riklam

یه‌كگرتوو هه‌واڵی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ره‌تده‌كاته‌وه‌

kurdistani 08:47 PM - 2014-09-19
یه‌كگرتوو: ئه‌و هه‌واڵانه‌ راستنین

یه‌كگرتوو: ئه‌و هه‌واڵانه‌ راستنین

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ راستنین كه‌ باس له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی لیستی خزمه‌ت ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانكردنی پارێزگاری سلێمانی.

د. محه‌مه‌د ره‌ئوف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ PUKmedia وتی: ئه‌و هه‌وڵانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌ كه‌باس له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی لیستی خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌.

 وتیشی: ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ حكومه‌تێكی خۆجێیه‌تی بنكه‌فراوان له‌شاری سلێمانی دروستببێت و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌شمان بۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو داناوه‌.

 راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی سلێمانی به‌لیستی خزمه‌تیشه‌وه‌ به‌جدی كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ین كه‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو دواكات بێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی پارێزگار و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.

دووپاتیشیكردوه‌، هیچ نوسراوێكی ره‌سمی نییه‌ كه‌ له‌ئێستادا باس له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی لیستی خزمه‌ت بكات، بۆیه‌ ده‌ڵێم ئه‌و هه‌واڵانه‌ راست نین.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket