riklam

بۆردومانی فڕۆكەكانی عیراق 15 شەهیدو برینداری لێكەوتەوە

kurdistani 07:47 PM - 2014-08-01
ناوچەی بۆردومانەكە لەژێر دەستی داعشدایە

ناوچەی بۆردومانەكە لەژێر دەستی داعشدایە

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیراق بۆردومانی هەردوو گوندی غێدەو وەسیم دەرب و پردی مەیدانی سەر بەقەزای داقوقیان كردو لەئەنجامدا 15 شەهیدو برینداری لێكەوتەوە.

لەوبارەیەوە عەمید كاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای داقوق بە PUKmediaی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 2014/8/1 فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیراق بۆردومانی هەردوو گوندی غێدەو وەسیم دەرب و پردی مەیدانی رۆژئاوای قەزای داقوقیان كردوە كە 25كم لەناوەندی قەزاكەوە دورن.

وتیشی: ئەو ناوچەیەی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بۆردومانكراوە لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدایە، لەئەنجامی ئەو بۆردومانەشدا شەش هاووڵاتی شەهید بوون و نۆی تریش برینداربوون و بۆ چارەسەركردنیان رەوانەی نەخۆشخانەی داقوق كراون.

PUKmedia عومەر غەریب – كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket