوه‌كراوه.
له 1/6/1975 یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ی.ن.ك- كه خۆی تایپی كردووه، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و بۆته ئاندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر.
له ساڵی 1977 به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
له هه‌موو كۆنفرانسه‌كانی شاخ به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه له یه‌كه‌مین كۆنگره‌دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ڵبژێردراوه.
له ساڵی 1992-1996 سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وزی په‌رله‌مانی كوردستان بووه.
له هه‌مواركردنی كابینه‌ی دووه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا -ئیداره‌ی سلێمانیی پێشوو- جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بووه له 1996-2001.
-له ساڵی 2002-2005 له قۆناغی په‌رله‌مانی ئینتیقالیی كوردستاند جێگر‌و پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه به‌نۆره به‌پێی رێككه‌وتنی یه‌كێتی‌و پارتی.
ساڵی 2003 بووه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێریی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی مه‌كته‌بی دارایی‌و ئیداره‌ی گشتیی ی.ن.ك تا ساڵی 2010.
له‌سێیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا (1/6-12/6/2010) ده‌ستی له‌كاری به‌رپرسیارێتیی كێشایه‌وه‌و خۆی كاندید نه‌كرده‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی.
مخابن ماوه‌ی سێ ساڵ له‌ململانێدابوو له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی‌و له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدا بوو. دواجار شه‌وی رابردوو 14\15/11/2014 دڵی له‌لێدان كه‌وت‌و ماڵئاوایی لێكردین.
د.كه‌مال وێڕای خه‌باتی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی، چه‌ندین خزمه‌تی دیاری به بواری زمان‌و ئه‌ده‌ب‌و رۆژنامه‌نووسیی كوردیی كردووه‌و له‌دیارترین شاكاره‌كانیشی له‌و بواره‌دا ساخكردنه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند ژماره‌یه‌كی رۆژنامه‌ی كوردستان-ی به‌درخانییه‌كان بووه كه بۆته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ مێژووی رۆژنامه‌نووسیی كوردی. ئه‌مه وێڕای چه‌ندین نووسین‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی بواری ئه‌ده‌ب‌و زمانی كوردی كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی زانستیی پڕبایه‌خ له‌لایه‌ن نووسه‌ران‌و توێژه‌رانی زمانی كوردییه‌وه له توێژینه‌وه‌كاندا به‌كارده‌هینرێن‌و سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی د.كه‌مال فوئاد‌و سه‌رجه‌م رێبوارانی رێگای كوردایه‌تی‌و كورده‌واریی. ماڵئاوا تێكۆشه‌ره نه‌رم‌ونیانه‌كه، ماڵئاوا سه‌ركرده بێگه‌ردو سه‌رڕاسته‌كه‌ی یه‌كێتی.
له‌بیره‌وه‌ریی (21)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ی.ن.ك-دا
د.كه‌مال فوئاد سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندن‌و به‌سه‌رهاتی یه‌كه‌مین به‌یاننامه ده‌گێڕێته‌وه
د.كه‌مال فوئاد یه‌كێك له‌حه‌وت دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی ی.ن.ك له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا كه به‌دوو به‌ش‌و له ژماره‌كانی 1205و 1206ی رۆژانی 10و11/6/1996د له‌كوردستانی نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه، رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ورده‌كاریی‌و سه‌ره‌تاكانی مشتومڕو كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان بۆ دامه‌زراندنی ی.ن.ك. له‌م پاشكۆ تایبه‌ته‌دا به‌پێویستمانزانی پوخته‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه بڵاوبكه‌ینه‌وه كه ستران عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه‌و تایبه‌ت بوو به21-ه‌مین ساڵاۆژی دامه‌زراندنی ی.ن.ك، له‌وباره‌یه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی‌و جموجوڵی سیاسی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ده‌ره‌وه بوون، ئه‌مه‌ش پوخته‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌یه:
هه‌لومه‌رجی دوا رۆژه‌گاره‌كانی پێش بڵاوه‌پێكردنی شۆڕش
له‌وباره‌یه‌وه د. كه‌مال فوئاد وتی: (11/3/1974) وه زۆر كه‌س منیش رووم كرده شاخ. ئه‌وكاته سه‌رۆكی به‌شی دیراساتی كوردی بووم له‌زانستگه‌ی سلێمانی. له‌وێ مامه‌وه تاكۆتایی ساڵی 1974 پاشان به‌مۆڵه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك كاروباری سیاسی‌و زانستی له‌ڕێگای ئێرانه‌وه چووم بۆ ئه‌ڵمانیا. له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1975 ده‌نگۆی ئه‌وه په‌یدا بوو كه‌ئێران‌و عیراق به‌م نزیكانه رێكده‌كه‌ون. ئه‌وانه‌ی ئه‌م قسانه‌یان ده‌كرد دیاربوو كه‌سانی ئاگاداربوون، من به‌ش به‌حاڵی خۆم به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌م ده‌دایه‌وه با ئێران‌و عیراقیش پێكبێن، شۆڕشی كورد شۆڕشێكی ره‌وایه‌و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموكراتی خۆی هه‌یه‌و تا نه‌گات به‌ئامانج ناوه‌ستێ. ره‌نگه ئه‌وجۆره شۆڕش گرانتر بكا، به‌ڵام كۆتایی پێ ناهێنێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌دوورم نه‌ده‌زانی كه ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر حسابی گه‌لی كورد رێكبكه‌ون.
ئه‌وه‌بوو له6ی مانگی ئازاری ساڵی 1975دا شای ئێران‌و سه‌دام حسێن له‌جه‌زائیر یه‌كترییان بینی. دوابه‌دوای ئه‌وه رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان مۆركرد.
بیر‌و رای گشتی وا بوو كه‌ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئه‌م بڕیاره ره‌تبكرێته‌وه
د.كه‌مال فوئاد هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: «هه‌واڵی نسكۆی شۆڕش له‌لایه‌ن تێكۆشه‌رانی كورد‌و دۆستانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورده‌وه زۆر به‌ناخۆشییه‌وه وه‌رگیرا، بۆیه روونیده‌كاته‌وه حكه ئیتر له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستكرا به‌جموجوڵ‌و وتی: «زۆر كه‌س له‌وانه‌ی له‌ئه‌وروپا بوون، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ مندا كرد. پاش ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین بۆ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و كوردانه‌دا كۆببنه‌وه كه ئاماده‌ن درێژه به‌خه‌بات بده‌ن. سوود له‌بیروڕاو پێشنیازه‌كانیان وه‌ربگرن‌و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیهێنین بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕایه نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ی خایاند.
هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هاته به‌رلین‌و له‌وێ یه‌كتریمان بینی
د. كه‌مال ده‌گێڕێته‌وه كه له‌ڕۆژی (7/4/1975) ئێواره‌یه‌ك دره‌نگ كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ته‌له‌فۆنێكی بۆ كراوه‌و ده‌ڵێت: «كه هه‌ڵمگرت، به‌ڕێز مام جه‌لال بوو، زۆرم پێخۆش بوو، چونكه عه‌وداڵی ده‌نگوباسی ئه‌وبووم، زۆریش ده‌گه‌ڕام به‌دوایدا، به‌ڵام تا ئه‌وكاته نه‌متوانی بوو په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵدا بكه‌م، وتم مام جه‌لال تۆ له‌كوێوه ته‌له‌فون ده‌كه‌ی؟ وتی: له‌و شاره‌ی تۆی لێیت له‌به‌رلینه‌وه. وتم: من له‌ژێر زه‌میندا به‌دوای تۆدا ده‌گه‌ڕێم، ئێستا تۆ هاتویته سه‌ر زه‌مین وتی: منیش هه‌روه‌ها».
پاشان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون به‌زوویی یه‌كتریی بینن.
پاشان وتی: «بۆ رۆژی دوایی (8/4) له‌به‌رلینی رۆژئاوا یه‌كترمان بینی، مام جه‌لال باسی ئه‌وه‌ی بۆكردم كه به‌نیازی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی سیاسیی نوێ‌و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشه له‌وڵات‌و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر كه‌س له‌جموجۆڵدان‌و وتی: من دوێنێ (7/4) له‌مۆسكۆوه گه‌ڕامه‌وه. سۆڤێتییه‌كانیش پێیان ناخۆشه كه شۆڕشی كوردستان به‌وجۆره كۆتاییبێت‌و ئاماده‌ن بۆ پشتیوانیكردن له‌بزووتنه‌وه‌ییه‌كی نوێ‌و..هتد». هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه ئه‌ویش له‌جموجۆڵه‌كانی خۆیان له‌ئه‌وروپا مام جه‌لال-ی ئاگادار كردۆته‌وه‌و ئه‌ویش زۆری به‌لاوه باش بووه كه بیریان له‌كارێكی له‌وجۆره كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: «چه‌ند رۆژێك پێكه‌وه بووین پاشان ئه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه په‌یوه‌ندیی به‌رده‌واممان هه‌بێ‌و ئاگامان له‌ده‌نگوباسی یه‌كتربێت تا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان سازده‌كرێ، نه‌ك ته‌نیا بۆ نوێنه‌رانی كوردی ده‌ره‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ له‌وڵات‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانادا بێ نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربن، تا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت كه له‌باری ئێستادا چی بكرێت باشه؟».
د.كه‌مال ده‌گێڕێته‌وه كه پاش ئه‌وه من چه‌ند نامه‌یه‌كی نووسیووه بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه ناسیونی‌و جێگای بڕوای خۆی بوون، له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت: «له‌ناوه‌ڕۆكی نامه‌كاندا داوام لێ‌كردن كه خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ هاتن بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه».
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رلین
هه‌ڤاڵ د.كه‌مال له‌درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌شی كرد كه چۆن هه‌واڵی جموجۆڵه‌كانی خۆیانی به‌هه‌ڤاڵ مام جه‌لال گه‌یاندووه‌و له‌و رووه‌وه وتی: «پاشئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌مان گه‌یانده مام جه‌لال، ئه‌و داوای لێكردین كه ئه‌وكاته‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌مان داناوه، كه‌مێك دوایبخه‌ین، ئه‌وه‌بوو ئێمه كۆبوونه‌وه‌كه‌مان خسته رۆژانی 29-30/5/1975و له‌كاتی دیاریكراودا مام جه‌لال گه‌یشته به‌رلین، پێش كۆبوونه‌وه باسی ئه‌وه‌ی بۆكردین كه له‌وباریه‌وه تائێستا چی كراوه؟ وتیشی: «له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كاندا ئاگاداری كردین كه خۆی‌و چه‌ند هه‌ڤاڵێك له‌شام كۆبوونه‌ته‌وه‌و پڕۆژه‌ی به‌یانێكیان ئاماده‌كردووه‌و وتی: حه‌زده‌كه‌م به‌یانه‌كه‌تان بۆ بخوێنمه‌وه بزانم له‌م باره‌یه‌وه ئێوه بیروڕاتان چییه؟ زۆر به‌دوورو درێژی له‌باره‌ی به‌یانه‌كه‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بنرێت وتووێژكرا. له‌ئه‌نجامدا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی كه به (بیان لاتحاد الوگنی الكردستانی) ناسراوه رێككه‌وتین، كه جیاوازییه‌كی كه‌می هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌شام له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.
چ ده‌ستكاری یه‌ك له‌به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندن كرا؟
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا‌و له‌باره‌ی ده‌ستكاریكردنی به‌یاننامه‌كه‌وه د.كه‌مال ده‌ڵێت: «وه‌كو بێته‌وه بیرم ئه‌و ده‌ستكارییانه‌ی كه له‌به‌رلین كران بریتی بوون له‌گۆڕانێكی كه‌م له‌وشه‌و پیته‌كاندا كه دوای ئه‌و ده‌ستكارییانه ره‌نگی كوردایه‌تییان زیاتر پێوه دیاربوو. ئه‌وه‌ی خرایه سه‌ر به‌یانه‌كه بڕگه‌ی هه‌ره دواییه. له‌كۆتایی به‌یانه‌كه ئه‌ویش له‌سه‌ر پێشنیازی ئێمه‌و داڕشتنی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال خۆی».
سه‌ره‌نجام به‌یاننامه‌كه بڵاوكرایه‌وه
د.كه‌مال وتی: ده‌قی دوایی به‌یاننامه‌كه رۆژی 30/5 له‌لایه‌ن مام جه‌لال-ه‌وه نووسرایه‌وه، هه‌مان رۆژ له‌لایه‌ن منه‌وه به‌تایپ رایته‌ر چاپ كرا، رۆژی 31/5 له‌چاپخانه وه‌رمانگرته‌وه، له‌سه‌ر داخوازیی خۆمان له‌سه‌ر كاغه‌زێكی په‌مه‌یی بۆیان چاپكردین، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ریبازی مه‌یله‌و چه‌پی یه‌كێتی. رۆژی 1/6 بڵاومان كرده‌وه، بۆیه ده‌ڵێت: ئه‌و رۆژه دانرا به‌ڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش به‌یانه‌كه‌مان بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵان نارد، پاشان ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌ڵمانی‌و ئینگلیزی‌و زمانه‌كانی تر كرا. ئه‌وانه‌ی له‌شام له‌گه‌ڵ مام جه‌لال له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بوون بریتی بوون له‌هه‌ڤاڵان د.فوئاد مه‌عێوم، عادل موراد، عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی، ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌وروپا بوون بریتیبوون له‌هه‌ڤاڵان نه‌وشیروان مسته‌فا، عومه‌ر شێخ موس، د.كه‌مال فوئاد. ئه‌وانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی به‌رلیندا به‌شداربوون جگه له‌مام جه‌لال‌و خۆم بریتیبوون له‌هه‌ڤاڵان عومه‌ر شێخ موس. هێرۆخان، د.ئه‌رجومه‌ند سدیق، د.حه‌سه‌ن حه‌مه عه‌لی، د. دڵشاد ئه‌حمه‌دی، د.جه‌بار شه‌ریف، د. لاوچاك ئه‌حمه‌د فه‌همی، د.له‌تیف ره‌شید، د.دارا ئه‌دیب كه به‌داخه‌وه له‌ساڵی 1982 به‌نه‌خۆشییه‌كی كوشنده كۆچی دوایی كرد. بڕیاروابوو له‌هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا كاك نه‌وشیروان به‌شداربێ. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌ی پاسپۆرت‌و ڤیزه‌ی هه‌بوو، فریای كۆوبوونه‌وه‌كه نه‌كه‌وت. واتا بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی به‌ئاماده‌بوونی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر كه له‌وڵاته‌وه هاتبوو، پێكهات. له‌وباره‌یه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی به‌پێویستم زانی قسه‌كانی من ته‌واو (وماشهدنا الا بما علینا).
له‌كۆتایدا (لقد اندلع اللهیب)
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا كه داخۆ ئه‌و كۆوبونه‌وه‌یه‌ی رۆژانی 27-30/5/1975 له‌به‌رلین به‌سترا بۆ هه‌موو كورده‌كانی ئه‌وروپا بوو؟ د. كه‌مال ده‌ڵێت: «بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی نامه‌یان بۆ نووسرابوو، ئه‌وانیش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌ڤاڵی تردا كردبو‌و، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نوێنه‌رانی نزیكه‌ی 100 كه‌سێكی تێدا بوو.
ئیتر له‌وێ به‌دوا یه‌كێتی ده‌ست به‌كار بوو؟
د.كه‌مال فوئاد له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌گێڕێته‌وه كه چ ئه‌وو چ عادل موراد به‌جیاجیا جه‌وله‌یه‌كیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستپێكردووه‌و زۆر وڵات گه‌ڕاون‌و سه‌باره‌ت به‌خۆی ده‌ڵێت: له‌و وڵاتانه‌ی كه چووم بریتبوون له» ئینگلستان، هۆڵه‌ندا، سویسرا، ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا، چیكۆسلۆڤاكیا به‌نیازی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناسیونی له‌ده‌وری یه‌كێتی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: «ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌وه له‌ئه‌مریكاش لقی یه‌كێتی دامه‌زرا.
له‌كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا د.كه‌مال فوئاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی سه‌ره‌تا پارێزراون‌و وتی: له‌وباره‌یه‌وه نوسخه‌یه‌كی له‌پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی خستینه به‌رده‌م كه له‌لایه‌ن خۆی‌و هه‌ڤاڵ نه‌وشیروان مسته‌فاوه له‌مانگی ئه‌یلولی 1976دا ئاماده‌كراوه. پاشان له‌باره‌ی بڵاوكراوه‌و رۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی یه‌كێتییه‌وه وتی:
هه‌ر له‌وكاته‌دا له‌ئه‌وروپا دوو ئۆرگانی یه‌كێتی ده‌رده‌چوون، ده‌نگی یه‌كێتی به‌كوردی و (ێدی الاتحاد) به‌عه‌ره‌بی، سه‌ره‌رای كۆمه‌ڵێك بڵاوكراوه‌ی ناوبه‌ناو به‌كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی‌و ئه‌ڵمانی‌و فه‌ڕه‌نسی‌و...هتد. له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش دوو ئورگانی ناوه‌ندیی یه‌كێتی بڵاوده‌كرایه‌وه (رێبازی نوێ) به‌كوردی‌و (الشراره) به‌عه‌ره‌بی له‌ژێر ناوی (الشراره) ده‌نوسرا: (ومن الشراره یندلع اللهیب) كاتێك له‌سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی ساڵی 1976دا شۆڕشی نوێ ده‌ستیپێكرد سه‌روتارێك له (الشراره)دا بڵاوكرایه‌وه له‌ژێر ناوی (لقد اندلع اللهیب) زۆر ده‌نگی دایه‌وه.
دامه‌زراندنی ی.ن.ك له‌و رۆژه سه‌ختانه‌دا كه نائومێدی باڵی ره‌شی كێشابوو به‌سه‌ر كوردستاندا، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و دۆستانی گه‌لی كوردی سه‌ربه‌رزو دڵخۆشكردو جارێكی تر ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد بزووتنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بابه‌تییه‌و به‌ویست‌و بڕیاری هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك ناوه‌ستێ. تا ئامانجه‌كانیشی نه‌یه‌نه‌دی، ناسره‌وێ.
عادل موراد: د.كه‌مال خۆڕاگره‌و ئارامگر‌و بیرمه‌نده
عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ی.ن.ك‌و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌باره‌ی ناسین‌و یه‌كه‌م دیدار‌و خه‌سڵه‌ته تایبه‌ته‌كانی تێكۆشه‌ری دێرین د.كه‌مال فوئاده‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌سه‌ره‌تای ناسینی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌وه تائێستا وای ناسیووه كه كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمیی خۆش مه‌حشه‌رو قسه نه‌سته‌ق‌و هه‌ست ناسك‌و هاكات توندبووه له‌به‌رامبه‌ر ناحه‌قی‌و خیانه‌تی نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و كه‌سێكی نه‌زیه‌و ره‌وشت به‌رزو بێ ده‌عیه‌و فیزبووه. له‌وباره‌یه‌وه له‌دیدارێكی تایبه‌تدا بۆ ئه‌م پاشكۆ تایبه‌ته گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی ناسین‌و بینین‌و كاركردنیان پێكه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه هاوڕێیه‌تییه‌كه‌یان كه تائێستاش به‌رده‌وامه.
- ئاماده‌كردنی: جه‌مال ئارێز
رۆڵی د.كه‌مال له KCC
عادل موراد وتی: كاتێك خوێندكار بووم له زانكۆی به‌غدا به‌و پێیه‌ی له‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستاندا به‌رپرسیارێتیم هه‌بوو هه‌واڵی ئه‌وه‌م ده‌زانی كه كۆمه‌ڵێك خوێندكاری كورد له‌ساڵی 1956-ه‌وه له‌ئه‌وروپا رێكخراوێكیان دروستكردووه بۆ به‌رگریی له‌مافی خوێندكارانی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌و له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌شدا كه ئه‌وكاته ناویمان به‌رگوێ ده‌كه‌وت د. كه‌مال فوئاد رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بووه له‌دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوه، كه له‌شاری -ڤیس بادن- له‌ئه‌ڵمانیا كاریان ده‌كرد، هه‌روه‌ها سه‌عدی دزه‌یی‌و د. وریا رواندزی‌و ئه‌سعه‌د خه‌یلانی‌و چه‌ند براده‌رێكی دیكه بوون كه نزیكه‌ی 15-16 كه‌س ده‌بوون‌و د. كه‌مال له‌ناویاندا ناوێكی دیاربوو كه ئه‌وكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌و رێكخراوه هه‌بوو له‌ئه‌وروپادا، چالاكیی‌و هه‌ڵسوڕانی زۆریان هه‌بوو كه به‌رگرییه‌كی زۆریان له كوردانی عیراق‌و ئێران‌و سوریا‌و توركیا ده‌كرد له‌ده‌ره‌وه.
زانكۆی سلێمانی‌و یه‌كه‌م دیدار
هه‌ڤاڵ موردا هه‌روه‌ها ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌و ناسینه ته‌نیا وه‌كو ناو بوو، به‌ڵام سه‌ره‌تای یه‌كتربینینیانی گه‌ڕانده‌وه بۆ ساڵی 1970 كه ئه‌وكات د. كه‌مال فوئاد سه‌رۆكی به‌شی كوردی بووه له‌زانكۆی سلێمانی‌و خۆی سكرتێری یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان بووه‌و ده‌ڵێت: «یه‌كه‌مجار د. كه‌مال فوئادم له‌زانكۆی سلێمانی بینی كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی به‌شی كوردیی كۆلێجی ئادابی زانكۆی سلێمانی بوو، منیش سكرتێری یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان بووم، به‌حوكمی كاره‌كه‌م په‌یوه‌ندییم پێوه‌كرد، بینیم پیاوێكی زۆر خۆش مه‌حشه‌ر، قسه‌خۆش‌و رایگه‌یاند كه بۆیه‌كه‌مجاریش قسه خۆشه‌كانی به‌شیر موشیرم له‌ده‌می د. كه‌ماله‌وه بیست، ته‌نانه‌ت كه هه‌ندێك قسه‌مان ده‌كرد یه‌كسه‌ر پێی ده‌وتین ئه‌مه به‌شیریاته، یان ئه‌وه‌یان به‌شیریات نییه».
راوبۆچوونه‌كانی حسابی بۆ ده‌كرا
هه‌روه‌ها ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌وكاته به‌پێی كاره‌كه‌ی ئۆفیسی له‌به‌غدا بووه‌و ته‌نیا زانكۆی سلێمانی هه‌بووه كه مانگی جارێك یان دوومانگ جارێك ده‌بوو بێت سه‌ردانی بكات، به‌ڵام ده‌ڵێت: «له‌هه‌موو ئه‌و سه‌ردانانه‌م بۆ سلێمانی سه‌ردانی د. كه‌مال فوئادم دهكردو پێكه‌وه داده‌نیشتین، یان به‌شه‌و داده‌نیشتین، وتیشی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ته‌نها دكتۆر نه‌بوو، به‌ڵكو توێژه‌ریش بوو، چ خوێندكاره‌كان‌و چ مامۆستایانی زانكۆش حیسابیان بۆ راوبۆچوونه‌كانی دهكردو كه‌سێكی گوێلێگیراوبوو چ له‌ڕووی سیاسی‌و چ له‌ڕووی زانستیشه‌وه، ئه‌وه‌ی منیش له‌نزیكه‌وه هه‌ستم پێده‌كرد كه‌سێكی خۆشه‌ویست بوو له‌لایه‌ن خوێندكاره‌كانه‌وه، چونكه هاتوچۆی به‌شی ناوخۆیی خوێندكارانی ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی ئه‌ركی ئه‌ویش نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه ئاماژه‌بوو بۆ خاكێتی‌و بێ ده‌عیه‌یی ئه‌و» به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداو سه‌رباری ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی لای خوێندكاران، هه‌ندێكیان ده‌یانوت: زۆر تونده به‌تایبه‌تی له مه‌وعید‌و موحازه‌ره‌و ئاستی زانستی‌و وانه‌وتنه‌وه‌دا زۆر توند‌و جدی بوو و هیچ سازشێكی له‌سه‌ر نه‌ده‌كرد.
بڕوام پێی نه‌بوو، به‌ڵام پاره‌م بۆ هێنان
عادل موراد هاته سه‌رباسی قۆناغی دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گفتوگۆی 1970-1974ی شۆڕش‌و حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی عیراق‌و چۆڵكردنی شاره‌كان به‌هه‌موو ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانه‌وه به‌زانكۆی سلێمانیشه‌وه، كه ئه‌و بۆچوونی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و چۆڵكردنه‌ی شاره‌كان‌و داموده‌زگاكان‌و به‌هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م دا‌و وتی: ورده‌كاریی ئه‌و هه‌ڵه‌یه هه‌ڵده‌گرم بۆ ده‌رفه‌تێكی تر. به‌ڵام ته‌نیا جارێ قسه له‌سه‌ر هاتنی مامۆستایان‌و ئیداره‌و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌م كه نزیكه‌ی 80%یان هاتبوونه ده‌ره‌وه ته‌نها خوێندكاره عه‌ره‌به‌كان نه‌هاتبوون، هه‌روه‌ك هه‌موو مامۆستاكان جگه له د. حیكمه‌ت تۆفیق فیكره‌ت كه سه‌رۆكی زانكۆ بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆش دڵی هه‌بوو نه‌هات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانی دیكه هه‌موویان هاتنه ده‌ره‌وه‌و بێ شوێن‌و رێگا هه‌موویان به‌خوێندكارو مامۆستا‌و ئیداریی‌و كارگوزاره‌وه له‌شاری قه‌ڵادزێ كۆبوونه‌وه‌و منیش كه هه‌واڵم بیست ئاماده‌یی كوڕان‌و كچانی قه‌ڵادزه‌و خوێندنگه سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندییه‌كانیان‌و ماڵانیان كردۆته شوێنی حه‌وانه‌وه‌و وه‌زعیان زۆر خراپه له‌مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه له گه‌ڵاڵه پاره‌یه‌كی زۆرم بۆ هێنان‌و له‌وێوه له‌گه‌ڵ كاك سالار عه‌زیزو شه‌هید جه‌بار حاجی ره‌شید كه‌وتینه‌ڕێ به‌ره‌و قه‌ڵادزێ، ئیتر من به‌پاره‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كم كرد كه زانكۆكه‌یان له‌وێ پێكهێنابۆوه، به‌ڵام بۆ مێژوو ده‌یڵێم هیچ كام له‌مامۆستاكان ئه‌گه‌رچی مووچه‌شیان وه‌رنه‌گرتبوو ئاماده‌نه‌بوون پاره‌كه وه‌ربگرن‌و وتیان ئه‌و پاره‌یه بۆ خوێندكاران هاتووه، جا ئه‌و هه‌یئه‌ته بریتی بوون له: د. كه‌مال فوئاد، د. جه‌لال شه‌فیق، د. كه‌مال خۆشناو، د. دارا ره‌شید جه‌وده‌ت، د. عه‌لی عه‌سكه‌ری، د. عه‌لی تۆفیق، د. ئه‌ڵڵا وێردی، د. حه‌مه عه‌لی، د. كه‌مال سه‌عید خه‌یات، مامۆستا خالید خاڵ، د. كه‌مال مه‌زهه‌ر‌و د. حه‌سه‌ن فوئاد‌و چه‌ند دكتۆر‌و مامۆستایه‌كی تر.
د. كه‌مالیش له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی ئێمه بوو
به‌ڵام هه‌ر ئه‌وسا من‌و چه‌ند هه‌ڤاڵێك سه‌یرمان له‌وه ده‌هات كه زانكۆیه‌ك به‌بێ هیچ پێداویستییه‌كی زانستی‌و ته‌كنیكی‌و له‌ڕووی شوێنی جوگرافیشه‌وه له‌شوێنێكی ته‌ختی وه‌ك قه‌ڵادزێ به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌كی ئاسمانی چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟ ئه‌وه‌بوو پاش چه‌ند رۆژێك له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه بۆ گه‌ڵاڵه فڕۆكه‌كانی رژێم هێرشیان كرده‌بووه سه‌ر قه‌ڵادزێ‌و زانكۆكه‌یان بۆردومان كردبو‌و ئه‌و كاره‌ساته‌یان خوڵقاندبوو كه چه‌ندین خوێندكاری تێدا شه‌هید‌و بریندارببوو. رۆژبه‌ڕۆژیش ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی بۆچوونیان له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی مندا ده‌هاته‌وه، زۆرده‌بوون وه‌ك شه‌هید ئارام، كاك دارۆ، كاك سالار، سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی‌و ده‌ركه‌وت د.كه‌مال فوئاد-یش هه‌مان بۆچوونی هه‌بوو كه پێمانوابوو خوێندكاران بگه‌ڕێنه‌وه‌و خوێندنه‌كه‌یان ته‌واوبكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وكات له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س‌و لایه‌نه‌وه ئه‌م بۆچوونه به‌هه‌ڵه ته‌فسیر ده‌كرا.
له‌ئه‌وروپاوه پشتگیرینامه‌ی بۆ ناردین
هه‌ر په‌یوه‌ست به د. كه‌مال، عادل موراد باسی له‌وه‌كرد كه له‌ده‌وروبه‌ری مانگی ئه‌یلولی 1974 د. كه‌مال نه‌خۆش كه‌وت، بۆیه سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكات ره‌وانه‌ی ئه‌وروپای كرده‌وه، بۆیه ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی كورد رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بۆوه‌و شه‌ڕه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند بۆ شه‌ڕی ئێران- عیراق، ئیتر ئه‌وه شكستی به‌عیراق هێنا‌و بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری خۆی ناچاربوو رێككه‌وتننامه‌ی ئادار له‌جه‌زائیر له‌گه‌ڵ شای ئێران ئیمزابكات‌و به‌وه‌ش شۆڕشی كورد رووبه‌ڕووی هه‌ره‌س‌و تێك‌شكان بكاته‌وه.
ئه‌وكاته به‌شێك له‌ڕێكخستنه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه زوو زوو سه‌ردانی ئێمه‌یان ده‌كرد له‌سكرتاریه‌تی قوتابیان، ئه‌وه‌بوو كه بڕیاری كۆتاییهێنان به‌شۆڕش‌و مقاوه‌مه‌ت درا‌و پێمان راگه‌یه‌ندرا شۆڕش ته‌واو كه هه‌ركه‌سه‌و بچێته‌وه ماڵی خۆی یان بچێته دیوی ئێران چونكه حكومه‌تی محه‌مه‌د ره‌زا شا له 1/4/1975 سنوور داده‌خات، ئێمه بڕیاری مقاوه‌مه‌كردنمان دا‌و له‌وكاته نامه‌یه‌كی د. كه‌مال فوئادمان له‌ئه‌وروپاوه پێگه‌یشت كه پشتگیرییكردن بوو له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه‌و پشتیوانی له‌و تێڕوانینه ده‌كرد.
ته‌نیا من‌و عه‌بدولڕه‌زاق ماینه‌وه
نامه‌یه‌كمان له‌مام جه‌لال-یشه‌وه پێگه‌یشت كه بچین بیبینین له‌شام، رۆژی 20/4/1975 له‌تارانه‌وه به‌ره‌و به‌یروت كه‌وتینه‌ڕێ به‌یه‌ك فڕۆكه من‌و نوری شاوه‌یس‌و ره‌نجه‌ی كوڕی‌و دارا تۆفیق، حه‌بیب محه‌مه‌د سكرتێری حزب بوو، عه‌بدولڕه‌زاق عه‌زیز فه‌یلی، ئیتر هه‌ندێك له‌و براده‌رانه جیابوونه‌وه لێمان‌و له‌به‌یروته‌وه نه‌هاتن بۆ شام له‌گه‌ڵمان بۆ بینینی مام جه‌لال، ته‌نیا من‌و عه‌بدولڕه‌زاق ماینه‌وه‌و به‌ته‌واوه‌تی له‌ڕووی مه‌عنه‌ویاته‌وه رووخابووین، به‌ڵام كه بینیمان مه‌عنه‌ویات‌و وره‌ی مام جه‌لال ئاگره، پێیوتین بابه بۆچی ده‌ترسن، وتمان ئاخر هه‌موو ئه‌و براده‌رانه رۆیشتن كه كاك مه‌سعود پشتی پێ به‌ستبوون، وتی: ئه‌وه قه‌یناكه بۆ خۆمان شتێكی نوێ دروستده‌كه‌ین، ئێمه وتمان ئاخر به‌چی؟ وتی بۆ كاكه ئێوه كه‌من؟ خێرا ته‌له‌فۆنی كرد بۆ د. فوئاد مه‌عێوم له‌قاهیره‌و ئه‌و هات بووین به چوار كه‌س، ئیتر ده‌ستمان كرد به‌كۆبوونه‌وه، به‌هه‌ر كه‌سێكمان ده‌وت شۆڕش ده‌كه‌ین قه‌شمه‌ریان لێ ده‌هات! ده‌مه‌وێ شتێك بۆ مێژوو بگێڕمه‌وه، مام جه‌لال نامه‌یه‌كی دا به‌من بردم بۆ جۆرج حه‌به‌ش كه هاوڕێی بوو، من نه‌مزانی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه چییه، به‌ڵام كه نامه‌كه‌ی خوێنده‌وه وتی: مام جه‌لال به‌جدییه‌تی كه ده‌یه‌وێت شه‌ڕبكات‌و سه‌دام بڕووخێنێت؟ وتم: به‌ڵێ جدییه ئه‌وا ئێمه شۆڕش ده‌كه‌ین، وتی: «بابه شۆڕشێكی گه‌وره هه‌ره‌سی هێنا»، روسیا‌و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌دامدان، شای ئێران له‌گه‌ڵیدا رێككه‌وتووه، وڵاتانی كه‌نداو هه‌موویان له‌گه‌ڵیدان، ته‌نانه‌ت هه‌ڵچوو وتی: منیش له‌گه‌ڵ سه‌دامم ئێوه چۆن شۆڕشتان پێده‌كرێت، وتی: مۆسكۆ‌و حزبی شیوعیش له‌گه‌ڵ سه‌دامدان، ته‌نانه‌ت وتی: «جه‌لال شێته؟» من زۆر جه‌لال تاڵه‌بانیم خۆش ده‌وێت‌و كه‌سێكی تێكۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌ره‌و ئیتر زۆر پێیدا هه‌ڵدا، به‌ڵام ئه‌م ئیشه‌ی پێناكرێت‌و ئه‌وه سه‌ركێشیه.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه 11 كه‌س بووین
به‌هه‌رحاڵ من وتم: وه‌ڵڵا هه‌ر شۆڕش ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌بوو گه‌ڕامه‌وه بۆلای مام جه‌لال، وتی: ده‌چین بۆ ئه‌وروپا چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستنیشانكرد بۆئه‌وه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵدابكرێت. ئه‌وه‌بوو چووینه ئه‌ڵمانیاو كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا كرا كه 11 كه‌س بووین ئه‌مه بووه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌وانیش بریتیبوون له (د. كه‌مال فوئاد، كاك نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌نه‌مساوه هات، د.ئه‌رجومه‌ند سدیق، د. له‌تیف ره‌شید، هێرۆخان، جه‌بار عه‌لی شه‌ریف برای حیلمی عه‌لی شه‌ریف، هه‌روه‌ها عومه‌ر شێخ موس‌و ئازاد مسته‌فا خۆشناو، د. حه‌مه عه‌لی، د.دڵشاد ئه‌حمه‌دی)، به‌هه‌رحاڵ دواتر چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرا‌و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر به‌و حه‌وت كه‌سه ناوی ده‌ركرد كه هه‌تا ئێستا راگه‌یه‌ندراوه كه بریتین له (مام جه‌لال، كاك نه‌وشیروان، د. فوئاد مه‌عێوم، د.كه‌مال فوئاد، هۆمه‌ر شێخ موس، عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی، عادل موراد).
له‌دوای ئه‌وه‌وه ناوبه‌ناو یه‌كترمان ده‌بینییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوو تا سه‌روبه‌ندی راپه‌ڕین‌و دوای راپه‌ڕین، به‌تایبه‌تی له‌ساڵانی 1993-1996 كه ئه‌وكات من له‌هه‌ولێر لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن بووم، ئه‌و له‌مه‌كته‌بی سیاسی بوو شه‌وانه بۆ نووستن‌و پشوودان له‌گه‌ڵ مولازم عومه‌ر ده‌هاتنه‌وه میوانخانه كه ته‌نیا چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ماڵه‌كه‌ی منه‌وه دووربوو، بۆیه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌و پێیه‌ی زۆر له‌گه‌ڵی بووم‌و زوو زوو یه‌كتریمان ده‌بینی، زۆر شتی لێ فێربووم، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی زۆر سه‌رنجڕاكیش بوو بۆمن نه‌زاهه‌ته‌كه‌ی، نه‌رمونیانی‌و سروشته ناسكه‌كه‌ی، له‌به‌رامبه‌ردا سووربوونی له‌سه‌ر رای خۆی له‌مه‌سه‌له باشه‌كان‌و توندیی له‌سازش نه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
له‌گه‌ڵ حوكمی ئیعدام بوو
له‌وباره‌یه‌وه عادل موراد نموونه‌ی به‌وه هێنایه‌وه كه جارێك به‌فه‌رمانی سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان -كه ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و وه‌زیری ناوخۆش بوو به‌وه‌كاله‌ت- كۆمه‌ڵێك كه‌س گیران كه عه‌مودی كاره‌بایان ده‌شكاند‌و ته‌لی كاره‌باكه‌یان ده‌پچڕاند‌و ده‌یانتوانده‌وه‌و ده‌یانكرد به‌قاڵبـی مس‌و ده‌یانفرۆشت به‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، له‌دادگا بڕیاردرابوو له‌سێداره بدرێن، كاتێك كه كاك جه‌بار مه‌سه‌له‌كه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسكرد، هه‌ندێك له‌براده‌ران به‌پاساوی جیاجیا ده‌یانویست له‌سێداره‌دانه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌تایبه‌تی لێپرسراوه حزبییه‌كان، به‌ڵام یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی زۆر سووربوو له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانیان، د.كه‌مال بوو، كه‌بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌كه بوون، چونكه ده‌یوت: له‌ژێر باری ئه‌و هه‌موو ئابڵۆقه ئابوورییه‌دا به‌هه‌زار حاڵ ئێمه ئه‌توانین سێ چوار سه‌عات كاره‌با دابین بكه‌ین بۆ خه‌ڵك، ئه‌مانه بێن‌و هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌باكه بپچڕن بۆ سوودی خۆیان، ئه‌گه‌ر سنوورێكی بۆ دانه‌نرێت، ئه‌وا كاره‌باش به‌رهه‌م بهێنرێت هێڵی گواستنه‌وه‌ی نامێنێت بۆ شار‌و گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كان، بۆیه ئه‌وانه ده‌بێت بكرێنه عیبره‌ت تا كه‌س نه‌توانێت ئه‌و كاره بكات، ئه‌وه‌بوو له‌سێداره درا‌و چیتر ئه‌وكاره دووباره نه‌كرایه‌وه.
ئه‌زموونی مانگێك ئیختیفای دووبه‌دوو
هه‌روه‌ها عادل موراد ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه د.كه‌مال یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژی شه‌ڕی ناوخۆی 1994 بوون، به‌تایبه‌تی شه‌ڕ له‌ناو شاری هه‌ولێردا كه‌پایته‌خته‌و وتیشی: من‌و د.فوئاد مه‌عێوم‌و عه‌دنان موفتیش هه‌مان بۆچوونمان هه‌بوو، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه هه‌ر روویدا‌و له‌ئیراده‌ی ئێمه‌مانان به‌ده‌ربوو.
پاشان هاته سه‌ر باسكردنی قۆناغێكی ژیانی نهێنی‌و كه ماوه‌ی مانگێك پێكه‌وه له‌مانگی ئه‌یلولی 1996دا له‌ماڵێكدا له‌هه‌ولێر خۆیان حه‌شارداوه‌و ده‌ڵێت یه‌كێكی تر له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی د. كه‌مال فوئاد ئه‌وه‌بوو كه هه‌رگیز له‌هیچ شتێك نه‌ده‌ترسا كه له‌و قۆناغ‌و رۆژگاره هه‌ستیارو مه‌ترسیدارانه‌شدا له‌ئارادابوون، له‌وباره‌یه‌وه وتی: به‌و پێیه‌ی ماڵه‌كه‌م له‌نزیك میوانخانه بوو، فریای ده‌رچوون نه‌كه‌وتین له‌هه‌ولێر‌و له‌هێزه‌كه‌ی خۆمان دابڕاین، بۆیه له‌ماڵێكدا به‌نهێنی شوێنێكمان بۆ دابینكرا له‌لایه‌ن رێكخستنه‌كانی ناو هه‌ولێره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و پیاوه‌دا به‌دیمكرد چاونه‌ترسی‌و له‌ده‌ستنه‌دانی هاوسه‌نگی بوو، ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌دا كه سوپای عیراق له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه هاتبووه ناوشاری هه‌ولێره‌وه‌و هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌ره‌و باداوان له‌پاشه‌كشه‌دابوون، من به‌هۆی نزیكیی ماڵه‌كه‌مه‌وه له‌میوانخانه پێمباش بوو د. كه‌مالیش له‌گه‌ڵ خۆمدا ببه‌م‌و به‌یه‌كه‌وه‌بین، كه‌چی هێنده چاونه‌ترس‌و مه‌سه‌له‌كه‌ی به‌ئاسایی وه‌رگرتبوو ده‌یوت بۆسته با حه‌مامێك بكه‌م، وتم كوڕه ئه‌وه مقه‌ڕی حزبی ده‌عوه گیراوه حه‌مامی چی؟ ئه‌وه‌ش به‌هه‌رحاڵ كه ئێمه به‌جێماین‌و به‌ته‌واوه‌تی نه‌مانزانیبوو كه هێزه‌كانمان به‌وجۆره پاشه‌كشه‌یان كردووه، به‌ڵام له‌ماڵێكدا خۆمان حه‌شاردا ئه‌وه‌ی ترس‌و سڵه‌مینه‌وه بێت له‌و پیاوه‌م نه‌بینی، ئه‌وه شتێكی نوێ بوو بۆ من، بۆیه دواتر له‌هه‌موو مه‌جلیسێكدا باسی ئه‌و چاونه‌ترسییه‌یم ده‌كرد، پێشی ناخۆش بوو، به‌ڵام پێموت: پێشت ناخۆش بێت هه‌ر باسی ئه‌و جوامێرییه‌ت ده‌كه‌م.
فه‌تره‌ی -تحت المائی-
هه‌ڵوێستێكی تریشی له‌و كاتی ئیختیفایه‌دا ئه‌وه‌بوو مانگی ئه‌یلول له‌هه‌ولێر زۆر گه‌رم بوو، جگه له‌وه شوێنه‌كه‌ی ئێمه ژوورێكی بچووك بوو كه بۆمان ئاماده‌كرابوو، هه‌روه‌ها كاره‌باش نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه به‌نۆره دوو سه‌عات دوو سه‌عات ده‌نووستین‌و یه‌كێكمان باوه‌شێنی ئه‌وی ترمان ده‌كرد، جارێكیان من له‌ئانقه‌ست وازم لێهێنا پێنج شه‌ش سه‌عات بنوێت، كه به‌خه‌به‌رهات زۆر تووڕه‌بوو لێم وتی: تۆ بۆچی به‌خه‌به‌رت نه‌هێناوم، تۆ زۆر ماندووبوویت، منیش پێموت: حه‌زم كردووه بخه‌ویت تۆ ماندوویت، چونكه من گه‌نجتربووم، ئه‌و ماوه‌یه چه‌ند ناخۆش‌و خه‌مناك بوو، به‌ڵام هێنده‌ش خۆش بوو له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال چونكه ئه‌و له‌وێشدا له‌نوكته‌و قسه‌ی خۆش نه‌كه‌وت پێی ده‌وت (فه‌تره‌ی تحت المائی).
به‌قاچی شكاوه‌وه هه‌ڵسایه سه‌رپێ
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ئامێرێكی فاكسمان ده‌ستكه‌وت، كه رۆژانه هه‌واڵه‌كانی هه‌ولێرمان له‌رێگه‌ی براده‌رانی رێكخستنه‌وه پێ ده‌گه‌یشت‌و د. كه‌مال ده‌ینووسی‌و براده‌رێكی تاجر به‌فاكس ده‌ینارد بۆ به‌رلین‌و له‌وێوه ده‌نێردرایه‌وه بۆ مام جه‌لال كه ئه‌وكاته له‌قاسمه‌ڕه‌ش بوو، ته‌نانه‌ت جارێك له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال نامه‌یه‌كمان نووسی بۆ مامۆستا عوسمانی ره‌گه‌زنامه كه ئه‌ویش برینداربوو و له‌ناو شاردا به‌ئیختیفا مابۆوه، نامه‌كه‌مان به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه نووسی، مامۆستا عوسمان دواتر گێڕایه‌وه كه له‌خۆشیدا نه‌یزانیووه قاچی برینداره یه‌كسه‌ر هه‌ڵسابووه سه‌رپێ‌و وتبووی هێشتا مه‌كته‌بی سیاسی له‌هه‌ولێره؟ ئه‌وه‌بوو وره‌یه‌كی باشمان دا به‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه له‌ناو هه‌ولێردا ئیختیفا بوون، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌براده‌ران ده‌ستگیركران، به‌ڵام ئه‌و نامانه‌ی من‌و كاك كه‌مال بۆ ئه‌و رۆژگاره وره‌یه‌كی باشبوو بۆ هه‌ڤاڵان.
نازناوی عادل بێگ هی د. كه‌ماله
مرۆڤ چه‌ند كاك كه‌مال بناسێت تا له‌هه‌ڵوێست‌و حاڵه‌تی له‌وجۆره‌دا نه‌یبینێت نازانێت ئه‌و په‌پووله‌یه چه‌ند به‌وره‌و چاونه‌ترسه، ئێستاش به‌داخه‌وه كه ره‌وشی ته‌ندروستی خراپه، هه‌رجارێك بچمه ئه‌وروپا سه‌ردانی ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده زۆر به‌زه‌حمه‌ت قسه ده‌كات‌و چاو هه‌ڵده‌بڕێت، به‌ڵام یه‌كسه‌ر ده‌ڵێت: عادل بێگ موراد بێك، ئه‌و ناوه ئه‌و لێیناوم.
ره‌نگه ئه‌مه‌ی ده‌یڵێین كه‌م بێت سه‌باره‌ت به د.كه‌مال، چونكه تا راده‌ی ئه‌وپه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌ره، نه‌زیه‌و بێگه‌رده‌و دووره له‌گه‌نده‌ڵی، ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه كه‌سێكه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك لێپرسراوی مه‌كته‌بی دارایی‌و ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی بوو، كه‌چی پاره‌ی نییه، ته‌نانه‌ت ماوه‌ی 30 ساڵه هه‌ر ئه‌و خانووه‌ی هه‌یه له‌به‌رلین كه ته‌نیا دوو ژووره، له‌كاتێكدا به‌ملیۆنان دۆلاری یه‌كێتی له‌دارایی‌و ئیداره‌ی گشتی له‌به‌رده‌ستی ئه‌ودابوو، بۆیه ده‌كرێت به‌كورتی پوختی بڵێین د. كه‌مال خۆڕاگره‌و ئارامگر‌و بیرمه‌نده. واته خۆڕاگره له‌ته‌نگانه‌و بارودۆخی ناله‌باردا، ئارامگره له‌به‌رامبه‌ر برسێتی، ته‌نگانه، نه‌بوونی، مه‌ترسی، بیرمه‌ندیشه به‌هه‌موو مانایه‌ك‌و ئه‌و تێڕوانینان‌و شیكردنه‌وانه‌ی ئه‌و كه له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌یخستنه‌ڕوو هه‌میشه ئامانجی پێكاوه‌و زۆر دووربینانه‌و دوور له‌هه‌ڵچوونی كاتی بڕیار‌و هه‌ڵوێستی ده‌ربڕیووه‌و هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بووه سازش له‌سه‌ر بۆچوونه راست‌و دروسته‌كانی بكات.
سه‌عدی دزه‌یی بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ د.كه‌مال فوئاد ده‌گێڕێته‌وه
- ئاماده‌كردنی: ته‌ها عه‌بدوڵڵا
سه‌عدی دزه‌یی ماوه‌ی زیاتر له‌نیوسه‌ده‌یه وه‌ك هاورێیه‌كی نزیكی د.كه‌مال فوئاد ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باس له‌چۆنێتی ناسین‌و بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كات‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه د.كه‌مال فوئاد مرۆڤێكه تا بڵێی دڵسۆز, تێكۆشه‌ر, كۆڵنه‌ده‌ر, ماندوونه‌ناس, به‌وه‌فایه، رێكخه‌رو رێك‌وپێك . له‌زۆر مه‌سه‌له‌دا حه‌ددییه‌و سازش ناكات.
سه‌ره‌تاش سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ناسینه‌كه‌یان ده‌ڵێت: له‌ئابی ساڵی 1958 له‌كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ئه‌وروپا (كۆمه‌ڵه) كه له‌شاری میۆنشن له‌ئه‌ڵمانیای فیدرالی به‌سترا، د.كه‌مال-م ناسی، ئێمه چه‌ند خوێندكارێك بووین له‌ئینگلستانه‌وه هاتبووین له‌گه‌ڵ خوێندكاره كورده‌كانی ئه‌ڵمانیاو سویسرا‌و نه‌مسا كۆبووینه‌وه.
كۆمه‌ڵه خۆی له‌ساڵی 1956 دامه‌زرابوو. كاك كه‌مال له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكی تر یه‌كه‌م ساڵیان بوو له‌ئه‌ڵمانیا، له‌و كۆنگره‌یه ئاماده‌بوون. هه‌ر له‌كاتی پشووداندا له‌و كۆنگره‌یه من‌و كاك كه‌مال‌و چه‌ند براده‌رێكیتر كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیمان سازدا بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌وروپا. پێشتر له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ئاگاداركرابووین له‌ناوی هه‌ڤاڵه‌كانی پارتی‌و براده‌رانی سه‌ر به‌پارتی.
له‌كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا من‌و كاك كه‌مال له‌گه‌ڵ براده‌رانی تر هه‌ڵبژێردراین به‌ئه‌ندام له‌كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ئه‌وروپا، ئیتر ئه‌وه بووه سه‌ره‌تای یه‌كترناسین‌و براده‌رایه‌تی‌و پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوانزه ساڵ به‌بێ دابڕان.
دوای كۆنگره‌ی میۆنشن هه‌موو بڵاوه‌مان لێكرد‌و هه‌ركه‌س گه‌ڕایه‌وه بۆ شار‌و وڵاته‌كه‌ی خۆی كه لێی ده‌یخوێند. پاشان په‌یوه‌ندیی نێوانمان توندوتۆڵ بوو به‌هۆی كاروباری كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوی پارتی له‌ئه‌وروپا، دوای ته‌واوكردنی خوێندنم، ماوه‌یه‌ك له‌له‌نده‌ن مامه‌وه، پاشان بڕیارمدا بگه‌ڕێمه‌وه عیراق، هه‌رچی ماڵ‌و حاڵێك كه هه‌مبوو جگه له‌هه‌ندێك جلوبه‌رگ‌و پێداویستی تایبه‌تیی خۆم، له‌ساڵی 1961دا هه‌موویم به‌پاپۆڕ شه‌حنكرد بۆ به‌غدا (ئێستاش نازانم چیان لێهاته‌وه). شۆڕشی ئه‌یلول ده‌ستیپێكرد‌و منیش خۆم ئاماده‌كردبوو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ به‌غدا، له‌باڵیۆزخانه‌ی عیراق به‌نهێنی ئاگاداریان كردم كه ناوی من‌و كه‌مال فوئاد‌و وریا ره‌واندزی‌و عومه‌ر دزه‌یی هاتووه بۆئه‌وه‌ی پاسپۆرتمان لێ بسه‌ندرێته‌وه.
ئینجا ئینگلته‌رام به‌جێهێشت به‌ره‌و ئه‌ڵمانیاو رۆیشتم بۆ لای براده‌رانی به‌رلینی خۆرئاوا. كاك كه‌مال ئه‌وكاته نیشته‌جێی به‌رلینی خۆرهه‌ڵات بوو ، ئاگاداركرا كه من گه‌یشتووم، ئیتر هات بۆ لامان. (ئه‌وكاته تازه دیواری به‌رلین دروستكرابوو). بڕیاردرا جارێ كه‌سمان نه‌گه‌ڕێیینه‌وه بۆ عیراق نه‌به‌یه‌كجاری‌و نه به‌سه‌ردان، تا نێوانی حكومه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم‌و كورد روون ده‌بێته‌وه.
ئینجا منیش له به‌رلینی خۆرئاوا ماڵێكم گرت‌و له‌به‌شی بیناسازیی وه‌ك ئه‌ندازیار له‌شاره‌وانیی به‌رلین دامه‌زرام. ئه‌وكاته سه‌رۆكه گه‌وره‌كه‌ی شاره‌وانی‌و حكومه‌تی به‌رلینی خۆرئاوا (هێر ڤیلی براندت)ی به‌ناوبانگ بوو كه دواتر بوو به‌راوێژكاری ئه‌ڵمانیای فیدرال له‌بۆن.
له‌گه‌ل كاك كه‌مال دوو ئه‌درێسمان بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ئه‌وروپا جێگیركرد یه‌كێكیان له‌خۆرهه‌ڵات‌و یه‌كێكیش له‌خۆرئاوا. به‌مجۆره به‌رلین بوو به‌سه‌نته‌ری جووڵانه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌ئه‌وروپا.
ئیتر شان به‌شان له‌گه‌ڵ براده‌رانی دڵسۆز، ده‌ستمانكرد به‌ئیشوكاری كۆمه‌ڵه‌و كوردایه‌تی، هه‌ر له‌ئێرله‌نداو ئینگلته‌را له‌خۆرئاوا تا ئازه‌ربایجانی سۆڤێت له‌خۆرهه‌ڵات‌و له‌سویدو نه‌رویج له‌باكوور تائیتاڵیاو یۆنان له‌باشوور، هه‌موو ئه‌وروپامان گرتبۆوه، چونكه لقی كۆمه‌ڵه‌مان (چ گه‌وره چ بچووك) له‌هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا دامه‌زراندبوو، تاده‌هاتیش په‌ره‌ی ده‌سه‌ندو گوێی لێ راده‌گیراو حیسابی بۆ ده‌كرا، وه‌ك نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی (ناڕه‌سمی) كورد‌و كوردستان.
دوای ئه‌و دوانزه ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال به‌یه‌كه‌وه ئیشمان دهكردو پاشان‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابی په‌یوه‌ندیی براده‌رایه‌تی‌و برایه‌تیمان هه‌ر به‌رده‌وام بووه، ئه‌گه‌رچی ئیشوكاری حزبایه‌تی‌و سیاسیشمان به‌یه‌كه‌وه نه‌مابوو. له‌و رۆژه‌وه كه‌یه‌كترمان ناسیووه تائێستا كه ده‌كاته زیاتر له‌نیو سه‌ده، په‌یوه‌ندیه‌كی وا له‌نێوانماندا په‌یدابووه كه هه‌میشه شانازی پێوه‌بكه‌ین.
كاك كه‌مال‌و به‌نده له‌و ساڵانه‌ی به‌یه‌كه‌وه ئیشمانكردووه ئه‌و كارانه‌مان پی راده‌سپێردرا: به‌رپرسیارێتی رێكخراوی پارتی له‌ئه‌وروپا، سكرتاریه‌تی گشتیی كۆمه‌ڵه، سه‌رۆكایه‌تیی كۆمه‌ڵه، ژمێریاریی گشتی, سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (كوردستان) به‌ئینگلیزی..وهتد. ئیتر ساڵ به‌ساڵ به‌پێی پێویست جێگۆڕیان پێده‌كردین، بێگومان به‌هاوكاریی براده‌رانی تر.
سه‌باره‌ت به‌كه‌سایه‌تیی د.كه‌مال فوئادیش ده‌توانم بڵێم: «د.كه‌مال فوئاد مرۆڤێكه تابڵێی دڵسۆز، تێكۆشه‌ر، كۆڵنه‌ده‌ر، ماندوونه‌ناس، به‌وه‌فا، رێكخه‌رو رێك‌وپێك. له زۆر شت‌دا حه‌ددی بوو، سازشی نه‌ده‌كرد، پێی له‌سه‌ر بۆچوونی خۆی داده‌گرت «هه‌ندێكجار به‌هه‌ڵه‌شدا ده‌چوو» به‌ڵام ئێمه رێزمان له‌بۆچوونه‌كانی ده‌گرت، چونكه خۆی پیاوێكی نوورانی بوو، دڵیمان نه‌ده‌شكاند». په‌شیمانیش نین.
خۆشی ئه‌و زه‌مانه (كه رێك په‌نجا ساڵ له‌مه‌و به‌ر)و ئاستی خوێنده‌واریی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ئه‌وروپا وابوو دوای ئه‌و دانیشتنه توندوتیژو شه‌ڕاویانه، ئه‌ندامان ده‌ستیان ده‌كرده‌وه به‌گاڵته‌وگه‌پ له‌گه‌ڵ یه‌كتری‌و وه‌ك هیچ رووی نه‌دابێ، تا دانیشتنێكی تر، ئیتر دووباره ده‌ستیان بۆ یه‌خه‌ی یه‌كتر ده‌برده‌وه، له‌و رووداوه‌دا هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی كاك كه‌مال ده‌رده‌كه‌وێ كه چه‌ند به‌ئیندفاعه‌وه‌و به‌حساب نه‌كردن بۆ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك‌و دۆست‌و خزم‌و براده‌ر كه ده‌هاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شۆڕش‌و كورد‌و كوردستان، به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه داكۆكیی له‌مافی كورد‌و ئامانجه‌كانی شۆڕش ده‌كرد.
له‌ڕووداوێكی تردا كه بیرم ناچێته‌وه‌و كه‌مێك پێكه‌نینی تێدایه، جگه له‌بوێریی كاك كه‌مال: دوو هه‌فته دوای كوده‌تاكه‌ی هه‌شتی شوباتی 1963، وه‌فدێكی حكومی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی سالح ئه‌لسه‌عدی‌و وه‌فدێكی میللی به‌سه‌رۆكایه‌تی فایه‌ق سامه‌ڕایی له‌به‌غداوه چوون بۆ قاهیره بۆلای جه‌مال عه‌بدولناسر به‌بۆنه‌ی ساڵیادی (وحده)وه، خوالێخۆشبوو فوئاد عارف‌و مام جه‌لالیش له‌گه‌لیان بوون. له‌ئه‌وروپاش بڕیاردرا من بنێرن بۆ قاهیره، ئیتر منیش به‌په‌له چووم بۆ قاهیره، له‌وێ چاوم به‌هه‌ردوو وه‌فد كه‌وت مام جه‌لال و فوئاد عارفیشم بینی، پاشان به‌هۆی كاك فوئاد عارفه‌وه كه له‌ناو وه‌فدی حكومیدابوو له‌گه‌ڵ وه‌فده حكومییه‌كه‌ش له (قه‌سر ئه‌لقوببه) دانیشتم , تاڵیب شه‌بیب كه تازه ببوو به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده‌بوو، من تۆزێك براده‌رایه‌تیم هه‌بوو له‌گه‌ڵیدا له‌له‌نده‌ن. پێموت: «هه‌ندێك له‌كورده‌كانی ئه‌وروپا ئه‌مری پاسپۆرت لێسه‌ندنه‌وه‌یان هاتووه‌و هه‌ندێكیش مینحه‌ی داراییان لێبڕاوه»، ئه‌ویش وتی: «هه‌مووی ئیلغا ده‌كه‌ینه‌وه تۆ كه گه‌ڕایته‌وه بڕۆ بۆ باڵیۆزخانه‌و من بۆخۆم پێیان راده‌گه‌یه‌نم». ئه‌وه‌بوو كه گه‌ڕامه‌وه ئاگاداری براده‌رانم كرد كه كه‌س جاری نه‌ڕوات بۆ باڵیۆزخانه تا ئه‌نجامی موراجه‌عه‌كه‌ی من ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌رچۆنێك بێت كه چووم بۆ باڵایۆزخانه بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی پاسه‌پۆرته‌كه‌م، پاسه‌پۆرته‌كه‌یان لێسه‌ندم‌و شتێكیان دامی پێی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ عیراق، له‌ماوه‌ی 3 مانگدا ئیتر ئه‌و شته كه (لاسی پاسی- لیزه‌پاس) یان پی ده‌گوت: ته‌واوده‌بوو كاری پێ نه‌ده‌كرا.
چه‌ند رۆژێك پێش ته‌واوبوونی پاسه‌كه چووم بۆ ماڵی كاك كه‌مال فوئاد له‌به‌رلینی خۆرهه‌ڵات بۆئه‌وه‌ی ته‌كبیرێك بكه‌ین، ئه‌ویش به‌بێ سێ‌و دوو پاسه‌كه‌ی كرده‌وه دوو ساڵی بۆ درێژ كردمه‌وه به‌ئیمزای كابرایه‌كی وه‌همیی عه‌ره‌ب‌و مۆرێكی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ئه‌وروپای له‌سه‌ر ئیمزاكه لێداو وتی هه‌ڵسه بابڕۆین بۆ به‌رلینی خۆرئاوا.
له‌خاڵی پشكنینی پاسپۆرت له‌سه‌ر سنووری (دیواره‌كه)ی به‌رلین كاك كه‌مال پاسپۆرتی خۆی پێشكه‌شكردو منیش له‌دوای ئه‌و سه‌ره‌م گرتبوو. پۆلیسه‌كان هه‌ر سه‌یری پاسه‌پۆرته‌كه‌ی كاك كه‌مالیان ده‌كرد (كه پاسه‌پۆرتی ئه‌سڵی بوو) وتیان تۆ جارێ وه‌ره ئه‌ملاوه بۆسته.
منیش دوای ئه‌و پاسه عه‌نتیكه‌كه‌ی خۆم پێشكه‌شكردن سه‌یریان كرد دوو ساڵ درێژ كراوه‌ته‌وه یه‌كسه‌ر وتیان فه‌رموو!
ئینجا من ورده ورده كه‌وتمه رێ‌و پۆلیس‌و كاك كه‌مالم به‌جێهێشت كه ئاوڕێكم له‌كاك كه‌مال دایه‌وه سه‌ری باده‌داو له‌پڕمه‌ی پێكه‌نینیدا!.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیی ئێستاشم له‌گه‌ڵ د. كه‌مال فوئاد «له‌مانگی مایسی 2012دا سه‌فه‌رێكی كورتم كرد بۆ به‌رلین بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی كاك كه‌مال كه زانیبووم له‌نه‌خۆشخانه نووستووه، جاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دكتۆر دڵشاد ئه‌حمه‌دی به‌یه‌كه‌وه چوین بۆ لای كاك كه‌مال، پاشان من هه‌موو رۆژ سه‌ردانیم دهكردو به‌رامبه‌ری داده‌نیشتم‌و قسه‌و باسی كۆن‌و تازه‌م بۆ ده‌كرد، ئه‌ویش جارجار به‌بیری ده‌هاته‌وه‌و قسه‌كانی منی دووباره ده‌كرده‌وه. تا له‌وێ بووم هه‌موو رۆژێك ماوه‌ی 2-3 سه‌عات لای داده‌نیشتم، هه‌ر ئه‌وه‌م بۆ ده‌مایه‌وه كه دوعای خێر‌و هیوای زوو چاك بوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌م.
چه‌ند وشه‌یه‌ك كه پێویسته بوترێت
- سه‌ڵاح ره‌شید
سه‌ره‌تایی 1976 بوو، كه به‌نده له‌شاری به‌رلینی خۆرئاوا د.كه‌مال فوئادم له‌نزیكه‌وه ناسی، ئه‌ویش تازه خۆی‌و ماڵ‌و منداڵی له‌به‌رلینی خۆرهه‌ڵاته‌وه هاتبوونه ئه‌وێ.
له‌و كاتانه‌دا تازه یه‌كێتیی نیشتمانیی دروستببوو، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی چالاكیی سیاسیی‌و حزبی یه‌كێتی بوو له‌ئه‌وروپا، به‌وهۆیه‌وه له‌وكاته‌وه ناسین‌و په‌یوه‌ندیی‌و دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال به‌خه‌ستی بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیشمان له‌به‌رلین ده‌ژیاین، په‌یوه‌ندیه‌كانمان قاڵبێكی تایبه‌تی وه‌رگرتبوو.
كاك كه‌مال فوئاد، چه‌ند وه‌ك سیاسییه‌ك ناسراوه، ئه‌وه‌نده زیاتر وه‌ك رۆشنبیرێك‌و زمانزانێك ناسراوتره، زوربه‌ی هه‌ره زۆری نووسینه كه‌مه‌كانی ده‌رباره‌ی زمان‌و ئه‌ده‌ب‌و مێژووی كورد بووه، هه‌تا ئه‌وانه كه به‌زمانی ئه‌ڵمانیش نووسیونی.
سه‌ره‌تای حه‌فتاكان، كاتێك له‌ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕایه‌وه كوردستان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پۆستێكی حزبی وه‌ربگرێت، بوو به‌مامۆستاو سه‌رۆكی به‌شی كوردی كه هه‌ر خۆیشی دروستیكرد له‌زانكۆ سلێمانی. پێگه‌یاندنی لاوی كورد‌و خۆشه‌ویستیی بۆ زمان‌و ئه‌ده‌بی پێ گرنگتربوو له‌پۆستی حزبی یان پۆستێكی دیاری ناو حكومه‌ت.
ده‌رفه‌تم هه‌بووه كه‌چاوێكم به‌كتێبخانه‌كه‌ی ماڵی كاك كه‌مال بكه‌وێت له‌به‌رلین، كێتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و هه‌مه‌جۆره، كه‌م كه‌س هه‌یه ئه‌وه‌نده به‌سه‌لیقه‌وه كێتێبخانه‌كه‌ی وا رێكخستبێت. ئه‌وه‌ی كاك كه‌مال هه‌یه‌تی، ته‌نها كتێبخانه نییه، به‌ڵكو گه‌نجینه‌یه‌كه له‌به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی كه له‌نووسراوی دانسقه‌و نامه‌ی شه‌خسیی زۆر كۆن‌و كاسێتی ده‌نگیی زۆر تایبه‌ت‌و فلیمی دیكۆمێنتاری، كه هه‌موو مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد ده‌گێرێته‌وه بێ رتوش‌و له‌ده‌ستی یه‌كه‌مه‌وه.
كاك كه‌مال نه‌ك ته‌نها كتێبخانه‌كه‌ی گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، خۆشی وه‌ك رۆژژمێرێك‌و فه‌رهه‌نگێكی كوردی‌و عیراقی‌و جیهانی وایه، كه‌م رووداوی گرنگ هه‌بووه كه مێژووه‌كه‌ی به‌ورده‌كارییه‌وه نه‌زانێت‌و به‌تام‌و چێژێكی تایبه‌ته‌وه باسی رووداوه‌كه نه‌كات.
یه‌كێك له‌سیما به‌رزه‌كانی كاك كه‌مال بریتی‌بوو له‌وه‌ی كه راوبۆچوون‌و هه‌ڵوێستی خۆی له‌هه‌مووكات‌و شوێنێكدا به‌روون‌و ئاشكرا‌و بێ په‌رده ده‌ربڕیووه، قسه به‌ناوبانگه‌كه‌ی كه ناسیاوێكی پارچه‌یه‌كی تری كوردستان لێی ده‌پرسێت‌و ده‌ڵێت كاك كه‌مال لای ئێوه به‌كێ ده‌ڵێن قورمساغ؟ ئه‌ویش راسته‌خۆو بێ په‌رده ده‌ڵێت به‌یه‌كێكی وه‌كو تۆ!! ئه‌م قسه‌یه‌ی ده‌توانرێت بۆ وه‌ك پێوه‌رێك بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵوێسته‌كانی دابنرێت.
هاوڕێ سیاسی‌و حبزبییه‌كانی شاهیدی ئه‌وه‌ن كه كاك كه‌مال هه‌میشه راو بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له‌دانیشتنه سیاسییه‌كان به‌گشتی‌و كۆبوونه‌وه حزبییه‌كاندا به‌تایبه‌تی راكشاوانه ده‌ربڕیوه‌و زۆر گوێی نه‌داوه‌ته راو بۆچوونی زۆرینه یان لێپرسراوی یه‌كه‌م.
یه‌كێك له‌سیما تایبه‌ته‌كانی كاك كه‌مال، رێكخستنی كه‌لوپه‌ل‌و سه‌رمێزه‌كه‌ی‌و رێكخستنی ناو ماڵ‌و شوێنی دانیشتنی بووه. یه‌كسه‌ر هه‌ستی ده‌كرد ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مێكت له‌جێگای قه‌ڵه‌مێكی تر دابنایه، یاخود وه‌ره‌قه‌كانیت كه‌مێك خوار بكردایه‌وه.
له‌یادم ناچێ كه تازه یه‌كترمان ناسیبوو، رۆژێك نامه‌یه‌كم به پۆست‌دا بۆ نارد، دوای چه‌ند رۆژێك یه‌كتریمان بینی‌و سه‌یرم كرد زه‌رفێكی نامه ناردن‌و قه‌ڵه‌م‌و راسته‌یه‌كی هێناوه‌و نیشانیدام كه نامه چۆن به‌پۆستدا ده‌نێرێت! نیشانیدام كه ناونیشانی خۆت‌و ئه‌وه‌ی بۆی ده‌نێریت له‌كوێ ده‌نووسرێت‌و پووله‌كه‌شی له‌كوێدا پێوه ده‌نرێت !. له‌و رۆژه‌وه فێربووم كه نامه‌كانم به‌رێكوپێكی بنێرم‌و تائێستاش ئه‌گه‌ر نامه بنێرم، راسته‌و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی كاك كه‌مال فوئادم بیرده‌كه‌وێته‌وه!
ئه‌گه‌ر مێژووی لێپرسراوێتی كاك كه‌مال به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ زوربه‌ی هه‌ره زۆری لێپرسراوان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورددا، تائه‌مڕۆ، ره‌نگه كاك كه‌مال له‌سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه بێت كه‌ده‌سه‌ڵاتی حزبایه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆی به‌كار نه‌هێنابێت.
كاك كه‌مال وه‌ك شاره‌زاو مامۆستایه‌كی بواری زمان‌و ئه‌ده‌ب‌و مێژووی كورد، له‌كاری سیاسی‌و حزبایه‌تیدا به‌هه‌مان شێوه لێوه‌شاوه بووه، راستگۆ بووه‌و راو بۆچوونی خۆی وتووه‌و دووربووه له‌ته‌كه‌تولی حزبیی ته‌سك، هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی ته‌كه‌تولیان ده‌كرد، ناوی نابون (ئه‌حباب چاوه‌شلی) كه ده‌ڵێن به‌توركی به‌و دیداره ئه‌و ناوه‌ی لێ ده‌نێن.
له‌بواری رۆشنبیریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌لسه‌فیدا كاك كه‌مال ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ته‌كه‌توله‌كه‌ی مامۆستا به‌شیر موشیر بووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه باشترین په‌یوه‌ندیی رۆحی هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌شیرسته‌كانی هه‌موو كیشوه‌ره‌كان‌و هه‌موو حزبه‌كان، به‌بێ گوێدانه ئینتمای سیاسی‌و حزبی‌و فیكری‌و ئایدۆلۆجی‌و هه‌ندێكجار نه‌ته‌وه‌ییش.. بۆ دڵنیابون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مه‌شروعییه‌تی به‌شیریزم، هه‌موو سنووره‌كانی ده‌پچراند‌و به‌بێ سڵه‌مینه‌وه به‌رگریی له‌به‌شیریسته‌كان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر له‌وڵاتی چینیش بوونایه!
كاك كه‌مال پیاوێكه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خانه‌دانه
- مسته‌فا ساڵح كه‌ریم
كاك كه‌مالی هاوڕێمان، كوڕی كه‌ریم به‌گی حه‌مه‌د به‌گی قادر پاشایه، له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌ریف پاشای خه‌ندانه. له‌دایكیشه‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا ره‌شیدی بابان، حه‌مه‌د به‌گی باپیره‌ی دكتۆر كه‌مال چوار كوڕی هه‌بووه، كه‌ریم به‌گ (باوكی كاك كه‌مال)، حه‌مه عه‌لی به‌گ (له‌فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ بوو) قادر به‌گ (له‌فه‌رمانگه‌ی تاپۆ) بوو، عوسمان به‌گ (ئه‌ندازیارێكی شاره‌زا بوو). خودی حه‌مه‌د به‌گ یه‌كێ بوو له‌پیاوه دیاره‌كانی شاری سلێمانی، له‌بۆنه ره‌سمییه‌كاندا هه‌میشه به‌سه‌ر ده‌كرایه‌وه، هه‌روه‌ها پۆستی ئیداریشی هه‌بوو، رۆژنامه‌ی (پێشكه‌وتن) له ژ(18)ی (26)ی ئابی 1920دا له‌ژێر ناوی (گۆڕین) نووسیویه «مودیری قه‌ره‌داخ محمد فوئاد بوو به مودیری تانجه‌رۆ»(1) له‌ژ (43) له (17)ی شوباتی 1921 له‌ژێر ناوی (مودیره‌كاندا) نووسیویه‌تی «مودیری تانجه‌رۆ محمد فوئاد به‌گ بوو به‌مودیری سه‌رچنار «(2).
نازناوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه
له‌م دوو هه‌واڵه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه حه‌مه‌د به‌گی كوڕی قادر پاشا، پۆستی ئیداری هه‌بووه به‌ناونیشانی مودیری ناحیه، هه‌روه‌ها نازناوی (فوئاد)یشی هه‌بووه، وه‌ك پیاوه ناسراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه زۆریان نازناوی تایبه‌تیان هه‌بووه وه‌ك، زه‌كی، حیلمی، وه‌هبـی، سه‌بری، نازم تا...د، هه‌ر ئه‌و نازناوه‌ی حه‌مه‌د به‌گه كه كوڕ‌و كوڕه‌زای له‌وه‌ودوا پێی ناسراون كه‌ئه‌ویش (فوئاد)ه.
له‌سه‌رده‌مێكدا كه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه بووم له‌سه‌ر (پیره‌مێرد)، له‌یه‌كێ له لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌ی (ژین) دا «پیره‌مێرد» باسی له‌وه كردبو‌و كه حه‌مه‌د به‌گی قادر پاشا كۆچی دوایی كردووه، حه‌قوایه حكومه‌ت كه‌ریم به‌گی كوڕی بگوێزێته‌وه بۆ سلێمانی بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی خوشكان‌و براكانی كه ئێستا ئه‌و برا گه‌وره‌یانه‌و مه‌سئووله لێیان، ئه‌و هه‌واڵه‌م به‌كۆپی كراوی كاتی خۆی دا به د.ئیحسان، هه‌ر بۆ یادگار.
له‌مه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێ كه كه‌ریم به‌گ فه‌رمانبه‌ری ئیداریی بووه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی بووه، بۆیه پیره‌مێرد داوای گواستنه‌وه‌ی بۆ سلێمانی كردووه.
له‌منداڵیدا له‌گه‌ڵ كاكه كه‌مالدا له‌گه‌ڕه‌كێكدا بووین، ماڵیان له‌پشت مزگه‌وتی گه‌وره‌و بازاڕه بچكۆله‌وه بوو، هه‌روه‌ها له‌ولاشه‌وه نزیك به‌مزگه‌وتی (بن ته‌به‌ق) بوو، زۆرجار له‌كۆڵانێكی زۆر باریكدا كه ڕێمان له‌ڕێبوار ده‌بڕی فتبۆڵێنمان ده‌كرد، كاك كه‌مال سه‌یری ده‌كردین‌و نه‌ده‌هاته ناو یارییه‌كه‌وه، چونكه به‌ڕاستی نه‌ئه‌وه‌ی ئێمه یاری بوو، نه‌شوێنه‌كه‌شی ساحه بوو، له‌تووله ڕێیه‌ك ده‌چوو زیاتر له‌وه‌ی كه شوێن یاری بێ. ئه‌وه سه‌ره‌تای یه‌كتر ناسینمان بوو.
رووه ئاشكراكه‌ی حزبی شیوعی
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی وه‌ك باسمان كرد باوكی فه‌رمانبه‌ری میریی بوو، له‌به‌رئه‌وه كه‌م ده‌كه‌وتنه سلێمانی، بۆیه كاك كه‌مال‌و كاك ئیحسان به‌زۆری له‌و شوێنانه بوون كه باوكیان تیایاندا فه‌رمانبه‌ر بووه، وه‌ك به‌رزنجه، هه‌ڵه‌بجه، وارماوا، قادركه‌ره‌م، هه‌ولێرو..تاد.
به‌ڵام كاكه جه‌مال له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكاری ئاماده‌یی بوو، له‌ماڵی باپیره‌ی له‌سلێمانی ده‌مایه‌وه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ریم به‌گی بۆ ده‌گوێزرایه‌وه، نه‌ك ئاماده‌یی، به‌ڵكو ناوه‌ندیشیان تیانه‌بوو جگه له‌هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ولێر.
ئێمه ده‌سته‌یه‌ك له‌قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی‌و یه‌كی ناوه‌ندیی كه ئێواران بۆ پیاچوونه‌وه‌ی ده‌رسه‌كانمان ده‌چووینه ناو كشتوكاڵه‌كانی مه‌جید به‌گی قادر پاشا كه له‌شوێنی نه‌خۆشخانه‌ی ئێستادا ده‌ستی پێ ده‌كرد تا به‌ره‌و ژوور، له‌وێ كاك جه‌مالی برا گه‌وره‌ی كاك كه‌مالمان ده‌بینی، به‌رده‌وام ده‌یخوێنده‌وه، سه‌ره‌نجام كشتوكاڵی ته‌واوكردو بۆ خوێندنی باڵا چووه ئه‌مریكاو بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێنا.
كاك كه‌مال له‌گه‌رمه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه سیاسیه‌كاندا له‌سلێمانی، وه‌ك زۆربه‌ی لاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه چووه حزبی (ته‌حه‌ڕوری وه‌ته‌نی )یه‌وه كه روویه‌كی ئاشكرای حزبی شیوعی عیراق بوو، هه‌ندێ جار كه باسی ئه‌و سه‌ره‌تایانه‌مان ده‌كرد، ده‌یگوت كاك عوسمانی عه‌لی مامه شێخه برای كاك عومه‌ری ناسراو به (ابو فاروق) منی پاڵاوت بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌و حزبه، ئه‌و سه‌رده‌مه منیش له‌هه‌مان حزبدا كارم ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی نهێنی كاری حزبایه‌تییه‌وه ئاگامان له‌یه‌ك نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی له‌مه‌ودوا خۆی (به‌شیر) وته‌نی ده‌یوت»ئێمه شه‌ریك شعور بووین».
«مه‌وقیفی عام»، سه‌ره‌تای هاوڕێیه‌تیمان
له‌بۆنه‌یه‌كدا له كاك ئیحسانم بیست، له 18/12/1948 كه شاعیری مه‌زن فائق بێكه‌س له‌هه‌ڵه‌بجه كۆچی دوایی كردووه ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیان، خوێندكارانی ناوه‌ندیی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ڕێ كردنی ته‌رمه‌كه‌ی بێكه‌سدا به‌شدارییان كردووه. له‌ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا هه‌ردوو برا (كه‌مال‌و ئیحسان) به‌ر سزای ئیداره‌ی خوێندنگه‌كه‌یان كه‌وتوون، ئه‌و سه‌رده‌مه كاك كه‌مال له‌ڕیزی حزبی شیوعیدا كاری ده‌كرد.
ڕۆژی 19/3/1951 من له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ (حه‌سه‌ن تۆفیق)دا(3) گیرام بردینیان بۆ ته‌حقیقاتی جنیاتی ئه‌وسا، كه له‌وه‌ودوا بوو به (ئه‌من)، به‌ره‌به‌یانی 20/3 ده‌سته‌یه‌ك له‌لاوانی سلێمانی به‌كه‌له‌پچه‌كراوی هێنران بۆ لامان، له‌وانه وه‌ك بیرم بێ مه‌حمود تۆفیق (خه‌زنه‌دار)و حه‌مه‌ی میرزا سه‌عید، عه‌بدولڵای ڕه‌شه خێڵ، ئه‌لیاس عه‌له‌كه، له‌تیف ئه‌حمه‌د توفیق‌و چه‌ند كه‌سێكی تر، له‌وانمان بیست كه كه‌مال فوئادیشیان له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام ئه‌وان براون بۆ پۆلیسخانه‌ی (عه‌بباخانه).
دوای دوو هه‌فته حه‌سه‌ن‌و من گوێزراینه‌وه بۆ مه‌وقیفی عام، له‌وێ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ناسیاوانمانی لێ‌بوو، یه‌كێ له‌وانه كاكه كه‌مال بوو، ئیتر ئه‌و وێستگه‌یه به‌سه‌ره‌تای برایه‌تی‌و هاوڕێیه‌تی‌و دۆستایه‌تیمان ده‌زانرێ، كاكه كه‌مال دوای به‌ربوونیشی له‌جاران زیاتر چالاكیی له‌حزبا ده‌نواندا، شه‌وان به‌رگی كوردیی ده‌پۆشی‌و ماڵه‌وماڵی ده‌كرد بۆ سه‌رپه‌رشتی شانه‌كانی حزب، گه‌نجێكی ڕووخۆش، له‌سه‌رخۆ، زۆر جیدی له‌ئیش وكاردا، توانایه‌كی بێ سنووری هه‌بوو له‌ڕاپه‌ڕاندی ئه‌و كارانه‌دا كه پێی ده‌سپێرران.
له‌تشرینی ساڵی 1952 كه مانگرتنه گه‌وره‌كه‌ی خوێندكارانی كۆلێژه‌كانی به‌غدا بوو به‌ڕاپه‌ڕینێكی سه‌رانسه‌ریی‌و له‌ئه‌نجامدا وه‌زاره‌ت ڕووخاو فه‌ریق نوره‌دین مه‌حمود وه‌زاره‌تی پێكهێنا، كاك كه‌مال یه‌كێ له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه له‌كۆلێژی ئه‌ندازیاریی بوو، به‌ڵام دواجار له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی فه‌سڵ كرا.
قه‌له‌كه بوو به‌باعیسی به‌ربوونی
كاك كه‌مال وای لێ هاتبوو ببووه میوانێكی دیاری به‌ندیخانه‌كان وه‌ك خۆی بۆی گێڕامه‌وه وتی: «جارێكیان پیاوانی ته‌حقیقات هاتبوون بۆ پشكنینی ماڵی مامه قادر به‌گم، من له‌و كاته‌دا له‌سه‌ربان بووم، به‌تووڕه‌یی به‌مفه‌وه‌زه‌كه‌یانم وت: ئێوه هاتوون بۆ پشكنین، پێویست ناكات ماڵه‌كه به‌و ده‌رده به‌رن، بوو به‌مشتومڕمان، له‌ئه‌نجامدا گرتیانم‌و بردیانم، چه‌ند رۆژێك به‌حه‌پسی مامه‌وه بێ ئه‌وه‌ی لێم بپرسنه‌وه، باوكم چوو بوو بۆ لای حاكم‌و پێی وتبوو: تۆمه‌تی كه‌مال چییه له‌ژووری به‌ندیخانه‌تان توندكردوه؟ بۆ به‌ری ناده‌ن؟ یان بیده‌ن به‌مه‌حكه‌مه یان به‌ری بده‌ن، حاكمه‌كه براده‌ری باوكم بوو به‌پێكه‌نینه‌وه وتبووی: كه‌ریم به‌گ بۆ واتووڕه‌ی؟ خۆ به‌ناشكوری نه‌بێ كه‌مال ئه‌مه یه‌كه‌م جاری نییه ده‌گیرێ، ئیتر بۆ وا خۆت شپرزه كردووه؟ باوكیشم به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی زۆره‌ملێوه وتبووی: چۆن تووڕه نابم، قه‌لێكم كڕیبوو، ماوه‌یه‌كی باش خزمه‌تمان ده‌كرد، تا كاتی سه‌ربڕینی هات، كه‌مال گیرا دایكیشی ده‌ڵێ، هه‌تا كه‌مال به‌رنه‌بێ كه‌س ده‌م له‌و قه‌له نادا. ئیتر دیاره حاكم ته‌وقیفه‌كه‌می تازه نه‌كردبۆوه‌و به‌كه‌فاله‌ت به‌ربووم، ئیتر بێ ئێوه ناخۆش قه‌له‌كه‌مان خوارد.»
ڕۆژی 9/10/1956 شێخ مه‌حمودی نه‌مر له‌نه‌خۆشخانه‌ی حه‌یده‌رییه له‌به‌غدا كۆچی دوایی كرد، شاری سلێمانیی به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه خرۆشا بوو، كاك كه‌مال ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌رێمی حزبی شیوعی‌و لێپرسراوی لیژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی بوو، له‌گه‌ڵ كاك نوری ئه‌حمه‌دی ته‌هادا كه لێپرسراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له‌سلێمانی به‌هاوبه‌شی سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و خۆپیشاندانه گه‌وره‌یه‌یان كرد كه بۆ پێشوازیی ته‌رمی پیرۆزی شێخ رێكخرابوو، ئه‌وه‌بوو كه خاتوو ئه‌خته‌ری خێزانی هونه‌رمه‌ند كاكه ره‌شۆڵی تێدا شه‌هیدكراو بۆ ڕۆژی دوایی ژماره‌یه‌ك له‌لاوان گیران، له‌وانه كه‌مال فوئاد‌و حه‌مه‌ی به‌كرو قادری میرزا كه‌ریم‌و عومه‌ری ئه‌جێ‌و چه‌ند كه‌سێكی تر. سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌مه‌خفه‌ری سه‌رشه‌قام ته‌وقیف كرابوون كه له‌ئه‌سڵا خانووی ماڵی میرزا كه‌ریم بوو و كوڕه‌كانی له‌وێدا ته‌وقیفن.
به‌یاننامه‌كه‌ی قه‌ڵاو قه‌ڵغان
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بوو كه كاك كه‌مال له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی تری‌دا له‌سلێمانی به‌ناوی (قه‌ڵاو قه‌ڵغان)ه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردو به‌خۆیان‌و به‌و ئه‌ندامانه‌وه كه له‌گه‌ڵیان بوون، سه‌نگه‌ریان گواسته‌وه‌و چوونه ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، حزبی شیوعیش به‌یاننامه‌یه‌كی له‌دژیان ده‌ركرد، به‌ڵام ئیتر كاك كه‌مال دوای ئه‌وه‌نده ساڵ تێكۆشان‌و ماندووبوون‌و قوربانیدان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌حزبی شیوعییه‌وه نه‌ما.
بۆ ڕزگاربوونی له‌ده‌ست خۆشاردنه‌وه‌و ڕاونان، خۆی گه‌یانده شام‌و له‌وێ تێكه‌ڵاوی هه‌ڤاڵه تێكۆشه‌ره‌كانی بوو، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی مام جه‌لال بۆ راپه‌راندنی كاری حزب گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال له‌شام پێكه‌وه بوون، له‌وه‌ودوا بۆ ته‌واوكردنی خوێندن چوو بۆ ئه‌ڵمانیا، له‌وێ له‌گه‌ڵ د.وریا ئه‌مین رواندزی‌و سه‌عدی دزه‌یی‌و عیسمه‌ت شه‌ریف‌و كه‌سانی تره‌وه كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردیان دامه‌زراند، كاك كه‌مال له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بوو، كه ده‌ورێكی باڵای له‌ڕێكخستنی خوێندكاران‌و گه‌یاندنی ده‌نگی كورد به‌گه‌لانی ئه‌وروپادا هه‌بوو.
له‌هه‌ر سه‌ردانێكیدا بۆ كوردستان یه‌كتریمان ده‌بینی‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری چالاكییه‌كانی ده‌بووم. هه‌تا جارێكیان ڕوونووسی تێزی دكتۆراكه‌ی پیشاندام كه ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند چیرۆكێكی من تێدابوو.
هاته راگه‌یاندن له‌چۆمان
له‌دوای مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئازاری 1970، كاك كه‌مال ساڵی 1971 گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غداو پاشان هاته‌وه سلێمانی‌و به‌شی دیراساتی كوردیی له‌زانكۆی سلێمانی دامه‌زراند. له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌لێك جار پێكه‌وه ده‌بووین‌و زۆرجاریش شه‌وانه دانیشتنمان هه‌بوو، به‌هۆی دكتۆر كه‌ماله‌وه پردێكی زۆر پته‌و له‌نێوان یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد‌و خوێندكارانی زانكۆدا هه‌بوو، خۆی پێشیان ده‌كه‌وت‌و ده‌یهێنان بۆ به‌شداریی كردنیان له‌چالاكیه‌كانماندا. هه‌روه‌ها بانگهێشتی ده‌كردین بۆ چالاكییه ئه‌ده‌بیه‌كانی خوێندكاره‌كانی له‌هۆڵه‌كانی زانكۆ.
به‌داخێكی زۆره‌وه چه‌ند خوێندكارێك له‌و هه‌ڵكه‌وتوانه‌یان له‌قه‌ڵادزێ له24/4/1974 شه‌هیدبوون.
دوای بۆردومانی قه‌ڵادزێ‌و چۆڵكردنی شاره‌كه كاك كه‌مال هات بۆ چۆمان له‌به‌شی رووناكبیریی له (م.س) كاری ده‌كرد، ئێمه‌ش له‌ڕاگه‌یاندن بووین، ناوبه‌ناو یه‌كترمان ده‌بینی.
دوای رێككه‌وتننامه خیانه‌تكارییه‌كه‌ی جه‌زائیرو نسكۆی شۆڕش، كاك كه‌مال ڕۆیشته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا، هه‌مووی چه‌ند مانگێكی نه‌برد كه له‌سه‌ر پێشنیازی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو به‌یه‌كێك له‌و حه‌وت كه‌سه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان دامه‌زراند، بێگومان دوای دامه‌زراندن، ئه‌و یه‌كێ بوو له‌چالاكوانه دیاره‌كانی یه‌كێتی چ له‌ئه‌وروپاو چ له‌كوردستان.
تاناوی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌دام نه‌گۆڕدرێت
ساڵی 1984 كه وتوێژ له‌نێوان یه‌كێتی‌و رژێمدا روویدا، زۆر له‌براده‌ران هاتنه‌وه بۆ سه‌ردانی كوردستان، كاك كه‌مال نه‌هاته‌وه به‌پێكه‌نینه‌وه به‌هه‌ڤاڵانی وتبوو «تا ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌دام نه‌گۆڕێ، من له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه نایه‌مه‌وه.»
دوای ڕاپه‌ڕین كه‌هاته‌وه، ماوه‌یه‌ك له‌شه‌قڵاوه بوو، پاشان هاته قه‌ڵاچوالان، له‌وێوه به‌نامه‌یه‌ك داوای كردین كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌دیبێكدا سه‌ردانی بكه‌ین، ئه‌وه‌بوو ئه‌و دیده‌نیه‌مان ڕێكخست‌و كاتێكی خۆشمان له‌ته‌كیا له(سه‌رسیر) برده‌سه‌ر. (4)
ئیتر له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌نێوان 1991تا 2010 زۆرجار به‌یه‌ك گه‌یشتووین‌و په‌یوه‌ندیی پته‌و له‌نێوانماندا بووه‌و له‌زۆرینه‌ی دانیشتنه تایبه‌ته‌كانیدا منی بانگ ده‌كرد، هه‌رگیز رۆژێ لێك دانه‌بڕاین، هه‌میشه به‌وته خۆشه‌كانی‌و به‌سه‌رگوزشته‌كانی ئوستاز به‌شیر موشیر دانیشتنه‌كانمانی خۆش ده‌كرد.
به‌داخه‌وه كاك كه‌مال تووشی چه‌ند كۆستێكی گه‌وره‌بوو، له‌وانه به‌رودوا مه‌رگی كوڕه تاقانه‌كه‌ی له‌ئه‌ڵمانیا، ئینجا مه‌رگی دكتۆر ئیحسانی برای كه نه‌ك هه‌ر برای بوو، به‌ڵكو هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستی بوو، ئینجا مه‌رگی عه‌تای برای، پاشان مه‌رگی خوشكه‌زاكه‌ی كه پزیشكێكی لاوی هه‌ڵكه‌وتوو بوو، ئینجا مه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه هاوڕێی ته‌مه‌نی‌و شه‌ریكی ژیانی بوو، نه‌مانی هاوسه‌ری بۆ ئه‌و رووداوێكی ناهه‌مواربوو، ڕێره‌وی ژیانی لێ تێكدا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆسته گه‌ورانه‌شیدا كاك كه‌مال چیایه‌كی سه‌خت بوو، خۆڕاگربوو، نه‌ی ده‌هێشت ئه‌و خه‌مانه‌ی له‌دووتوێی دڵیدا بوون ده‌ریانبخات‌و پێوه‌ی دیاربێت.
له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2010دا له‌سه‌ر بانگهێشتی رێكخراوێكی رووناكبیریی كوردیی چووم بۆ به‌رلین، سێ رۆژ له‌وێ مامه‌وه، هه‌ر سێ رۆژه‌كه كاك كه‌مال سه‌ردانی ده‌كردم له‌ئوتێله‌كه‌و پاشان به‌شاری به‌رلیندا ده‌گه‌ڕاین‌و زۆر شوێنی گرنگی پیشاندام، جگه له‌میواندارییه‌كانی.
مه‌عده‌نه‌كه‌ی ئه‌سڵه‌و خانه‌دانه
له‌مانگی ته‌ممووزی 2011 له‌ئه‌وروپا بووم، بۆم نه‌كرا بچم بۆ به‌رلین، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌ته‌له‌فۆن له‌په‌یوه‌ندیدا بووین‌و له‌دوا هه‌واڵی ته‌ندروستی خۆی ئاگاداری ده‌كردم.
دوای كۆچی هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌وانه به‌ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵدا دهكردو ئه‌و راسپارده‌یه‌ی هه‌یبوو ده‌رباره‌ی رێوڕه‌سمی پرسه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌سلێمانی چۆنی ویست وا بۆمان جێبه‌جێكرد.
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی له‌ناكاوی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هات كه چه‌ند مانگێك بێهۆش بوو، دوای ئه‌وه‌ی هاته‌وه سه‌رخۆ، مانگی حوزه‌یرانی 2012 چووم بۆ به‌رلین‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێی هه‌ردووكماندا د.فریاد فازیل چووینه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی تێیدا چاره‌سه‌رده‌كرا، نه‌خۆشخانه‌كه‌ی له‌ناو باخ‌و باخاتێكی جوان‌دا بوو، هه‌موو هۆكارێكی حه‌سانه‌وه‌و دڵخۆش بوونی تێدا بوو، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی دڵخۆشیم ئه‌وه‌بوو كه ناسیمیه‌وه‌و ده‌ستی گوشیم‌و هه‌ندێ یادگاریی كۆنم بیرهێنایه‌وه كه بۆی ته‌واوده‌كردم.
پاشان له‌سه‌ر پێشنیازی كچه‌كه‌ی كه ده‌یگوت نه‌خۆشخانه‌كه‌ی دووره، به‌فه‌رمانی به‌ڕێز مام جه‌لال گوێزرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیكی به‌ناوبانگی شاری به‌رلین.
سه‌ره‌نجام زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه د.كه‌مال فوئاد پیاوێكی ئازا‌و تێكۆشه‌رو چالاك‌و ده‌ستو ده‌م‌و داوێن پاكه، هه‌میشه پیاوی ته‌نگانه بووه له‌هه‌موو ئان‌و ساتێك‌دا، زۆر به‌وه‌فابووه به‌رامبه‌ر به‌هاوڕێ‌و ناسیاوه دێرینه‌كانی. هه‌ر هاوڕێیه‌كی له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه بهاتایه‌ته‌وه بۆ سلێمانی، كاك كه‌مال میوانداریی ده‌كرد، جارێكیان یه‌كێ له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هاوڕێی نزیكی د.كه‌مال بوو، ده‌شیزانی نێوانی كاك كه‌مال‌و من چۆنه، لێی پرسیم «دوای ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی هاوڕێیه‌تیتان چۆن باس له‌كاك كه‌مال ده‌كه‌یت‌و چۆنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟» وتم: «كاك كه‌مال مه‌عده‌نه‌كه‌ی ئه‌سڵه».
ئێستاش به‌هه‌مان ڕسته كۆتایی به‌م نووسینه ده‌هێنم‌و ده‌ڵێم: «كاك كه‌مال كوڕی بنه‌ماڵه‌ی خه‌ندان له‌خێزانێكی خانه‌دانه، به‌ڕاستی مه‌عده‌نه‌كه‌ی ئه‌سڵه، پڕ به‌دڵ هیوای چاك بوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازین‌و له‌یه‌زدان ده‌پاڕێینه‌وه كه به‌زوویی بگه‌ڕێته‌وه ناومان‌و به‌یه‌ك شادببینه‌وه».
ئاواته‌خوازیشم بۆم بلوێ ڤیزام ده‌ست بكه‌وێ تا جارێكی تریش بچمه‌وه بۆلای. تابه‌یه‌ك ده‌گه‌ین، كاكه كه‌مالی هاوڕێ‌و برا به‌خوات ده‌سپێرین.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێز:
(2،1) بڕوانه: به‌ده‌م ڕێگاوه گوڵ‌چنین/كتێبی دووه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م، لاپه‌ڕه 208، 209 له‌نووسینی/نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین.
(3) حه‌سه‌ن تۆفیق، لاوێكی تێكۆشه‌ر بوو، ئه‌ندامێكی دیاربوو له‌ڕیزه‌كانی حزبی شیوعیدا، له‌سلێمانی به‌رپرسی چه‌ند شانه‌یه‌كی حزب بوو، له‌وانه ئه‌و شانه‌یه‌ی كه دارا تۆفیق‌و عوسمان محه‌مه‌د سلێمان‌و عومه‌ر مه‌حمود میرزاو منی تێدا بووین. دوای ده‌رچوونی‌و دامه‌زراندنی به‌مامۆستای ئاماده‌یی، ساڵی 1955 له‌وه‌زیفه ده‌ركرا، چوو بۆ سوریا‌و له(ده‌رعا) بوو به‌مامۆستا، به‌هاری ساڵی 1957 به‌نه‌خۆشی وه‌ناق كۆچی دوایی كرد، ته‌مه‌نی (27)ساڵ بوو.
(4) بڕوانه/كتێبی نووسه‌رانی كورد- ڕێباز‌و هه‌ڵوێست، نووسینی مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، لاپه‌ڕه 257، 258، 259، 260.
وێنه‌كێشی پیته‌كانی زمانی كوردییه
- ع.ع. شه‌ونم
(فۆنیمه‌كانی زمانی كوردی)، نامیلكه‌یه‌كه ،ساڵی 2000 له‌سلێمانی چاپكراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌به‌رهه‌می زانای گه‌وره د.كه‌مال فوئاده، له‌وتارێكیدا له‌به‌رلینی خۆرئاوا پێشكه‌شی كردووه.
ئه‌م به‌رهه‌مه، هه‌رچه‌نده به‌قه‌باره بچووكه، به‌ڵام به‌ناوه‌ڕۆك به‌هاداره‌و سه‌نگینه، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی زانیارییانه باسی نووسینی كوردی ده‌كاو هه‌وڵی داوه ئه‌و گیروگرفت‌و كه‌لوكۆمیانه‌ی تیایه‌تی نه‌یهێڵێت‌و چاره‌سه‌ری بكات. بیروبۆچوونه‌كانی قووڵبوونه‌وه‌و ڕه‌نج‌و ته‌قه‌لایه‌كی به‌رفراوانه، بۆ به‌دیهێنانی (ئه‌لفا بێ)یه‌كی پوخت‌و بێ گرێ بۆ زمانی ئه‌ده‌بی كوردی خۆرهه‌ڵات‌و خوارووی كوردستان.
یه‌كی له‌و شته گرنگانه‌ی كه ده‌ری خستووه، گیروگرفتی هه‌مزه‌یه(1) (چوكڵه)یه به‌ڵێ راسته، چوكڵه، له‌سه‌ره‌تای وشه‌وه دێت‌و (1) زانایانی پێشینانی كورد هه‌مزه‌یان به‌كوردی ناوناوه چوكڵه، چاكوایه په‌یڕه‌وبكرێ.
ڤاوڵ هه‌ڵگره، واتا یه‌كه‌م ده‌نگی چوكڵه‌ی سه‌رو ده‌نگی كپه. یه‌كه‌م ده‌نگی چوكڵه له‌گه‌ڵ ده‌نگێكی زوڵاڵدا (ڤاوڵا)، ده‌بنه بڕگه‌یه‌كی (1)، دوو ده‌نگی كه چاكوایه ناو بنرێت (ورته). ئه‌م ورته‌یه ده‌بێته پیتێك له(ئه‌لفابێ)ی كوردیدا، به‌و پێیه كه له لاپه‌ڕه(12) دا نموونه‌یان بۆ هێنراوه‌ته‌وه.
تائێستا سێ ورته‌ی چوكڵه‌دار له‌نووسینی كوردیدا به‌كارهاتووه، ئه‌وانیش (ئا، ئه، ئه)ن.
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه شاره‌زایان بێ‌ئاگا بوون له‌وه‌دا كه ده‌سته‌یه‌ك ورته‌ی چوكڵه‌داری تر هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیانه دابڕاون‌و پێویسته له‌گه‌ڵیاندا جێگیربكرێن، ئه‌ویش ئه‌م چوكڵه دارانه‌یه كه د.كه‌مال به‌ڕیز ده‌ریخستوون، ئه‌گه‌ر پێی باش بێت ئه‌م ناوانه‌یان لێبنرێت:
كارێكی جوانتری ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌یه كه پیتی(و)ی درێژ‌و (ی)ی درێژی له‌دووپاتبوونه‌وه‌ی (و، ی) رزگاركردو له‌جێی دوو (وو) ته‌نها یه‌ك(و) ده‌نووسرێ‌و حه‌وتێك له‌ژێریدایه، هه‌روه‌ها له‌جێی دوو (یی) بۆ (ی)ی درێژ یه‌ك (ی) ده‌نووسرێ‌و حه‌وتێك ده‌خرێته ژێری. به‌مه‌ش گرفتێكی نابه‌جێ له‌نووسینی كوردیدا ناهێلێ. ئه‌و رایه‌شی په‌سه‌ندكردووه كه (و)ی پێش پیتی كپی سه‌ره‌تای وشه به‌یه‌ك (و) بنووسرێ باشتره، چونكه جاری وا هه‌یه به‌كارهێنانی (وو) جووته، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پێنج پیتی(و)به‌دوای یه‌كتردابێن هه‌روه‌ك له‌نوونه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ریبڕیووه (برزوو و ووریا)به‌ڵام به‌به‌كارهێنانی یه‌ك (و) ده‌بینین له‌هه‌مان نیمچه ڕسته‌دا ته‌نها سێ (و) به‌دوای یه‌كتردا دێن.
ئه‌ویش زۆر راسته كه ده‌نگی زه‌ڵاڵی (ڤاوڵ) ناكه‌وێته پێش وشه‌ی كورده‌ییه‌وه. یان با بڵێین ده‌مودوان، به ڤاول ده‌ست پێ ناكات. ئه‌و ڤاوڵانه‌یش كه له لاپه‌ڕه (17)دا باسی كردوون، هه‌ریه‌كه‌یان چوكوڵێك له‌پێشیانه‌وه هاتووه، ئه‌و چوكوڵانه پیتی كپن‌و له‌ڕیزی ده‌نگه كپه‌كانی تری وه‌ك (ت، د،ج،..هتد)ه.
هه‌روه‌ها ئه‌م كتیبه یه‌كه‌م نووسینه كه ژماره‌ی ده‌نگه زه‌ڵاڵه‌كان به‌زیاتر ده‌نگ بخاته‌ڕوو(بنواڕه لاپه‌ڕه 13 و 14). به‌ڵام له‌و یانزه ڤاوڵه، هه‌شتیان داناوه بۆ به‌كارهێنان، له‌كاتێكدا كه پێویسته به‌لای كه‌مه‌وه نۆ ده‌نگیان له‌كاردابێت. ده‌نگی نۆهه‌میان، ده‌نگی وه‌ستاوه. پێش ئه‌وه‌ی باسی ده‌نگی وه‌ستاو بكه‌ین، با ئاگامان له‌وه‌ش بێت كه (و)ی دوای وشه له‌ناو (جاف‌و زه‌نگه‌نه، فه‌یلی، لوڕی‌و گیله‌كی‌و پشتكۆ) به‌ڕوونی كۆناكرێ، به‌ڵكو ده‌نگه‌كه‌ی له‌به‌ینی سه‌رو ژێردایه، وه‌كو ئه‌وه وایه، دوو كه‌س، به‌یه‌كه‌وه یه‌كێكیان بڵێ(و)و،یه‌كێكیان بڵێ (وی) ئه‌م ده‌نگه بۆ ئه‌وه ناشێت بچێته ڕیزی ڤاوڵه‌كانه‌وه، مامۆستای زاناش دكتۆر كه‌مال هه‌روای كردووه، چونكه بۆ زمانی ئه‌ده‌بی پێ ناشێت.
به‌ڵام ده‌نگی وه‌ستاو، ده‌نگێكی ئاشكرایه، ئه‌گه‌ر، قوبوڵ بكرێ‌و ناوبنرێت (وسكه) لام وایه چاكتره له‌وه‌ی ناوی نه‌بێت.
ئه‌م ده‌نگی وسكه‌یه دو ئه‌ركی هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه ڤاوڵێكی زۆر گرنگه. دووهه‌میان ئه‌وه‌یه كه ده‌نگێكی كپه‌و له‌هه‌ردوو شێوه‌كه‌یدا پیتی (ب)ی بۆ دانراوه (ئه‌م پیته یه‌كه‌مجار ئایه‌تولڵای مه‌ردۆخی، له‌پێشینه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌یدا دایناوه به(ب)، دووهه‌م كه‌سیش مامۆستا تۆفیق وه‌هبـییه له (قواعد اللغه الكردیه)دا پیتی (ژ)ی بۆ داناوه، كه ژالی عه‌ره‌بییه) (وسكه) ده‌نگه كپه‌كان ده‌خاته بیستن، وه‌كو له‌م وشانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت: (م+ب+ن= من) و (ك+ب+ر+ب+د+ب+ن=كردن).
ئه‌ركی دووه‌هه‌می وسكه ئه‌وه‌یه كه ده‌نگی كپه‌و، ده‌وری گرنگ ده‌گێڕێ له‌زمانی كوردیدا، وه‌كو له‌م وشانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
ئه ب ا (به هه‌ورامی واتا، دایك) ،(ا ب ه= دۆشكڵه‌یه‌كی خڕه نان كه‌ر به‌هۆیه‌وه نانه‌كه‌ی ئه‌دا به ساجدا، یان به ته‌نووردا.
لێره‌دا وشه‌ی( ئه ب ا) دوو ورته‌یه. یه‌كه‌میان(ئه)یه، دووهه‌میان (ب ا) یه كه په‌یدابوون له‌ده‌نگی كپ‌و زه‌ڵاڵ. بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه پیای(د) به‌كارده‌هێنرێ كه ناونراوه دالی كلۆر، كاتێك له‌م دوو وشه‌یه‌دا به‌كاری ده‌هێنین ده‌بێ به (ماده، ئه‌دا)ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی وشه‌كان به‌ته‌واوی نادا به‌ده‌سته‌وه. ناچار كورد له‌جیاتی (ب ه) (یه) به‌كارده‌هێنێ‌و ئه‌و دوو وشه‌یه ده‌كا به (ئه‌یا، مایه). هه‌ردووكیشیان شێواون‌و، مه‌به‌ستی تر ده‌گه‌ێینن. هه‌روه‌ها وشه‌ی(نان بده) جێگای(نان بڕه) ناگرێته‌وه. به‌كورتی ئه‌و وشانه‌ی كه وسكه‌كانیان به دالی كلۆر ده‌ڵێن‌و ده‌نووسن ناته‌واون.
لێره‌دا پێویسته بڵێین‌و نه‌بوونی وسكه له‌ناو نووسینی كوردیدا هۆیه‌كی مێژوویی هه‌یه‌و ئێستا جێگای ئه‌وه نییه لێره‌دا باس بكرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆر ده‌نگی كوردیی تر له‌مێژوودا شێواوه.
له‌لاپه‌ڕه (37)دا، مامۆستا باسی ده‌نگی مینگه ده‌كات‌و هاتووه پیتێكی بۆ داناوه كه(ن)ه‌و له‌جیاتی خاڵه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی، بازنه‌یه‌كی زۆر بچووكی داناوه. له‌مه‌دا كاره‌كه‌ی جوانه‌و دانانی پیتێك بۆ ئه‌و ده‌نگه زۆر پێویسته، ئه‌و ده‌نگه له‌ڕه‌نگی زه‌نگ ده‌كات. جا ئه‌گه‌ر بێت‌و نموونه‌كه‌ی مامۆستا هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌و بكرایه، ئه‌وسا به‌ته‌واوی له‌زه‌نگ ده‌كات‌و خاڵه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی له‌ده‌سكی زه‌نگه‌كه ده‌كات‌و زره‌نگه‌ی زه‌نگه‌یش ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگی مینگنه‌كه دابنرێ‌و پیته‌كه‌یش ناوبنرێ زه‌نگی ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر قبووڵی بكات‌و به‌لایه‌وه په‌سه‌ندبێت ناوێكی خراپ نییه‌و پیته‌كه‌یشی زۆر جوانه‌و كاریگه‌ره.
ئه‌م ده‌نگی زه‌نگییه به‌جووته پیتی (ند، نگ) پڕنابێته‌وه. چونكه له‌زۆر وشه‌ی كوردیدا هه‌یه‌و به‌دی ده‌كرێت كه ئه‌مانه هه‌ندێكیانن:
دره‌نگ، مانگ، ده‌نگ، ره‌نگ، مانگا، سه‌نگ، شۆخوشه‌نگ، له‌نگ، پێشه‌نگ، زه‌نگ، هه‌نگاو، زۆڵك، ڕه‌نگه (له‌وانه‌یه)، جه‌نگ، ته‌نگ، وشكوبرنگ، برینگه‌ورنگ، ئاونگ، پلنگ، قاگلڵه، قه‌ڵه‌نگ، پاله‌هه‌نگ، هه‌نگ، هوشه‌نگ، ڕنگاڵ، سه‌نگین، ره‌نگین، چنگاڵ، دنگ، زرنگ، شنگ، گرنگ، چنگ، سنگ، لنگ، بێژنگ، زه‌نگ، مه‌نگ، ته‌نگ، بانگ، بانگكردن، زه‌نگیانه، سنگی مێخی.
ئینجا با بێمه سه‌ر باسی ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی (فۆنێمه‌كانی زمانی كوردی) كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینه‌مه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نووسینی ئارامی (1) كه سه‌رچاوه‌ی نووسینی عه‌ره‌بییه‌و په‌هله‌وی، ئه‌شكانی‌و ساسانی‌و عیبری‌و زۆر نووسینی تریشه، یه‌كێكیان نووسینی كوردییه كه وێنه‌یه‌كه له‌نووسینی عه‌ره‌بی.
ده‌مێكه باوه‌ڕم به‌وه نییه كه‌وا نوووسینی ئارامی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانرابێ گوایه پیته‌كانی له‌سه‌ر وێنه‌ی ملی حوشترو وێنه‌ی چاوی مرۆڤ‌و یه‌كه‌م پیتی ده‌م و..هتد دانراوه. كه چاوم به‌كتێبی (فونیمه‌كانی زمانی كوردی) كه‌وت، باوه‌ڕه‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌یتر پته‌وبوو، ئینجا هاتمه سه‌ر ئه‌و بیروبۆچوونه. كه داهێنه‌ری نووسینی عه‌ره‌بی، پیته‌كانی له‌شێوه‌ی ده‌مودوان ده‌رهێناوه له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌وردیی وێنه‌ی جووڵه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌مودوانی گرتووه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌م كتێبـی فۆنیمه باسی كردووه‌و به‌وردی شێوه‌ی ده‌نگه‌كان‌و وێنه‌ی پیته‌كانی خستۆته به‌رده‌سمان. هه‌روه‌ك له‌لاپه‌ڕه شه‌شدا وێنه‌ی (ی،ا) ده‌رده‌خا كاتی كه ده‌ڵێت: (بۆ وێنه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی ده‌نگه‌كان بده‌ین له‌وشه‌ی (پاد)دا ده‌بینین له‌ده‌ربڕینی ده‌نگی یه‌كه‌م دا (ی) ئه‌ندامه‌كانی وتوه (لێره‌دا ناوه‌ڕاستی زمان‌و مه‌ڵاشو)تا ڕاده‌یه‌ك له‌یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه به‌ڵام ناچنه سه‌ریه‌ك، هه‌وا ماوه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ته‌نگ ده‌بێت، به‌ڵام پێشی لێ ناگیرێ.
(1) بڕوانه بۆ كتێبه‌كه‌ی د. ئه‌حمه‌د سوسه كه ناوی (می العرب و الیهود فی فلسگین)ه له‌گه‌ڵ سوپاس بۆ مامۆستا عه‌بدولڕه‌قیب یوسف كه خستیه به‌رده‌ستم.
له‌ده‌ربڕینی ده‌نگی دووه‌مدا(1) ئه‌ندامه‌كانی وتن له‌یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و، هه‌وا به‌بێ كۆسپ له‌ده‌مه‌وه دێته‌ده‌رێ.
ئه‌وه‌نده‌ی كه وتوویه‌تی به‌سه بۆئه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌نگی (1) و (ی) به‌شێوه‌ی وێنه‌ی فۆتۆگرافی بێته به‌رده‌سمان.
له‌لاپه‌ڕه(9) دا ده‌ڵێ:
(له ده‌ربڕینی ده‌نگی (ا) دا لێو به‌شدار نابێت، زمان ئه‌وپه‌ڕی باری نزمی وه‌رده‌گرێت له‌ناو بۆشایی ده‌مداو، له‌ناوه‌ڕاستیدا، ده‌مێنێته‌وه، چه‌ناگه‌ش به‌ره‌و خواره‌وه ده‌جووڵێت.
(له‌ده‌ربڕینی ده‌نگی(ی) دا، لێو به‌شدار نابێ، پشتی زمان به‌رزده‌بێته‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت).
(له ده‌ربڕینی ده‌نگی (و)دا، دیسان هه‌ردوو لێو به‌شدار ده‌بن‌و بارێكی دائیری وه‌رده‌گرن. پشتی زمان زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و زیاتر بۆ دواوه ده‌بێت).
لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌كه‌ین‌و ده‌ڵێین‌و ته‌ماشای ده‌مولێو ده‌كه‌ین له‌كاتێكدا كه ده‌ڵێ (و) ده‌بینین خڕی به‌ینی هه‌ردوو لێو له‌گه‌ڵ هێڵی لێودا وێنه‌ی پیتی (و) مان نیشان ده‌دا به‌ڕوونی وه‌كو وێنه‌ی فۆتۆگراف. هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ له‌ئاوێنه‌دا سه‌یری ده‌مولێوی خۆی بكات‌و ئه‌و وێنه‌ی پیتی (و)ه ببینی.
له(لاپه‌ڕه،19 و 20) دا ده‌ڵێت:
(ئه‌و ده‌نگانه‌ی هه‌وا له‌كاتی دروستبوونیاندا له‌لووته‌وه دێته‌ده‌رێ، وه‌ك دوا ده‌نگی ئه‌م وشانه: مام، مان، مۆم).
كه له‌وه وردده‌بینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌و كاته‌دا ده‌م داده‌خرێ هێڵی نێوان هه‌ردوو لێو له‌هه‌ردوو كۆتاییه‌كه‌یدا خاڵێكی خڕ په‌یداده‌بێ له‌پیتی (م) ده‌كات. واتا له‌و حاڵه‌ته‌دا وێنه‌ی پیتی (م) دروست ده‌بێ.
كه له (لاپه‌ڕه 24) ورد ده‌بینه‌وه، ده‌بینین وێنه‌ی پیتی (س) به‌ڕووتی دیاره، چونكه له‌وكاته‌دا، كه ده‌وترێت(س)، دانی پێشه‌وه له‌ده‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت‌و وێنه‌ی پیتی (س) به‌ڕوونی نیشان ده‌دات.
هه‌روه‌ها له(لاپه‌ڕه 24، ژماره 11)دا وێنه‌ی پیتی (ه)به روونی دیاره‌و ده‌بینین دوو كونه‌و زمانه بچكۆله له‌نێوانیاندایه‌و له‌گه‌روودایه، به‌ته‌واوی وێنه‌ی هه‌ناسه دیاره، له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه داهێنه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه وێنه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی گرتووه.
له (لاپه‌ڕه 21 و 22- ژماره یه‌ك)دا ده‌ڵێت:
(ئه‌و ده‌نگانه‌ی هه‌ردوو لێو له‌دروستبوونیاندا به‌شدارده‌بن، دوو لێوی ب پ ه )
كه له‌ده‌می داخراو ورد ده‌بینه‌وه له‌وكاته‌دا سه‌یری نیوه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ین وێنه پیتی (ب) دێته به‌رچاویان. لێره‌دا ده‌وه‌ستین‌و ده‌ڵێین: كورد واته‌نی (مشتێك نموونه‌ی خه‌روارێكه).
ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ نیشاندانی ئه‌و پیتانه‌ی كه (فۆنیمه‌كانی زمانی كوردی) وێنه‌یان گرتووه‌و چۆنێتی شێوه‌یانی له‌ده‌م‌و دواندا خستۆته‌ڕوو، ئه‌وه‌ش جووته له‌گه‌ڵ ئه‌و پیتانه‌ی كه داهێنه‌ره‌كه‌ی نووسینی عه‌ره‌بی كێشاونی. هه‌روه‌ها راستی بیروبۆچونه‌كه‌ی ئێمه‌یش ده‌سه‌لمێنی.
د.كه‌مال فوئاد، جووت ئه‌ستێره هه‌رده‌م پڕشنگداره‌كه‌ی كوردستان
- مومتاز حه‌یده‌ری
ئه‌گه‌ر به‌په‌له سه‌یرێكی ره‌وت‌و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتووریی كوردی بكرێت، له‌دێر زه‌مانه‌وه، تا ئه‌م رۆژگاره، ده‌بینین، به‌پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی هه‌ره دژواری كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری‌و سه‌ره‌ڕای له‌مێژینه‌یی داگیركاریی ده‌وڵه‌ته خوێنڕێژه‌كان، تاكی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی پاڵپشتی حكومه‌تی‌و گشتی كۆمه‌ڵگه، له‌هه‌ر بوارێكی ژیان بووه، به‌تواناو هێزی بازوو و فیكری تایبه‌تی خۆی، خۆی پێگه‌یاندووه، بگره رۆڵێكی باڵای له‌مه‌یدانی پسپۆڕایه‌تییه‌كه‌ی بینیووه، له‌وانه بۆ نموونه كارامه‌یی وه‌ستایه‌كی بینا، یان دارتاشێكی هونه‌رمه‌ند، تا ده‌گاته گه‌وره نووسه‌ران، رۆشنبیران، شاعیران. به‌كورتی ئه‌و رێچكه‌یه له‌بابا تاهیری عوریانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، تا ده‌گاته گه‌وره تێكۆشه‌رو گه‌وره نووسه‌ری كوردستان، د.كه‌مال فوئاد، هه‌ڵبه‌ت دروستبوونی ئه‌و گه‌وره‌ییه، له‌هه‌ر بوارێكی ژیاندا بووبێت، وا به‌ئاسانی دروست نابێت، به‌ڵكو به‌هێزو توانای عه‌قڵی‌و شه‌ونخونییه‌كی دژوار‌و پشوودرێژیی دروست ده‌بێت. ئه‌وه دیاره، ناوه پڕشنگداره‌كانی گۆڕه‌پانی خه‌بات‌و ئاسمانی ره‌سه‌نی كه‌لتووریی كوردان.
نموونه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی، ئه‌حمه‌دی خانی، شێخی جه‌زیری، حاجی قادری كۆیی، حسێن حوزنی موكریانی‌و عه‌لائه‌دین سه‌جادی‌و به‌سه‌دانی دیكه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌وردی به‌ژیاننامه‌ی ئه‌و زاتانه‌دا بچێته‌وه، له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ییان، كڕنووش بۆ رۆحی پاكییان ده‌بات، ئه‌وه‌تا نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره د. كه‌مال فوئاد-ه.
له‌كۆتایی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، رێگایه‌كی سه‌ختی دژواری خه‌باتی له‌پێناو ئازادیی نیشتمان‌و كامه‌رانیی نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌كه‌ی ده‌گرێته‌به‌رو شۆڕشگێڕانه قۆناغه‌كانی سه‌ختی تێكۆشان ده‌بڕێ. به‌ش به‌حاڵی خۆم ناوی د.كه‌مال-م له‌ڕێگه‌ی ساڵح حه‌یده‌ریی برا گه‌وره‌مه‌وه بیست كه ساڵی 1956 له‌كۆنفرانسی حزبی شیوعی عیراقدا ئاماده‌ده‌بێ، بیستوومه، دیاره له‌و كۆنفرانسه‌دا مامۆستا كه‌مال فوئاد وه‌كو نوێنه‌ری شاری سلێمانی له‌ته‌ك كۆچكردووی گه‌وره كاكه‌ی فه‌لاحی شاعیر‌و رۆژنامه‌نووس ئاماده‌بووه، پاشان هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی تێكۆشانی حزبی شیوعی عیراق لقی كوردستان، ساڵی 1957 كاك ساڵح‌و كاك كه‌مال فوئاد‌و هی دیكه له‌ڕوانگه‌ی بڕوایه‌كی تازه‌وه، كه ده‌بێ كورد حزبێكی پێشڕه‌وی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ‌و سه‌ركردایه‌تیی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی بكات.
جا له‌و ساڵه‌دا ئه‌و هاوڕێیانه له‌حزبی شیوعی عیراق جیابوونه‌وه، له‌ئه‌نجامیشیدا كاردانه‌وه‌یه‌كی دووسه‌ره په‌یدابوو: حزبی شیوعی زۆر به‌توندی به‌ده‌ركردنی نامیلكه‌یه‌كی تیۆری-سیاسی به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كاك ساڵح‌و د. كه‌مال یان كرد‌و گرژییه‌ك له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و حزبی شیوعی عیراق دروست بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، رێبازێكی تازه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی هاته‌پێشه‌وه، كه ده‌بێ حزبی نیشتیمانی له‌به‌ر رۆشنایی تیۆرێكی زانستی شۆڕشگێڕیی هاوچه‌رخانه‌دا درێژه به‌خه‌بات بدات. نموونه‌ی تیۆری ماركسیزم..هتد.
ئیتر له‌وساته‌وه، د. كه‌مال وه‌كو تێكۆشه‌رێكی سه‌رسه‌ختی رێگای كوردایه‌تیی سه‌رده‌مانه به‌رده‌وام بوو، تا شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958 هاته‌كایه‌وه، دیاره له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و پێشهات‌و گوڕانكارییانه‌و ده‌رهاویشته‌كانی ره‌وشه‌كه‌و سه‌رهه‌ڵدانی به‌رگریی چه‌كداری،
- شۆڕشی ئه‌یلول-و به‌رپابوونی ده‌یان رووداوی گه‌وره گه‌وره‌دا‌و بگره زۆر ئاڵۆزیی هه‌مه‌جۆر، د.كه‌مال فوئاد وه‌كو تێكۆشه‌رێكی رۆناكبیر رێگه‌ی خه‌باتی به‌رنه‌داو، هه‌مان كات وه‌كو رووناكبیرێكی دیار له‌مه‌یدانی خوێندن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له‌ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی له‌ئه‌ڵمانیا چ به‌ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا له‌مه‌یدانی زماندا‌و له‌هه‌مان كاتدا گه‌ڕان له‌كتێبخانه‌و ئه‌رشیفه‌كانی ئه‌و وڵاتانه به‌دوای دیكۆمێنت‌و چاپه‌مه‌نیی كوردیدا، كه سه‌ره‌نجام سه‌رمایه‌كی مه‌زنی له‌نووسین‌و دۆزینه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژماره‌كانی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی (رۆژنامه‌ی كوردستان)ی به‌درخانییه‌كانی دۆزییه‌وه‌و ساغی كردنه‌وه‌و له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكان ئه‌و ژمارانه‌ی ده‌ستی كه‌وتبوون چاپی كردنه‌وه. ئه‌و كاره نه‌ته‌وه‌ییه‌ی د.كه‌مال فوئاد، له‌مه‌یدانی لێكۆڵینه‌وه‌و نووسینی مێژووی رۆژنامه‌نووسیدا گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌ڕه‌وتی مێژووی رۆژنامه‌نووسی به‌تایبه‌ت‌و كه‌لتووری كوردی به‌گشتی گه‌یاند. بگره به‌خاڵێكی زێڕینی مێژووی هاوچه‌رخی رووناكبیریی كوردی ده‌ژمێردرێ.
ئه‌مڕۆش، خه‌باتی د.كه‌مال فوئاد پاش ئه‌و ته‌مه‌نه پڕ كۆششه سیاسی‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی‌و زمانه‌وانی‌و رۆژنامه‌نووسییه هه‌مه‌ره‌نگه، ده‌بێ به‌وپه‌ڕی هه‌ستی شارستانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه رێزێكی بێ پایانی لێبگیرێ.
به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی ده‌كرێ بۆ ده‌وركردنه‌وه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی ئه‌و گه‌وره پیاوه‌ی كورد دره‌نگ وه‌خته! ده‌خوازم، ئه‌م كورته نووسینه‌م قه‌رزێكی بچووك بێت له‌به‌رامبه‌ر ره‌وته هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی د.كه‌مال فوئاد‌و له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم:
به‌راستی جووت ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری
یه‌كه‌مییان ئاسمانی كوردایه‌تی
دووه‌مییان ئاسمانی كلتووری كوردان
هه‌رده‌م له‌شساغ‌و ته‌مه‌ن درێژبن
شه‌ش ده‌یه خه‌بات
وه‌ك شكاندنی ئه‌و نه‌ریته‌ی كه ده‌وترێت كورد زیندووكوژی مردوو په‌رسته، له چه‌ند ساڵی رابردوودا كوردستانی نوێ چه‌ند پاشكۆیه‌كی تایبه‌تی به‌ژیان‌و خه‌باتی سیاسی‌و ئه‌ده‌بیی‌و هونه‌ریی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك بڵاوكرده‌وه‌و بۆخۆیان له ژیانی خۆیاندا بوونه شاهیدی ئه‌و رێزلێنانه، یه‌كێكیش له‌و پاشكۆ تایبه‌تانه، بۆ هه‌ڤاڵی سه‌ركرده د.كه‌مال فوئاد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ی.ن.ك بوو به‌ناوی شه‌ش ده‌یه خه‌بات. كه له‌ڕۆژی 20/1/2013دا له دووتوێی 24 لاپه‌ڕه‌دا بڵاوكرایه‌وه‌و به‌م په‌یڤه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كوردستانی نوێ ده‌ستی پێكرد:
وه‌ك ئاوی سازگار روون
شه‌ش ده‌یه له تێكۆشان و كوردایه‌تی تۆمارێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی د.كه‌مال فوئاده له كۆڕی خه‌باتی سیاسیی و رووناكبیرییدا، له‌به‌ر ئه‌وه كوردستانی نوێ به شانازییه‌وه ئه‌م رێزلێنانه‌ی بۆ كردووه.
د.كه‌مال ته‌نها ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان نییه كه ئه‌و ناونیشانه بۆ خۆی شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵكو پێش هه‌ر شتێك تێكۆشه‌رێكی خالسی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و دیموكراتییه له كوردستان و عیراقیشدا. ناوی ئه‌و له‌گه‌ڵ ره‌عیلی یه‌كه‌می خه‌باتگێڕانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دێت و رۆڵیشی له‌و نێوانه‌دا له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، خوێندكاری، سیاسیی ، رووناكبیریی و رۆژنامه‌نووسیشدا دیار و به‌رجه‌سته و سه‌نگینه.
یاده‌وه‌ری د.كه‌مال فوئاد كه ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا قۆناغێكی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی به‌سه‌ر ده‌با یاده‌وه‌ری میلله‌تێكه له شه‌ست ساڵی رابردوودا. له‌م هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی سیاسیی و فیكری ناوچه‌كه‌دا د.كه‌مال بیری روون و روانینی سازگار بووه وه‌ك ئاوی روون و هیمه‌ت و پشوودرێژیشی خه‌سڵه‌تێكه هه‌ر له‌خۆی ده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌مما خۆش مه‌شره‌بی و شوێنی له كۆری یارانی مه‌جلیس و شه‌وچه‌ره‌كانی به‌شیر مه‌شیر ئه‌وا باسێكه تێر وته‌سه‌ل مه‌گه‌ر هه‌ر دۆسته نزیكه‌كانی نه‌قلی قه‌ولی له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئێمه وێرای هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ د.كه‌مال فوئاد، به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م رێزلێنانه بچووكه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه ته‌ئلیفی كوردستانی نوێیه، به‌ڵام به (امچاء)ی هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیشه كه د.كه‌مال فوئاد جوانترین خه‌ڵاتی پێشكه‌شكردن وه‌ختێك له ساڵی 1972دا زۆربه‌ی ژماره مێژووییه‌كانی (كوردستان)، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردیی، له فه‌وتان رزگار كرد و له چاپی دان.
بۆیه ئه‌م دیاری رێزلێنانه گوڵه به به‌رۆكی ئه‌و خه‌ڵاته مه‌زنه‌ی د.كه‌مال فوئاده‌وه.
له‌جیاتی كوردستانی نوێ
ستران عه‌بدوڵڵا
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ئاینده‌ی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر كه‌مال فوئاد ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ به‌رێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
خانه‌واده‌ی به‌رێزی خوالێخۆشبوو دكتۆر كه‌مال فوئاد
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سیاسه‌تمه‌دار و روناكبیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان دكتۆر كه‌مال فوئاد-مان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین و له خودای گه‌وره‌ش داواكارین ئه‌مه دوا خه‌م و دوا كۆستی ئێوه‌ی به‌رێز بێت و گیانی ئه‌و نه‌مره‌ش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
دكتۆر كه‌مال فوئاد وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و روناكبیر و پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌موو ژیانی خۆی له خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی به خه‌رجدا و نموونه‌ی سه‌ركرده و تێكۆشه‌رێكی ساده و خاكی و له‌خۆبردووبوو. بۆیه كۆچی دوایی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی گه‌له‌كه‌مان پێیدا تێپه‌رده‌بێت زیانێكی گه‌وره‌بوو كه هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
سڵاو بۆ گیانی پاكی دكتۆر كه‌مال فوئاد و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسی
حزبی ئاینده‌ی كوردستان
17-11-2014
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی بروسكه‌ی ماته‌مینی خۆی ئاراسته‌ی هه‌ڤاڵان و كه‌سوكاری د.كه‌مال فوئادكردووه، كه ئه‌مه ده‌قیه‌كه‌یه‌تی.
به‌ناوی خودای گه‌وره
بنه‌ماڵه‌و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆش بوو د.كه‌مال فوئاد.....
به‌داخه‌وه دواجار كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری سلێمانی و تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر و رووناكبیری به‌توانا دكتۆر كه‌مال فوئاد شاره‌كه‌ی و كۆڕی خه‌بات و تێكۆشان و دۆستانی جێهێشت و هه‌مووانی دڵگران كرد.
دكتۆر كه‌مال له ریزی كه‌سایه‌تییه دیار و كاریگه‌ره‌كانی سلێمانی بوو، چی له‌بواری رووناكبیری و چی له‌بواری سیاسی و ئیداریدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌شی سلێمانی و ته‌واوی كوردستان كرد و جێ په‌نجه‌ی ئه‌و 60 ساڵ خه‌باتی بێوچانی بۆ خزمه‌ت به كاروانی كوردایه‌تی هه‌رگیز له یاد ناكرێت و ماڵئاوای ئه‌و كه‌سایه‌تییه قاڵبوه‌ی مه‌یدانی خه‌بات خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ كوردستان بۆ شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان.
بۆیه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوخه‌می كه‌سوكارو دۆستانی ده‌زانین و داواكارین له خوای گه‌وره گیانی پاكی دكتۆر كه‌مال فوئاد و هه‌موو تێكۆشه‌رانی كورد به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح
پارێزگاری سلێمانی
خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه
بۆ/ به‌ڕێزان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان/ بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو دكتۆر كه‌مال فوئاد
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر (دكتۆر كه‌مال فوئاد) مان پێگه‌یشت، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌م و ناخۆشی كه‌سوكاری و هه‌ڤاڵانی ده‌زانین، له‌ده‌ستدانی تێكۆشه‌رێكی وه‌كو دكتۆر كه‌مال خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه له حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و گه‌له‌كه‌شمان، خوالێخۆشبوو جگه له خه‌باتی سیاسی وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی رۆشنبیر و خه‌مخۆری ئه‌ده‌ب و مێژووی گه‌له‌كه‌مان كه‌لێنی دیارده‌بێت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین و له رێگای ئێوه‌شه‌وه هاوخه‌می خۆمان به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی راده‌گه‌یه‌نین، له خوای گه‌وره داواكارین سه‌بووری به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
17-11-2014
كۆسته‌كه بۆ په‌رله‌مانتاران دوو به‌رامبه‌ره
بروسكه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ كۆچی دوایی د.كه‌مال فوئاد
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده د.كه‌مال فوئاد مان پێگه‌یشتو له‌ناخه‌وه خه‌مباری كردین.
د.كه‌مال جگه له‌وه‌ی وه‌ك تێكۆشه‌رێكی دێرین و رێبوارێكی رێگای ئازادیی‌و دیموكراسیی عیراق هاته مه‌یدانی خه‌باته‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری كۆڕی خه‌باتی كوردایه‌تی و یه‌كێكیش بوو له چراهه‌ڵگرانی رۆژگاری ده‌یجوری دوای نسكۆی شۆڕش و دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتییه‌كه‌مان، جگه له‌وه‌ش كادرێكی چالاكی كاری رێكخراوه‌یی و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسو ئه‌رشیفكارێكی مێژووی ئه‌ده‌ب و زمان و ئه‌كادیمستێكی به‌رهه‌می رۆژنامه‌نووسی بوو، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه یه‌كێك بوو له‌ڕێبه‌رانی كاری په‌رله‌مانی.
ئه‌و سه‌ركرده نه‌مره له‌هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له‌ساڵی 1992 سه‌رۆكایه‌تیی فراكسیۆنی یه‌كێتیی گرته ئه‌ستۆو له‌وێوه نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كاری په‌رله‌مانی بۆ كه‌سانی وه‌ك ئێمه مانان داڕشت كه چۆن له‌سه‌نگه‌ریی په‌رله‌مانه‌وه به‌رگریی له‌داخوازییه ره‌واكانی خه‌ڵك بكه‌ینو چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانمان بخه‌ینه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه. له‌وه‌وه فێربووین به‌نه‌رمونیانیو ئه‌ده‌به‌وه، به‌ڵام سه‌رسه‌ختانه به‌رگریی له‌خواسته‌كانی ده‌نگده‌رانمان بكه‌ینو سازشیان له‌سه‌ر نه‌كه‌ین. بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌مان سه‌ركرده‌یه‌ك و دامه‌زرێنه‌رێكی له‌ده‌ستدابێت، ئه‌وا كۆسته‌كه بۆ ئێمه‌ی په‌رله‌مانتاران دوو به‌رامبه‌ره، چونكه وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌مان، یه‌كێكیش بوو له‌ڕێبه‌رو مامۆستاكانی كاری په‌رله‌مانیمان و مه‌رگ نه‌یهێشت ئێمه‌ی په‌رله‌مانتارانی نوێی یه‌كێتی زیاتری لێوه فێرببین.
به‌وبۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشیی له‌خۆمان و هه‌موو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی و كه‌سوكارو دۆستان و هاوڕێیانی ده‌كه‌ین و له‌خوای به‌خشنده ده‌پاڕێینه‌وه گیانی نه‌مری به‌به‌هه‌شتی خۆی شادبكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
17-11-2014
*ئیداره‌ی خۆبه‌رێوه‌بردنی دیموكراتی
هه‌ماهه‌نگ كاری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكار له هه‌رسێ كانتۆنی (كۆبانێ- جزیره- عفرین)
به‌داخ و په‌ژاره‌كی زۆره‌وه كۆچی دوایی بیرمه‌ند و سیاسی و تێكۆشه‌ری گه‌وره‌و ئه‌ندامی به‌رزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دكتۆر كه‌مال فوئادج مان بیست، دوای مێژوویه‌كی درێژ له كاری نیشتمانی و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی له پێناو میلـله‌تی كورد بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی خۆی له كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش باشوری كوردستان.
ئه‌و هه‌موو تێكۆشان و قوربانیدانه نموونه‌یه‌كی دیاره بۆ خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه مه‌زنه له‌سه‌جه‌م بارودۆخه‌كاندا له مێژوویی پڕ سه‌روه‌ری و دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گه‌وره‌كردن و ناساندنی دۆزی كورد بۆ رای گشتی جیهان.
ئێمه له هه‌ماهه‌نگكاری گشتی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كانی جێبه‌جێكار له ئیداره‌ی خۆبه‌رێوه‌بردن له هه‌رسێ كانتۆنی (كۆبانێ – جزیره- عفرین) شه‌ریكی خه‌م و ناخۆشیتانین و له خودای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه بیرمه‌ندی گه‌وره دكتۆر كه‌مال فوئاد به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و تێكۆشان و قوبانیدانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ش ببێته قه‌ڵایه‌ك بۆ نه‌وه‌كانی دوارۆژی وڵاته‌كه‌مان.
عامودا
17-11-2014
دكتۆر له‌تیف ره‌شید راوێژكاری پێشكه‌وتوی سه‌رۆك كۆمار بۆ كۆچی دوایی دكتۆر كه‌مال فوئاد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی پرسه نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی دكتۆر جه‌مال فوئاد و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردوه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
برای به‌ڕێزم دكتۆر جه‌مال فوئاد
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
هه‌واڵی كۆچی دوایی برای خۆشه‌ویستمان كاك كه‌مال زۆر دڵ ته‌نگ و خه‌مباری كردین .
پرسه و ماته‌مینیی ئاراسته‌ی هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم .
دكتۆر كه‌مال هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌نجێتییه‌وه هاتۆته كۆڕی خه‌بات و تێكۆشان و له بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا خه‌باتگێڕێكی ناودار و دڵسۆز و بوێر بوه ،ماڵئاواییه‌كه‌ی هه‌ر زیان و خه‌ساره‌ت نییه بۆ ئێمه به‌ڵكو كه‌سه‌رێكی گه‌وره بو له‌گه‌له‌كه‌شمان كه‌وت . كردار و ناوبانگه شۆڕشگێڕیی و وه‌فادارییه‌كه‌ی بۆ گه‌ل و نیشتمان زۆر شتی فێر كردوین و بۆ هه‌مو لایه‌ك بوه‌ته نمونه و سه‌رقافڵه‌ی خه‌بات و تێكۆشان و شانازیی پێوه ده‌كه‌ین .
دكتۆر كه‌مال فوئاد نمونه‌ی دڵسۆزی بو بۆ گه‌ل و خاكه‌كه‌ی و زۆر به‌په‌رۆش بو بۆ براده‌رو ناسیاوه‌كانی و یادگاریی و بیره‌وه‌ریی زۆر و دانسقه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی رێی خه‌بات و تێكۆشان و هاوڕێكانیدا كه هه‌موی دلێریی و جوامێریی ئه‌م زاته به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن .
زۆر به‌داخه‌وه كاك كه‌مال زۆر هه‌نگاوی تری مابو ته‌واوییان بكات بۆیه ماڵئاواییه‌كه هه‌موانی نیگه‌ران كرد.
دواكارین یه‌زدانی مه‌زن گینی كاك كه‌مال به به‌هه‌شتی نه‌مران شاد بكات و دڵنه‌وایی وئۆقره‌یش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت .
دكتۆر له‌تیف ره‌شید
17-11-2014
PUKmedia له كوردستانی نوێ-وه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26