riklam

مافی مرۆڤی عیراق: 600 ژنی ئێزیدی لەلای داعشە

kurdistani 06:43 PM - 2014-08-21
150 هاووڵاتی ئێزدیشیان شه‌هید كردوه‌

150 هاووڵاتی ئێزدیشیان شه‌هید كردوه‌

وەزارەتی مافی مرۆڤی عیراق رایدەگەیەنێ تیرۆریستانی داعش 600 ژن و كچی كوردیان دەستبەسەر كردوەو روبەڕووی ئەشكەنجەی جەستەی و دەرونی بونەتەوە، هاوكات 150 هاووڵاتی ئێزێدیشیان كوشتووە.

محەمەد شیاع  سودانی وەزیری مافی مرۆڤی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەبینای وەزارەتەكەی لەبەغدا ئەنجامیدا، لەبارەی ژمارەی ئەو ژن و كچە ئێزیدیانەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەستبەسەركراون رایگەیاند: 600 ژن و كچی ئێزیدی لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدان و روبەڕووی ئەشكەنجەی جەستەی و دەرونی بونەتەوە، هەروەها لەناوچەی جەرفئەلسەخری پارێزگای بابلیش تیرۆریستانی داعش 15 ژنانیان رفاندوە، لەشەنگاليش 150 هاووڵاتی ئێزیدیان شه‌هیدكردوه.

وەزیری مافی مرۆڤی عیراق ئەوەشی وتوە: وەزارەتەكەیان تاوانی كۆمەڵكوژی سەربازگەی سپایكەرو تاوانەكانی تر لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ كە بڕیارە مانگی داهاتوو لەجنێف ببەسترێت دەخەنەڕوو تا گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت، هاوكات لەسەر ئاستی ناوخۆیش وەك وەزارەتەكانی مافی مرۆڤ و بەرگری و راوێژكارانی ئاسایشی نیشتمانی لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ زانینی ژمارەی دروستی ئەو خوێندكارانەی لەو سەربازگەیەدا لەلایەن داعشەوە شەهید كراون.

سودانی لەبارەی ئەو گەمارۆیەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە خراوەتەسەر ناحیەی ئامرلی رایگەیاند: تائێستا ئەو گەمارۆیە بەردەوامەو هاووڵاتیانی دانیشتوی ناحیەكە بەدەست كەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن كە تیرۆریستان بەسەریاندا سەپاندویانە، ئامرلیش روبەڕووی كارەساتێكی مرۆیی دەبێتەوە ئەگەر حكومەتی عیراق هەوڵەكانی خۆی نەخاتەگەڕ بۆ رزگاركردنی دانیشتوانەكەی كە لەنەتەوەی توركمانن.

PUKmedia – بەغدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket