riklam

هەڵەبجەییەكان هۆشداری دەدەنە بەرپرسانی بەغدا

kurdistani 08:16 PM - 2014-09-16
هیچ كەسێك ناتوانێت سوڵتان هاشم و تاریق عەزیز ئازاد بكات

هیچ كەسێك ناتوانێت سوڵتان هاشم و تاریق عەزیز ئازاد بكات

ژمارەیەك پارێزەرو كەسوكاری قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە هۆشداری دەدەن لەو هەوڵانەی بۆ ئازادكردنی هەردوو تاوانبار سوڵتان هاشم و تاریق عەزیز دەدرێن.

گۆران ئەدهەم سەرۆكی پێشوی دەستەی پارێزەرانی دۆسیەی هەڵەبجە لەدادگای باڵای تاوانەكانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: دوای داواكاری هەندێك لایەنی سیاسی بۆ ئازادكردنی ژمارەیەك لەو تاوانبارانەی كە لەسەر تاوانەكانی ئەنفال و هەڵەبجەو كۆمەڵكوژی و تاوانی تر لەلایەن دادگاوە حكومدراون، ژمارەیەك پارێزەرو كەسوكاری قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە لەبەیاننامەیەكدا هۆشداریانداوەتە حكومەتی ناوەندو  بەرپرسانی بەغدا كە بەو هەوڵانەیان كە مەترسیدارن و كەسوكاری ئەنفالكراوان و شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجەو بارزانیەكان و سەرجەم كەسوكاری قوربانیانی دەستی رژێمی بەعس نائومێد دەكەن.

گۆران ئەدهەم راشیگەیاند: هیچ یاسایەك رێگەنادات بەئازادكردنی ئەو تاوانبارانەی كە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عیراقەوە لەسەر دۆسیەی ئەنفال و هەڵەبجە سزادراون، دەستوریش رێگە بەهیچ لایەن و كەسێك نادات لەهەر پۆست و پلەو پایەیەكدا بێت بۆ دەركردنی بڕیاری لێبوردن بۆ ئەو تاوانبارانە، تەئكیدیشیان لەسەر ئەوەكردوەتەوە كە یاسای دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق رێگە بەهیچ كەسێك نادات بڕیاری لێبوردن بۆ ئەو تاوانبارانە دەربكات تا ماوەی سزاكەیان تەواو نەكەن.   

باسی لەوەشكرد ئەو تاوانبارانە سزای لەسێدارەیان بۆ دەرچووە، بەتایبەت تاوانباران سوڵتان هاشم و تاریق عەزیز لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی دیاری رژێمی بەعسی روخاو، وتیشی: دەستور رێگەنادات بەهیچ كەسێك، تەنانەت سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران یان هەر لایەنێكی تر كە ئەو تاوانبارانە ئازاد بكەن. 

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket