هونه‌رمه‌ندانی تاراوگه ساتێك له حزوری پێشمه‌رگه‌دا
kurdistani 05:23 PM - 2014-09-17هه‌موو جیهان قه‌رزارباری پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه
ئه‌گه‌ر بۆ میللـه‌تانی جیهان شارستانیه‌ت و هونه‌رو داهێنان و كلتوور شانازی و سه‌روه‌ری بێت، ئه‌وا مێژوو سه‌لماندویه‌تی بۆ كورد، پێشمه‌رگه سیمبولی مقاوه‌مه‌ت و سه‌رفرازی و ئاشتی و ئارامی و پێشكه‌وتن و مرۆڤایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆ ئێستاش پارێزه‌ری سه‌روه‌رییه‌كان و خاك و نیشتمانه.
له‌م راپۆرته‌دا ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندو شاعیر‌و رووناكبیری دانیشتووی وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر پیرۆزی و پڕشكۆیی پێشمه‌رگه قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ قادر ئه‌سعه‌د بۆ PUKmedia وتی: پێشمه‌رگه پارێزه‌ری ئاشتی و پڵنگی هێرشبه‌ری رۆژه سه‌خته‌كانه، له‌هه‌ر سه‌نگه‌رێك مژده‌ی سه‌ركه‌وتنمان پێببه‌خشن به سروود‌و ئاوازهكانمان كه‌رنه‌ڤاڵی ئازادی سه‌ربه‌خۆیی بۆ نیشتمان ده‌گێڕین، له‌هه‌ر سهنگهرێكیشدا دڵۆپه خوێنێكیان لێبتكێت له‌وێ میلۆدییهكانمان تێكه‌ڵ به حوزن و ماته‌م ده‌بێت و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ژین، بۆیه ده‌خوازم كه شه‌ڕ ته‌واوبوو و ئه‌و باره نائاساییه تێپه‌ڕی، زیاتر بۆ پێشمه‌رگه بكرێت و هه‌موومان هه‌وڵێك بین بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی ماندوویی و میحنه‌ت و هیلاكی رێی خه‌باتی ئه‌و قاره‌مانانه، گرنگه ئاستی ژیانیان به زیادكردنی مووچه، دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆیان، باشكردنی گوزه‌رانیان، پێدانی بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان، ده‌بێت حكومه‌ت زیاتر به‌وچاوه تێ‌یان بڕوانێت كه ئه‌وان پارێزه‌ری خاك و نیشتمانن، پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستانن.
ئه‌كته‌ری شانۆ‌و ته‌له‌فزیۆن هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جه‌میل وتی: له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م له‌دایكبوونی یه‌كه‌مین كۆماری كوردستان "مهاباد" وشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه له‌دایكبوو، هه‌ر له‌وڕۆژه‌وه پێشمه‌رگه له‌خه‌باتدایه له پێناوی رزگاری یه‌كجاره‌كی كوردستان، ئه‌و توێژه شۆڕشگیڕهی كوردستان به هه‌زاران شه‌هیدی داوه بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری له‌ده‌ستی داگیركه‌ران، هه‌موو كات له سه‌نگه‌ری مقاوهمهتدان، چۆكیان به دوژمنانی كورد داوه، به گیرفان و تفه‌نگ و توانای خۆیان هه‌میشه مژده‌ی ئازادیان به كوردستان به‌خشیوه، له سایه‌ی خوێن ئه‌وان خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستانین، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به داعش هه‌ر پێشمه‌رگه شه‌ڕی به‌رگری ده‌كات، دیفاع له وڵات و كه‌رامه‌تی كورد ده‌كات، بۆیه ده‌ڵێم پێویسته له ده‌سه‌ڵاتی كورد بایه‌خێكی زۆرتر به پێشمه‌رگه بدات له هه‌موو روویه‌كه‌وه، چونكه هه‌ر ئه‌وان زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خوێنی شه‌هیدانن، بۆیه پێشنیارده‌كه‌م فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كانی كورده‌كانی به‌غداو هه‌ولێر فه‌رمانبه‌ره پله باڵا‌و مووچه زۆره‌كان، مووچه‌ی یه‌ك مانگیان پێشكه‌ش به ماڵ و منداڵی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕی دژی داعش شه‌هیدكران، له‌مباره‌دا كه‌مترین ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن.
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش شوان كه‌مال ده‌ڵێت: له‌ڕاستیدا هه‌رچییه‌ك بنووسیت له‌سه‌ر ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه هێشتا كه‌مه، كه‌سێك ئاماده‌بێت بێ به‌رامبه‌ر گیانی خۆی پێشكه‌ش بكات شایانی هه‌موو شتێكه، پێناسه‌ی گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه كارێكی قورسه، كاتی خۆی له شاخ به‌ردی بناغه‌ی شۆڕش و سه‌روه‌ری بوون بۆ كورد‌و كوردستان، ئێستاش پارێزه‌ری كوردستانن، به‌داخه‌وه له دوای راپه‌ڕین و هاتنه‌وه‌یان بۆ ناو شار، خه‌ریكبو رۆڵ و پیرۆزی پێشمه‌رگه لهبیردهكرا، به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ئه‌و تێكۆشه‌رانه دیسانه‌وه سهلهماندیان كه تاكه هێزن بۆ به‌ره‌نگاری و پاراستنی خاكی كوردستان، هیوادارم به‌جددی كار له‌سه‌ر باشكردنی بارودۆخی ژیانیان بكرێت، هه‌وڵبدرێت هێزه‌كانیان یه‌كبخرێت و ببنه هێزێكی نیشتمانی، ساڵی 1993 له دوڕیانهكهی سه‌رچنار په‌یكه‌رێكی پێشمه‌رگه‌م دروستكرد به به‌رزی 6 مه‌تر، به‌داخه‌وه له‌دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك تێكدرا، له ساڵی 2012 پرۆژه‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ری (پێشمه‌رگه‌ی ون)م پێشكه‌شكرد ئه‌ویش سه‌رینه‌گرت، زۆر حه‌زده‌كه‌م په‌یكه‌رێك دروستبكه‌م بۆ گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه، هیوادارم بۆم بلوێت و هاوكاری بكرێم.
سیروان عوسمان و سه‌میره سه‌عدون ئه‌كته‌رانی شانۆ‌و ته‌له‌فزیۆن ده‌ڵێن: پێشمه‌رگه واته هێزو بازووی كورد، خه‌بات و تێكۆشان و نه‌به‌زین، دروشمی كوردایه‌تی و به‌دیهێنانی ئاواته‌كانمان، به هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ڕۆڵه‌یه‌كی كوردستان ئازار‌و میحنه‌ت و فلاشباگی مه‌ینه‌تی و ژێرده‌ستی رژێمی سه‌داممان بیردێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له سایه‌ی خوێن و خه‌باتی بێوچانی پێشمه‌رگه هاتووه‌ته‌دی، ده‌پرسین ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه ئێستا چیمان به‌سه‌رده‌هات! بۆیه پێویسته له‌مه‌ودوا هه‌رچی ئیمتیازات و پله‌وپایه‌ی به‌رزه بیده‌نه پێشمه‌رگه، ژیانیان خۆشبكهن، رێزیان بگرن، له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان په‌یكه‌ری قابیل به‌خۆیان دروستبكه‌ن، مه‌دالیای ئازایه‌تی و شه‌ره‌فیان پێشكه‌شبكه‌ن، تا كورد پێشمه‌رگه‌ی هه‌بێت سه‌رو ماڵ و سه‌روه‌رییه‌كانی پارێزراوه، ئه‌وان بۆ میللـه‌ته‌كه‌یان بۆ ئازادی بۆ سه‌رفرازی خاك و نیشتمان بۆ پێشكه‌وتن بۆ ئاوه‌دانی بۆ ئازادی و دیموكراسی سنگی خۆیان داوه‌ته‌به‌ر گوللـه‌و له مه‌رگ سڵناكه‌نه‌وه، ئه‌وان فریادڕه‌سی ئه‌و نیشتمانه‌ن، به‌خوێنی ئاڵی ئه‌وان گوڵاڵه‌سوره‌ی ئاشتی و ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و سه‌رفرازی ئاودراوه، پێشمه‌رگه بۆ كورد هه‌موو شتێكی پیرۆزه.
دڵشادی عومه‌ر كاكی شاعیر پێیوایه كه پێشمه‌رگه له كوردستانی ئێمه‌دا ئه‌و خه‌ڵكه خۆنه‌ویست و ئه‌و رۆڵه بهجهرگانهن هه‌ر كه گوێیان له ناڵه‌ی دڵی دایكی نیشتمان ده‌بێت، بێ گوێدانه سات و كات، ده‌ست ده‌خه‌نه ملی تفه‌نگ و هیچ مانایه‌ك بۆ مردن دانانێن، پێشمه‌رگه به‌ردی بناغه‌ی شۆڕش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی ئێمه بوون، بۆ ئه‌م ئێستاش ئایینده بۆ نه‌وه‌یه‌كی تری كورد دروستده‌كه‌ن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و بێدادیی و په‌راوێزخستنه‌ی پێشمه‌رگه، له‌ڕووی پێدانی مافه‌كانیان، كه‌چی هه‌ر ئه‌و له ئاستی زریكه‌ی نیشتماندا بێباكه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خستووه‌ته لاوه‌و سه‌نگه‌ری به‌رگری نیشتمان كردووه، ئه‌وله‌ویه‌ت نه‌بادا گه‌لی كورد بكه‌وێته‌به‌ر كه‌ڵبه‌ی كۆنه‌په‌رستان، به‌توندی ده‌ستیان ده‌گوشم و چاوی منداڵانی شه‌هیدان ماچ ده‌كه‌م، هه‌ر به‌چاوی نیشتمانیش سوێندی حزب و پارت و سه‌ركرده‌و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌م، ژیانی ئاسوده بۆ پێشمه‌رگه ده‌خه‌مه ئۆباڵی گه‌ردنی ئه‌وانه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان بكرێت، هێنده‌ی باڵای خه‌بات و ماندوبوونیان بێت، چیتر ناكرێت پێشمه‌رگه به كڵۆڵی بژی، سڵاو له به‌ره‌كانی به‌ره‌نگاری، سڵاو له هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی، به كوڕی نیشتمان ده‌چن، بۆنی رهیحانهو نێرگز‌و قهنهفرتان لێدێت.
هونه‌رمه‌ندی خۆشنووس بژار ئه‌ربیللی پێیوایه كه پێشمه‌رگه ئه‌لته‌رناتیفێكی به‌هێزه بۆ پێناسی نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌ی نیشتمان، ته‌نانه‌ت چه‌مكی ئازادی و سیمبولی سه‌ربه‌خۆیشه، ره‌مزی ئاسایش و وڵات پارێزییه چاره‌نووس و هێزو هیواو ئیراده‌ی خه‌ڵكی زۆرینه‌ی گه‌لی كوردستانه، به‌ڵكو وشه‌ی پێشمه‌رگه هێمای شانازی و خۆپێزانینه له‌ناو دڵی هه‌موو تاكێكی كورد بۆ به‌رگریكردن و مانه‌وه‌و مافی چاره‌ی خۆنووسین، خۆ ئه‌گه‌ر به تێڕوانینێكی ئهكادمیانهش بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه پێشمه‌رگه هێمای ره‌چه‌ڵه‌ك و رهسهنایهتیهو كلتوورێكی نیشتمانیه شانبه‌شانی چه‌مكه نه‌ته‌وییه‌كانی تر هه‌میشه لهكۆششدایه، له ئه‌ستۆی گه‌لدایه پشتگیری له‌م وشه پیرۆزه بكرێت كه ناوی پێشمه‌رگه‌یه، با پێكه‌وه پێش مه‌رگیان لێبگرین و له‌پێش هه‌موو پیرۆزییه‌كانی تره‌وه پیرۆزیان بكه‌ین و دڵیان پڕبكه‌ین له یه‌كێتی و له ئاشتی و له خۆشه‌ویستی، با خه‌ونه‌كانیان جوانبكهین و له‌پشتیانه‌وه له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا باوانی پێش و پاشی مه‌رگیان بین، ئه‌ڵبه‌ت له ئاستی خاوه‌ندارێتی و داهات و سامان و ده‌سته‌و دائیره‌و پرۆژه و مافی نیشتمانیشدا ئه‌وان هه‌زاران جار بهمافترن و پیرۆزترن له پارت و له سه‌رۆك و له گه‌ل و له نیشتمان.
نه‌جات جه‌وهه‌ر هونه‌رمه‌ندی موزیكزانیش به‌هه‌مانشێوه هاوڕایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر بۆ پێشمه‌رگه بكات به شێوه‌یه‌ك كه هێنده‌ی لێهاتوویی وخۆڕاگری و قاره‌مانێتی خۆی ژیانی بۆ مسۆگه‌ر بكرێت، ئه‌و ده‌ڵێت: پێویسته كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت حساب بۆ ئه‌و خه‌باته زۆره‌ی پێشمه‌رگه بگرن، چونكه ده‌ستكه‌وته‌كان به ره‌نج و شان و قوربانی و خوێنی ئه‌وان به‌ده‌ستهاتوون، مسۆگه‌ركردنی ژیانێكی ئاسووده له‌سه‌رشانی حكومه‌ت و به‌رپرسانه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده وایده‌بینێت كه پاراستن و به‌رگری له خاك و نیشتمان پرۆسه‌یه‌كه زۆربه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێیهه‌ڵده‌ستن، پێشمه‌رگه به تفه‌نگ و خوێن له خه‌نده‌كی شه‌ره‌فدا به‌رگری ده‌كات و هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و شاعیر‌و رووناكبیران به بهههرمهكانیان، مامۆستا‌و خوێندكار به زانست و وه‌ستاو كرێكار به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پاره‌داره‌كان به پرۆژه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان...هتد، به‌ڵام ئه‌ركی پێشمه‌رگه له هه‌موو ئه‌وانه قورستر‌و كاریگه‌رتره، چونكه ژیانی خۆی ده‌كاته قوربانی بۆ خۆشی ژیانی خه‌ڵكانی تر، هه‌ربۆیه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه له هه‌موو خه‌ڵكی تر خۆشتر، ئارامتر، بژی.
گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌كری له‌گزی ستایشی رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ژیان و خه‌باتی هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان و له هه‌موو شۆڕشه‌كانی كورد دا پێشمه‌رگه سه‌ری رم و سهرچۆپیكێشی ئه‌و شۆڕشانه بوون و به هه‌وڵ و هیممه‌تی ئه‌وان قۆناغه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد شانبه‌شانی سیاسه‌تمه‌داران گۆڕانی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و ده‌ستكه‌وتی مه‌زنیان بۆ كورد‌و كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، له سه‌رده‌می ئازادی و دیموكراسیشدا پارێزهرو خه‌مخۆرو پشتیوانی پرۆسه‌كانی گه‌شه‌كردنی كۆمهڵگاو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی كوردستان بوون، له ئێستاشدا له‌سه‌رئاستی هه‌موو جیهان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه شه‌ڕی دژه‌تیرۆر ده‌كات و سنگی خۆی كردووه‌ته قه‌ڵغان بۆ پاراستنی ئاشتی و مرۆڤایه‌تی و هه‌موو به‌ها جوانه‌كانی ژیان، بۆیه پێموایه كورد مرۆڤایه‌تی، هه‌موو جیهان به‌گشتی قه‌رزارباری پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه.
PUKmedia بورهان ئه‌مین - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26