كورد دژی تیرۆرستانهو...!
kurdistani 04:22 PM - 2014-08-21عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
كورد دژی تیرۆرستانهو له جیاتی هه‌موانیش شه‌ڕه‌كه ده‌كات.....!!
ئه‌و شه‌ڕ و شۆڕه‌ی له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت ره‌گ و ریشه‌ی هه‌یه و له چركه ساتێك‌دا نه‌هاتۆته پێش، له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا قسه‌و باس و بیروبۆچونی زۆری له باره‌یه‌وه خراوه‌ته ڕو، به‌شێكی راستگۆیانه و بۆ ئه‌وه بووه چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌و ئاڵۆزیه ده‌ربچێت، به‌شێكیشی خۆدزینه‌وه و تۆمه‌ت خستنه پاڵ ئه‌م و ئه‌و بووه، هه‌ندێكیش هه‌ڵاتن بووه له مه‌یدانه‌كه و فرۆشتنه‌وه‌ی نیشتیمان په‌روه‌ری بووه به سه‌ر كه‌سانیتر، قسه‌ی من لێره له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه له بری ئه‌وه‌ی دان به راستیه‌كان بنێن و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه هه‌ڵگرن، تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له مه‌یدانه‌كه رایانكردووه دڵسۆزی به‌خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه، سه‌رتۆپی ئه‌وانه‌ی راستیه‌كان ده‌شێوێنن بۆ خۆدزینه‌وه له بهرپرسیارهتیهكه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه، له چوار ساڵی رابردوودا هه‌میشه ماشێنی ئاڵۆزیه‌كان بووه، سه‌ره‌تا له جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و رێكه‌وتنه(19) خاڵیه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم واژو كرابوو ده‌ستی پێكرد، ئیتر ئه‌و موسهلسهیه له دروستكردنی ئاڵۆزیه‌كان نه‌بڕایه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه كه‌سایه‌تی خۆی له ئاڵۆزیه‌كان به‌رجه‌سته بكات، وه‌ك بڕینی بودجه و په‌راوێز خستنی سونه و گێڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ره به‌عسیه‌كان و ته‌نینه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به پیاوه‌كانی رژێمی پێشوو و نه‌یارانی پێكه‌وه ژیان، به‌رده‌وامیش ئه‌وه‌ی پێوتراوه ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یكه‌ی یاریكردنه به ئاگر و گێڕانه‌وه‌ی عێراقه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م،سه‌رۆك مام جه‌لال تا ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆش نه‌كه‌وتبوو ئه‌و پیاوه مه‌جالی ئه‌وتۆی نه‌بوو هه‌موو ئارهزوكانی جێبه‌جێ بكات، مخابن له غیابی مام كه‌س نه‌ما به‌ری پێبگرێت، تا عێراقی دووچاری داعش كرد، ئێستاش ده‌یه‌وی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م بارودۆخه ئاڵۆز و نه‌خوازراوه بخاته ملی ئه‌م و ئه‌وه‌وه ، له‌پێش هه‌مویانه‌وه خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌میشه سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كوردستان له مه‌ترسیه‌كان ئاگاداریان كردۆته‌وه، به‌ڵام كه‌م زۆر گوێی رانه‌گرتوه، به دروستی پێیان وتوه ئه‌و گروپه‌ی ئێستا دروستكراوه كه گومان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له پشتیه‌وه‌ن مه‌ترسیه ده‌بێ وریا بن،به‌ڵام بێ سود بوو ئه‌وه‌بوو له 9ی حوزه‌یران ئه‌و مه‌ترسیه‌ی راگه‌یاندرابوو رویدا(داعش) له ماوه‌یه‌كی قیاسی زۆر كه‌مدا ده‌ستی به‌سه‌ر موسڵدا گرت و هه‌موو ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی له‌و ده‌ڤه‌ره بوون له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه كه له تهوقوعی به‌ر پرسه‌كانیش نه‌بوو به جۆرێك (427) ملیۆن دۆلار و (1500)ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و (4000) هه‌زار چه‌كی مام ناوه‌ند وه‌كو بی كه‌یسی و دۆشكه و (150) تۆپ دوور هاوێژو بڕێكی بێ‌شومار ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی كه‌وته به‌رده‌ستی ئه‌و گروپه توندڕه‌وه، دیاره به‌و هه‌ره‌سه‌ی له‌شكر چه‌ند شار و شارۆچكهیهكیتر هه‌ره‌سیان هێناو كه‌وتنه به‌رده‌ستی داعش،به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه نه‌با هه‌ر ئه‌و ده‌م په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانیشیان ده‌دا، چونكه ئه‌و گروپه دوژمنی باوه كوشته‌ی كورد و پێكهاتهكانیتری عێراقن، ئه‌وه‌ی جێگای داخه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام هه‌ندێ شۆڤینی و قین له‌دڵ په‌نجه‌یان بۆ كورد درێژ ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی رێگا بۆ ئه‌و داخ له دڵ و دڕه‌ندانه خۆش بكه‌ن تاوه‌كو كوردستانیش بخه‌نه نێو مه‌نگه‌نه‌ی حه‌زه نه‌خۆشه‌كانیان، له كاتێكدا هه‌موو لایه‌نه دڵسۆزه‌كانی ههڵتوقینی ئه‌و گروپانه له هه‌ڵه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه ده‌بینن، تا سه‌ره‌نجام گه‌یشتینه ئه‌م رۆژه كه له ئێستادا ده‌سكه‌وته‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گروپه‌ن به تایبه‌تی دوای 2/8/2014 كه په‌لاماره‌كانیان چڕتر كرده‌وه و به ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت كوردانی یه‌زیدی و كرستیان و شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كان ، یهقینیشمان وایه به‌وه ناوه‌ستن ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ سه‌راپای ناوچه‌كه ده‌گێڕنه‌وه بۆ جه‌رخی جاهیلیه‌ت و هه‌رچی كاروكرده‌وه‌ی نه‌خوازراو هه‌یه، ئێستا هه‌موو ئه‌وراقه‌كان ئاشكرا بوون كورد دژی تیرۆرستانه له جیاتی هه‌موانیش شه‌ڕه‌كه ده‌كات ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه و ده‌خوازرێت هه‌ڵوێسته‌ی جددی له‌سه‌ر بكرێت،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌و به‌ربه‌ریانه بگیرێت:-
1- ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به شێوه‌یه‌ك رێكبخرێته‌وه كه جێگای هه‌موانی تێدا ببێته‌وه به تایبه‌تیش هه‌رێمی كوردستان كه له چوار ساڵی رابردوودا زۆرترین غه‌دری لێكراوه.
2- هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌خۆدا زیاتر یه‌كریزی بچه‌سپێنێ و هه‌موو دروشمه‌كان بكه‌نه كردار.
3- له باره‌ی دۆستایه‌تیش ئه‌وه‌ی تا ئێستا كراوه ره‌نگه هه‌ندێكی راست ده‌رنه‌چوبێت ، بۆیه پێویسته سه‌ر له‌نوێ ئه‌وراقه‌كان رێكبخرێته‌وه و هه‌موو هێزه كوردستانیه‌كانیش هه‌ژماریان بۆ بكرێت هه‌ر لایه‌و به پێی ئیمكانیاتی خودی و بابه‌تی خۆی.
4- به‌زویی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سترێت سه‌ره‌نجام مه‌رجه‌عێك بۆ گه‌له‌كه‌مان بهێنرێته وجود تاوه‌كو له وێستگه گرنگه‌كان قسه‌ی جددیان هه‌بێت.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26