هه‌وڵی به‌جینۆساید ناساندنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌درێت
kurdistani 02:55 PM - 2014-07-16"پرسه هاوبه‌شه‌كان به‌یه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ربكرێت"
ئه‌مڕۆ 16-7-2014 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له پترس زیا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له دیدارێكدا پێكه‌وه باسیان له پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كرد به‌تایبه‌ت پرسی دۆزینه‌وه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
له‌وڕووه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌و پرسه هاوبه‌شانه كرد‌و هیوای خواست له رێگای هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌ردوولا كاری له‌سه‌ر بكرێت و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌بێت له نێوان هه‌ردوولاو هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی نیشاندا بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به ژماره‌یه‌كی زۆری دۆسیه‌ی تایبه‌ت به پرسی ئه‌نفال له ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كرد‌و هیوای خواست له رێگای لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه كاری له‌سه‌ربكرێت و شه‌ن و كه‌و بكرێن و وه‌كو دیكۆمێنت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌گرنگییه‌وه باسی له رۆڵی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كرد‌و هیوای خواست به هه‌ردوولا كار له‌سه‌ر پرسه‌كانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ناساندنی جینۆساید له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت، هه‌روه‌ك بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی یاسای ژماره 5 ی ساڵی 2006 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تایبه‌ت به پاراستن و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌گرنگ زانی و هیوای خواست هه‌موو لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بكه‌ن تا هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ بكات.
له به‌رامبه‌ردا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر بوونی لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی له نێوان ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان تا پرسه هاوبه‌شه‌كان به‌یه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ربكرێت.
PUKmedia فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26