پزیشكانی سلێمانی: رێگه‌نه‌درێت به‌كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی ئه‌هلی
kurdistani 12:07 AM - 2014-10-21به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستی تووندترمان ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی گشتی هه‌رسێ زانكۆی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك مانگرتنیان راگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی گشتی ئه‌هلی له زانكۆی كوردستان له هه‌ولێرو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن تا وه‌رگرتنی خوێندكار له‌و زانكۆیه رانه‌گیرێت و كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه رانه‌گیرێت، ئه‌و خوێندكارانه ناچنه هۆڵه‌كانی خوێندن و هه‌ركات داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێكرا، ئه‌وا درێژه ده‌ده‌ن به خوێندن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكانیان، پشتگیری خۆیان بۆ خوێندكاران و پزیشكان دووپاتكردووته‌وه‌و رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه نین.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا هاتبوو "ئێمه وه‌ك پزیشكانی كوردستان به هه‌موو جۆرێك دژی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌وه‌ستین، وه هه‌ر پزیشكێك یان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م زانكۆیه‌دا بكات، ئه‌وا ئێمه مافی ئه‌ندامێتی و كاركردنیان لێوه‌رده‌گرینه‌وه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌مڕۆ 20-10-2014 پزیشكانی سنووری پارێزگای سلێمانی یاداشتێكیان بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا هاتووه "ئێمه وه‌كو پزیشكانی سلێمانی له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیمان و خه‌مخۆریمان بۆ پیشه‌ی پزیشكی له كوردستان و رێگریكردن له بازرگانیكردن به خوێندنی زانستی پزیشكیه‌وه، به‌توندی دژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێجه پزیشكیه ئه‌هلیه‌و هه‌ر كۆلێجێكی پزیشكی ئه‌هلی ترین، سه‌ره‌ڕای به‌رز نرخاندنی هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژایه‌تی خۆیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێجه پزیشكیه ئه‌هلیه راگه‌یاند، ئێمه‌ش پشتگیری ته‌واوه‌تی خۆمان بۆ هاوڕێكانمان له كۆلێجه پزیشكیه‌كان راده‌گه‌یه‌نین و هۆشیاری ده‌ده‌ینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و داواكارین به: ده‌ستبه‌جێ داخستنی ئه‌و كۆلێجه پزیشكیه ئه‌هلیه‌ی زانكۆی كوردستان، وه به‌هیچ جۆرێك رێگه نه‌درێت به كردنه‌وه‌ی هیچ كۆلێجێكی پزیشكی ئه‌هلی، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستی تووندترمان ده‌بێت".
ده‌قی یاداشتنامه‌كه:
یاداشتنامه‌ی پزیشكانی سلێمانی سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی كۆلێجه پزیشكییه ئه‌هلییه‌كه
بۆ/ به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی
به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆی (هه‌ولێری پزیشكی، سلێمانی، دهۆك)
به‌ڕێزان راگری كۆلێژه پزیشكیه‌كانی (هه‌ولێری پزیشكی، سلێمانی، دهۆك)
به‌ڕێزان سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك)
به‌ڕێزان میدیاكاران و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
بابه‌ت/ یاداشتنامه‌ی ناڕه‌زایی پزیشكانی سلێمانی سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی كۆلێجی پزیشكی ئه‌هلی له زانكۆی كوردستان.
به‌ڕێزان وه‌ك ئاگادارن بڕیاری كردنه‌وه‌ی (كۆلێجی پزیشكی گشتی ئه‌هلی له زانكۆی كوردستان) بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌كی گه‌وره له‌ناو خوێندكاران و قوتابیانی كۆلێجه پزیشكیه‌كانی زانكۆكانی (هه‌ولێری پزیشكی و سلێمانی و دهۆك) و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن بڕیاری بایكۆتكردنی چونه ناو هۆڵه‌كانی خوێندنیان دا‌و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتره به‌رده‌وامن له بایكۆتكردنی چونه ناو هۆڵه‌كانی خوێندن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی دڵسۆزان، تائێستا هه‌ست به هه‌وڵێكی جددی ناكرێت به ئاراسته‌ی داخستنی ئه‌و كۆلێجه پزیشكیه ئه‌هلیه‌دا، كه ئه‌مه داواكاری سه‌ره‌كی خوێندكاران و قوتابیانی كۆلێجه پزیشكیه‌كانه.
به‌وه‌دا كه زانست و پیشه‌ی پزیشكی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ژیانی مرۆڤه‌وه هه‌یه، بۆیه هه‌رجۆره هه‌وڵێك بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلێجی پزیشكی ئه‌هلی كه تیایدا پاره پێوه‌ر بێت، زیانی گه‌وره به ته‌ندروستی هاونیشتمانیان ده‌گه‌یه‌نێت و پاشه‌ڕۆژی كه‌رتی ته‌ندروستی له كوردستاندا ده‌خاته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌وه.
بۆیه ئێمه وه‌كو پزیشكانی سلێمانی له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیمان و خه‌مخۆریمان بۆ پیشه‌ی پزیشكی له كوردستان و رێگریكردن له بازرگانیكردن به خوێندنی زانستی پزیشكیه‌وه، به‌توندی دژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێجه پزیشكیه ئه‌هلیه‌و هه‌ر كۆلێجێكی پزیشكی ئه‌هلی ترین، سه‌ره‌ڕای به‌رز نرخاندنی هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژایه‌تی خۆیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێجه پزیشكیه ئه‌هلیه راگه‌یاند، ئێمه‌ش پشتگیری ته‌واوه‌تی خۆمان بۆ هاوڕێكانمان له كۆلێجه پزیشكیه‌كان راده‌گه‌یه‌نین و هۆشیاری ده‌ده‌ینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و داواكارین به:
ده‌ستبه‌جێ داخستنی ئه‌و كۆلێجه پزیشكیه ئه‌هلیه‌ی زانكۆی كوردستان، وه به‌هیچ جۆرێك رێگه نه‌درێت به كردنه‌وه‌ی هیچ كۆلێجێكی پزیشكی ئه‌هلی.
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستی تووندترمان ده‌بێت.
پزیشكانی سنوری پارێزگای سلێمانی
20 / 10 / 2014
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26