riklam

قەیرانی داراییمان لەنێوان بەڵێن‌و واقیعدا ‌

kurdistani 01:02 PM - 2014-09-30
نه‌رمین عوسمان‌

نه‌رمین عوسمان‌

ئەو قەیرانە ئابوورییەی كە كوردستان پێدا تێپەڕ دەبێت‌و چینە جیاوازەكانی كۆمەڵەكەمانی گرتۆتەوە، كاری كردۆتە سەر رەوشی دارایي هەموو جومگەكانی هەرێم بەشێوەیەكی گشتی‌و ‏بەتایبەتیش بژێوی ژیانی تاكەكانی كۆمەڵ، هەڵبەت ئەو رەوشەش دەرئەنجامی دۆخێكی بابەتی‌و هەڵەی ئیدارییە كە بەرپرسە باڵاكانی حكومەتەكەمان بەرپرسن لێی, لاریشمان لەو ‏راستییە نییە كە ناكۆكی نێوان هەولێرو بەغدا هۆكارێكی سەرەكییە بۆ ئەو قەیرانە، كە ئەگەر بەوریایی لێكدانەوەی وردی لۆژیكی مامەڵەی لەگەڵدا بكرایە، ئەوا نەدەگەیشتە ئەو ‏تونێلە داخراوە.‏
لەنێو هەڵە ئیدارەیەكاندا چەندین تەوەر هەن كە شایەنی ئەوەن بیخەینە بەرچاو و لێی بدوێن تابتوانین بەشێوەیەكی تەندروست هەڵیان بسەنگێنین، بۆ ئەوەی بێتە وانەو عیبرەت‌و ‏دووبارە نەبنەوە لەقۆناغەكانی ئایندەی بەڕێوەبەرایەتی وڵاتدا.‏
لەكاتێكدا هاووڵاتیانمان بەئاستێكی دارایی گونجاودا ژیانیان دەگوزەراند، كە بەشێكی زۆری لەڕێگای مووچەوە بوو، بەڕادەیەك كە ئەو خەڵكە تەنانەت بیری لەپاشەكەوت نەكردۆتەوە بۆ ‏ئایندە، لەبەر بوونی دەخلی مانگانە‌و ئەو گفتو بەڵێنانەی كە دەبوایە حكومەت بیهێنایەتە دی كە لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا باسی لێدەكراو پەیوەست بوو بە بەرزكردنەوەی ‏ئاستی بژێوی ژیانی خەڵك لەڕێگای دابەش كردنی پشكێك لەداهاتی كانزاكانی كوردستان بەسەر هاووڵاتیاندا.‏
دەركەوت ئەم حكومەتە نەیتوانی ئەم بەڵێنە بێنێتەدی‌و تەنانەت هەندەێ پاشەكەوتى دابین نەكردبوو كە بتوانێت بەرەنگاری ئەم دۆخە داراییە خراپە بێتەوەو گەیشتە ئەو ئاستەی ‏هاووڵاتیان مەحروم بن لەمووچەی ئاسایی خۆیان‌و داببڕێن لەو ژیانە ئاساییەی پێی راهاتبوون.‏
ئێمە بۆیە هێمامان بۆ ئەو خاڵە برد، لەبەرئەوەی گرنگی خۆی هەیە بۆ هونەری ئیدارەی ئابووريی وڵات كە كاری كردۆتە سەر رەوشی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی، چونكە جێبەجێنەكردنی ‏بەڵێن بێمتمانەیی‌و بێسەروبەرەیی لێدەكەوێتەوە‌و هاووڵاتیان چاوەڕوانی بەدیهێنانی بەڵێنەكان‌و بەپێچەوانەشەوە باجەكەی گەورە دەبێت‌و كار دەكاتە سەر ئارامی هاووڵاتیان لەئاست ‏ناجێگیربوونی رەوشە داراییەكەی.‏
چارەسەری رەوشەكە لەم دۆخەدا بەوە دێتەدی كە بڕوا بەو خەڵكە بهێنرێتەوە بە بەردەوام بوونی ژیانی رۆژانەی بەو ئاستە ئاساییەی پێی راهاتبوو، حكومەتەكەشمان واقع بینیانە ‏بێت‌و هەوڵ بدات ئەو هەڵەیە ساڕێژ بكاتەوە، كە لەئەنجامی ئەو بەڵێن‌و ئەو گفتانەی دایبووی‌و ناتوانێ بەدی بهێنێ، ئەمە لەكاتێكدا دەبێ سەركردایەتی سیاسی كوردیش بەشێوەیەكی ‏بابەتی تر لەتواناكانی كوردستان بڕوانێت‌و دۆخەكەش باشتر هەڵسەنگێنێ، چارەسەرێك بۆ ئەم قەیرانە داراییە بدۆزێتەوە هەنگاوی بوێر بنێت لەگەڵ حكومەتی فیدراڵدا بەدوور لەهەستی ‏پاشكەزبوونەوە.‏

نه‌رمین عوسمان‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket