مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ كۆچی دوایی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر بڵاوده‌كاته‌وه
kurdistani 11:23 PM - 2014-10-22یه‌كێتی بۆ كۆچی دوای به‌كری حاجی سه‌فه‌ر په‌ژاره ده‌رده‌بڕێت
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا خه‌م و په‌ژاره ده‌رده‌بڕێت به‌كۆچی دوایی فه‌رمانده و سه‌ركرده‌ی دیاری مه‌فرزه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێ، هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌رو رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌كری حاجی سه‌فه‌ر نموونه‌ی خه‌باتگێڕی به‌مشوور و لێهاتوو و شۆڕشگێری پشوو درێژی دڵسۆزی رێبازی شه‌هیدان و رێبازی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه...
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دڵه گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڤاڵی دێرین و خۆشه‌ویستمان، فه‌رمانده و سه‌ركرده‌ی دیاری مه‌فرزه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێ، هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر له لێدان كه‌وت و دوای چه‌ندین ده‌یه خه‌باتی بێ پسانه‌وه‌و ماوه‌یه‌كی سه‌ختی ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، ته‌مه‌نی درێژی بۆ بنه‌ماڵه و نه‌وه‌كانی و بۆ هه‌ڤاڵانی له یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌جێهێشت.
هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر وه‌ك سه‌ركرده و تێكۆشه‌رێكی گه‌وره‌ی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی بێ دابڕانی شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌شمان، تۆمارێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی له‌خه‌بات و كۆڵنه‌دان هه‌یه، ره‌فیقی ته‌مه‌نی خه‌باتی سیاسی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و هاوسه‌نگه‌ری مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی بوژانه‌وه‌ی كوانی شۆڕشی به‌رگری گه‌له‌كه‌مان بوو.
له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه و دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشه‌وه، ئه‌ندامی ریزی سه‌روه‌ری و به‌رگری بووه، له‌پێكهێنانی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی یه‌كێتی له‌ناوچه‌ی شلێر و پێنجوێن، رۆڵی گه‌وره‌ی گێراوه. له پله‌ی جیا لێپرسراوێتی و سه‌ركردایه‌تی خزمه‌تی یه‌كێتی و شۆڕشی كردووه، هه‌ر له لێپرسراوی لق و مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنه‌وه تا فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی و مه‌یدانی له‌هه‌رێمی سێ تا به‌رپرسیارێتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌قۆناغی جیاجیادا وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان خولی یه‌كه‌م و به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی و دوا ئه‌ركیش سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو. له‌هه‌موو ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه‌شدا كه پێی سپێردرا بوو هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر نموونه‌ی خه‌باتگێڕی به‌مشوور و لێهاتوو و شۆڕشگێری پشوو درێژی دڵسۆزی رێبازی شه‌هیدان و رێبازی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، نموونه‌ی سه‌ركرده‌ی خاكی و تێكۆشه‌ری نه‌فس به‌رز و خۆڕاگر بوو كه خۆی و خانه‌واده تێكۆشهرهكهشی پێناوی كوردایه‌تی و سه‌ركه‌وتنی شۆڕش بوون.
مه‌كته‌بی سیاسی له‌كاتێكدا ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه راده‌گه‌یه‌نێت كه كۆستی كه‌لێنی هه‌رگیز پڕنهكراوهی وه‌فاتی هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر و كۆستی له‌ده‌ستدانی هه‌ڤاڵێكی دێرینی، هه‌موو تێكۆشه‌رانی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشه، وێڕای سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده و كه‌سوكار و خه‌ڵكی قاره‌مانی پێنجوێن و هاوسه‌نگه‌رانی، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه خه‌بات به‌رده‌وامه بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر و هه‌موو شه‌هیدان و نه‌مرانی رێی رزگاری ژیانیان بۆ به‌خت كرد.
تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی كورد و كوردستان و سه‌رفرازی نیشتمانێك كه به‌كری حاجی سه‌فه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌شاوه‌ی ئاسمانی خه‌باته‌كه‌یه‌تی.
ماڵئاوا كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر، ژیان ئاوا تێكۆشه‌ر و فه‌رمانده و سه‌ركرده‌ی دێرینی یه‌كێتی.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان
22-10-2014
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26