riklam

ڤیدیۆ..كچە ئێزدییەك چیرۆكی شەوەكانی لای داعش دەگێڕێتەوە

kurdistani 07:31 PM - 2014-10-30
داعش لەگوندی كۆجۆی شەنگال رفاندویانە

داعش لەگوندی كۆجۆی شەنگال رفاندویانە

جەنای تەمەن 19 ساڵان كچە خوێندكارێكی ئێزیدیە، ئەو خەونی بەوەوە دەبینی ببێتە پزیشك، دوای ئەوەی تیرۆرستانی داعش بۆ یەكەمجار دەستیان بەسەر گوندەكەیاندا گرت، ئەو یەكێك بووە لەو كچانەی لەلایەن داعشەوە رفێنراوە.

جەنا ناوی خوازراوی كچە ئێزدییەكە، خەڵكی گوندی كۆجۆی شەنگالە كە دانیشتوانەكەی كوردن، داعش لەمانگی ئابی ئەمساڵدا دەستی بەسەر ئەو گوندەدا گرت، ئەو دەڵێ: داعش گوندەكەمانی گرت و پێیان وتین ئەگەر نەبنە موسڵمان دەتانكوژین، دانیشتوانی گوندەمانیان لەبینای خوێندنگاكەماندا كۆكردەوە، داعش هەموو ئاڵتون و پارەو مۆبایلی دانیشتوانی كۆجۆی برد.

جەنا باس لەوەشدەكات داعش كە كۆجیان گرت، پیاو ژنەكانیان لەیەكتر جیاكردەوە، دواتریش ئەو ژنانەی منداڵیان پێبوو لەگەڵ كچەكان جیاكرانەوە، كچەكان رەوانەی شاری موسڵ كران، لەوێ برانە خانویەكی سێ نهۆمی، لەلایەن ئەندامانی داعشەوە سەردانی ئەو خانوە دەكرا كە كچەكانی تێدا بوو.
ئاماژە بەوەشدەكات لەو خانوەدا داعش لەڕێی چەكەوە هەڕەشەی لەكچە ئێزدیەكان دەكرد ئەگەر نەبنە موسڵمان ئەوا دەیانكوژن، ئەو دەڵێ: كچێكی ئێزدی كە تەمەنی 11 ساڵان بوو لەلایەن داعشەوە دەستدرێژی سێكسی كرایەسەر.

نەزەند بەگی خانی راوێژكاری حكومەتی هەرێم كە پسپۆڕی بواری توندوتیژی هەردوو رەگەزی نێرو مێیە، جەختلەوەدەكاتەوە كە ژنانی ئێزدی لەبارودۆخێكی ناخۆشدا دەژین، لەلایەن داعشەوە بەشێوەیەكی بەردەوام دەستدرێژی سێكسیان كراوەتەسەر.

بەگی خانی دەڵێت: داعش لەمانگی ئابی ئەمساڵدا كە پەلاماری ئێزیدەكانیدا، زیاتر لەو دوو هەزارو 500 ئێزیدی رفاندوە.

بەپێی راپۆرتێكی نەتەوەیەكگرتوەكان داعش هەموو  ئەو  كوڕانەی تەمەنیان لەسەرو 10 ساڵانەوە بووە لەڕێی ئۆتۆمبێلەوە گواستۆتەوە بۆ دەرەوەی گوندی كۆجۆو لەوێ كوشتونی، چارەنوسی ژنەكانیش نادیارە.

PUKmedia سی ئێن ئێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket