د.به‌رهه‌م ساڵح: پاراستنی یه‌كرِیزیی نێوماڵی كورد گرنگ و پێویسته
kurdistani 11:24 AM - 2014-07-07ئه‌وه شتێكی خراپه كه وابزانین ته‌نیا ئیسرائیل پشتیوانی و هاوكاریی كورده
له‌دوای 10ی حوزه‌یرانه‌وه له‌عیراقدا دۆخێك هاتۆته پێش، كه پێشهاتێكی زۆر گرنگه‌و به‌دوای خۆیدا كۆمه‌ڵێك گۆرِانكاری له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازی و ئه‌منی هێناوه‌ته ئاراوه، ئه‌و رووداوانه‌ی له‌عیراقدا روویان دا، هه‌رێمی كوردستانیش لێی به‌ده‌رنه‌بوو له‌و گۆرِانكارییه گه‌وره‌یه‌ی كه هاتۆته‌پێش. له‌دوای 10ی حوزه‌یران ئه‌و ناوچه دابرِێنراوانه‌ی كه‌جێی ناكۆكی بوون له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عیراقدا، له‌رِووی سه‌ربازییه‌وه چۆڵكراوه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئێستا ئه‌و ناوچانه ده‌پارێزن. ئێستاش قسه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبۆوه‌و نه‌یتوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ڵبژێرێ و برِیاردرا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه هه‌ڵبژێرێت، زۆرێك له‌چاودێران پێیانوایه ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی ورد‌و قوڵ بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی عیراق بكرێت كه ده‌ڵێن دوای 10ی حوزه‌یران، عیراقێكی نوێ هاتۆته ئاراوه، بۆ خوێندنه‌وه‌و شرۆڤه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌هاتۆته ئاراوه، كه‌ناڵی ئاسمانیی گه‌لی كوردستان، میوانداریی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح-ی كرد.
*زۆر سوپاس بۆ به‌رِێزتان كه ده‌رفه‌تتانداین گفتوگۆیه‌ك بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌ی عیراق، با یه‌كسه‌ر بچینه ناو باسه‌كه، دوای 10/6، عیراقێكی نوێ هاتۆته ئاراوه؟
-هه‌ڵبه‌ته ئه‌و رووداوانه هه‌ژانێكی گه‌وره‌بوون، گۆرِانكاری بنه‌رِه‌تیان هێناوه‌ته ئاراوه، بێگومان واقیعێكی نوێیه، 10 ساڵ به‌سه‌ر راماڵینی سه‌دام و هاتنه كایه‌ی سیستمی نوێی سیاسی له‌عیراقدا تێده‌په‌رِێت و ئه‌نجام كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گیروگرفتی گه‌وره به‌رۆكی ئه‌و سیستمه سیاسییه‌ی گرتۆته‌وه، ئه‌و گۆرِانكاریانه‌و ئه‌و واقیعه تازه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆ سیستمی سیاسیی عیراق، بگره بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست هه‌یه، بۆیه ئێمه وه‌كو كورد، وه‌كو هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو گه‌لی كوردستان ده‌بێت زۆر به‌وردی، به‌ژیری تێرِوانینی خۆمان بۆ ئه‌و رووداوانه هه‌بێت و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ڵوێستی خۆمان دیاری بكه‌ین.
*ئه‌و به‌ژیری تێرِوانینه له چ لایه‌نێكییه‌وه، له‌لایه‌نی ئه‌وه‌ی ئێمه باوه‌رِمان به‌وه هه‌بێت دیسانه‌وه كورد له‌گه‌ڵ عیراقدا به‌یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه‌و سیستمی حوكمرِانی له‌عیراقدا درێژه پێبدات، یان به‌و مانایه‌ی تر كه ئێستا قسه‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌م له‌نێوه‌نده سیاسییه‌كان و هه‌م له‌میدیاكانی جیهان كه جۆرێك له‌خۆبه‌رِێوه‌بردنی كورد هه‌بێت جیا له‌عیراق؟
-هه‌ڵبه‌ته مافی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان مافێكی ره‌وای خۆمانه، تاكێكی كوردیش نییه چاوی له‌سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی كوردستان نه‌بێت، واقیعه‌كه وایه كه گه‌لی كوردستان وه‌كو هه‌موو گه‌لانی تری دنیا، مافی خۆیه‌تی خۆی به‌ئازادانه برِیار له‌مافی چاره‌نووسی خۆی بدات، هه‌ڵبه‌ته بۆ ساڵانی رابردوو ئێمه بۆچوونێكمان هه‌بووه كه به‌شێك بین له‌عیراقی فیدراڵی دیموكرات، هه‌وڵمان داوه ئه‌و عیراقه فیدراڵه دیموكراته به‌ئه‌نجامێكی گونجاو بگات، كارمان كردووه له‌به‌غدا، سه‌ركردایه‌تیی كورد جه‌نابی مام جه‌لال، جه‌نابی كاك مه‌سعود، سه‌ركرده‌كانی تری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌غدا هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه دیموكراتی و فیدراڵییه به‌رقه‌راربێت و له‌ناویشیدا گه‌لی كوردستان به‌مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی خۆی شاد بێت، ئه‌وه‌ی كه به‌لای منه‌وه گرنگه گه‌لی كورد له‌م پێشهاتانه‌ی دوایی هۆكاری ئه‌م حاڵه‌تانه نه‌بووه، ئه‌گه‌ر بێی به‌راوردی هه‌ڵوێستی سیاسیی كوردستان بكه‌یت، سه‌باره‌ت به‌لایه‌نه‌كانی تری پێكهاته‌كانی عیراق ده‌بینیت، گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌سئولانه‌تر، ژیرانه‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌م پرِۆژانه‌دا كاریانكردووه، ململانێی تائیفییه، بۆته هۆكاری ئه‌و كێشه‌و گیروگرفته گه‌ورانه‌ی كه ئه‌مرِۆ له‌عیراقدا هه‌یه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ له‌مه‌وه برِۆینه بابه‌تێكی تر كه‌ئه‌مرِۆ هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گۆرِانكاریانه كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ری نوێی هێناوه‌ته پێشه‌وه بۆ كوردستان، ئه‌م ئه‌گه‌ره نوێیانه هه‌م ده‌رفه‌تی باشی تێدایه بۆ گه‌لی كوردستان، هه‌م مه‌ترسی گه‌وره‌شی تیاهه‌یه.
ده‌رفه‌ته باشه‌كان به‌داخه‌وه ئه‌ڵێم خۆزگه به‌شه‌كانی تری عیراق وا نه‌بوونایه سه‌ركه‌وتوو بوونایه، پێشكه‌وتوو و ئارام و سه‌قامگیر بوونایه، به‌ڵام نموونه‌ی حوكمرِانی خۆبه‌خۆی خه‌ڵكی كوردستان نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه، به‌راوردێكی ئه‌مرِۆی كوردستان به‌رِابردووی ده‌بینین پێشكه‌وتنی گه‌وره به‌دیهاتووه، به‌راوردی ئه‌مرِۆی كوردستان به‌ده‌وروبه‌ری خۆمان، ده‌بینین ئه‌م ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیرو گه‌شه‌سه‌ندووه، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌كراوی له‌به‌رچاوه، به‌ویژدانه‌وه خه‌ڵك ناتوانێت گلله‌یی له‌گه‌لی كورد بكات، گلله‌یی له‌سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بكات، بۆ ئه‌م وه‌زعانه‌ی ئێستا هاتوونه‌ته پێشه‌وه.
*به‌رِای به‌رِێزتان ئه‌م گلله‌ییه‌ی له‌سه‌ر كورد هه‌یه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
-ئه‌م گلله‌ییه‌ی كه ئێستا له‌كورد ده‌كرێت سه‌رچاوه‌كانی زۆره‌و شتێكی تازه نییه، له‌دنیادا زۆرجار له‌حاڵه‌تی تێكشكاندا خه‌ڵك هه‌یه ده‌یه‌وێت قه‌یران هه‌نارده بكات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ خه‌تای خۆمه‌و كه‌موكورتی و سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی خۆمه، ده‌ڵێت خه‌تای خه‌ڵكی تره، كورد بۆ خه‌تای بێت؟ ، خۆ له‌فه‌لوجه خه‌تامان نه‌بوو، خۆ له‌و جێگایانه‌ی تر خه‌تامان نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ته دیاره هۆكاره‌كانی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی قه‌وماوه گه‌وره‌ن، كێشه‌كان قوڵترن، ئێستا له‌به‌رچاوی هه‌مووان به‌رجه‌سته‌ن ، بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو ده ساڵی رابردوو به‌راورد بكه‌ین، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد هه‌وڵیداوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخانه‌دا بكات، وتومانه ئێمه پابه‌ندین به‌پرِۆژه‌یه‌كی دیموكراتی فیدراڵی بۆ عیراق، وتوشمانه مانه‌وه‌مان له‌عیراقدا به‌نده به‌پرِۆژه‌یه‌كی دیموكراتی و فیدراڵی و جددیش بووین له‌وه‌و جددیشین.
مه‌ترسییه‌كان ئه‌مه‌یه، ئێمه ئێستا له‌شه‌وو رۆژێكدا هه‌زار كیلۆمه‌تر هاوسنوورین له‌گه‌ڵ هێزێكی توندرِه‌وی دواكه‌وتووی تالیبان ئاسا، ئه‌مه واتێنه‌گه‌ین ئه‌م ئاگره سووره له‌خۆمان دووره، نه‌خێر ئه‌و ئاگره سووره له‌به‌ر ده‌رگای ماڵی خۆمانه، ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت بۆ گه‌لی كوردستان، ده‌بێت به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه بكه‌ین، بۆچوونێك هه‌یه له‌هه‌ندێك ناوه‌ندی عه‌ره‌ب كه كورد سوودمه‌نده له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستای عیراق، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێت ئێمه‌ی كه كارده‌كه‌ین له‌بواری سیاسه‌ت و ره‌نگدانه‌وه‌ی وه‌زعی وڵاته‌كه‌ی خۆمان، ئێمه نیگه‌رانین به‌نه‌هامه‌تی گه‌لانی عیراق و هاوپه‌یمانه دێرینه‌كانمان له شیعه‌و سووننه‌ی عیراق، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسێی ئێمه بوون له‌وناوچانه‌ی تردا، ئێمه هه‌میشه پشت و په‌نابووین بۆیان، ئێمه‌و شیعه‌كان، ئێمه‌و مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندیی دێرینمان هه‌بووه، له‌بیریشمان نه‌چێت ئه‌و هاوپه‌یمانیانه‌بوون كه‌بوونه هۆی راماڵینی سه‌دام و له‌ناوبردنی، ئێستا هه‌ر له‌م قۆناغه‌ی كه ده‌یبینین له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زعه ناخۆشه‌ی كه‌هاتۆته كایه‌وه به‌هه‌موو كێشه‌و گیروگرفته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاد له 500 هه‌زار كه‌سی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی موسڵ و ده‌ورووبه‌ری، رووده‌كه‌نه ناوچه‌كانی ئێمه، ئه‌مرِۆ ئێستا هه‌رێمی كوردستان له دووزخورماتوو، له به‌شیر، له حه‌مدانییه، له‌و ناوچانه هه‌مووی شه‌رِی داعش ده‌كات بۆ پشتیوانیكردن و پارێزگاریكردن له‌شیعه‌كان و له‌شه‌به‌ك و له‌توركمان و له‌مه‌سیحییه‌كانیش، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه كرۆكی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه.
*جه‌نابت باست له‌مه‌ترسی كرد‌و وتت له‌شه‌وو رۆژێكدا سنوورێكی نوێمان بۆ دروستبوو به‌درێژایی 1050 كیلۆمه‌تر، هه‌ندێك پێیانوایه عیراق ده‌بێته سوریا‌و سێ تا پێنح ساڵ ئه‌م وه‌زعه به‌رده‌وام ده‌بێت، جه‌نابت چۆنی ده‌خوێنیته‌وه؟
-من ناڵێم كێشه‌كان به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، هه‌ڵبه‌ته كاتی خۆی كه قه‌یرانی سوریا ده‌ستیپێكرد، ئێمه به‌چاوی مه‌ترسییه‌وه سه‌یری ئه‌و قه‌یرانه‌مان ده‌كرد، زۆر له‌سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردیش ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی به‌دونیای ده‌ره‌وه راگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی كه له‌سوریا ده‌گوزه‌را شتێك بوو له‌بابه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستان، ئه‌وكات وڵاتانی خۆرئاوا‌و هه‌ندێك له‌وڵاتانی كه‌نداو خه‌ریكی هاوكاریكردنی ئه‌و رێكخراوانه بوون، بۆ تێكشكاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌فغانستان كه به‌یه‌كێتیی سۆڤییه‌تی جاران ده‌ناسرا، له‌پشتیوانیكردنی ئه‌و رێكخراوانه، ئه‌و به‌ناو موجاهیدانه‌ی ئه‌فغانستان، له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا چاوپۆشیان له‌دروستكردنی كۆمه‌ڵێك رێكخراوی توندرِه‌و كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی دروستبوونی ئه‌لقاعیده‌بوو كه بوو به به‌ڵایه‌ك بۆ موسڵمانان و دنیای ده‌ره‌وه‌ش.
به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌سوریا له‌م ملانێیانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا كه به‌دۆستی ئێران ده‌ناسرا ئه‌م ناوه‌ندانه پشتیوانی كۆمه‌ڵێك رێكخراو‌و گروپیان كرد له‌زه‌مینه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی توندرِه‌وو ناحه‌ز دروست بوون، ئه‌و ئاگره كه خه‌ڵكێك پێی وابوو (ئاگره سووره له‌خۆم دووره)، به‌رۆكی عیراقی گرتۆته‌وه، به‌رۆكی سعودیه‌ی گرتۆته‌وه، به‌رۆكی لوبنان و ناوچه‌كه‌ی به‌گشتی گرتۆته‌وه، بگره به‌رۆكی ئه‌مریكاو ئه‌وروپاش ده‌گرێته‌وه زوو یا دره‌نگ، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌برۆكسل یه‌كێك له‌مانه‌ی داعش ده‌ستگیركرابوو كه‌به‌رپرس بوو له‌یه‌كێك له‌كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئێمه واتێنه‌گه‌ین كه دابرِاوین له‌م رووداوانه، چونكه ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ئێمه، له‌پێش هه‌موو شتێك‌دا یه‌كرِیزیی خۆمانی ده‌وێت، پاشان ئێمه له‌م ناوچه‌یه ده‌ژین، هه‌تا بشبین به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆش، ئێمه دراوسێكانمان عه‌ره‌بن، فارسن توركن، نابێت ئه‌و په‌یامه‌ی نه‌یاره‌كانمان، ناحه‌زه‌كانمان بێت كه كورد له‌نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی تر سوودمه‌ند ده‌بێت، نه‌خێر ئێمه پێمان خۆش بوو كه‌وای لێ نه‌یه‌ت، ده‌شێ هاوكاربین، چونكه ئێمه نامانه‌وێت ببین به‌پاكستان، تالیبان له‌ته‌نیشتمانه‌وه بێت، وڵاته‌كه‌ی ئێمه ئه‌و هیوایه‌ی هه‌مانه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆمان زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه ببینه به‌ره‌یه‌كی شه‌رِ بۆ دژایه‌تیكردنی رێكخراوێك، ده‌مانه‌وێت وڵاتێكی ئارامی گه‌شه‌سه‌ندوومان هه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستا له‌لایه‌كه‌وه پاراستی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان گرنگه، تۆكمه‌كردنی به‌رگرییه‌كانی خۆمان گرنگه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا راوێژ‌و په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دراوسێكانماندا، له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی برِیاری عیراق، گه‌لانی عیراق گرنگه‌و ئه‌بێت تێبگه‌ن كه ئێمه‌و ئه‌وان له‌یه‌ك خه‌نده‌قین بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئیرهاب و توندوتیژی، له‌بیریشمان نه‌چێت ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێك له‌م رێكخراوه تیرۆریستییانه هه‌ر له‌نزیك ئه‌م سلێمانییه‌و له‌هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری خه‌ڵكی كوردستانیان دووچاری كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گیروگرفت كردووه، بۆیه ده‌بێت به‌وریاییه‌وه، به‌ژیرییه‌وه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان، به یه‌كرِیزیی گه‌له‌كه‌مان، به‌چاوكراوه‌یی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌گه‌رانه بكه‌ین.
*دێمه‌وه كوردستان و دواتر ده‌چینه‌وه به‌غدا، ئێستا هه‌رێمی كوردستان و به‌رِێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باس له‌ئه‌نجامدانی راپرسییه‌ك ده‌كه‌ن، ئاماده‌كاریی بۆ راپرسییه‌ك، راپرسییه‌ك ئێمه ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆماندا بیكه‌ین، كورد بۆ كوردی بكات پێویستمان پێی نییه‌و وه‌كو جه‌نابت وتت كوردێكی به‌شه‌ره‌ف نییه كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌وێت، به‌ڵام ئه‌م راپرسییه چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه بۆ هه‌ڵوێستی تاران و ئه‌نقه‌ره‌و شیعه له‌عیراق و ده‌وڵه‌تی قانون، ئه‌م كاردانه‌وانه‌ی بۆ لێده‌كه‌وێته‌وه؟
-جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه دوا برِیار ده‌گه‌رِێینه‌وه بۆ گه‌ل، دڵنیام له‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد به‌وردی ره‌چاوی هه‌لومه‌رجه مه‌وزوعییه‌كان ده‌كات، هیچ كاتێك و هیچ كه‌سێك له‌سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد نكوڵی له‌مافی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردووه، خه‌ڵكی كوردستانیش به‌شی ئه‌وه ژیر‌و وریایه‌و سه‌یری رووداوه‌كان ده‌كات و به‌پێی ئه‌و رووداوانه‌و به‌پێی ئه‌گه‌ره‌كان برِیار له‌ئایینده‌ی خۆی ده‌دات، ئێستا هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌رِوومان بوونه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه به‌رِاوێژ و ته‌گبیر له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، چی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بێت، چی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و عیراقیش بێت كاری بۆ بكه‌ین، به‌ڵام وه‌كو ده‌ڵێین ئه‌گه‌ری گه‌وره به‌رِێوه‌یه‌و ده‌بێت به‌وردی و به‌ژیری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
* دڵنیاین ئه‌گه‌ر ئه‌و راپرسییه بكرێت وه‌كو ئه‌وه‌ی له 2005 ئه‌و راپرسییه كرا ره‌نگه 99% ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین زیاتریش به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگ بدات، ئه‌م راپرسییه چۆن ده‌كرێت راپرسییه‌كی موعته‌ره‌ف بێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، كورد خۆی بیكات، یان داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات، داوا له‌جامیعه‌ی عه‌ره‌بی بكات كه ئه‌وانیش ره‌تیان كرده‌وه؟
- به‌رِای من ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌و جۆره پێشنیاز ناكرێت، برِیاری گه‌ل سه‌نگی مه‌حه‌كه، پێموایه به‌شی ئه‌وه له‌دنیادا خه‌ڵكێكی دۆست و پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان هه‌یه‌و ره‌وایی مافی گه‌له‌كه‌مان ده‌زانێت، به‌ڵام من دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه مه‌ترسی له‌وه‌یه كه‌وای لێبێت بووترێت كورد سوودمه‌نده له‌نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی تر، ئێمه نه‌هۆكاری ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ین، نه‌ده‌شمانه‌وێت هه‌لپه‌رستی بنوێنین و ئه‌و قه‌یرانه قووڵتر بكه‌ینه‌وه، مافی ره‌وای خۆمانه به‌ژیرانه هه‌م به‌رگریی له‌ده‌ستكه‌وته‌كان و هه‌م له‌مافه‌كانی خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پرِۆژه دیموكراسییه فیدرالییه كه ده ساڵه پێوه‌ی خه‌ریكین و پێوه‌ی ماندووین ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و ئه‌م شه‌رِی تائیفی و شه‌رِی خوێناوییه به‌رده‌وام بوو، قوڵ بۆوه‌و عیراق به‌ئارِاسته‌یه‌كی تر رۆیشت، ئه‌وا ئه‌و كاته گه‌لی كوردستان مافی ره‌وای خۆیه‌تی، هه‌ر برِیارێك بدات.
*ده‌ڵێن كوردستان، نه دارفۆره، نه باشووری سودانه، نه كۆسۆڤۆیه‌و نه چیكسلۆفاكیایه، بۆ ئه‌مه ده‌ڵێن؟ ئه‌وانه‌ی له‌مێژوودا بینیومانه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاتن، هێزی ئاشتیپارێز هاتن، یه‌كێتیی ئه‌وروپاو ناتۆیان له‌پشت بوو، به‌ڵام ده‌ڵێن كورد پشتیوانێكی نییه، ته‌نها ئیسرائیل نه‌بێت؟
- من پێموایه ئه‌وه شتێكی خراپه كه وابزانین ته‌نیا ئیسرائیل پشتیوانی و هاوكاریی كورده.
*كورد راینه‌گه‌یاندووه ئیسرائیل پشتیوانمانه، ئیسرائیل خۆی ده‌ڵێت پشتیوانیانین؟
-تێرِوانینی ئێمه بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه له ئه‌و عه‌ره‌به ناسیۆنالیستانه زۆر جیاوازتره كه به‌دروشم و دروشمبازی هاژو هوژێكی زۆر ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی ئیسرائیلیشه‌وه خۆتان ده‌زانن له‌بنه‌وه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئێمه له‌ژینگه‌یه‌كدا ده‌ژین دراوسێكانمان عه‌ره‌ب و ئێران و توركه، گرنگه بۆ ئێمه‌و پێویسته له‌بیرمان نه‌چێت، ئه‌نجام هه‌ر پێگه‌یه‌كمان هه‌بێت له‌م ناوچه‌یه، گرنگه ته‌قه‌بول و پشتیوانی و هاوكاری و په‌یوه‌ندیی هاوبه‌شی ئێمه له‌گه‌ڵ دراوسێكانماندا هه‌بێت، مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان مافێكی پارێزراوه، ئه‌م ده ساڵه‌ی رابردوو له‌رِاماڵینی سه‌دام بۆ ئه‌مرِۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌لماندویه‌تی كه‌خاوه‌نی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگ و رێك‌وپێك بووه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی، ئێستاش بۆ ئه‌م قۆناغه له‌شه‌رِی دژ به‌ئیرهاب، له‌به‌رامبه‌ر داعش بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌ره‌یه‌كدایه له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی تری خه‌ڵكی عیراقدا له‌م هاوكێشه سیاسییه ئاڵۆزانه‌ی هاتوونه‌ته پێشه‌وه، ئێمه له‌ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌شۆرِ شێخ مه‌حمودی نه‌مره‌وه، بۆ دواتر، بۆ كوده‌تای به‌عسییه‌كان، هه‌ڵوێستی شیعه له‌عیراقدا، هه‌ڵوێستی نه‌جه‌ف، هه‌ڵوێستێكی پشتیوانی بووه وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن (مه‌زڵومییه‌ت و مه‌حرومیه‌ت) له‌یه‌ك به‌ره‌دابووین، پشتیوان بوون له‌داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، كۆمه‌ڵێك له‌و هۆزو تیره گه‌ورانه‌ی جبورو عوبێدو ئه‌وانه‌ی تر كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ كوردستاندا، كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندیی و هاوپه‌یمانیمان هه‌بووه له‌رِابردوودا كه به‌قازانجی هه‌موولایه‌كمان بووه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا هاوسنوورین، هه‌ڵوێستی ئه‌وان بۆ ئێمه گرنگه، من دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، جێگه‌ی مه‌ترسییه چونكه جاربه‌جار له‌میدیاكانی كوردستاندا هه‌ندێك خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌سئولانه قسه‌ده‌كه‌ن، به‌مجۆره نه‌یاره‌كانیشمان له‌به‌غدا یان له‌ناوچه‌كانی تر ده‌یانه‌وێت ئۆباڵی شكست و كه‌موكورتییه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا بده‌ن، ئێمه گه‌لێكین كه‌به‌شێك بووین له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عیراق، مه‌به‌ستیشمانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن و كاریشی بۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌وكاته گه‌لی كوردستان برِیاری خۆی له‌مافه‌كانی خۆی و له‌ئاینده‌ی خۆی ده‌دات.
*به‌ناچاری بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه دروستبوو له‌دوای هه‌ره‌سی سوپای عیراق له‌هه‌ندێك ناوچه، هێزی پێشمه‌رگه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی كێشه له‌سه‌ری كۆنترۆڵ كردووه، ده‌وڵه‌تمه‌دار مالكی داوا ده‌كات كه ئه‌و هێزانه بگه‌رِێنه‌وه‌و سوپای عیراق بچێته‌وه ئه‌و شوێنه، خوێندنه‌وه‌ی تۆ بۆ ئه‌مه چییه‌و پێشبینی چی ده‌كه‌یت؟
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه كه‌چۆته ئه‌و ناوچانه، هه‌ڵبه‌ته ماوه‌یه‌كی زۆریشه هه‌ر نه‌بێت له‌به‌شێكی ئه‌و ناوچانه پێشمه‌رگه هه‌بوون، له‌دوای ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌و پاشه‌كشه‌ی سوپای عیراق ئه‌ركی خۆیان نواندووه‌و پێموایه پێكهاته‌كانی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه سوپاسگوزارن بۆ پێشمه‌رگه، چونكه ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه نه‌بووایه داعش له‌و ناوچانه ده‌بوو، من داواده‌كه‌م لێپرسراوانی به‌غدا به‌وردی ئه‌و لێدوانانه بده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه نه‌بووایه، كاره‌سات و مه‌ینه‌تییه‌كه زۆر گه‌وره‌تر ده‌بوو له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، بۆیه پێشمه‌رگه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به‌جێهێناوه، ئێمه چاوه‌رِوانیمان ئه‌وه‌یه به‌غدا بێت هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رگریی بكات له‌و ناوچانه، بۆئه‌وه‌ی نه‌هیڵێت هێزه‌كانی داعش و هێزه نه‌یاره‌كان كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
* بابگه‌رِێینه‌وه به‌غدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌خولی هه‌ڵبژاردنی سێیه‌میدا كۆبۆوه‌و نه‌یتوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ڵبژێرێت، باس له‌وه ده‌كرێت كه دیسانه‌وه ده‌بێت به‌ته‌وافوق هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی (نوێنه‌ران، كۆمار،وه‌زیران) هه‌ڵببژێردرێت، چۆن سه‌یری ئه‌مه ده‌كه‌یت، له‌و وه‌زعه‌ی عیراقدا كه ئێستا هاتۆته ئاراوه، ده‌توانرێت ته‌وافوقی سیاسی بهێنرێته ئاراوه؟
- ئه‌گه‌ر ته‌وافوقی سیاسی له‌عیراقدا نه‌یه‌ته ئاراوه، ئه‌وا قه‌یرانه‌كه زۆر قوڵتر ده‌بێ و ئاینده‌یه‌كی تاریك چاوه‌رِوانی پرِۆژه‌ی سیاسیی عیراق ده‌كات.
* ئه‌ڵێن شیعه‌كان له‌ناو خۆیاندا رێك نین، سوننه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه له‌ناوخۆیاندا یه‌ك نین؟
- بێگومان ناكۆكی قوڵ هه‌یه له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقدا، به‌ڵام من ده‌ڵێم دروستبوونی داعش و په‌ره‌سه‌ندنی به‌مجۆره‌ی كه هه‌یه، كه‌س واتێنه‌گات ئاگره سووره له‌خۆی به‌دووره، ئێستا داعش كێشه‌ی گه‌وره‌ی سووننه‌كانه بۆ؟، چونكه سیاسه‌تمه‌داره سووننه‌كان كه‌دووچاری شكست بوون له‌ناوچانه‌ی خۆیان ده‌رپه‌رِێنراون، كێشه‌ی كه‌سوكاری خۆیان و ناوچه‌كانی خۆیانه، بۆیه هه‌موو لایه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدایه كه‌هاوكاری سووننه موعته‌دیله‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رِووی داعش ببنه‌وه، خه‌ڵكی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ناتوانێت بچێت پارێزگاریی له‌موسڵ بكات، خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ولێر ناتوانن بچن پارێزگاریی له‌موسڵ بكه‌ن به‌وجۆره‌ی كه ده‌وترێت، ده‌توانین هاوكار بین پشتیوان بین، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه خۆیان ده‌ست به‌كاربن و ئێمه‌ش و ده‌وروبه‌ریش و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریان بێت.
شیعه‌كان و سووونه‌كانیش له‌گه‌ڵ كوردا ده‌بێت تێبگه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و مه‌ترسییه، ئاگره‌كه هه‌موو خه‌رمانه‌كه ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان بێت و خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی نوێی عیراق بێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م قۆناغه تێبپه‌رِێنین و ئاسایش بگه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه، ئه‌توانم بڵێم هۆكارێكی بنه‌رِه‌تی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه ئه‌مرِۆ دروستبووه نه‌بوونی ته‌وافوقی سیاسی و نه‌بوونی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌یه، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی بنه‌رِه‌تی بكرێت بۆ جۆری كاركردن و پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ماهه‌نگی ناو ده‌زگاكانی حوكمرِانی عیراق.
*باسمان له‌ماڵی شیعه‌و سوننه‌كردو وتمان رێك نین، ماڵی كورد رێكه؟
-كوردیش وه‌كو هه‌موو گه‌لانی تری دنیا دیدوبۆچوون و تێرِوانینی جیاوازیی تێدایه، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێم سه‌رباری هه‌ر دیدو تێرِوانینێكی جیاواز، هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مرِۆی كوردستان یه‌ك ده‌نگ و هاوكارن، بۆچوونمان ده‌بێت، له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك ، به‌ڵام له‌سه‌ر كۆی مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كان یه‌كرِیزین، له‌مه‌شیاندا ده‌ڵێم، ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی هه‌ستیاره‌و زۆرجار ئه‌م قسه‌یه‌م كردووه‌و مه‌به‌ستمه دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، ئه‌مه ئه‌زموونێكی تایبه‌تمه‌نده له‌مێژووی كورددا، فراوانترین پانتایی حوكمی خۆبه‌خۆی كوردستان و بۆ درێژترین ماوه، ئه‌مرِۆ كورد پێگه‌یه‌كی گرنگه له‌هاوكێشه‌كانی سیاسی و ئه‌منی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا، پێویسته قه‌درو پێگه‌و به‌هاو بایه‌خی بزانین، پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌و په‌ره‌پێدانی، به‌نده به‌یه‌كرِیزیی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، ئه‌و راوێژانه‌ی كه‌هه‌ن هیوادارم درێژه‌ی هه‌بێت و قووڵتربێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه ته‌گبیر له‌وه‌زعی ناوخۆی خۆمان بكه‌ین، من شانازیی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی، خاوه‌نی تێزی حكومه‌تی یه‌كرِیزیی نیشتمانی بووین، ئه‌مرِۆ به‌تایبه‌تی له‌قه‌یرانێكی وادا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تێكی یه‌كرِیزییه و لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستانی پێكه‌وه كۆكردۆته‌وه‌و ئه‌نجامی هه‌یه، ته‌حه‌دای گه‌وره‌مان رووبه‌رِوو ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ری گه‌وره‌مان روبه‌رِوو ده‌بێته‌وه، ئه‌م هێزه سیاسییانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دردۆنگ بین به‌یه‌كه‌وه‌و گیروگرفتمان هه‌بێت، له‌سه‌ر مه‌سه‌له گه‌وره‌كان یه‌كین، پێویسته به‌ئارِاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان كاربكه‌ین.
* بڵاوكرایه‌وه كه هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ده‌یه‌وێت به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان به‌دیلێك بۆ مالكی بدۆزنه‌وه‌و چه‌ند كاندیدێكیان هه‌یه‌و ده‌وڵه‌تی یاساش ده‌ڵێت مالكی كاندیدمانه، ئه‌وه‌ی بڵاكرایه‌وه سوننه‌كان سێ كاندیدیان هه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆكی نوێنه‌ران، كورد داوای پۆستی سه‌رۆك كۆماری ده‌كات، تاچه‌ند ئه‌مه برِاوه‌ته‌وه بۆ كورد؟
- پێموایه به‌شی زۆری لایه‌نه‌كانی هاوكێشه‌ی سیاسیی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌شكردنه كۆكن.
* بگه‌رِێینه‌وه بۆ كوردستان و مه‌سه‌له‌ی مامه‌ڵه‌ی كورد له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، به‌تایبه‌تی له‌پاش هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا زیاتر قووڵبۆوه‌و ئێستا باس له‌وه ده‌كرێت نه‌وتی كه‌ركوكیش به‌بۆری هه‌رێمی كوردستان، ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، كێشه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه؟
- من پێموایه كێشه قووڵكردنه‌وه‌كه له‌وه‌وه ده‌ستی پێكرد كه مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان برِدرا.
*به‌ڵام پاساوه‌كه‌ی به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت بوو؟
- ئیتر ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه مریشك له‌هێلكه‌یه، یان هێلكه له‌مریشكه، هه‌ڵبه‌ته سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم سیاسه‌تێكی گرنگه بۆ كوردستان و بۆ عیراق، من له‌زۆر قسه‌وباسدا له‌گه‌ڵ ئه‌و برایانه‌ی به‌غدا باسمان له‌وه كردووه له‌جیاتی دڵیان خۆشبێت به‌وه‌ی كه نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و داهاتی زیاتر بۆ خه‌زێنه‌ی عیراقی دروست ده‌كات، به‌داخه‌وه به‌و ئارِاسته‌یه رۆیشت، ئێستا ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابینكردنی مووچه‌و بژێوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه، هیوادارم ئه‌و كێشانه زوو چاره‌سه‌ربكرێن، به‌ڵام پێگه‌ی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئه‌و پێگه‌یه كارێكی گرنگه بۆ هه‌موو لایه‌كمان.
*ده‌مه‌وێت دواپرسیار له‌به‌رِێزتان بكه‌م، ئایینده‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌ره‌و كوێ ده‌رِوات و چۆنی ده‌خوێننه‌وه، دواتر كورد ده‌توانێت له‌ناو ئه‌م گۆرِانكارییه گه‌ورانه‌دا خۆی بگرێت، قازانج سه‌ری مایه نه‌خوات؟
- گۆرِانكاریی گه‌وره‌ن و هه‌ژانی گه‌وره‌ن، نه‌به‌كه‌می وه‌رگرین و نه بێ‌باك بین لێیان، دووپاتیشی ده‌كه‌مه‌وه ده‌رفه‌تیشی تێدایه‌و مه‌ترسی گه‌وره‌شی تێدایه، ئه‌گه‌ر پێمان وابێت ئه‌و مه‌سه‌لانه زوو به‌زوو یه‌كلایی ده‌بنه‌وه، هه‌ڵه‌ین، من پێموایه ده‌بێت نه‌فه‌سمان درێژبێت، ده‌بێت بزانین ئه‌مه درێژه ده‌كێشێت، ئه‌وله‌ویاتی خۆمان لارِوون بێت، یه‌كه‌م به‌لای منه‌وه پاراستنی یه‌كرِیزیی گه‌له‌كه‌مان زۆر گرنگه، دووه‌م په‌یامی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ شیعه‌و سووننه‌ی عیراقدا كه ئێمه هاوپه‌یمان و هاوسه‌نگه‌رین له‌رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئیرهاب، ئه‌وه په‌یامێكی گرنگه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دراوسێكانمان، هاوكاریی له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان، چونكه سه‌رباری هه‌موو ناكۆكییه‌كانی ئه‌م لایه‌نانه له‌به‌رامبه‌ر دروستبوونی تالیبانێك له‌عیراقداو له‌دراوسێی ئێمه، هه‌موو هاوده‌نگ ده‌بن زوو یاخود دره‌نگ، من هیوادارم كورد ئه‌م پێگه‌یه‌ی خۆی، هه‌م پارێزراوبێت، هه‌م كاریگه‌ریی خۆی هه‌بێت له‌دیاریكردنی ئاینده‌یه‌كی گونجاوترو سه‌قامگیرتر بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كه، شتێكی تریش ده‌ڵێم، جاری جاران كورد هێزێكی شۆرِشگێرِی له‌شاخ بووین، جاری واهه‌بوو له‌ئاژاوه‌و شه‌رِو ئاشوبی نێوان ئه‌م لایه‌نانه كورد سوودمه‌ند ده‌بوو به‌ته‌بیعه‌ت، چونكه ئێمه هێزێكی شۆرِشگێرِی دژ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌مانه‌بووین، ئێستا ئێمه ئه‌مرِۆ پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه، حوكمرِانییه‌كی خۆبه‌خۆمان هه‌یه، ئاژاوه مه‌رج نییه بۆ ئێمه باش بێت، سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی بازارِه‌كان و ئاڵوگۆرِی ئابووری و بازرگانی و ئارامی بۆ ئێمه باشتره، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی خۆمان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، نه‌ك دووباره، سه‌د باره‌شی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر مێژووی میللـه‌ته‌كه‌ی خۆمان سه‌یر بكه‌ین كه چه‌ندینجار ده‌رفه‌تی گه‌وره‌و مه‌ترسی گه‌وره‌ش بۆ میلله‌ته‌كه‌مان به‌رجه‌سته بووه، به‌ڵام له‌ناوخۆماندا ناكۆك بووین، بۆیه پاراستنی یه‌كرِیزیی گه‌له‌كه‌مان، هێزه سه‌ره‌كییه‌كانمان گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌مانه بپارێزین و په‌ره‌شی پێبده‌ین، ئه‌م نموونه گه‌شه‌سه‌ندووه‌ی حوكمرِانی خۆبه‌خۆی كورد به‌ئاسۆی خۆی بگات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25