riklam

پێشمەرگە زیاتر لە30 داعشی كوشت و 20ی تریشی لێدەستگیركردن

kurdistani 05:09 PM - 2014-08-01
تەرمی شەش داعش لەژێر دەستی پێشمەرگەدایە

تەرمی شەش داعش لەژێر دەستی پێشمەرگەدایە

هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری ناحیەی زومار چەند پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشیان تێكشاندوەو زیاتر لە 30 داعشیان كوشتوەو 20ی تریشیان دەستگیركردوە.

سەرچاوەیەكی لەهێزەكانی پێشمەرگە لەناحیەی زوماری سەر بەقەزای تەلەعفەری شاری موسڵ بە PUKmediaی راگەیاند: لەدوای سەعات یەكی شەویرابردوەوە تیرۆریستانی داعش لەسنوری ناحیەی زومار لەچەند لایەكەوە پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەو پۆلیسیانداوەو دەستیان بەسەر چەند رەبیەیەكدا گرتوە كە بەدەست هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دامەزراوەكانەوە بوون كە سەر بەحكومەتی عیراقن، بەڵام لەلا یەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەكەی تیرۆریستانی داعش دراوەتەوەو ئەو رەبیانەشی دەستیان بەسەرداگرتبوو لێیان سەندراوەتەوەو پێشمەرگە كۆنترۆڵی كردونەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە لەدوای سەعات یەكی شەوەوە كە شەڕی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو داعش دەستیپێكردوە تا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام بوەو هێزەكانی پێشمەرگە گورزێكی گورچكبڕیان لەداعشداوەو زیاتر لە 30 تیرۆریستی داعشیان كوشتووەو لەئێستاشدا تەرمی شەش داعش لەلای پێشمەرگەیەو 20ی تریشیان لەلایەن پێشمەرگەوە دەستگیركراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو كە هێزەكانی پێشمەرگە حەوت ئۆتۆمبێلی داعشیان تێكشاندوەو لەئێستادا هەرچەندە پێكدادان نەماوە، بەڵام ناوبەناو داعش تەقە دەكەن و هێزەكانی پێشمەرگەش بەرپەرچیان دەدەنەوە.

لەبارەی زیانەكانی هێزەكانی پێشمەرگەو پۆلیشیش، وتی: لەو پەلامارانەدا دوو پێشمەرگەو سێ پۆلیس شەهید بوون.

PUKmedia شاكر مەلا – موسڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket