riklam

رێكخراوی ئازادی لاوان له‌سه‌ر مه‌زار مام ساڵیادی دامه‌زراندنیان كرده‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:18 PM - 2018-05-26
.

.

رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان یادی 19 ساڵه‌ی دامه‌زراندی رێكخراوه‌كه‌یان پێشكه‌ش به‌رۆحی سه‌رۆك مام جه‌لال و عادل موراد كرد.

به‌ ئاماده‌بوونی هێرۆ ئیبراهیم  ئه‌حمه‌د و شاناز ئیبراهیم  ئه‌حمه‌د, سكرتێر و لێپرسراوی سه‌نته‌ره‌كانی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان به‌ بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندیانه‌وه‌ سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كردو چه‌پكه‌ گوڵی رێز و وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال دانا كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشتی رێكخراوه‌كه‌یان بووه‌.

دواتر ستافی رێكخراوی ئازادی لاوان سه‌ردانی گڵكۆی عادل موراد-یان كردو چه‌پكه‌ گوڵی رێز و وه‌فایان له‌ سه‌ر گڵكۆی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی گه‌لی كورد دانا .

له‌ لێدوانێكیشدا هێمن عه‌مید سكرتێری رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌م ساڵدا به‌هۆی ماته‌مینیمان بۆ ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال و عادل موراد هیچ چالاكییه‌كمان ئه‌نجامنه‌دا و له‌ رێگه‌ی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گڵكۆی ئه‌م دوو تێكۆشه‌ره‌وه‌ یادی 19 ساڵه‌مان كرده‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket