riklam

نوێنەران گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە دەكات

kurdistani 08:20 PM - 2014-09-01
ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی سوێند ده‌خۆن

ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی سوێند ده‌خۆن

ئەنجومەنی نوێنەرانی بەئامادەبوونی وەزیری دارای عیراق گفتوگۆی لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2014ی عیراقەوە دەكات، هەر لەو كۆبوونەوەیەشدا بڕیارە دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی نوێنەران بدرێت.

نەوزاد رەسوڵ پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: بەشێكی كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان دەبێت لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان، بەڵام كێشەیەك هەیە ئەویش ئەوەیە كە ئەو وەزارەتانەی بەر كوتلەیەك بكەوێت نابێت سەرۆكی لیژنەی پەرلەمان كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌هه‌مان بواره‌وه‌ بەر ئەو كوتلەیەك بكەوێت، وەك كوتلە كوردستانیەكانش سەرۆكایەتی پێنج لیژنەمان بەردەكەوێت، كە دوان بۆ یەكێتی و دوان بۆ پارتی و یەكێكیش بۆ گۆڕان دەبێت، بەڵام هەر وەزارەتێكی حكومەتی عیراق بەر كورد بكەوێت نابێت سەرۆكی ئەو لیژنەیە بەر كورد بكەوێت، بۆ تا پێكهێنانی حكومەت سەرۆكی لیژنەكان دانانرێت، بۆیە لیژنەكان دیاریدەكرێن و لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی لیژنەكانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.

لەبارەی بەشداریكردنی وەزیری وەزیری دارایی لەكۆبوونەوەكەی نوێنەراندا وتی: بڕیارە وەزیری دارایی عیراق بانگهێشتی كۆبوونوەكەی سبه‌ینێ بكرێت و لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2014ی عیراقەوە گفتوگۆی لەگەڵ بكرێت، وەك كورد پرسیاری زۆرمان لەوەزیری دارایی هەیە، ناوبراو بەرپرسە لەموچەی چەند مانگی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێم كە لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە، لەنێو ئەو لیژنەیەشی بۆ بودجەی 2014ی عیراق لەلایەن پەرلەمانەوە پێكهێنراوە نوێنەرمان هەیەو لەنێو راپۆرتەكەدا داوامانكردوە كە موچەی ئەو چەند مانگەی رابردووی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەبكرێتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران تەوەرێكی تری كۆبوونەوەی سبەینێ تایبەت دەبێت بەبارودۆخی ئاوارەكان، نەوزاد رەسوڵ وتی: لەماوەی كۆبوونەوەكانی رابردوی ئەنجومەنی نوێنەراندا ئەو وەزارەتانەی پەیوەندیداربوون بەپێشكەشكردنی هاوكاری و كۆمەك بۆ ئاوارەكان بانگێهشتی پەرلەمان كراون و قسەی خۆیان لەسەر گەیاندنی هاوكارییەكانیان بۆ ئاوارەكان كردوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket