مایكرۆسۆفت جیهانی گۆڕی نه‌ك هه‌ر ئه‌پڵ
kurdistani 09:09 PM - 2014-06-26مایكرۆسۆفت جیهانی گۆڕی نه‌ك هه‌ر ئه‌پڵ
"ئه‌و كه‌سه‌ی جیهان ده‌گۆڕێت ئه‌وه نییه كه بیرۆكه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه كه جێبه‌جێی ده‌كات و به‌رهه‌میده‌هێنێت"
لێكۆڵینه‌وه‌كان و به‌رهه‌مه بڵاوكراوه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن و راستییه‌كانیش ده‌ڵێن كه كام كۆمپانیا جیهانی ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری گۆڕی و پێشیخست، پاش ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له فه‌ڕه‌نسا ده‌ركه‌وتووه كه %70ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن كۆمپانیای مایكرۆسۆفت جیهانی گۆڕی نه‌ك ئه‌پڵ.
پێده‌چێت ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه هه‌مان ئه‌نجام به كه‌متر یان زیاتر دهستدهكهوتێت و هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه مایكرۆسۆفت خاوه‌نی ئه‌و نازناوه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئێستادا زۆبه‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی ئای تی، به‌رهه‌می كۆمپانیای مایكرۆسۆفتن، به‌تایبه‌تی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ری كه‌سی كه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌وانه به‌رهه‌مه‌كانی مایكرۆسۆفت به‌كارده‌هێنن.
به‌ڵام به سه‌یركردنی زۆرێك له گۆڕانكارییه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كان ده‌گه‌ین به‌وه‌ی كه مایكرۆسۆفت براوه‌یه، چونكه مایكرۆسۆفت دوو كاری زۆر گرنگی كردووه له بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری‌دا، ئه‌ویش سه‌ره‌تا یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ری دروستكرد‌و دواتر توانی له هه‌موو ماڵ و ئۆفیسێكدا ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر دابنێت و بڵاویانبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی زیاتر ناوبانگی و په‌یداكردنی به‌كارهێنه‌ر بۆ كۆمپیوته‌ره كه‌سییه‌كانی و به‌رنامه‌كانی.
ناكرێت هه‌وڵ و ماندوبوونه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و (ستیڤ جۆبس)ی كۆچكردوو له‌یادبكه‌ین كه چه‌ند په‌ره‌یان به‌و پێشكه‌وتنه داوه له‌و بواره‌دا كه زۆرێك له رووكاری به‌رنامه‌كان و كۆمپیوته‌ره‌كانیان گۆڕی به تایبه‌تمه‌ندی زۆر باشتر وه‌ك له جاران، هه‌روه‌ك له توانای وێنه‌یی و ڤیدیۆیی، بۆیه بهركاهێنهرهكان ده‌ڵێن: راسته ئه‌پڵ شۆڕشێكی گه‌وره‌ی كردووه له بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری‌دا له‌ڕووی رووكارو كوالێتی و جوانییه‌وه، به‌ڵام هه‌ر مایكرۆسۆفت پێشه‌نگه.
"گه‌وره هونه‌رمه‌نده‌كانیش دزی ده‌كه‌ن"، ئه‌مه قسه‌ی ستیڤ جۆبسی كۆچكردووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ بوو، ئه‌ویش ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد پاش ئه‌وه‌ی كه وترا "ئه‌و كه‌سه‌ی كه جیهان ده‌گۆڕێت ئه‌وه نییه كه بیرۆكه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه كه جێبه‌جێی ده‌كات و به‌رهه‌میده‌هێنێت"، ئه‌پڵ له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو پاش بوونی بیرۆكه‌یه‌ك كه هه‌یبوو، به‌ڵام جێبه‌جێی نهكردو لێی دزرا.
داهێنان و به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ر له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه به ناوی (ماكنتۆش) به زیانێكی بازرگانی بۆ ئه‌پڵ كۆتایی هات له‌به‌ر گرانی نرخی، له به‌رامبه‌ر ئه‌مدا مایكرۆسۆفت توانی هه‌لێكی زۆر به به‌ركاهێنه‌رانی ببه‌خشێت، ئه‌ویش به دابه‌زاندن و داشكانی نرخی ئامێره‌كان و به‌رنامه‌كانی ئه‌ویش به مه‌به‌ستی زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌و فرۆشتنی زیاتری به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكه، هه‌روه‌ها مایكرۆسۆفت هاوكارییه‌كی زۆری داهێنه‌رانی به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ری كرد‌و ده‌ستی گرتن بۆ كاری زیاتر، كه ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی زیاتر گرنگیدان و كاركردنی ئه‌ندازیارو شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری بۆ كاری به‌رنامه‌سازی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه له كۆمپانیاكه، كه بوو به‌هۆی زیاتر گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت.
راسته نه‌گونجاندنی به‌رنامه‌كان (سۆفت وێر)ـه‌كانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت گونجاو نییه له‌گه‌ڵ (هارد وێر)ـهرهكاندا، چونكه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت زیاتر به‌رنامه به‌رهه‌مده‌هێنێت وه‌ك له پارچه‌كانی كۆمپیوته‌رت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تردا ببه‌ستێت كه تایبه‌تن به دروستكردنی هاردوێرو بتوانن پێكه‌وه كێشه‌ی نه‌گونجاندنی هاردوێر و سۆفت وێر چاره‌سه‌ربكه‌ن، كه له ئێستادا بێ كێشه‌ن و پێكه‌وه كارده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا وه‌ك ده‌بینین كه ئه‌پڵ له لوتكه‌دایه له‌ڕووی داراییه‌وه به راده‌یه‌ك كه له حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دهوڵهمهندترهو به شێوه‌یه‌كی زۆر چالاك كارده‌كات كه ده‌توانێت له ئێستادا باشترین ئامێر دروستبكات.
ده‌كرێت به‌راشكاوی بڵێین كه هه‌ریه‌كێك له ئێمه حه‌ز به به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی كه زۆر به‌رهه‌می چاك و جوانن و كوالێتتی باشن، به‌ڵام ناتوانین ئه‌و كارانه‌ی مایكرۆسۆفت له‌بیر بكه‌ین كه كردویه‌تی تائێستا‌و به‌رده‌وامیشه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
PUKmedia ئا/ لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26