كه‌ریم زه‌ند باس له‌رۆژانی دوایی ژیانی پێشه‌وا قازی و كۆماری كوردستان ده‌كات
kurdistani 03:05 PM - 2014-04-02مامۆستا كه‌ریم زه‌ند كه‌سایه‌تی ناسراو
مامۆستا كه‌ریم زه‌ند كه‌سایه‌تی ناسراوی سه‌رده‌می كۆماری كوردستان، له‌دیدارێكی كورتدا باس له‌رۆژانی دوایی ژیانی پێشه‌وا قازی و كۆماری كوردستان ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه‌له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمار مامۆستای ناوه‌ندی و نوێنه‌ری پێشه‌وا بووه‌و له‌شاری بۆكان دواتربه فه‌رمانی بارزانی نه‌مر له‌گه‌ڵ سوپاكه‌ی سه‌ركرده عزه‌ت له‌سه‌قز ماوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به بیره‌وه‌ریه‌كانی رۆژانی كۆتایی كۆماری كوردستان له‌مه‌هاباد، كه‌ریم خانی زه‌ند وتی: پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به‌داخه‌وه له‌رۆژانی كۆتایی فرمان ره‌واییدا زۆر نیگه‌ران بوو، چونكه زانی كه‌سی له‌گه‌ڵ نه‌ماوه و ئازوقه و دراویشی بۆ به‌رگری كردن نه‌مابوو ئیتر زانی هیچی پێناكرێ، ته‌نانه‌ت له دواڕۆژیدا كاتێك له خیابان به‌ره‌و باره‌گا ده‌چووین كه‌س له‌كوردی ئێران یان پێشمه‌رگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی به‌دواوه نه‌بوو كاتێك ئاوڕی دایه‌وه ته‌نها میر حاج و ئێمه نزیكه‌ی 15 كه‌س به چه‌ك و تفاقه‌وه به رێزه‌وه یاوه‌ری بووین پێشه‌وا كه ته‌ماشای كردین فرمێسك به‌چاویدا هاته خواره‌وه، پاشان له‌باره‌گا میرحاج وتی: پێشه‌وا ئێستا چی ئه‌مر ئه‌كه‌ی فه‌رمانت چییه تا ئێمه جێبه‌جێی بكه‌ین، پێشه‌وا له وه‌ڵامدا وتی: من هیچ فه‌رمانێكم نییه، ئێستا ئێوه پێشه‌وان و من سه‌ربازی ئێوه‌م. دواتر میر حاج ئاوڕی دایه‌وه و وتی: با برۆین مادام پێشه‌وا وا بڵی یانی حكومه‌ته‌كه‌مان نه‌ماوه و هه‌موو شتێك كۆتایی پێهاتووه . پێشه‌وا سواری ئوتۆمبێله‌كه‌ی بوو ئه‌و ئۆتومبێلهی كه له باكۆ وه‌ری گرتبوو روسه‌كان به خه‌ڵات بۆیان ناردبوو به‌ره‌و میاندوواو رۆیشت ئه‌و كات هێزی سه‌ربازی ئێران به فه‌رمانده‌ی سه‌رهه‌نگ هه‌مایۆنی له‌وی جێگیرببوون پێشه‌وا خۆی گه‌یانده لای سوپای ئێران، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ئازادیان كرد و گه‌ڕایه‌وه لامان ، پاشان بارزانی له جه‌بهه‌وه به‌پێ گه‌ڕایه‌وه هات بۆلای پێشه‌وا وتی: پێمان خۆشه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌رمی لهگهڵماندابی ئێمه چه‌ك دانانێن ئاماده‌ین وهكوپارتیزان شه‌ڕ بكه‌ین به‌ڵام پێشه‌وا قازی قایل نه‌بوو وتی: من به‌ڵێنم به میلله‌ته‌كه‌م داوه له‌خۆشی و ناخۆشیا له‌گه‌ڵیاندا بم بۆیه ئێره به جێناهێڵم وتشی ( اوفوا بالوعد ان العهد كان مسۆولا ) ، هه‌روه‌ها وتی ئه‌وا سه‌ركردایه‌تی و خه‌بات و ئاڵاكه ته‌سلیم به ئێوه ئه‌كه‌م ، ئاڵاكه‌ی پێچایه‌وه و ماچی كرد ئێمه‌ش سڵاوی سه‌ربازیمان بۆ كرد‌و ئاڵاكه‌ی ته‌سلیم به بارزانی كرد ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مر وه‌كو هێزی پارتیزانی به‌ره‌و روباری ئاراس رۆیشتین دواتر به‌ره‌و ناو خاكی روسیا، به‌ڵام له رێگادا تووشی شه‌ڕی سوپای ئێران و توركیا بووینه‌وه. ئه‌وه‌بوو هێزی سه‌ربازی ئێران به‌ره‌و سابڵاخ هاتن پاش سێ رۆژ له‌دادگایه‌كی روكه‌شدا فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و دوو له هاوڕێكانی سه‌یفی قازی و وسهدری قازی له گۆڕه‌پانی چوارچرا له رۆژی 31-3-1946 جێبه‌جێكرا.
مامۆستا كه‌ریم زه‌ندی نووسه‌ر و مێژوو ناسی كورد له ساڵانی چله‌كانه‌وه ده‌ستی به‌نووسین كردووه و ده‌یان چاپكراوی له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره كوردیه‌كان بڵاو كردۆته‌وه، له‌میانه‌ی سه‌ردانمان بۆ ژووری كتیبخانهكهیدا ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رتووكه به‌نرخانه‌مان به‌رچاو كه‌وت كه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ئاشنا بوونی خوێندكاری كورد به‌مێژووی شۆڕش و جوگرافیای نه‌ته‌ویه‌تی كورد، هه‌روه‌ها چه‌ندین خه‌ڵات و رێزلێنانی له‌لایه‌ن سه‌ركرده و رێكخراوه‌كانی پێبه‌خشراوه. شایه‌نی باسه له ئێستادا مامۆستا كه‌ریم زه‌ند له شاری سلێمانی نیشته‌جێیه.
به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستی به‌رێزیان كه له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرابوو نه‌مانتوانی زیاتر بیدوێنین. بۆیه كۆتاییمان به چاوپێكه‌وتنه‌كه هێنا، هیوای له‌ش ساخی وته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازین .
PUKmedia عوسمان عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26