قوباد تاڵه‌بانی: شه‌ڕی خوشك‌و براكانمان له‌كۆبانێ به‌شه‌ڕی خۆمان ده‌زانین
kurdistani 11:27 AM - 2014-10-30كوردستـــــان له‌جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی دژی داعش ده‌كــات
*به‌پێی یاسا هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه *شه‌ڕی خوشك‌و براكانمان لهكۆبانێو له‌ڕۆژئاڤا به‌شه‌ڕی خۆمان ده‌زانین
كوردستـــــان له‌جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی دژی داعش دهكــاتو دهستـــخۆشی هه‌موو وڵاتانیشی بۆ هاتووه
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند: باوه‌ڕمان به‌وه نییه كه ئیشه‌كان هه‌مووی له‌پشت مێزه‌وه ده‌كرێت، ده‌بێت بچیته ناو خه‌ڵكه‌وه‌و خه‌ڵك ببینیت و له‌ناو وهزارهتهكانیشدا ئیشه‌كان بكه‌یت.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و دیداره‌دا كه هاوكارمان به‌هێز حسێن سازیكردووه، وتیشی: ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر وڵاتێكی تریش هه‌بێت و ئاماده‌بێت وه‌ك توركیا هاوكارمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراق، له‌چوارچێوه‌ی یاسای نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆمان هه‌نارده بكه‌ین، ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو گفتوگۆیه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئه‌گه‌ره.
2-2
*ئایا جه‌نابت ئاگات له‌دۆسیه‌ی نه‌وت هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستاندا؟
-جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و غازم.
* پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌بوو ئاگاداریت یان بڕیار ده‌ریت؟
- ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌بم كه‌مته‌رخه‌مم له‌ئیشه‌كه‌ی خۆمدا، ئه‌نجومه‌ن بڕیارده‌ره‌و منیش به‌شێكم له‌و بڕیارانه‌ی كه له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و غازه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
*بۆ ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێك بڕیار ده‌دات و دۆسیه‌ی نه‌وت ته‌نها به‌ئاڕاسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات، به‌شداریی ئێوه‌ی تێدا نییه؟
-نازانم بۆ وا ده‌ڵێن، ده‌بێت له‌و كه‌سانه بپرسن كه‌ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی كه من ده‌یبینم له‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌نجومه‌نێكه وه‌زیری به‌ڕێزی چه‌ند لایه‌كی تێدایه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌نده‌ی تێدایه، وه‌زیری دارایی تێدایه كه‌ئه‌مڕۆ كادرێكی چالاكی گۆڕانه، د.عه‌لی سندی تێدایه كه وه‌زیری پلاندانانهو پارتییه، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غاز د.ئامانج-ی تێدایه كه كادرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتییه، هه‌روه‌ها وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان خۆیه‌تی كه له‌سه‌ر لیستی پارتی حسابه، به‌ڵام كه‌سێكی حزبی نییه، ئێمه له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا بڕیاڕ ده‌ده‌ین، بێگومان نه جه‌نابی كاك نێچیرڤان نه من پسپۆڕی بواری نه‌وتین، ئێمه‌ش نه‌هاتووینه‌ته ناو حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆڕی هه‌موو بواره جیاجیاكانی حكومه‌ت بین، ئێمه پشت ده‌به‌ستین به‌و ئه‌زموونه‌ی كه له‌ناو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا هه‌یه بۆ به‌شه هونه‌رییه‌كه‌ی كه په‌یوه‌ندیداره به‌نه‌وت و بهداوداگهڕانی نه‌وت و ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و فرۆشتنی نه‌وته‌كه، ئه‌نجومه‌نه‌كه سیاسه‌ته‌كه داده‌ڕێژێت، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ پێكهاتووه له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆیه هه‌موومان به‌رپرس و بڕیارده‌رین، به‌شه هونه‌رییه‌كی لای وه‌زاره‌ته‌و هه‌قی خۆشیانه.
*پرسیار ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌موو نه‌وتی خۆی له‌ڕێی توركیاوه ده‌باته ده‌ره‌وه، بۆ ده‌روازه‌یه‌كی تر نادۆزێته‌وه نه‌وتی خۆی لێ هه‌نارده بكاته ده‌ره‌وه؟
- ئێمه ئه‌مڕۆ نه‌وتی كوردستان له‌ڕێگای توركیاوه هه‌نارده ده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ئێمه توانیومانه رێكبكه‌وین له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده بكه‌ین، رێككه‌وتنیش له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی توركیا، نه‌ك لایه‌نێك له‌ناو حكومه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا، ئه‌مه رێككه‌وتنێكه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كه‌ئه‌مه كێ پێنج ساڵ لهمهوپێش پێشبینی ده‌كرد، یان ساڵی 2008 كه‌هێزی توركیا ده‌یویست بێته ناو كوردستانه‌وه، هاتنه ناو هه‌ندێك ناوچه‌شه‌وه له‌قه‌ندیلدا، له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه ئێمه بتوانین رێكبكه‌وین له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی توركیا رێگه بدات نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌بكرێت له‌توركیاوه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه كه‌ئێمه دڵمان خۆشبێت كه‌هه‌موو هێلكهكانمان بخه‌ینه یه‌ك سه‌به‌ته‌وه، نه‌خێر ئێمه ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر وڵاتێكی تریش هه‌بێت و ئاماده‌بێت وه‌ك توركیا هاوكارمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراق، له‌چوارچێوه‌ی یاسای نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆمان هه‌نارده بكه‌ین، ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو گفتوگۆیه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئه‌گه‌ره.
*كاك قوباد چیتان كرد بۆ دۆسێی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه؟
-خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ به‌پێی یاسا هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه، په‌سه‌ندكراوه‌و هه‌موو بڕیاره سیاسییه‌كه‌ی بۆ دراوه‌و ئه‌مڕۆ به‌پێی یاسا هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌منزیكانه لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێناو به‌نده سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا قسه بكه‌ین تاكو رێككه‌وین له‌سه‌ر چۆنێتی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی هه‌ڵه‌بجه، ئێستا ئه‌وه‌ی كه‌ماوه ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی كه چۆن حكومه‌تی خۆجێی هه‌ڵه‌بجه پێك دێت له پارێزگار، جێگره‌كانی، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی، كه‌ئه‌وه‌ش پڕۆسه‌یه‌كه هی یه‌ك كه‌س نییه به‌ڕاستی ئه‌و بڕیاره بدات، ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه دابنیشین و رێك بكه‌وین، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێك بێت كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌وێت، لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌وێت، ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌شداربن له‌م بڕیاره‌دا، ئێمه دوای ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌ر نه‌وه‌ستاوین.
*ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30/4، ده‌كه‌نه بنه‌ما؟
-ئه‌وه دیسان ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كهدهیكهین له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاجیاكاندا، ئێمه وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تیمێكی هونه‌ریمان نارد بۆ هه‌ڵه‌بجه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه ده‌ست پێبكه‌ن و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا لیژنه‌كه خۆی به‌سه‌رپه‌رشتی خۆم ده‌چین بۆ هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌زووترین كات و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا جێبه‌جێی بكه‌ین.
*كاك قوباد بۆچی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌زۆر كات و ساتدا كه‌پێویسته قسه بكات، غائیبه، با له‌شه‌ڕی دژه داعشه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ده‌ڵێن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان غائیب بوو، یان دره‌نگ هاته ده‌ست، ته‌علیقی تۆ له‌سه‌ر ئه‌مه چییه؟
-به‌ڕه‌ئی من ئه‌وه تهحلیلێكی نادروسته ئێمه له‌زووه‌وه به‌ئاگا بووین لهجووڵهكانی هێزی تیرۆریستی داعش، كه‌هاتنه ناو عیراق، كه‌هاتن به‌ره‌و موسڵ و موسڵیان گرت، كه لهموسڵیشهوه چوون به‌ره‌و به‌غدا، ئاگاداربووین و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی عیراقمان ئاگاداركرده‌وه‌و ویستمان ته‌نسیقێكی به‌هێزترمان هه‌بێت و هاوپه‌یمانه‌كانی خۆمانمان ئاگادار كرده‌وه وه‌كو ئهمریكاو به‌ریتانیاو لایه‌نی تر، به‌ڵام ره‌خنه‌مان لێگیراوه له‌وكاته‌دا كه هێزی تیرۆریستی داعش چووه ناو موسڵ، كورد نه‌چوو شه‌ڕی داعش بكات له‌وێ، كه من ئه‌و ره‌خنه‌یه بهڕهخنهیهكی ناڕه‌وا ده‌بینم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له‌یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م قه‌یرانه‌وه نه‌مانویستووه تووشی شه‌ڕ بین، شه‌ڕێكی نه‌خوازراو بووه بۆ ئێمه، ئیشی ئێمه وه‌كو حكومه‌ت پاراستنی میلله‌تی خۆمانه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه میلله‌تی خۆمان بپارێزین، نه‌ك میلله‌تی خۆمان ببه‌ین به‌ره‌و جه‌نگێكی تر، ئێمه ده‌مانه‌وێت میلله‌تی خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه له‌جه‌نگ، میلله‌تی ئێمه زۆر ناخۆشی بینیووه له‌ژیانیدا، تووشی زۆر شه‌ڕ بووه، شه‌ڕێك كه‌نه‌یویستووه تووش بێت، هه‌ندێك شه‌ڕ مه‌جبوور بووین و شه‌ڕی رزگاركردنی كوردستان بووه، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕێك نه‌بوو كه‌ئێمه بهدهستپێكی خۆمان تووشی بین، به‌ڵام ئه‌م هێزه به موسڵ و رومادی و ئه‌و شوێنانه رازی نه‌بوون و هاتن به‌ره‌و رووی ئێمه، كه‌هاتن به‌ره‌و رووی ئێمه، ئێمه مه‌جبوور بووین داخڵی شه‌ڕه‌كه بین و ئێستا به‌گه‌رمی داخڵی شهڕهكهین و ئه‌مڕۆ له‌جیاتی هه‌موو جیهان ئێمه شه‌ڕی دژی داعش ده‌كه‌ین، ده‌ستخۆشی هه‌موو وڵاتانی جیهانمان بۆ هاتووه‌و بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كههاوكارییهكی ئێجگار زۆری مه‌عنه‌وی و سه‌ربازی و مرۆڤایه‌تیمان بۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌م شه‌ڕه ببه‌ینه‌وه‌و هه‌نگاوی باش بنێین له دوورخستنه‌وه‌ی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌كۆتاییشدا له‌ناوبردنی داعش له‌ناو عیراقدا.
*حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌كی رۆژئاوا ده‌كات، ئایا تاچه‌ند ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردووه به‌ناساندنی یاساییانه‌ی كۆبانێ و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ده‌ستی ئێوه زیاتر ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوكاریی رۆژئاوا بكه‌ن؟
-ئێمه چ وه‌كو سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی خوشك و براكانی خۆمان بكه‌ین له كۆبانێ و له رۆژئاوا، ئاسان نییه، خۆمان ده‌زانین جوگرافیاكه چۆنه، ره‌نگ بێت نه‌توانین ته‌نها له‌نێوان كوردستان و له‌ناو كوردستانی سوریاوه بڕۆین، پێویستی به‌هاوكاریی وڵاتێكی تره كهتوركیایه كه ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی تره، به‌ڵام ده‌ستخۆشی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و بڕیاره، ئێمه به‌هاوكاریی هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا توانیوومانه هه‌ندێك هاوكاریی بگه‌یه‌نین وه‌كو هه‌رێمی كوردستان به‌خوشك و براكانمان له كۆبانێ، به‌ڵام ده‌شزانین كه ئه‌وه كافی نییه، چونكه شه‌ڕه‌كه له‌وێ شه‌ڕێكی سه‌خته، شه‌ڕێكی چاره‌نووسسازه‌و به‌وردی چاودێری ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ین و ئاماده‌یی خۆشمان ده‌ربڕیووه بۆ هاوكاریكردنی زیاتری خوشك و براكانمان له‌وێ و به‌شه‌ڕی خۆمانی ده‌زانین.
*نێوانتان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان چۆنه، حكومه‌ت و په‌رله‌مان، ئۆپۆزسیۆنی تێدا نییه ئێستا؟
-نێوانمان ئاساییه، په‌رله‌مان تازه‌یه، حكومه‌ت تازه‌یه، پێم وایه له‌سه‌ره‌تاكه‌یدا كاتی ده‌وێت تاكو هه‌موو شتێك دێته سه‌رخۆی و هه‌ركه‌س بزانێت ئیشی خۆی له‌كوێ ده‌ست پێده‌كات و له‌كوێ ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام پێم وایه په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی هه‌یه، راسته ئه‌مڕۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له‌ناو حكومه‌تدا ئۆپۆزسیۆن نییه، ره‌نگ بێت هه‌ندێكجار هه‌ست بكه‌ین ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌پێشتر ده‌كرا له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، ئێستا له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌په‌رله‌ماندا ده‌كرێت، شتێكی ئاسایی و ته‌ندروسته لای من، شه‌رت ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سه‌و ئیشی خۆی بكات، په‌رله‌مان هه‌ستێت به‌ئیشی خۆی، چ وه‌كو چاودێرێك بۆ حكومه‌ت، چ وه‌كو لایه‌نی ته‌شریعی بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسا، ئێمه‌ش وه‌كو جێبه‌جێكاری یاسا، جێبه‌جێكاری سیاسه‌ت هه‌ستین به‌ئیشی خۆمان، ته‌بعه‌ن حزبیشمان هه‌یه كهسیاسهتهكه داده‌ڕێژێت، كه ئه‌مه هه‌مووی پێویستی به‌جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌كه له‌نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا.
* ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ی له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسیی كوردستان هه‌یه، كاری كردۆته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ململانێی دروستكردووه؟
- له‌ناو حكومه‌تدا نایبنیم، یه‌ك تیمی له‌ناو حكومه‌ته‌كه‌دا ده‌بینم و ده‌ستخۆشی له‌وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، كه به‌شێوه‌یه‌كی كوردستانیانه كارده‌كه‌ن، كه ئه‌وه هه‌مووی گرنگه.
راسته ئێمه هه‌ریه‌كه‌مان له‌لایه‌نێكه‌وه هاتووینه‌ته ناو حكومه‌ت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه به‌شداریی حكومه‌تمان كرد، كارنامه‌ی حكومه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌م كارنامهیهش ته‌نها لایه‌نێك یان دوو لایه‌ن دایڕشتبێت رایانگه‌یاند بێت، به‌ڵكو كارنامه‌یه‌ك بوو كه دوای پڕۆسه‌یه‌ك و به‌شداریكردنی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان (یه‌كێتی، پارتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو) گه‌ڵاڵه كرا. بێگومان هه‌رحزبێك به‌شێك له‌سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی هێناوه‌ته ناو ئه‌و كارنامهیهوه، به‌ڵام كه كارنامه په‌سه‌ند كرا، ئه‌وه كارنامه‌ی حكومه‌ته، ده‌بێت پابه‌ند بم به‌جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی حزبێكی دیكه له‌ناو ئه‌و كارنامه‌یه‌دا، ئه‌ندامی حزبێكی دیكه‌ش كه ئه‌مڕۆ به‌شداره لهحكومهتهكهدا، ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی حكومه‌ت كه سیاسه‌تێكه پێكهاتووه له‌كۆكردنه‌وه‌ی بیروڕای لایه‌نه سیاسییه جیاجیاكان.
* ده‌وترێت قوباد تاڵه‌بانی له‌ناو حكومه‌تدا، دۆسێی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرتووه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌یت، بۆچی زۆرترین نێرده ئهمریكیو ئه‌وروپییه‌كان جه‌نابت پێشوازیی لێده‌كه‌یت و له‌گه‌ڵیان كۆده‌بیته‌وه؟
- وه‌كو جێگری سه‌رۆك حكومه‌ت، ئه‌وه نییه بڵێی یه‌ك دۆسێ یان دوو دۆسێم هه‌بێت و ئیتر ته‌نها كاره‌كانم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دۆسێیانه‌دا ده‌بێت، بێگومان ئه‌م شه‌ڕه نه‌خوازراوه‌ی ئه‌مڕۆ كوردستان تووشی بووه، بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی هاتنی وه‌فدێكی زۆر له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه، هه‌م بۆئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆیان ببینن بارودۆخه‌كه چۆنه، هه‌م بۆئه‌وه‌ی ببێته هانده‌رێك كه ئه‌وان زیاتر هاوكارمان بن له‌م شه‌ڕه‌دا، چونكه ئه‌م شه‌ڕه ته‌نها شه‌ڕی ئێمه نییه، به‌ڵكو شه‌ڕی ئه‌وانیشه، ئه‌مڕۆ ئێره‌یه، سبه‌ینێ ئه‌وروپایه‌و دوو سبه‌ی ئه‌مریكایه، سێ سبه‌ی مهكسیكۆیه، چوار سبه‌ی كه‌نه‌دایه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه به‌هه‌موو دۆسته‌كانمان وتوه كه ئه‌م شه‌ڕه وه‌ك شه‌ڕێكی لۆكاڵی سه‌یر نه‌كه‌ن، چونكه رێكخراوی تیرۆریستی داعش لۆكاڵی نییه‌و خه‌ڵكیان هه‌یه كه له‌هه‌موو چوار پارچه‌ی وڵاته‌وه هاتوون ئه‌م شه‌ڕه بكه‌ن، ئه‌مڕۆ شه‌ڕه‌كه لێره‌یه، سبه‌ینێ لهكۆبانێیه، ره‌نگه دوو سبه‌ی بچن بۆ قامیشلۆ ئه‌گه‌ر له‌وێ سه‌ركه‌وتن، تیرۆر جوگرافیایه‌كی دیاریكراوی نییه، سنووری نییه، بۆیه ئه‌مه شه‌ڕی هه‌موومانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كورد كه به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دایه، ئه‌مه‌ش روونه بۆ دۆسته‌كانمان، چ وه‌فدی ئه‌مریكی یان ئه‌وروپی یان بهریتانیو فهرهنسیو ئه‌ڵمانی بێت، ئه‌وان كه دێن بۆ كوردستان بێگومان ده‌یانه‌وێت وه‌زیره‌كان، به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌نده ببینن، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌ئه‌ركی خۆمان كه پێشوازییان لێبكهینو بیانخهیهنه وێنه‌كه‌وه، ره‌نگه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری ژیانی سیاسیم له‌ده‌ره‌وه بووه‌و له‌په‌یوه‌ندییه‌كان بووه لهئهمریكاو به‌ریتانیا بووه، گونجاو بێت كه پێشوازیی له‌م وه‌فدانه ده‌كه‌م، به‌ڵام دڵنیابن كه به‌شێكی زۆر لهوهزیرهكانو به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بینین، پێكه‌وه ده‌یان بینین، به‌جیا ده‌یانبینین. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، گرنگیدانێكه به‌هه‌رێمی كوردستان. ئه‌گه‌ر له‌بیرت بێت، كه داعش هاته ناو عیراق‌و موسڵی گرت، وه‌ڵامی وڵاتانی جیهان وه‌ڵامێكی وا نه‌بوو، ته‌نانه‌ت مه‌ترسیش له‌سه‌ر به‌غدا دروست بوو، به‌ڵام كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌وشێوه‌یه نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی هێزی داعش روویكرده كوردستان‌و هه‌وڵیدا په‌لاماری كوردستان بدات، بزانه وڵاتان چۆن هاتنه‌سه‌ر خه‌ت، من ئه‌زموونم هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، وڵاتێك نییه به‌ئاسانی بتوانێت بڕیار بدات به‌چه‌ك و به‌هێزه‌وه بێته ناو وڵاتێكه‌وه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا بڕیاریدا له‌داعش بدات، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا، ئه‌و پردی په‌یوه‌ندییانه كه چه‌نده‌ها ساڵه ئێمه به‌ردی بۆ دادهنێینو زیادی ده‌كه‌ین‌و په‌ره‌ی پێده‌ده‌ین، ئه‌مڕۆ پێویستمان پێی بوو.
* پلانتان چییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا؟ رۆتین حكومه‌تی خواردووه؟
-حكومه‌تی خواردووه، میلله‌تی ناڕازییكردووه، هه‌روه‌ها سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره‌شی بۆ حكومه‌ته‌كه‌مان دروستكردووه، بۆیه یه‌كێك لهئهولهویهته سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌م ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت رۆتین كه‌مبكرێته‌وه‌و كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بكرێت، به‌ڵام كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین به‌س نییه، به‌ڵكو پێویسته ئاستی گه‌یاندنی خزمهتهكهش باشتر بكه‌ین، مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌نییه كه قۆناغه‌كان كورت بكه‌ینه‌وه له‌حه‌وت په‌نجه‌ره‌وه بیكه‌ین به‌سێ په‌نجه‌ره، به‌ڵكو شێوازی گه‌یاندنی خزمه‌ته‌كه باشتر بكه‌ین، ئه‌وه‌ش ئه‌وله‌ویه‌تێكی سه‌ره‌كی حكومهتهكهمانهو خۆشم به‌فعلی له‌ناو ئه‌و دۆسێیهدام له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانم له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكه له‌سه‌ر شانی هه‌موومان، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌شێكه لهبهسیستهمكردنی حكومه‌ته‌كه‌مان، بۆئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و فه‌وزایه له‌ناو داموده‌زگاكاندا نه‌مێنێت و هاووڵاتیان ناڕهزاییو گله‌ییان نه‌بێت و ده‌ستی ده‌ستیان پێبكرێت و لهپهنجهرهیهكهوه بنێردرێت بۆ په‌نجه‌ره‌یه‌كی دیكه، لهفهرمانگهیهكهوه بنێردرێت بۆ فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه. ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كه له‌كۆتایی كابینه‌ی حه‌وتدا ده‌ستمان پێكردو بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی بۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام دڵنیاشینو هیواداریشین له‌كابینه‌ی هه‌شتدا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌ستیشمان پێكردووه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌شێكی زۆری ئه‌و خزمهتانهشمان كردووه كه حكومه‌ت ده‌یگه‌یه‌نێت به‌هاووڵاتی، تیمی پسپۆڕمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داناوه‌و به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شمان كردووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش ناو به‌ناو خۆشم سه‌ردانی فهمانگهكان ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆمان ببینین كه موعاناتی هاووڵاتی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت چۆنه؟ ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌ك بچێته ناو فهرمانگهیهكهوهو مامه‌ڵه‌كه‌ی به‌شێوازێكی ئاسان‌و به‌ڕوویه‌كی خۆش‌و بهیهكسانییهوه بۆ بكرێت و جیاوازی نه‌كرێت كه ئه‌ندامی ئه‌م حزب یان حزبێكی دیكه‌یه، كه ئه‌مه ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی حكومه‌ته‌كه‌یه. به‌شبه‌حاڵی خۆم خۆشحاڵ بووم كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی دادنووسی هه‌ولێرم كرد، رۆحیه‌تێكی زۆر خۆشم بینی له‌و فه‌رمانگه‌یه‌دا، كه به‌شێوازێكی زۆر جوان مامه‌ڵه‌كانیان به‌ڕێده‌كرێت، له‌كاتێكدا سه‌ردانه‌كه‌ش كتوپڕ بوو، هیچ ئاماده‌كارییه‌كی بۆ نه‌كرابوو، به‌ڵام زۆر به‌جوانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا ده‌كرد، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م.
* پلانتان چییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی، له‌ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌وه، هه‌ندێك ئامار هه‌یه باس لهوهدهكهن كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ی كه زیانی گیانی هه‌یه، ژینگه‌ش پیس ده‌كات؟ پلانتان بۆ ئه‌مه چییه؟
- دوو بۆ سێ پلانمان هه‌یه، پێموایه ئاماره‌كه له‌و ژماره‌یه زیاتریشهو ره‌نگه ملیۆنێك و 200 هه‌زار یان زیاتریش بێت، بۆ هه‌رێمێك كه سێ پارێزگایه‌و ژێرخانهكهشی هی ئه‌وه نییه كه ئیستیعابی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله بكات، نه رێگاوبانهكانیشمان به‌وشێوه‌یه‌یه، ماسته‌ر پلانی رێگه‌وبانمان هه‌یه‌و ده‌ستیپێكراوه، پڕۆژه‌ی دوو سایدكردنی نێوان شاره‌كان به‌رده‌وامین لێی، له‌زۆر شوێندا پێشكه‌وتووین، هه‌ندێك رێگه‌وبانی ستراتیجی ماوه كه له‌بواری جێبهجێكردندانو ئه‌وله‌ویه‌تی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م شاره گه‌وره‌كانی كوردستان به‌جاده‌ی دوو ساید به‌یه‌كتره‌وه ببه‌سترێنه‌وه. به‌ڵام نابێت له‌وێ بوه‌ستین، ده‌بێت رێگه‌ی (های وه‌ی) خێراتریشمان هه‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه خه‌ڵكێكی زۆری كوردستانی خۆشه‌ویستمان، به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ندازه‌ی رێگه‌وبان، به‌شێكی دیكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی جادهكانمان، به‌شێكیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ راهێنانی شۆفێرهكانمانو هاتنی ئۆتۆمبێلی نوێ كه بزوێنه‌ریان به‌هێزه‌و خێراییان زۆره بۆ كوردستان. بۆیه دیراسه‌یه‌كی ئه‌وه‌مان كردووه‌و ده‌مانه‌وێت باشترین رێگه بدۆزینه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه كه‌مبكه‌ینه‌وه.
*بۆ گواستنه‌وه‌ی گشتی پلانتان چییه؟
بۆ گواستنه‌وه‌ی گشتی پلانی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ پارێزگاكان، هه‌ندێك پارێزگا پێشكه‌وتووترن له‌پارێزگاكانی دیكه، بۆ دانانی سیتسمێكی نوێ بۆ هێڵی گواستنه‌وه‌ی گشتی كه پێویستییه، چونكه له‌مڕۆدا خه‌ڵك هه‌ر ئۆتۆمبێلی هه‌یه، راسته پاس‌و تهكسیمان هه‌یه، به‌ڵام رۆژ به‌رۆژ شاروشاررۆچكهكانمان گه‌وره‌تر ده‌بن، بۆیه پێویست ده‌كات سیستمی گواستنه‌وه‌ی گشتی په‌ره پێبده‌ین‌و ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، كه كاریشمان له‌سه‌ر كردووه‌و هیوادارم له‌ته‌مه‌نی ئه‌و كابینه‌یه‌دا بۆ هاووڵاتیان به‌رچاو بێت كه كاری جدی‌و فیعلیمان له‌م بواره‌دا كردووه.
* هاووڵاتییه‌ك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كاك قوباد ببینێت، كوێی بۆ بگه‌ڕێت؟ له‌كوێ ئه‌توانن بتبینن؟ چۆن پێت بگه‌ن؟ هه‌واڵی ئه‌وه‌مان بیستووه كه نووسینگه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی له‌سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه؟
- نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سلێمانی هه‌بووه‌و فه‌رمانبه‌ریشی بۆ دانراوه‌و میلاكی له‌ناو حكومه‌ته‌كه‌دا هه‌یه، به‌شێكی زۆر وهختهكهم له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانم له‌هه‌ولێر، ناوبه‌ناو لهدهۆكین، لهگهرمیانین، لهسهردانو ده‌رچوونین، باوه‌ڕمان به‌وه نییه كه ئیشه‌كان هه‌مووی له‌پشت مێزه‌وه ده‌كرێت، ده‌بێت بچیته ناو خه‌ڵكه‌وه‌و خه‌ڵك ببینیت و له‌ناو وهزارهتهكانیشدا ئیشه‌كان بكه‌یت. هه‌موو وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانمان راسپاردووه كه راسته هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام زۆر زۆر گرنگه كه وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانیان له(دهۆك، سلێمانی، هه‌ولێر، گه‌رمیان، ئیداره‌ی راپهڕینو ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه كهبهڕێوهبهری گشتیان هه‌یه)، كه ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه هه‌ندێكجار زۆر له‌ناردنی نووسراوێك لێره‌وه بۆ ئه‌وێ باشتره، به‌ته‌له‌فۆن ده‌توانرێت زۆر كێشه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ئیمه‌یڵ ده‌توانین په‌یوه‌ندی بكه‌ین، بۆیه رێگه‌و میكانیزم زۆر هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی كه پێویسته به‌كاری بهێنینو سوودی لێوه‌ربگرین. من كه‌سێكم وه‌خت رێگه‌ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك قوباد تاڵه‌بانی ببینێت، به‌س ئامانجی من ئه‌وه‌یه كه پێویست نه‌كات خه‌ڵكێك، كه‌سێك بێت بۆ لای قوباد تاڵه‌بانی تاكو ئیشه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێبكرێت، ئامانجی من له‌م حكومه‌ته ئه‌وه‌یه كه سیستمه وا لێبكه‌ین هاووڵاتییه‌ك له‌كه‌لار كه كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌یه، بتوانێت له‌لای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی خۆی له‌كه‌لار كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
*واتا هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت قوباد تاڵه‌بانی-یه‌ك بێت؟
- به‌ڵێ زیاتریش سه‌ركرده تر‌و، زیرهكترو بهپیشهترو به ئهزموونتریش، ئێمه ده‌بێت حكومه‌ته‌كه وا لێبكه‌ین.
* چه‌ند په‌یجت هه‌یه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك؟
-:ته‌نیا یه‌ك په‌یجم هه‌یه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هی خۆمه.
*خه‌ڵك ئه‌توانن له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندیت پێوه بكه‌ن؟
- به‌ڵێ په‌یوه‌ندیی دهكهنو قسه‌م له‌گه‌ڵ ئهكهنو داواش ئه‌كه‌ن، هه‌ندێك جار ره‌خنه‌ش ئه‌گرن، هه‌ندێك جار دهستخۆشیشم بۆ ئه‌نێرن، تێبینیشم ئه‌ده‌نێ، بۆ نموونه یه‌كێك لهتێبینییهكان كه ئه‌مڕۆ جێبه‌جێمان كرد، یه‌كێك نووسیبووی: قوباد تاڵه‌بانی بۆ ئاڵای كوردستانت له نوسینگه‌كه‌ی خۆتدا نییه، به‌ڵام هه‌میشه ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر سنگمهو له‌ناو دڵمه‌و له‌ناو خوێنمایه، به‌ڵام بهتێبینییهكی جوانم زانیوه، بۆیه ئه‌مڕۆ به‌یانی یه‌كسه‌ر كه هاتم به‌ستافی خۆمم وت رێكی خه‌ن، دوو ئاڵا دانێن، هی عیراق، چونكه ئێمه به‌شێكین له‌عیراق‌و له‌گه‌ڵ ئاڵای كوردستان، من ئه‌و جۆره په‌یوندییانه به شتێكی زۆر باشی ئه‌زانم، راسته ره‌نگه هه‌موو رۆژێك نه‌توانم به‌دواداچوون بۆ كۆمێنته‌كان بكه‌م، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌مه‌وێت بزانم كۆمێنته‌كان چین، به‌تایبه‌تی ره‌خنه‌كانیش، چونكه ئه‌بێت گوێ لهرهخنهكانیش بگرین، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه فاكته‌رێكی باشن بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ تۆ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌ك قسه بكه‌م، زۆر خۆشه هه‌ندێك جار یه‌كێك له نیوزله‌نده‌وه په‌یامێك ئه‌نێرێت، لهئهمریكاوه هه‌ندێك له براده‌ره كۆنه‌كانم په‌یامم بۆ ئه‌نێرن، بۆیه راسته ره‌نگه نه‌توانم وه‌ڵامی هه‌موو په‌یامێك بده‌مه‌وه، یان هه‌موو پێشنیارێك جێبه‌جێ بكه‌م، به‌س دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خۆشم نه‌بم، ستافم هه‌یه كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كۆمێنتانه بكات.
* زۆر سوپاس كه ده‌رفه‌تت دا به‌ئێمه ئه‌م پرسیارانه‌ت لێ بكه‌ین، هه‌قی خۆته ئێمه‌ش ده‌رفه‌تت بده‌ینێ قسه بكه‌یت بۆ پێشمه‌رگه، بۆ هاووڵاتییان، بۆ برینداره‌كان، بۆ موچه‌خۆران، چی په‌یامێكت هه‌یه بۆیان؟
- بۆ پێشمه‌رگه، پێشمه‌رگه سه‌ری میلله‌تی ئێمه به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه، میلله‌تی ئێمه ئه‌پارێزن، منداڵی ئێمه ئه‌پارێزن، ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌به‌ره‌ی شه‌ڕدا به‌رگریی له‌كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان نه‌كه‌ن، بۆیه جێی شانازی‌و سه‌ربه‌رزین، ئه‌ركیشیان ئاسان نییه‌و جه‌نگه‌كه‌ش ئاسان نییه، جه‌نگێكی نوێیه بۆ ئێمه، بۆ هێزی ئێمه كه هێزی ئێمه رانه‌هاتووه به ئه‌م جۆره جه‌نگه، ئێمه هێزی پێشمه‌رگه هه‌میشه هێزێك بووینه كه له‌ناو چیاكانی كوردستاندا شه‌ڕمان كردووه له‌پێناوی رزگاركردنی كوردستاندا، به‌ڵام ئێمه ئه‌مڕۆ له‌هه‌ندێك شوێندا له‌ناو شاردا شه‌ڕ ئه‌كه‌ین، له‌ناو ماڵدا شه‌ڕ ئه‌كه‌ین، له‌گه‌ڕه‌ك به‌گه‌ڕه‌ك شه‌ڕ ئه‌كه‌ین، یان لهدهشتاییو تهختاییهكدا شه‌ڕ ئه‌كه‌ین، كه هێزه‌كه‌ی ئێمه رانه‌هاتووه به‌و جۆره شه‌ڕه، بۆیه هێزه‌كه‌ی ئێمه ماوه‌یه‌كی ویست تاكو لهسروشتو واقیعی شه‌ڕه‌كه‌و ته‌بیعه‌تی دوژمن تێبگه‌ن، ئێسته پێم وایه، ئێمه ئێستا زۆر باشتر دوژمنی خۆمان ئه‌ناسین، خاڵی لاوازیان له‌كوێیه، هێزیان چۆن‌و چه‌نده‌و شێوازی په‌لاماره‌كانیان چۆنه، بۆیه ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕێك نییه كه یه‌ك جۆر بێ‌و ئیتر ته‌واو، تۆ ئه‌بێت ئه‌م تاكتیكه به‌كاربهێنێت، دوژمن تاكتیكی خۆی ئه‌گۆڕێت، ئێمه‌ش ئه‌بێت تاكتیكی خۆمان بگۆڕین، ئێمه‌ش ئه‌بێت تاكتیكهكهمان بگونجێنین به‌م شه‌ڕه، من ده‌ستخۆشی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌كه‌م، له‌به‌ره‌كانی موسڵه‌وه تا به‌ره‌كانی لای جه‌له‌ولاو خانه‌قین، مه‌ردن، روح‌و گیانماننو جێی شانازی میلله‌ته‌كه‌مانن.
بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان پێویسته رێزیان بگرین، چونكه ئه‌وان گه‌وره‌ترین قوربانیان داوه له‌پێناوی كوردستانه‌كه‌مان، ئێمه ئه‌بێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه‌ی كه كوردستان توشی بووه، نابێت كه‌سوكاری شه‌هیدانمان لهبیربچێتو ئه‌بێت مافه ره‌واكانیان جێبه‌جێ بكه‌ین‌و گوێیان لێبگرین، په‌یوه‌ندیمان به‌رده‌وام هه‌بێت پێیانه‌وه، ئه‌وه‌نه‌بێت ته‌نها لهبۆنهكاندا پرسیان پێ بكه‌ینه‌وه، یان قه‌زیه‌ی شه‌هیدانمان لهبیربمێنێتهوه، یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌یه كه هه‌میشه لێمان ده‌گیرێ‌و خۆشمان له‌خۆمانی ده‌گرین یادی هه‌ڵه‌بجه‌یه، كه ساڵی جارێك یادی ده‌كه‌ینه‌وه، دوایی بۆ ساڵێكی تریش بیری لێ ناكه‌ینه‌وه، تاكو ئه‌مه ئه‌بێ ببێ بهكلتورێك بۆ میلله‌تی ئێمه كه هه‌موو ئه‌و ناخۆشیانه‌ی بینیوه، ئێمه ئه‌بێت هه‌موو رۆژێك هه‌ڵه‌بجه بهێنینه‌وه بیری خۆمان، هه‌ڵه‌بجه بهێنینه‌وه بیری منداڵانی خۆمان، دراوسێكانی خۆمان، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌مێژوودا بژین، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا ئازاتربین، له ئاینده‌دا نه‌یه‌ڵین ئه‌مه به‌سه‌ر میلله‌تی ئێمه بێته‌وه، له‌ئاینده‌دا نه‌وه‌ی تازه‌ی ئێمه بزانێت میلله‌تی ئێمه به‌چی قۆناغێكی ناخۆشدا هاتووه تاكو گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ، كه ئه‌مڕۆ ره‌نگبێت یه‌كێك كه ته‌مه‌نی 16 بۆ 17 ساڵ بێت، رۆژه هه‌ره ناخۆشه‌كانی كوردستانی له‌بیر نه‌بێت، به‌ڵام كوردستان به‌چه‌ند قۆناغێكدا رۆیشتووه، من دڵنیامو گه‌شبینیشم له‌وه‌ی كه قۆناغی خۆشتریشمان له‌به‌رده‌مدایه، قۆناغی گه‌شترمان له‌به‌رده‌مدایه، له‌م ماوه‌یه‌دا تووشی قه‌یرانی تر ده‌بین، تووشی كێشه‌ی سیاسی تر ده‌بین، توشی كێشه‌ی تری ئه‌منیی تر ده‌بین، به‌ڵام ئاراسته‌كه گرنگه، ئاراسته‌كه باشه، خواست‌و ئیراده هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی، ئێمه‌ش میلله‌تێكین كه له‌ڕۆژی ته‌نگانه‌دا ئازاتر ده‌بین، هیوادارم كه دووربین له‌ته‌نگانه، دووربین له‌قه‌یران، ئومێده‌واریشم ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كه له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا فێری بووین، ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی كه كردومانه، له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی خه‌رجی لهحكومهتهكهدا، به‌رده‌وامی بكه‌ین، له‌و كاتانه‌ی كه وه‌زعی دارایی كوردستانیش باش بۆوه، ده‌رفه‌تێكه، له‌هه‌موو قه‌یرانێكدا دهرفهتێكت ده‌داتێ بۆئه‌وه‌ی به‌خۆتدا بچیته‌وه، خۆت باشتربكهیت، چی وه‌كو حكومه‌ت، چی وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، چی وه‌كو هێزه‌كانی تری ناوخۆی كوردستان، ئێمه زۆرجار هێزه‌كانی تری ناوخۆی كوردستان‌مان لهبیرئهچێت كه ده‌ستخۆشی له‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، له‌بیرمان نه‌چێت كه ئه‌مڕۆ پۆلیس-مان له‌شه‌ڕدایه، ئاسایشمان له‌شه‌ڕدایه، هێزی لیوای نه‌وتمان له‌شه‌ڕدایه، پاسه‌وانی سنوورمان له‌شه‌ڕدایه، پۆلیسی دارستان، پۆلیسی كاره‌با، هێزه‌كانی تری ناوخۆ، هێزی دژه تیرۆر، پاسه‌وانی لێپرسراوه‌كان كه زۆرجار له‌ناو شهڕهكاندان، كه ئه‌وه شه‌ڕی هه‌مووانه، كه ئه‌وه‌ش شه‌ڕێكی چاره‌نووسسازه بۆ میلله‌تی ئێمه، هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌مڕۆ به‌شێكن له‌م شه‌ڕه، كه ئه‌وه‌ش جێی دهستخۆشیو سه‌ربه‌رزییه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان، شتێكی تریشمان له‌بیرنه‌چێت، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه هاوكارن له‌شه‌ڕه‌كه‌دا، زۆر كه‌س هه‌ن شۆفێری شۆفڵ، شۆفێری تراكتۆر، كه فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تن، ئامێری رێگاوبانه، هی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه، ده‌چنه به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان، ئه‌مانه نه مه‌شقیان بینیوه، نه شه‌ڕیان بینیووه، به‌ڵام به‌ئازایه‌تی خۆیان دهچنو ئه‌مڕۆ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ن له‌به‌ره‌ی جهنگك، بۆیه مه‌ترسییه ته‌نیا سوپاسی ناوێك یان لایه‌نێك بكه‌یت، بۆیه ده‌بێت بڵێین سوپاسی هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ین، چونكه ره‌نگه كه‌سێك یاخود لایه‌نێكم له‌بیرچووبێت، رۆژنامه‌نووسه ئازاكان، كه راسته هه‌ندێك جار كێشه‌مان بۆ دروست ئه‌كه‌ن، كه هه‌ندێك پێگه‌ی سه‌ربازیی خۆمان ئاشكرا ده‌كه‌ن، به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی كه به‌نییه‌تێكی خراپه‌وه ئه‌وه ناكه‌ن، دڵسۆزییه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی راسته‌وخۆ له‌به‌ری جه‌نگه‌وه ئه‌گه‌یه‌نن به بینه‌ری خۆشه‌ویست، ئێمه ئه‌بێت سوپاسی میلله‌تی كوردستان بكه‌ین له گه‌وره‌و بچوك، له‌فه‌رمانبه‌رو هاووڵاتی، لهبهڵێندهرو كاسبكار، له‌پێشمه‌رگه‌و له‌پۆلیس، له‌كه‌سوكاری شه‌هید، لهبریندارهكانمان، وه ئێمه ده‌بێت چاومان لهبریندارهكانیشمان بێت له‌دوای ئه‌م شه‌ڕه، خه‌ڵكی گه‌نجمان هه‌یه كه ره‌نگه نه‌توانن ئه‌و ئیشه بكه‌ن ئێستا كه وه‌ختی خۆی لهخهونیاندا بوو بیكه‌ن، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌رن ئێستا، ده‌بێت چاومان لێیان بێت، چاویشمان لێیان ده‌بێت، ناڵێم ئه‌مڕ یان سه‌به‌ینێ قه‌یرانه‌كانمان نامێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ له‌و قه‌یرانانه فێری بووین، ئه‌گه‌ر بێت و موماره‌سه‌ی بكه‌ین‌و به‌كاری بهێنین پێم وایه كوردستان جوانتر ئه‌كه‌ین، ئامادهتری ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك كه ره‌نگه له‌به‌رده‌مماندا بێت.
PUKmedia له‌كوردستانی نوێوه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26