riklam

داوای ئاشكراكردنی چاره‌نوسی كچانی ئێزیدی ده‌كرێت

kurdistani 06:24 PM - 2014-08-27
شاره‌زوور..گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی كچانی ئێزیدی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

شاره‌زوور..گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی كچانی ئێزیدی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌ به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی ده‌یان كچی ئێزیدی و له‌ژێر ناوی (كچه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه‌) وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژ به‌وكاره‌ی چه‌كدارانی داعش، كارمه‌دانی نوسینگه‌ی شاره‌زووری مافی مرۆڤ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو تیایدا داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ئه‌و كچانه‌یان كرد.

گوڵستان ئه‌حمه‌د لێپرسراوی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی شاره‌زوور به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ژێر ناونیشانی (كچه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه‌) وه‌ك ته‌واوی كارمه‌ندانی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی شاره‌زوور  له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وكاره‌ دڕندانه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش و به‌تاڵانبردنی ده‌یان كچی ئێزیدی، گردبووینه‌ته‌وه‌.

وتیشی: داوا ده‌كه‌ین له‌ حكومه‌ت و رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان به‌جددی ئاوڕێك له‌و كه‌یسه‌ بدرێته‌وه‌و به‌زووترین كات چاره‌نووسی ئه‌و كچانه‌ ئاشكرابكرێت.

جێی باسه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌، له‌به‌ر نیگه‌رانی ئێزیدیه‌كان تائێستا نه‌توانراوه‌ ئاماری ئه‌و كچانه‌ ئاشكرابكرێن و رۆژانه‌ش له‌ شارو شارۆچكه‌كان گردبوونه‌وه‌ بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسیان ئه‌نجامده‌درێت.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - شاره‌زوور

5323182782014_jj.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket