riklam

ئه‌ڵمانیا.. كوردانی تاراوگه‌ ده‌نگ به‌ لیستی 266 ی یه‌كێتی ده‌ده‌ن

kurdistani 07:50 PM - 2014-04-16
چونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌

چونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌

ڕۆژی 14-4-2014 ڕێكخراوی كلتوری دیورنی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا، ده‌رفه‌تێكی بۆ قسه‌كردن و لێدوان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك ڕه‌خساندو تیایدا پرسی هه‌ڵبژاردن و بایه‌خی به‌شداریكردن وده‌نگدان وچونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان وپرسی ڕۆژئاواو بیرو بۆچونی جیاوازو گه‌نجان له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاوانه‌دا قسه‌و باسی لێوه‌كراو هاوكات له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕیكخراوه‌ دیموكراسیه‌كان له‌چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی دا به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌و بۆ پشتیوانی له‌ لیستی 266 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی ئه‌مجۆره‌ چالاكیانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سه‌ره‌تا دڵسۆز عه‌زیز به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری دیورن باسی له‌گرنگی و بایه‌خی هه‌ڵبژاردن كرد له‌پرۆسه‌ی سیاسی عیراقداو به‌شداریكردنی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی چڕوپڕ به‌ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌سفكردو فراوانكردنی پانتایی و پێگه‌و كورسیه‌كانی كوردی به‌زامنی به‌دیهێنانی مافه‌ به‌دینه‌هاتووه‌كانی كورد ناوبردو پێشی وابوو دواجار هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌كان ده‌بنه‌ چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌و پێكه‌وه‌ له‌ژێر قوبه‌ی په‌رله‌ماندا ده‌بنه‌ داكۆكیكار له‌مافه‌كانی كوردو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌می و نه‌چوون بۆسه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌زه‌ره‌ری كوردو كه‌م بوونه‌وه‌ی كورسیه‌كان و لاوازبوونی پێگه‌و قورسایی كورد ده‌شكێته‌وه‌. هه‌روه‌ها دڵسۆز عه‌زیز پێی وابوو هه‌ركه‌سێك خۆی به‌كورد ده‌زانێ پێویسته‌ وه‌ك كه‌رنه‌ڤاڵێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به‌گه‌رمی خۆی بۆ ده‌نگدان ئاماده‌بكات و به‌ویژدانه‌وه‌ ده‌نگبدات به‌وانه‌ی كه‌ئازادیان به‌رهه‌مهێنا، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه‌ پاداشت بكات كه‌كاری بۆ میلله‌ت كردووه‌و ئاوه‌دانی وپێشكه‌وتن و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌رئاستی كوردستان و ناوچه‌كه‌ دیاربووه‌و قوربانی بۆداوه‌.

دواشیكرد ده‌نگدان له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت نمونه‌ی ده‌نگدانێكی شارستانی بێت و دوور له‌هه‌ڵه‌شه‌یی وتوندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌كۆتایی قسه‌كانیدا هیوای خواست كه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌زمونی كوردستان له‌خه‌باتی په‌رله‌مانی و دیموكراسیدا چربكاته‌وه‌و گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌نێته‌ كه‌ناری ئارام و ئاسوده‌یی و پێشكه‌وتن.

به‌شێكی تری به‌رنامه‌ی ئه‌و ئێواره‌ كوردستانیه‌ ته‌رخانكرا بۆ كادرو پێشمه‌رگه‌ی دێرین شێخ وه‌هاب له‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی كراوه‌دا له‌گه‌ڵ گه‌نجانی شاری دیورن، له‌و گفتوگۆیه‌دا ڕاشكاوانه‌ گه‌نجان له‌سه‌ر پرسه‌كانی گه‌نج و ڕه‌وشی كوردستان و رۆژئاوا باری سه‌رنجی خۆیان ده‌ربڕی و بیروڕایان له‌سه‌ر بۆچونی جیاواز گۆڕیه‌وه‌.

شێخ وه‌هاب له‌میانه‌ی گفتوگۆكه‌دا پێگه‌و وزه‌و توانای گه‌نجانی له‌ئێستاو ئاینده‌ی كوردستاندا به‌گرنگ زانی و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لای گه‌نجان وه‌ك سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌گرنگ وه‌سفكردو هیوای خواست كه‌به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆن وپشت وپه‌نای ئه‌ولیسته‌بن ئازادی و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆی هێنایه‌دی و داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی ئازادی و دیموكراسی و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانه‌ كه‌ ئه‌ویش لیستی 266 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌.

هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئاهه‌نگ و به‌رنامه‌یه‌كی خۆش بۆ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا تیپی میوزیكی لاوانی كوردی دیورن چه‌ند پارچه‌ میوزیك و گۆرانیه‌كی خۆشیان  پێشكه‌شكردو هه‌ڵپه‌ركێ و به‌زم وخۆشی و ئه‌و هۆنراوانه‌ی كه‌ (عه‌بدولكه‌ریم چه‌ندپار) پێشكه‌شیكردو ئێواره‌ كوردستانیه‌كه‌ی به‌ره‌و ده‌نگدان ڕازانده‌وه‌و خۆشه‌ویستی به‌نیشتمانه‌وه‌ له‌دڵ و ده‌رووندا گرێدایه‌وه‌و به‌مه‌قامه‌ به‌جۆشه‌كه‌ی مه‌مۆ ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆشیه‌كانی چركرده‌وه‌.

PUKmedia ئه‌ڵمانیا-شه‌هاب عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket